ئۆلۆمپیادی 2024

Tuesday, 13/08/2024, 11:51

2297 بینراوە


 دەرئەنجام؛

 ئەمریکا توانی 126 میدالیا کۆبکاتەوە و پێشبڕکێکە بباتەوە، لەدوای ئەمریکاش ووڵاتی چین بە پلەی دووەم هات و پلەی سێهەمینیش بەریتانیا ،بە دەستی هێنا. ئەمە سێهەمین جارە کە ووڵاتی ئەمریکا لەسەر یەك پلەی یەکەمین دێنێ و بە تەواوی کۆنترۆڵی زۆرینەی یاریەکانی،کردوە. ئەڵبەت ئەم دەرئەنجامانە لە خۆوە نیە و کاری ڕێکەوت نیە، بەڵکە هەوڵ و تێکۆشانێکی زۆری وویستوە تا بتوانێ زۆربەی خەڵاتەکان بۆ خۆی بباتەوە.
ڕەنگە هەندێ پێیان وابێ کە ووڵاتی ڕووسیا بەشداری نەکرد و هەلی زیاتر بۆ ئەمریکا هەڵکەوت تا سەرکەوتنی زیاتر وەدەست بهێنێ، لێ نابێ ئەوەمان لەیاد بچێ کە ڕووسیا لەهەردوو پاڵەوانێتی (یابان و بەرازیل)بەشداری کرد و ئەو ئەنجامە گەورەیەی نەهێنا وەك ئەوەی کاتی خۆی لەساڵانی 70 و 80 کانی سەدەی ڕابردوو،هەیبوو. ئێستا تاکە ڕکابەری گەورەی ئەمریکا ووڵاتی چینە و بەڵام نەیتوانیوە زۆر زۆر لێی نزیك ببێتەوە.

مەبەست؛

پرسیاری سەرەکی ئەوەیە بۆچی بەم شێوەیە ئەمریکا نەك لەسەر ئاستی ئابووری و سەربازی جیهانی بێ ڕکابەرە و لە بواری وەرزش و ئۆلۆمپیادیش زۆر زۆر بەهێزە و بەردەوامیش بەهێزتر دەرئەکەوێ؟ ئاخۆ هۆکاری سەرەکی ئەم هێز و توانا گەورەیە لە کوێوە سەرچاوەی گرتوە و هۆکار چیە ئەم ئاستە بەرزە ئەبینین و لەوەش ناچێ ئاستیان داببەزێ وەیان ڕکابەرەکانیان ئاستیان بگاتە ئەمان؟ ئەمانە پرسیاری ئەم ڕاپۆرتەیە و هیوادارین بتوانین هەندێ سەرنج بخەینە ڕوو کە ڕەنگە خەڵکی زۆر بەباشی نەزانن.؟!
ئەو ئەستێرە و قارەمانانەی توانیان مەدالیای ئاڵتوون  وەیان هەر جۆرێکی تر لە وەرزشە تاکە کەسیەکان وەیان وەرزشە کۆمەڵەییەکان هەر هەموویان یەك شێوازی ناوازەن و بەردەوام برەوی پێ ئەدەن، ئەویش سیستەمی ووڵات و سیستەمی پەروەردەی خێزانە بۆ وەرزش.. لە ئەمریکا شتێك نیە بە ناوی میری وەیان دەزگای میری کە کاری ئامادەکردنی وەرزشەوان بی بۆ ئەم جۆرە پاڵەوانێتیانە وەیان هەر وەرزشێکی تر،،ئەوە تەنها باوك و دایکەکانە کە بە پارە و کاتی خۆیان هەر لە تەمەنی منداڵیەوە هەوڵ وتەقەللا ئەدەن بۆ منداڵەکانیان و هەرچی تێچوەیەك هەبێ لەسەر ئەستۆی باوك و دایکە.هەروەها لە خوێندنگاکان هەر لەسەرەتاییەوە هەر منداڵێ حەزی بەهەر وەرزشێك هەبێ هان ئەدرێ و پاڵپشتی بۆ دابین ئەکرێ، ئەمە وەك سیستمی دەرەوەی ماڵ. ئەمەش تەواو  پێچەوانەی سیستمی ووڵاتی چینە کە میری ڕۆڵی دایك و باوك و پەروەردە لەیەك کاتدا، ئەگرێتە ئەستۆ.
لێرەوە بۆمان دەرئەکەوێ کە سیستمی ئەمریکی تەواو سیستمێکی پتەو و بەهێزە لە چۆنێتی و چەندایەتی. ئەو بازارە ئازاد و پڕ پێشبڕکێیەی هەیە و ئەو دیموکراسییەی پەیڕەو ئەکرێ ، وای کردوە تاك بتوانێ خۆی لەو سیستمە جیهانەدا بسەلمێنێ و دەنگ و ڕەنگی هەستی پێ بکرێ،،ئەم سیستمە هەلی بۆ گشت ڕەخساندوە بەبێ جیاوازی ڕەگەز،تەمەن،زمان،کەلتوور و فەرهەنگ.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە