ئەوسەرکردانەی کە بەرەو پیری مەرگ چون

Sunday, 18/08/2024, 20:27

1059 بینراوە


لەم وتارەدا باسی سەرەکی وشەی شەهیدە واتای شەهیدوبە کێ دەگووترێ شەهید،شرۆڤەی لەسەر دەکرێ.لە پەیوەندی لە گەڵ ئەو وشەیەداپرسیارێکی مێژوویی لە ئارادایە کە نووسەری ئەم وتارە جوابی ناداتەوە،ئەو ئەرکە ئەکەوێتە سەرشانی خوێنەری ئەو بابەتە.بۆجێگروەی وشەی شەهید کە وشەیەکی عەڕەبییە،چەند حیزب وسازمانێک ووشەی دیکەیان بەکار هێناوە وەک:گیان بەختکردوو،گەشمردە،گیانفیدا،پاکڕەوان و...
لەو باسەدا بە هیچ جۆرێک مەبەستی تایبەتی تیانییە وبە هیچ جۆڕێکیش بێ رێزیی نییە لە ئاست هەر تاکێکی کورد کە لەسەر ئەو رێبازەی کە باوەڕی پێی هەبووە ،شەهید کراوە یان گیانی خۆی لە دەستداوە.مەبەستی سەرەکی مانا پێدانە لە واتاوجەوهەرورێبازی شەهید،دۆزینەوەیەکی جەوهەرییە لە سەر واتای شەهیدوئەو کەسانەی کە بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانیان رێگای رزگاریی خوازیی هەڵدەبژێرن وخۆیان فیدای خەڵك ورێبازەکەیان ئەکەن.

پرسی یەکەم:

هەم لە کوردستانی ئێران وهەمیش لە کوردستانی عێڕاق بە فیتی حیزب وسەرکردەی حیزبیی شەڕناوخۆیی هەڵگیرساوە وهەزاران کەس تێیدا بوونە قوربانی.ئەوانەی لەو شەڕەدا گیانی خۆیان لە دەست داوە وەک شەهید حیسابیان بۆ دەکرێ؟ئەوە خوێنەری ئەو بابەتەیە ئەبێ جواب بداتەوە

پرسی دووهەم:

چەند سەرکردەیەکی کورد پاشی ساڵها خەبات وتێکۆشان نەیانتوانیوە بگەنە ئامانجەکانیان،لە دوایین ساتەکانی خەباتیان، دەستەوەستان ماونەتەوە وتووشی شکستێکی مەزن هاتوون،لە رووی ناچاریی بەرەو پیلی دووژمن چون وفریوی ئەویان خواردوە،بۆیە یان ترۆڕکراون ویان کوشتوویانن،بۆ نموونە:خۆرادەستکردنی خانی لەپزێڕێن بە سەفەویەکان،سمکۆی شکاک ،قازی مەحەممەد وقاسملوو.(قاسملووش بە جۆرێک ناچار ما رێگای دان وسەندن هەڵبژێرێ بۆیە کەوتە داوی تڕۆری دووژمن وگیانی لە دەستدا).
ئەم چوار کەسە،زۆر بە هاسانی فریوی قەولوقەراری پێدراوی دەسەڵاتیان خواردوتیا چون.ئەوانە لە مەیدانی شەڕی رووبەڕوودا گیانی خۆیان لە دەست نەداوە،دەبوایە لە فێڵوتەڵەکەی دووژمن گەیشتبایەن.پرسی بونیادی ئەوەیە،ئەوکەسانە یان بە زانابون یان بە بێ نە بونی زانایی خۆیان رادەستی دووژن کردوە؟ئەو کەسانە بۆخۆیان بەرەوپیلی مەرگ ونەمان چون،لە شەڕی راستەوخۆگیانی خۆیان لە دەستداوە.
باسی ئەو پێشمەرگانە ئەکەین کە لە شەڕی ناوخۆییدا کوژراون ئایا بە شەهید پێناسە ئەکرێن؟ بەڵام ئەو پێشمەرگانەی کە لە بەرەکانی شەڕدارووبەڕووی دووژمن بوونەتەوە وشەهیدن.بە باوەڕێ من جیاوازیی هەیە لە نێوان ئەو سەرکەردەیەی کە بە پێی خۆی ئەچێتە کوشتارگەی دووژمن ،دەگەڵ ئەو پێشمەرگەیەی کە بە زانا بون لە بەرەکانی شەڕدا دژی دووژمن شەهید دەبێ.
خانی لەپزێڕین شەڕی دەستەوە یەخەی دەگەڵ شیعەی سەفەوی کردوبوو کاتێک شکستی خوارد،چۆن هەروابە هاسانی خۆی رادەستی ئەوان دەکا؟
سمکۆی شکاک،شەڕی چەکداریی لە دژی رەزاشآی ئێران کردبوو چۆن هەروا بە هاسانی فریوی رەزاشآی خواردو هاتە بەردەستی تا بیکۆژێ وپاشآن سەریش لە لەش جوێ ئەکەنەوە.
قازی محەممەد،کۆماری راگەیاندبووودەیخواست لە ئێران جودا بێتەوە،لە کۆتاییدا شکستی ‌هێناو٤٥ کیلۆمتربەرەپیلی بەرپرسێک سەربازیی محەممەد رەزاشآ(کوڕی رەزاشآ) چوو،لە کۆتاییشدا لە داردراوکۆماری کۆتایی پێهات؟سیاسەت مەدارێکی وەک قازی نەیدەزانی چی لێ بەسەردێ؟
قاسملوو،ژیانی هەندەرانی بینیبوو وزانکۆی تەواو کردبوو،کاتێک گەڕایەوە ناو خۆی وڵات بووبە کەسی یەکەی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران،دوای شەڕێکی خوێناویی چەکداریی لە گەڵ کۆماری ئیسلامی هەستی کرد کە حیزبەکەی بەرەو لاوازیی ئەڕوا،بۆیە زۆر هاسان فریوی مەلاکانی خوارد وبە فیتی کوردیی خۆفرۆش مێزی دانوساندنی بۆ راخراولە کۆتاییشدا ترۆرکرا.
ئەو تڕآژیدیانە بۆ نەتەوەی کورد خەسارن،بەڵام بە دەست سەرکردەی کورد بە سەرمان هاتووە.ئەگەڕێنەوە سەر ناوەرۆک وجەوهەری وشەی شەهید وواتای ئەم وشەیە،ئایا ئەو چوار کەسەی ناویان براوە، دەکرێ وەک شەهید حیسابیان بۆ بکرێ؟من جوابی ئەو پرسیارە نازانم،ئەگەر خوێنەی بخوازێ دەتوانێ جوابیان بداتەوە.

پەراوێزێکی بچووک:

تێگەیشتن لە ناوەرۆک وپەیامی ئەم وتارە تۆزێک راوەستەی دەوێ وبیریی قوڵ.لێرەدا مەبەست بێرێزیی بە سەرکردەیەکی کورد نییە،بۆیە ئەبێ بە ورایی بڕیار لەسەر بابەتە بدرێ.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە