خالید مەشعەلیش خوازیاری لە ناوچونی ئیسڕاییلە!
Tuesday, 13/08/2024, 12:47
هەم لە سیاسەتدا ،هەمیش لەشەڕداتۆزێک ئەخلاق بۆ مرۆڤەکان زۆر گرینگە.ئەمەیە، جیاوازیی لە نێوان مرۆڤەکان وگیانلەبەرەکانی دیکەی سەر گۆی زەوی.لەو وتارەدا بە هیچ جۆرێک لایەنگریی لە دەوڵەتی ئیسڕآییل وبزووتنەوەی حەماس ناکەم.ئەوە هەستێکی خۆمە بەرانبەربە ئەخلاق لە رۆژانەی ژیاندا.چەندە ئەو هەستە راستە وچەندە ناڕاستە ڕآی گشتی بڕیار دەدا.
وەتی دەوڵەتی ئیسڕآییل دامەزراوە وبزووتنەوەی حەماس خۆی ئاشکراکردوە،هیچکامیان تۆزقاڵێک قازانجیان بۆ کورد نەبووە لە خەسار زیاتر.بۆ داهاتووش نەتەوەی کورد نابێ چاوەڕوان بێ ئەمانە دۆست ویاریدەریی بن.مێژوو ئەوەمان پێ ئەسەلمێنێ کە جار جارەش هەم دەوڵەتی ئیسڕآییل وهەمیش حەماس،دژایەتی دۆزی کوردیان کردوە.
خالید مەشعەل چۆن لە مردن رزگاریی بووە؟
بە دەستوری راستەوخۆی بنیامین نتانیاهو،سەرۆکی سازمانی سیخوڕیی مووساد لە ساڵی ١٩٩٧کاتێک کە خالید مەشعەل لە وڵاتی ئەردەن دەژیا،ویستی تڕۆڕی بکەن.بەرپرسانی ئەو کارەی مووساد بە پاساپۆڕتی ساختەی وڵاتی کەنەدا چوونە وڵاتی ئەردەن،دوای ماوەیەک رۆژێکیان کە خالید مەشعەل لە سەرشەقام پیاسەی ئەکرد،کەوتە بەرهێرشی ئەو کەسانەی کە بە دەستوری مووساد ئەبوایە تڕۆڕی بکەن.
بۆیە لە رێگای ماددەیەکی زهراوی بە رێگای دەرزییەک(شریقە) کە لە کونی گوێچکەی کرازهرخواردیان کرد.کاتێک ئەو خەبەرە گەیشتە بەرپرسانی شآی ئەردەن،داوایان لە ئیسڕآییل ونتانیاهوکە بۆ ئەوەی خالید مەشعەل نەمرێ دەبێ،دەوڵەتی ئیسڕآییل (دژە ژهر) رەوانەی ئەردەن بکا تا بیدەنە خالید مەشعەل بۆ ئەوەی لە مردن رزگاریی بێ.
ئیسرآییلێش لە بەر پەیوەندیە دیپڵۆماسییەکەی ودۆستایەتیی دەگەڵ شای ئەردەن،ئەو کارەی قەبوڵ کرد ودژە ژەهری ناردە ئەردەن وبەو جۆرە ئەبێ کە خالید مەشعەل لە مردن رزگاریی دێ.
خالید مەشعەل هەرئێستێ زیندوویە ودوای هەنییەش خەریک بوو ببێتە سەرۆکی حەماس،کە چی کەسێکی دیکە بەناوی سێنوار کرایە جێنشینی هەنییە.خالید مەشعەل دەبوایە دەست لەو خەباتە هەڵبگرێ کە خوازیاریی لە ناوچونی دەوڵەت وگەلی ئیسڕآییلە.ئەگەر ئیسڕآییل دژە ژەهری نەگەیانبایە بەپرسانی وڵاتی ئەردەن،ئێستی کەسێک بەناوی خالید مەشعەل بوونی نە ئەبوو،بۆیە لە سیاسەتو لە شەریشدابڕێک ئەخلاق گرینگە.مەشعەل لە سای چاکەی دەوڵەتی ئیسڕآییل لە ژیاندا ماوە.کە چی دووژمنایەتی وراگەیاندنی شەڕدەگەڵ ئیسڕآییل،لە بەرنامەی کاری رۆژانەی خالید مەشعەل ومەشعەلەکانی دیکەدایە!سەیر نییە؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست