هەژاری نۆکەر بۆ قانع ئەپاڕێتەوە!

Sunday, 18/08/2024, 20:35

1318 بینراوە


مەبەست لە هەژاری نۆکەرکە لەو سەردێڕەدا ئاماژەم پێکردوە،عەبدوڵڕەحمان شەڕەفکەندیە.ئەوە بێ رێزیی کردن نییە بە هەژاری شاعیرو خاوەن پێنووسووەرگێڕ.چون بۆ خۆی لە کتێبی چێشتی مجێوردا بە ڕاشکاوی ئەڵێ: من نۆکەری مەلا مستەفام وئەو جێگایەی کە ئەو قاچی لەسەر دائەنێ بە قیبلەگای خۆمی ئەزانم.هەژاری زانا کە بەو جۆرە خۆی بچووک دەکاتەوە تا مەلای موعینی کوژی پێ هەڵکێشێ،ئەوە گرفتی من نییە ورەنگە گرفتی کەسانی حەق بێژیش نەبێ.
بۆ ئەوەی پێناسەیەکی دیکەش بۆ مەلا مستەفا دەست نیشآن بکەم پەنا دەبەمە کتێبی بە نرخی نەمر،زرار سڵێمان دەرگەلەیی کە ئەڵێ:کاتێک کە گەیشتینە سۆڤیەت مەلا هەموومانی کۆ کردوە وپێی وتین:هەر کەس لێرە ژن بێنێ گەووادە،کە چی بۆ خۆی یەکەم کەس بووکە ژنی هێنا.
بۆ قانعی شاعیریش پەنا ئەبەمە سەر ژیانی هەژارانە وهەڵوێستی هۆنراوەکانی کە تا ئەو رۆژەی ژیا سەربڵندانە ژیاوکڕنۆشی بۆ کەس نەبرد بۆخاتری ماڵی دونیا.کە چی مەلا مستەفا پێی ئەگووت،قانع جاسوسی ئینگلیزیەکانە!هۆیەکەش لەو تۆمەتە ئەوەدەبێ کە قانعی هەست ناسک مل کەجی داخوازیەکانی مەلامستەفا نابێ ونابێتە شاعیری دەرباری مەلا وەک هەژارخۆی ناکاتە نۆکەری مەلا مستەفاوقیبلەگا بۆ خۆی ساز ناکا.
کار دەگاتە ئاستێک کە هەژارڕۆژێک،بە ڕاشکاوی بە مەلا مستەفا دەڵێ:ئەزبەنی ئەگەر قانع جاسوسی ئینگلیزیەکان بایە ئەدی پارەی جاسوسیەکەی بۆ کەی هەڵگرتووە؟ئەوەی کە سەرسووڕهێنەرە ئەوەیە کە مەلامستەفا لە ماوەیەکی کورتدا ئاشبەتاڵی ١٩٧٥ ی راگەیاندوهەرچی پارەی حیزبیی بوو خستیە تەنگەی گیرفانی رایکردوە ئامریکا تا سەری نایەوە.بینیمان پێش راکردنەکەی چۆن دەستی شای ئێرانی ماچکرد وپێی گووت:تۆ باوکی ئێمەی هەر چی پێت باش بێ ئاوا دەکەین.لەوەش بترازێ سیخوڕیی مەلا بۆ چەند وڵاتی بیانیش با لە جێی خۆی بمێنێ.
وەها کەسێک بە شاعیرێکی خاوەن هەڵویستی وەک قانع ئەڵێ.جاسوسی ئینگلیزیەکان بووە!بەڕآستی جێگای شەڕمە بۆ کوردەواریی کە باوەڕ بە قسەی مەلا بکا.قانع تا ئەورۆژەی ژیا بە شیعری پۆشتەوپەرداخ ژیا،بەڵام هیچکات ژیانێکی پۆشتە وپەرداخی نەبووە.داییم تەنگدەستی وەک سێبەر بە دوویەوە بوووتا رۆژێک کە کۆچی دوایی کرد هەژاریی بەربێنگی پێ گرتبوو،مەلای بێویژدانیش تۆمەتی جاسوسی لێدەدا،بۆیە ئەگەر هەژارشاعیری مەلا مستەفا،فەیلەسوفیش بێ پێم هیچ نییە.قانع بە سەربڵندی ژیا بەڵام هەژاری شاعیر خۆی بە نۆکەری مەلا مستەفا ئەزانی.ئەوە جیاوازییەکان لە نێوان دوومرۆڤی پێنووس بەدەست.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە