ئایا لە ئیسلامدا بۆ (شایەتمان)یش ھەمان ژمارەی شایەتحاڵ پێویستە؟

Sunday, 18/08/2024, 20:19

1238 بینراوە


*  ئەی لە ئیسلامدا چەند شایەتحاڵ پێویستە بۆ سەلماندنی ڕووداوێک ؟
- شایەتمان بە عەرەبییە و بەم جۆرەیە (أشهد أن لا إله إلا الله وأشهد أن محمدا رسول الله)
واتە ( من شایەتحاڵی ئەوە دەدەم ، کە جگە لە خودا هیچ خودایەک نییە و شایەتی ئەوەش دەدەم کە محمد نێردراوی  خودایە)
-  پرسیارەکە لێرەدا ئەوەیە ( کەس خودا و دەورو پشتی خودای نەبینیوە کە بزانێت ، تاک و تەنھایە !! وە کەسیش فریشتەی نەبینیوە ، کە پەیامی بۆ محمد بھێنێت !! وە خوداش قورئانی نەناردووە وەک کتێبێکی چاپکراو یان نوسینێکی سەربەرد  وەک بەڵگە ( ھەر وەک بەڵگەکانی شارستانیەتی بابلی و ئاشوری و یۆنانی کە ھەتا ئێستاش ھەر ماون) !! کەواتە کێن شایەتحاڵەکانی پەیامبەر؟؟ وە ئەو کەسەی،  ئێستا شایەتمان دەھێنێت ؟؟چونکە بوونی دوو شایەتحاڵ پێویستە بۆ خەڵکی و بۆ پەیامبەریش !!! ئەوەیش بە پشتبەستن بەو ئایەتە قورئانیەی کە دەڵێت: "وَاسْتَشْهِدُوا شَهِيدَيْنِ مِنْ رِجَالِكُمْ" (البقرة: 282)

ئایا چ پەیوەندیەک دەبینیت ، لە نێوان ئەو ئایەتە قورئانییە و ژمارەی شایەتحاڵی شایەتماندا و بۆچی؟

- لە شەریعەتی ئیسلامیدا ژمارەی ئەو شایەتحاڵانەی کە پێویستن بۆ ڕاستکردنەوە یان سەلماندنی ڕووداوێکی دیاریکراو ، پەیوەستە بە جۆری ڕووداوەکەوە !!  ئەمەش لێرەدا چەند نموونەیەکە :
١ - زینا کردن : لە ئەگەری سەلماندنی تاوانی زیناکردندا، پێویست بە بوونی چوار شایەتحاڵ ھەیە(کەسی باوەڕپێکراو و ڕاستگۆ)، کە ڕاستەوخۆ ڕووداوەکەیان بینی بێت !!.  ئەگەر ئەم ژمارەیە لە شایەتحاڵەکان لەبەردەستدا نەبوو !! ئەوا کەسێک کە کەسێکی دیکە بە زینا تۆمەتبار دەکات !! ئەو کاتە دەکرێت سزای بوختانی بەسەردا بسەپێنرێت ، کە هەشتا قامچییە!!
٢ - کوشتن و تۆڵەسەندنەوە : لە ئەگەری سەلماندنی حاڵەتەکانی کوشتن یان تۆڵەسەندنەوەدا ، پێویست بە بوونی دوو شایەتحاڵ ھەیە !!.  جگە لە شایەتحاڵەکانیش دەتوانرێت پشت بە بەڵگەی دیکە ببەسترێت وەک دانپێدانانی تاوانبارەکە!!
٣ - مامەڵەی دارایی : لە گرێبەستە داراییەکانی وەک قەرزدا، بوونی دوو شایەتحاڵ بەسە !! بە پشتبەستن بەو ئایەتە قورئانیەی کە دەڵێت: "وَاسْتَشْهِدُوا شَهِيدَيْنِ مِنْ رِجَالِكُمْ" (البقرة: 282)
*  ئەی ئەگەر ئەو ژمارەی شایەتحاڵە پێویستانە لەبەردەستدا نەبوو؟
-  ئەگەر ژمارەی پێویست لە شایەتحاڵەکان لە بەردەست نەبوو !! ئەوا دۆسیەکە ڕەتدەکرێتەوە !! هەروەها داواکار (ئەگەر تۆمەتبار کرا ، بەبێ شایەتحاڵی پێویست) بە بوختان سزا دەدرێت.!!
*  کەواتە دەبێت بۆ (شایەتمان)یش ھەمان ژمارەی شایەتحاڵ پێویستە یان پێویست بوو بێت ؟ یان شایەتمان مەتەڵێکی بێ وەڵامە؟؟
* ئەی کەواتە بەڕێزت چۆن ئەو شایەتحاڵانە دەبینیت بۆ شایەتمان؟؟ وە بیرو بۆچونی بەڕێزت دەبێت چۆن بێت ؟؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە