سەگی بەر دەرگای بنەماڵەی بارزانی
Sunday, 25/08/2024, 15:46
باش لە بیرمە مرۆڤە قەدیمییەکان دەیانگووت هەرکات کەسێک خۆی لە شێتیی دا بزانن درۆ ئەکا، ئەدی کاتێک پارەی ئەدەنێ بۆ وەری ئەگرێ؟ ئەوکەسە شێتە ئەگەرراست ئەکا شێتە با قامكێک گووبخوا.ئەوە داستانی ژیانی فەرهاد پیرە باڵە لە باشووری کوردستان،کە خاوەنی دەیان کتێب ونووسراوەیە ولە هەندەران ژیاوە ودەرسی خوێندووە.
هیچ مرۆڤێک ئەو مافەی نییە لە کەسایەتی خۆیدا کەسایەتی وبەهای بەرزیی نەتەوەیەک بشکێنی وخۆی وەها بچووک کاتەوە کە وابزانێ سەگی بەردەرگای بنەماڵەی بارزانییە،ئەو بنەماڵەیەی کە بە بارتەقای تۆزێک ویژدان ووەفایان بۆ نەتەوەی کورد نەبووە کە چی تاملان بۆ مانەوەی خۆیان نۆکەروسیخوڕییان بۆ داگیرکاری کورد کردوە.
فەرهاد پیرباڵی ،خوێندەوار نازانێ بەو قسەیەی کە ئەلێ،سەگی بەردەرگای بنەماڵەی بارزانیم،چەند بێڕێزییەکی مەزنی کردوە بە ئاژەڵێکی بەوەفای وەک سەگ.فەرهاد ئەگەر برێک زەحمەتی کێشابایە دەیتوانی بزانێ کە پەیوەندیی دۆستایەتی وهاوڕییەتی سەگ ومرۆڤەکان ئەگەڕێتەوە بۆ/ سی هەزار/ ساڵ لەوەی پێش.زانایەک گووتوویە با مرۆڤەکان بڕێک شیری سەگ بخۆنەوە با فێری وەفا ووەفاداری وئەمەگناسی بن.بەڵام نە پیرباڵ ونە بنەماڵەی بارزانی وەفاو ئەمەگداریی فێر نە بون.
پیرباڵ،زۆر جار لە سەرشەقامەکانی باشوری کوردستان بە دەنگی بەرزهاواری کردوە وگوتوویە،بۆ چی کتێبەکانم ناخوێننەوە؟خۆزگە ئەو پرسیارەی لە خۆشی کردبایە کە منی پیرباڵ کە دەیان کتێبم نووسیوە وخۆم بە لێکۆڵەروتوێژەر ئەزانم ودژی دەسەڵاتداریەتی ئەو دووبنەماڵەیەم بۆ چی لە پڕ بوومەتە سەگی بەردەرگای بنەماڵەی بارزانی!تۆ بڵێی پیرباڵ دووبارە چاوی بە کتێبەکانی خۆیدا خشآندبێ وپاشآن خۆی کردبێتە سەگی بەردەرگای بنەماڵەی بارزانی.
گۆیا لە دوومانگی داهاتوودا لە باشووری کوردستان هەڵبژاردن بە ڕێوەیە بۆکاراکردنەوەی دووبارەی پارڵمان لە شاری هەولێر.پارڵمانێک کە تا کو ئێستێ قازانجی بۆ دووژمن زیاتر بووە تا بۆ خەڵکی بەش مەینەت.ئەستەمە ئەو هەڵبژاردنە بە بێ کێشەی مەزن بە رێوە بچێ.چون ئەو دووبنەماڵەیە هەرئاوا هاسان دەسەڵات بە جێ ناهێڵن ودەست لە وپارە زەبەلاحەی کە لە ڕێگا دزی بە دەستیان هێناوە بەرنادەن.ئەگەر جاران بە نەهێنی دەنگیان دەدزی وبە گزەی هەڵبژاردن خۆیان دائەسەپاند،ئەم جارە بە ئاشکراخەریکی فێلوگزەی هەڵبژاردن ئەبن.هیچ بە دووری نازانم ئەگەر هەست بکەن تووشی دۆڕانێکی گەورە دەبنەوە،بۆ هەڵخەڵەتاندنی ڕای گشتی ناوخۆی باشووری کوردستان گێچەڵی گەوڕەش بونیاد بنێن.
هیچ دوورنییە دەست بۆ چەکیش بەرن بەرانبەر بە یەکتر.چون لە کارنامەی رابوردوویاندا لەم چەشنە کارە دزێوانەیان کردوە.بۆیە پارڵمانێک کە کەسانی وەک پیرباڵ خۆیان بۆ خۆش کردوە،وێنەی دارستانێک ئەچێ کە ئاژەڵەکانی بە خوێنی سەری یەکتر تینوون.
سەگەکانی بنەماڵەی بەرزانی:
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست