هەڵە زەق و گەورە مێژویەکانی قورئان بە چاوی خۆت ببینە

Sunday, 18/08/2024, 21:01

1155 بینراوە


بەدڕێژای مێژوو هیچ گەڵێک هێندەی گەلەکەمان قوربانی نەداوە، لەپێناو ئیسلامدا، هیچ گەلێکیش هێندەی گەلەکەمان زیانی لە ئیسلامەوە پێنەگەیشتووە ، لە سێبەری ئیسلامدا، لەهەمان کاتدا دوژمنەکانی گەلەکەمان هەرە زۆرترین سوودی لەئیسلام وەرگرتووە، ئەفسووس هەمیشە سەری شۆڕشگێرەکانمان بەدەستی هاوزمانەکەی خۆی نراوەتە ژێر نیزەی شمشێری دوژمن، یەک و دوان نیە، بەڵکوو لە ژمارە نایەت، یەکێک لەوانە "عەلی بەگی ئێزیدخانە" هەروەک دەزانین کە عوسمانیەکان تووانیان مۆسکۆی زەبەلاح داگیر بکەن، بەڵام هەمان عوسمانی زەلالەتی بوو بەدەست، شۆڕشگێڕێکی وەک عەلی بەگی ئێزیدخانەوە، سوپای عوسمانیە بۆگەنەکان هەمیشە شکستی دەهێنا، بەدەست قارەمانەکانی عەلی بەگەوە، عوسمانیەکان ناچار پەنایان بردە بە کوردە جاشەکانی عوسمانی، پاشا کورە و ئیبراهیم پاشای بابان بە نۆرە هەمیشە سەرگەرمی نانەوەی کەمین بۆ قارەمانێکی وەک عەلی بەگ، سەرەتا محمەد کوردی، عەلی بەگی ئێزیدخان داوەت دەکاتە ماڵەکەی خۆی و داوای لێدەکات، کە بێتە ڕیزەکانی ئیسلامەوە، عەلی بەگ لەوەڵامدا ئەڵێ بە ئیزیدی لەدایک بووم بە ئێزدیش دەمرم، لەکۆتایدا گەمژەیەکی هەڵخەڵەتاوی وەک سمکۆ خانی شکاک، کەمینی بۆدادەنێنن ساڵی ١٩١٨ بەدەستی نامەردێکی وەک سمکۆ خانی شکاک لە گەلی عەلی بەگ شەهیدی دەکەن، ئەمەنموونەیەکی بچووکە، ئەگینا هەر هەموو مێژووی ئیسلامی کوردی خیانەت بووە لە گەلەکەی خۆی.
لەپێناو کۆمەڵێک ووتەی هەڵەج وبەلەجی قورئانی ئاینی ئیسلامدا، کاتێک دێینە باس و شیکاری ئاینی ئیسلام و کتێبەکەیان "قورئان" دەبینن کە ئەوەی بیوستوومانە هیچی بە شێوە نیە، کە تێمانیان گەیاندووە، وایان تێگەیاندوین کە قورئان ئەو کتێبەیە کە خودای میهرەبان بۆمانی ناردووە و دەبێت پەیڕەوی و پیادەی بکەین، بەڵام کە لێی وورد دەبینەوە، بەو شێوە نیە، ئێمە دەزانین و ئاگادارین کە ئێمەی مرۆڤ توانیومانە کەهەرە دڕننەترین گیاندار ڕابهێنین کە دەست بەرداری دڕنندەی ببێت، لەم بوارەشدا هەزاران نموونەمان هەیە، لەوانەش "کەیسەر میلان"، کە دەتوانێت هەرە دڕنندە ترین و بەرەڵاترین سەگمان بۆ بگۆڕێت بە هێمنترین و خۆشەویسترین سەگ.
https://sv.wikipedia.org/wiki/Mannen_som_talar_med_hundar
کەچی خودای موسڵمانان لە ١٧٢ ئایەتدا خەڵک هاندەدات کەبە کوشتن چارەسەری کێشەکانمان بکەین، ئەمە دەیسەلمێنێ کە خودای موسڵمانەکان هەڵەیە و چاسەرەشتێکی دیکەیە وەک میلان.
هەرچەند خەڵکی ئاسایی بێئاگایە وبەلاشیەوە گرنگ نیە، بەڵام مەلا دەمزێرابەکانی وەک عەبدول لەتیف، مەلا عادل عیزەت جەباری، کەبە فەرمی پشگیری کەردۆغانی فاشی دەکەن، زیاتر خەڵکە بێئاگا و سادەکان لە خشتە دەبەن و دەجوڵێنن، کەلەچی و شەلاتیەکی وەک مەلا عادل جەباری، لە ووتارەکانیادا بە ئاشکراو بێشەرم پشگیری کەردۆغانی فاشی دەکات، کوێرای داهاتووە خۆی گێل دەکات لەئاست گۆمی خوێنەی دەستی کەردۆگان، مەلا عادل عزەت جەباری، لەهەر هەموومان باشتر ئاگاداری دڕنندەی و وەحشیەتی تورکە، بەڵام خوێری و نامەردە، دەبینێت و خۆی گێل دەکات.
مەلا عادل عیزەت لەهەموومان باشتر ئاگادارە کە قورئان سەراپا ووتەی هەڵەج وبەڵەج وبێمایە، هەڵەی زەق و بێمانای وای تێدایە، کە ئیتر مرۆڤ گوومانی نامێنێت کە قورئان دەستکردی مرۆڤە وهیچ پەیوەندیەکی بە خودای دلۆڤانەوە نیە. گەواهیەکانیشمان بریتیە لە یەکەم سورەی مریەم، ئایەی ٢٧ سورەکە ئەڵێ مریەم خوشکی هارون، نووسەری قورئان هەرچی بیستووە، خێرا، و بەپەلە کردیەتی بە هەرا گوایا خودا بۆی ناردووە، نووسەری قورئان، ئاگاداری مێژوو و هۆکاری ووتەکە نەبووە، ئاگادار نەبووە، کە نێوان هارون و مریەم ٦٠٠ ساڵە وئەوەش درۆریەکی زل و زەبەلاحە،
هەروەها لەئایەیەکی دیکەدا، سورەی قسەس ٢٨ باس "هامان" دەکات گوایە کاک محمەد لای وابووە کە وەزیری فیرعەون بووە، بێگوومان کاک محمەد وەک خۆیان ئەڵێن خودا پێی ووتووە کە وابڵێت، بەڵام لە ڕاستیدا نێوان هامان و فیرعەون ١٠٠٠ ساڵە، هەروەها لە قۆناغی بابیلەکاندا بووە، نەک فیرعەن، ئیتر ئەمە بەڵگەیەکی بەڵگە نەوسیتە، کە قورئان دەستکردی مرۆڤە، ئیتر ئەمە گواهیە، گەواهی لەمە زیاتر، ئیتر چی کە قورئان دەستکردی مرۆڤە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە