فەرهەنگی شەیتان
Sunday, 18/08/2024, 20:13
[لە هەر وڵاتێکدا مزگەوت، لە خەستەخانە و مەکتەب زۆرتر بوو، ئەوا دەسەڵات بەرپرسە لە داڕوخانی کۆمەڵگا.. د . طە حسین ]
...... یەکێ لە هەرە گرفتە گەورە و چارەسەرنەکراوەکانی ئەو سێ شار و کسورەی ئەمریکا و ئەوروپا ناویان ناوە " هەرێم !" بێ ئیشییە. هەر لە سەرەتای نەوەکانەوە هەر ساڵەی بە سەدان قوتابی ئامادەیی و پەیمانگا و زانکۆ دەرئەچن و دامەزراننیش سەر خەوی دوای قبوڵیە ، جگە لە دامەزرانن وەک ئاسایش و کۆماندۆ و " موخبیر" سەعات دەی بەیانی داوای بکە پاش نیوەڕۆ دامەزراویت..ئەم گرفتە بەرامبەرە بە حاڵەتێک کە تەنیا لەشاری "سلێمانی" هەزار و دوو سەد مزگەوت هەیە !! چی ئەبوو گەر لەم ژمارە زۆرەیا سێ سەد دانەیان کارگە بوایە ؟ بە داخەوە شۆڕشگێڕەکانی شاخ و ڕاو و ڕووتی دوای ڕاپەڕین ئەو چەن کارگەیەی لە شارا هەبوو بە دەردی سەدەکەی بێخمەیان برد ! گەر هەر یەک کارگە سێ سەد کرێکاری هەبێ بزانە مەعیشەتی چەن خێزان ئەبوژێتەوە جگە لە بوژانەوەی ئابووری و بەرهەم هێنانی لۆکاڵی" محلی" و لەوانەیشە جارەسەرێکی نەفسیی بێ بۆ حاڵەتی بێ ئیشی و کەم دەرامەتی ، خۆ لەوەتەی مزگەوت هەیە تا ئەمڕۆش ئەوەی لە بانگ و دوای نوێژ ئەووترێت هەر هەمان شتە "عەینەن تاس و عەینەن حەمام" یەک حەرفی لێ نەگۆڕاوە نە بۆی زیا کراوە نە لێیشی کەم کراوەتەوە و یەک ملیۆن ساڵی تریش هەر وا ئەمێنێتەوە، کەواتە گەر چەن مزگەوتێ بکرێن بە یەک هیچ لە وەزعەکە ناگۆڕێ و هەمووشما ن ئەزانین کە فەریزەی نوێژ وەک عەسکەری ئیلزامی نیە هەر لە مزگەوتا بێ خۆ کە ئیسلام لە قوڕیشەوە سەری هەڵا مزگەوت هەر نەبوو ، لە بەرامبەر ئەم نەگۆڕانەی لە مزگەوتا هەیە کارگەیەک ئەمساڵ دروست بکرێ دوای دە ساڵی تر بەرهەم و سەرمایا یەکە زیا ئەبێ و پیۆیستی بە هێزی کارکردنی زۆرتر ئەبێ و ئەبێتە دەرفەتێک بۆ دامەزراننی زیاتر و بە شێوەیەکی ئوتۆماتیکی باری ئابووری زیاتر گەشە ئەکا و بەرفراوانتر ئەبێ ، بەڵام هەزار و چوارسەد ساڵە یەک ڕستە بۆ دەقەکانی مزگەوت زیا نەبوە ، خۆ گەر مەسەلەی خودی نوێژ یش بخەینە ئەولاوە ئەوە باس و خواستەکەی کە لە لایەن مەلاوە ئەخوێنرێتەوە هەر هەمان شتە کە ئەویش : زینا .. سەربڕینی مولحید و مونافیق ، ژن هێنان بە دەرزەن...حۆری ..شەرابی بەهەشت..شەڕی ئحم و ئوحود.. نیقاب ..حەرام بوونی عەتر ..کڕینی بەرماڵی خۆکردن بە بەهەشتا.و..و. هتد...ئێستاش بابەتێکی زیا بوە کە لقە جیاکانی ئیسلام ئیخوان و سەلەفی لە مزگەوتەکانیانا هەرچی خراپ و "زمانی شەیتانە !! بە یەکتری ئەڵێن هەر بە ناوی ئیسلامەوە ..ئەمە جگە لەو هەموو ئاو و کارەبایەی وەک شەرابەکەی بەهەشت بە خۆڕایی وەرئەگیرێ، بەڵام گەر " خوانەکردە ~! بەشێک لە مزگەوتەکان بکرێن بە کارگە " کە ئەمەش لە مەودای ئەقڵی دەسەڵاتا نیە " جوڵەیەکی ئابووری ڕوو لە بەرهەم هێنان ئەکەوێتە بازاڕ و ناو ژیانی خەڵکەوە ، هەم کرێکار معاش وەرئەگرێ هەم خاوەن کارگە باج و ڕسوماتی ئسوڵی خۆی ئەیا بە حکومەت کە ئەمەش دوو شەشە بۆی !!
ئەوەشمان لە بیر نەچێ کە هاتنە کایەی کارگە و پيشەسازی ئەبێتە مایەی دروست بوونی نەقابەی ڕاستەقینەی کرێکاران نەک ئەو علوجەی ئەمڕۆ هەیە ، بەمەش زەمانەتێکی ئیداری و پیشەیی دروست ئەبێ بۆ بەرگری کردن لە مافەکانی کرێکاران..
خۆ ئەگەر ئەم وەزعەی ئێستا هەیە بەردەوام بێ ڕۆژێک یەت هەر خانوویەک مزگەوتێکی لە تەنیشتەوە ئەبێ گەر کرێ چی نەبێ تیایا وئەوەی لە موکەبەرەکانەوە ئەووترێ هەر هەمان شتە و ووڵات بێ پیشەسازی و گومەزەکانیش هەر بە ئاڵتون لەبخ ئەکرێن جا ئەوەی پێ ی خۆشە مسۆگەر ئەهلی بەهەشتە و ئەوەی پێ ی قەڵسە بێ دوو دڵی خۆی حازر کات بۆ جەهەنەم مەگەر تەشەبوزێکی باش و واسیتەیەکی گەورەی " ئەوقاف"ی هەبێ یان بەرماڵێکی مزگەوتی بەهەشتی کڕی بێ....
لە ئەوروپاش کەنیسە هەیە بەڵام لە بێ دەنگیا هەستی پێ ناکەی ، کارگە و بەرهەمهێنانیش نەوەستاوە چونکە لێرە وەبەر هێنان هەر شوققە نیە بەڵکو بەرهەمی پيشەسازیش بەبەرهەمی تەکنەلۆجییەوە ،..خۆزگە بۆ یەک جاریش مەلاکان پێیان ئەووتین لە کوێ ی شەریعە و حەدیس ئەو دەقانەی تری ئیسلام باس لە کرێکار و پیشەسازی تەکنەلۆجیا کراوە ؟!! تۆ بڵێ ی ئەو باسانە لە فەرهەنگی شەیتانا نەبن وا ئەمان خۆیان لەقەرەی نایەن...!!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست