خوێندنەوەیەک بۆ بوونی داعش لە قەڕەداغ!
Sunday, 18/08/2024, 21:27
هەرچەندە تا ئەمڕۆ (14/8/2024 ) لە هیچ پێگەیەکی فەرمی داعش باسی هێرشە تیڕۆریستیەکەی شاخەکانی قەڕەداخی نەکردووە ، پێشتر چەندین بابەتم لەسەر مەترسیەکانی تیڕۆڕ و داعش نوسیووە و لێرەدا دەمەوێت خوێندنەوەیەک بۆ ئەو هێڕشە بکەم و تاچەند مەتڕسیەکان گەوڕەن.گومانم لەوە نیە دەزگا ئەمنیەکان زۆر بەوڕدی بەدوای چەکداڕانی داعش و شانە نوستووەکانیان لەشاڕ و شاخەکان دەگەڕین بەلام ئاستی مەترسی بوونی داعش لە قەڕەداخ تا چەند مەتڕسیە لە سەر ئاسایشی هەرێمی کوردستان و تاکی کورد ؟! چۆن داعش دەگاتە شاخەکانی قەڕەداخ؟!
لەسەڕەتایی هێرشەکە وەک ڕووداوێک خوێندوەی بۆ کڕا کە ئەوانەی هێرشیان کردووە کە کۆمەلێک چەتەی شوێنەواڕ بن بەلام لە ڕاستیدا خەڵکانێک بە دوای دزینی شۆێنەواڕ بن کە بزانن ئاسایش دێتە سەریان تەنها بیڕ لە هەڵهاتن دەکەنەوە نەک هێڕش بکەنە سەر دەزگا ئەمنیەکان و بەتایبەت ئاسایش لەکاتێکدا دەزانن کاردانەوەی ئەو کارە زۆر قوڕس لەسەریان دەکەوێت بۆیە هیچ گومانی تێدا نیە ئەو کەسانەی هێرشەکەیان ئەنجامداوە تیڕۆڕیستن و (چەتەی شوێنەوار نین) ئەگەر بەشێوەیەکی عەقڵانی و لێکدانەوە بۆ بوونی ئەو تێڕویستانە بکەین لە قەڕەداخ بەخوێندنەوەی جوگڕافیای ناوچەکە و باڕدۆخی کوردستان ئەوا دەگەینە چەند ئەنجامێکی جیاواز کە ئەمانەن؛
ـ یەکەم: ئەوانەی لە قەڕەداخ هێڕشیان کردووەتە سەر دەزگا ئەمنیەکان چەند کەسێکی تیڕۆڕستن ( مەرج نیە داعش بن چونکە لە ڕاگەیاندنەکانی داعش بڵاو نەکڕاوەتەوە) بەم پێیە ڕەنگە شانەی چەکداڕی (ئەنصار ئیسلام) بن چەند سالێکە لە هەوڵی دڕوستکردنی شانەی چەکداڕین و ڕوویان کڕدبێتە شاخەکانی قەڕەداخ بە فەتوای توندڕەوەکان کە ڕۆژانە لە فیسبوک و سۆشیاڵ میدیاوە ژەهری توندوتیژی و تیڕۆڕ دەڕێژن.
ـ دووەم؛ ڕەنگە ئەمانە داعش بن و تا ئێستا پەیوەندی فەرمیان نیە بە شانەکانی داعش و بەڵکو خۆیان کۆ بوونەتەوە و دەیانەوێت شانەی چەکداری داعش دڕوست بکەن کە ئەمەیان پێشهاتێکی مەتڕسیدارە کە چەند هاوفیکرێکی داعش کۆ بببنەوە و شانەی چەکداری دڕوست بکەن لە ناوچە شاخاوییەکان.
سێیەم؛ ڕەنگە چەکداری داعش لە ناوچەکانی پەڵکانە و بەرزاییەکنی کفری و دوز خوڕماتووە گەیشتوون بە چەندین ڕۆژ خۆیان گەیاندووەتە ناوچە شاخاوییەکانی قەڕەداخ بەلام لە ئێستادا لە رووی ڕاگەیاندنەوە لە شانە ڕاگەیاندنەکانی داعش دابڕاون و بۆیە هەواڵەکە بڵاو نەکڕاوەتەوە لە پێگە فەرمییەکانی داعش.
ئەگەر چی ڕاستیەکە هەر کامەیان بێت لەو دەڕئەنجامانەی سەڕەوە ئەوا هیچ لەوە ناگۆڕێت کە ئەو چەکداڕانە دەمێکە لەوێ ماونەتەوە شاڕەزای تەواوی سڕوشتی ناوچەکە بوون و ڕەنگە خەڵکی شاڕەزایی ناوچەکە ڕێنیشاندەڕیان بێت بۆیە توانیویانە ئاوا هەڵبێن لەو سڕوشتە سەختە و دواتر شاڕەزایی چۆنیەتی دەستکەوتنی خواردن و ئاو بوونە ، لەهەمان کاتدا لەرووی سەربازیی و دەست وەشاندنەوە شاڕەزان و هیچ هێڕشێکیان نەکردووە و خۆیان بێ دەنگ کرووە بۆ ئەوەی بتوانن تۆڕی پەیوەندییەکانیان فڕاوان بکەن لەناوچەکە و بەدڵنیایەوە دەزگا ئەمنیەکان پێیان زانیووە و هەوڵیان داوە لە ڕاستی ڕووداوەکە بکۆڵنەوە و کاتێک چونەتە سەریان ئەوان هێرشیان کردووەتە سەر دەزگا ئەمنیەکان.
ئەم گڕوپە جیاوازن لەو تیڕۆریستانەی لە سۆشیاڵ میدیاوە کەوتبوونە ژێر کاریگەری داعش و هەوڵیان دابوو بچنە شاخەکانی هەڵەبجە و ئەوانە کۆمەلێک گەنجی نەشاڕەزابوون لە بواری سەربازی و کەوتبوونە ژێر کاریگەری وتارە توندوتیژەکانی توندڕەوەکان، بۆیە ئەمەیان پێشهاتێکی تازە و مەتڕسیەکی گەوڕەیە لەسەر کوردستان و پێویستە زۆڕ پەڵە بکرێت لە هەڵکەندنی ریشەی ئەو تیڕۆریستانە و زانیاری هەواڵگیری لەو گوندانە بەهێز بکرێت و گوندنشینەکان لەمەترسی ئەو تیڕۆریستانە ئاگاداڕ بکڕێنەوە ئەگینا لە داهاتوودا دەبنە دومەلێکی گەوڕەی پیس بۆ تێکدانی ژیانی خەڵک و هیچ دوور نیە شەوانە هەڵدەکوتنە سەر گوند نشینەکان کێیان بوێت دەیکوژن و کێش ببێتە جاسوس و پیاوی ئەوان رێگەی دەدەن لەو ڵادێیانە بمێنێتەوە.
چی پێویستە بکرێت بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ناوچەیەکی ئاوا شاخاوی و سەخت و بەرین کە دەکەوێتە نێوان (دوز خورماتو ـ کفری ـ قەڕەداخ ـ دەربەندیخان) کە ناوچەیەکی پر لەشاخ و گڕد تەپۆڵکەیە و مەودای بینین تێدا کەمە بەلایەنی کەمەوە دەبێت شەش خاڵی گەوڕەی هەواڵگیری لەو ناوچەیە جێگیر بکرێت و ناوچەکە بکرێت بە شەش زۆنی کارکردن کە پاڵپشت بکرێن بەتەکنەلۆجیای دڕۆن و هەفتانە جارێک بە تەواوی بە دڕۆن ڕۆپێوی ناوچەکە بکەن و هەڵسەگاندن بکەن بۆ ئەو کەسانەی لەو ناوچەیە هاتوچۆ دەکەن و کاری شوانکاری یان وەرزشی شاخەوانی ئەنجام دەدەن.
خالێکی تریش پێگەیاندنی رێگاوبانی پێویستە بۆ تەواوی شاخ و گوندەکان بۆ ئەوەی بەئاسانی ئەمنیەت بگات بەو گوند شاخانە و خەڵکیش بۆ گەشت و گوزار بەکاری دەهێنێت و نابێتە مۆڵگە بۆ کاری تیڕۆڕیستی و دوور لە دەستی ئەمنی ئەگینا بەم عەقڵەوە مامەڵە لەگەڵ وەزعەکە بکرێت دوور نیە چاڵاکیەکانی ئەو گڕوپانە لەچەند لایەکەوە سەرهەڵبدات.
لەگەڵ بەدواداچوون بۆ تێڕۆڕیستان پێویستە شانە نوستووەکانیان لەناو شاریش دەستگیر بکرێن و ئەوانەی هانی توند وتیژی دەدەن و بەئاشکڕا بانگهێشتی توندڕەوی و تیڕۆڕ و ترساندن دەکەن لێپێچینەوەیان لێ بکرێت چونکە ئەوانە تۆی تیڕۆر دەچێنن و ڕۆژانە دانە دانە لەو تیڕۆریستانە سەر هەڵدەدات کە مێشکیان پڕکڕاوە لەلایەن هەندێک کەسی دیار لە تۆڕە کۆمەلایەتیان یان ڕەنگە کەسایەتی تڕیان هەبێت لەپشت پەڕدەوە کاری خۆی بکات و گەنجەکان هەڵبخەڵەتێنێت بۆ کاری توند و تیژی و ڕەنگە یارمەتی تیڕۆریستان بدەن لە رووی دابینکردنی خواڕدن و فیشەک و پێداویستی پیزیشکی و پێداویتیەکانی ترەوە..هتد.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست