گروپی هه‌ڵوێست: داوای هه‌ڵوێست له هه‌موو كوردستان ئه‌كه‌ین
Friday, 23/08/2024, 18:44
ئێمه كه كۆمه‌ڵێ ئه‌ندازیار و كارمه‌ندی وه‌زاره‌تی گه‌شتوگوزارین له سنوری پارێزگای سلێمانی، به‌توندی ئیدانه‌ی ئه‌و پیلانی داگیركردنه‌ی موڵكی گشتی بۆ گیرفانی چه‌ند كه‌س و لایه‌نێك ئه‌كه‌ین كه ماوه‌ی چوار ساڵه به‌شێوه‌یه‌كی زۆرفراوان به‌به‌رچاوی په‌رله‌مان و محاكمه‌وه ئه‌نجام ئه‌درێت.
داواكارین له‌هه‌موو ڕێكخراوه مه‌ده‌نیه ناوخۆیی و بیانیه‌كان، پارله‌مانتاران، راگه‌یاندنه بوێر و سه‌ربه‌خۆكان هه‌ڵوێست دژی ئه‌م تاڵانیه بنوێنن.
ئه‌م پیلانه‌ش له‌لایه‌ن مافیایه‌كه‌وه‌یه به‌سه‌رپه‌رشتی ڕاسته‌وخۆی -قوباد تاڵه‌بانی- ناسراو به -تاڵانی- و (له‌یلا عمر)ی سه‌رۆكی شاره‌وانی سلێمانی و چه‌ند كۆمپانیایه‌كی مافیاوه ئه‌نجام ئه‌درێت كه ئه‌مانه‌ن:
-كۆمپانیای ئاینزۆ خاوه‌نی (هاوڕێ دارۆ شێخ نوری) و (ئاوات شێخ جه‌ناب)ه.
-كۆمپانیای به‌ڕێز خاوه‌نی مه‌لا یاسین.
-كۆمپانیای مایۆركای مه‌ریوانی حاجی جمال.
-كۆمپانیای قه‌یوان هی شێخ فاخری قه‌یوان كه به فه‌خه قۆڵبڕ ناسراوه.
-كۆمپانیای كاسۆی حسێن ملاساڵح زرگوێزی
-چه‌ند كۆمپانیایه‌ك كه هی ماڵی كۆسره‌ت ره‌سوڵن.
-كۆمپانیای كه‌ڵینان كه هی كوڕه‌كه‌ی شۆڕش ئیسماعیله.
دیاره بۆ ئه‌م پیلانه‌یش چه‌ندین مه‌سئولیتری حزبی و حكومی تیایدا شه‌ریكن كه ئه‌بێ داواكاری گشتی و پارله‌مان بێته‌سه‌رخه‌ت.
ئه‌مانه‌ش نمونه‌یه‌كن له‌و پیلانی داگیركاریانه له شاری سلێمانی:
-جێگه‌ی ده‌یان به‌نزینخانه به‌به‌لاش و به‌بێ موساته‌حه دراوه به مه‌سئوله‌كان.
-داگیركردنی نزیكه‌ی -182- دۆنم زه‌وی كشتوكاڵی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده كه دراوه به‌مه‌لا یاسینی كۆمپانیای به‌ڕێز.
-داگیركردنی هه‌موو زه‌ویه كشتوكاڵیه‌كانی ده‌وری پاركی هه‌واری شار بۆ پرۆژه‌كانی مایۆركا سیتی و ئێم جه‌ی تاوه‌رز له‌لایه‌ن مه‌ریوانی حاجی جمال.
- داگیركردنی هه‌موو زه‌ویه كشتوكاڵیه‌كانی دۆڵی قه‌یوان بۆ ڤێلاكانی قه‌یوان له‌لایه‌ن شێخ ته‌یبی قۆڵبڕ.
-داگیركردنی شوێنی پاسی مه‌سڵه‌حه بۆ پرۆژه‌ی شوقه‌كانی دڵی شار.
-داگیركردنی شوێنی مانگرانی (1991) بۆ تاوه‌رێكی بازرگانی.
- داگیركردنی شوێنی گه‌راجی به‌غدا.
-داگیركردنی شوێنی مه‌یدانی ئاژه‌ڵان.
- داگیركردنی شوێنی عه‌لوه‌ی سلێمانی.
-داگیركردنی زه‌ویه كشتوكاڵیه‌كانی ڕێگای سه‌رچنار-راپه‌رین بۆ پرۆژه‌كانی ژیانه‌وه، تایتانیك تاوه‌رز، ماریاسیتی.
-داگیركردنی هه‌موو زه‌ویه‌كانی ڕێگای سلێمانی تاسڵوجه بۆ كردنه‌وه‌ی ده‌یان معره‌زی ئۆتۆمبێل، سه‌دان دره‌ختی سنه‌وبه‌ریش سوتێنران.
-داگیركردنی ڕێگای سلێمانی- عه‌ربه‌ت.
-داگیركردنی چیای گۆیژه بۆ شوقه‌كانی به‌رزاییه‌كانی گۆیژه.
-داگیركردنی سه‌دان دۆنم زه‌وی له‌ڕێگای كوردسات بۆ ئه‌زمه‌ڕ بۆ ڤێلاكانی به‌رزایه‌كانی سلێمانی.
-داگیركردنی شوێنی مه‌عسكه‌ر سارداو بۆ ئینفنیتی تاوه‌رز
-داگیركردنی سایلۆی سلێمانی بۆ شوقه‌كانی گراند بوڵیڤارد.
-به‌شێكی پاركی ئازادی بۆ كۆمپانیای كۆنكرێتی به‌هادین.
-داگیركردنی گردی مامه‌یاره بۆ پرۆژه‌ی نوێی دانیاسیتی.
-داگیركردنی سه‌رگۆیژه و سوتاندنی زیاتر له پانزده هه‌زار دره‌ختی سنه‌وبه‌ر بۆ پرۆژه‌ی گه‌شتیاری (دراوه به هاوڕێ دارۆ شێخ نوری).
-داگیركردنی به‌شێك له پاركی ئازادی بۆ چێشتخانه‌ی سالار و چه‌ند سه‌نته‌رێكی جیم.
-داگیركردنی شوێنی پاركی باوك بۆ پرۆژه‌ی كه‌ڵینان تاوه‌رز (هی كوڕی شۆرش ئیسماعیله).
ئێستایش ئه‌م شوێنه گرانبه‌هایانه‌ی سلێمانی دانراون بۆ داگیركردن:
-باخی به‌ختیاری بۆ باڕێكی گه‌وره.
-شوێنی كارگه‌ی چیمه‌نتۆی سه‌رچنار بۆ پرۆژه‌ی شوقه
-شوێنی كارگه‌ی جگه‌ره.
-به‌شێك له گردی گۆڕان بۆ مۆڵ.
-بڕینی ده‌ماری كانیاو و كارێزه‌كانی سلێمانی بۆ ئاوی پرۆژه‌ی به‌رزایه‌كانی سلێمانی.
-شوێنی قوتابخانه‌كانی گۆیژه، شیرین، جه‌مال تاهیر، سناعه‌ی كوڕان (دراوه به كوڕه‌كانی كۆسره‌ت).
-شوێنی مۆزه‌خانه‌ی سلێمانی.
-شوێنی دارلموعه‌لیمین.
-شوێنی سه‌نته‌ری گه‌نجان
-شوێنی خه‌ڵوه‌تگه‌ی پیری و گواستنه‌وه‌ی خه‌ڵوه‌تگه‌كه بۆ سیته‌ك.
-داگیركردنی ده‌یان خانوی كه‌له‌پوری سلێمانی كه دراون به زاهیری كه‌ریمه‌ڕه‌ش ناسراو به مێمڵی شوێنه‌وار.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست