دەبێ دەگەڵ کچەکەت کاری سێکسی بکەی

Tuesday, 13/08/2024, 12:35

1659 بینراوە


حیزبە کلاسیکەکان ئێمەیان واڕاهێناوە هەرچی ئەوان گووتیان راستە ودەبێ جێ بە جێ بکرێ.هەرکاتێکیش رەخنەت لێ گرتن ویان هاوتەریب نەبووی دەگەڵ سیاسەتەکانیان،یان ناوناتۆرەت لێدەنێن ویان دەرت دەکەن،لە کۆتاییشدا هەڕەشەوتڕۆر قسەی کۆتایی پێیە لە لایان ئەوانەوە.لە رۆژهەڵاتی کوردستان وباشووری کوردستان،پەیوەندیی لە نێوان خەڵک وحیزبە کلاسیکەکان،پەیوەندیی ئاغاوگوێ لە مستیە.یانی هەرچی ئاغا گووتی دەبێ ئەنجام بدرێ.ماوەی نیو سەدە زیاترە ئەو جۆرە حیزبانە لە خۆبەدەستەوەدان وشکست وماڵوێرانیی وشەڕی ناوخۆیی وکۆڕەوئەنفال وکێمیایی کردن خەڵک،هیچی دیکەیان دەباراندا نەبووە.رابوردوویەک پڕ لە پرسیاروبێبەختی.هەرکاتێکیش تووشی شکست بون داوای لێبوردنیان لە کەس نەکردوە،حیسابیان بۆ هەر کەس کردبێ بۆ کوردیان نەکردوە.وەکی دیکەش بە بەژن وباڵای ئاڵاوسروودی ئەی رەقیب وشەهید وپێشمەرگە ونیشتمانیان هەڵاگووتووە، بە درۆ.ئەوەی کە لە باشووری دوای سەددام روویداوە،نە حکومەتە نە دەسەڵات ونە سیستمێک کە مرۆڤ دڵی پێ خۆش بکا.تەنیاو،تەنیا،رێکارێکی داگیرکاریە لە نێوان ئەو دووبنەماڵەیەدا،ئەو بەشە لە وڵاتیان لە نێوان خۆیاندا دابەش کردوە ووەک کەمتیار کەوتوونە سەری خەریکن لە ناوی دەبەن.
خالید مەشعەل

ئاسایش سەر بە بنەماڵەی بارزانی ودەوڵەتی ئیسڕآییل وجیاوازیەکان:

بەراوەردکردنی دەوڵەتی ئیسڕآییل دەگەڵ داگیرکەرەکانی بنەماڵەی بارزانی کارێکی ئاقڵانە نییەو هەڵە.بەلام جار جار بۆ گەیاندنی هیندێک پەیامی گرینگ دەکرێ ئەو کارە بکرێ تا بابەت بگاتە خوێنەر،مرۆڤ مەجبوردەمێنێ هیندێک رووداوی گرینگ لە پەنا یەکتر هەڵسەنگێنێ.لێرەدا ئاماژە بە دووسەرکردەی حەماس دەکەم کە کاتی خۆی دەوڵەتی ئیسڕاییل یەکیان دەگرێ وزیندانی دەکاویەکیشیان لە دەرەوەی ئیسڕآییل لە وڵاتی ئەردەن،دەخوازێ ترۆڕبکاو بیکوژێ.
نە دەوڵەتی ئیسڕآیل نە حەماسیش دۆستی کورد نین وهیچ خێروبێرێکیان بۆ کورد نەبووە جگە لە نەهامەتی.مەبەستیش پێداهەڵاگووتن نییە بە هیچکام لەو دووسیستمە،مەبەست ئاشکراکردنی راستیەکانە لەو سەردەمەدا.

کەسی یەکەم،یەحیا سنوارە:

سنوارئەوکەسەیە، کە لە دوای کوشتنی ئیسماعیل هەنییە لە تاران،بۆتە جێگرەوەی هەنییە وئێستا کەسی یەکەمی حەماسە وبە یارمەتی کۆماری ئیسلامی دەگەڵ ئیسڕآییل لە شەڕێکی دژوارد دایە.سنوار،کاتی خۆی دەکەوێتە دەست ئیسڕآییل وبۆ ماوەی ٢٠ساڵ زیاتر لە زیندانەکانی ئیسڕآییل بەند دەکرێ.
لە ناو زینداندا،بەرپرسانی زیندان دەبینن،سنوار،نەخۆشە.کاتێک دەیبەنە لای دوکتور،پاش پشکنینی پزیشکی بەو ئاکامە دەگەن کە سنوار،مێشکی گرفتی هەیە وتۆمۆرێکی مەترسیدار خەریکی تەواوی مێشکی دادەگرێ وخەریکە بیکوژێ.دوای توێکارێکی چڕوپڕ یەحیا سنوار،لە مردن رزگاریی دێ وپاشی چەند ساڵ زیندانیی گۆڕێنەوەیان پێدەکرێ دەگەڵ زیندانییەکانی ئیسڕاییلی وئازاد دەبێ.
یەحیا سنوار
ئەوە دەوڵەتی ئیسڕآییلە،بزانە چۆن دەگەڵ دوژمنەکانی خۆی رەفتار دەکا.ئێستێ یەحیا سنوار بۆتە دژبەرێکی سەرسەختی دەوڵەت ونەتەوەی ئیسڕآییل وشەڕیان دەگەڵ دەکا!کەچی کورد لە باشووری کوردستان ئەو دووحیزبەی بەخێو کرد تا گەیشتوونە ئەو ئاستەی کە هیچ حیسابێک بۆ کورد ناکەن.دەوڵەتی ئیسڕآییل ئەگەر دۆستی کوردیش نەبێ،هیچ گلەییەکی لێ ناکرێ،بەڵام بنەماڵەی بارزانی رێخستنێکیان دامەزراندووە بە ناوی ئاسایش،بڕۆن بزانن بۆ مانەوەی خۆیان چی بە سەر خەڵکی هەژار دێنن.کارەساتێک کە هیچ داگیرکەرێک بە سەری نەهێناوین.

کەسەدووهەم،خالید مەشعەل:

خالید مەشعەل لە وڵاتی ئەردەن دەژیا.چەند کەسێکی ئیسڕاییلی لە لایان مووسادەوە ئەرکیان پێدەدرێ کە تڕۆری کەن وبیکوژن.تا رۆژێکیان وەگیری دەخەن وبە دەرزی ژهراوی کە لە گوێچکەی دەکرێ تا لەناوی بەرن.شای،ئەردەنیش لە بەرئەوەی دۆستی ئیسرآییل دەبێ داوایان لێدەکا دژی ئەو ژهرەی کە دراوەتە مەشعەل،جۆرە دەرمانێکی بۆ بنێرن تا مەشعەل لە مەرگ رزگایی بێ.
دەوڵەتی ئیسڕآییل،ئەوکارە دەکاودەرمان دەنێرێ بۆ ئەوەی بدرێتە مەشعەل،لە کۆتاییدا خالید مەشعەلیش لە مەرگە رزگاریی دێ وژیانی بەردەوام دەبێ.ئێستێ خالید مەشعەلیش دژبەری سەرسەختی دەوڵەتی ئیسڕاییل وخەڵکی ئیسڕاییلە ودەگەڵیان لە شەڕدایە.

جەوهەری کەلام:

کورد لە باشووری کوردستان تا توانیویە خزمەتی ئەو دووبنە ماڵەیەی کردوە ورۆڵەکانی ئەوگەلەش بە هەزاران کەسیان لەناوبنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانیدا فیدا بووە.کە چی لەماوەی ئەو٣٣ ساڵەدا هیچ نەهامەتیەک نەماوە بە سەریان نەیە.کوارەوایە رێخستنێک بە ناوی پاراستن کە سەر بە بنەماڵەی بارزانییە بەو شێوەیە بێ رێزیی بە گیراوی کورد بکە وهەڕەشەی لێ بکا لەناو زینداندا کە ئەگەر ئەوەی ئێمە دەیڵێن جێ بە جێی نەکەی کچەکەت دێنین ومەجبورت دەکەین کاری سێکسی دەگەڵ بکەی!لە کام زیندانی داگیرکەری کوردستان داوای ئاوا لە زیندانیی کراوە؟
ئەوە بەشێکە لە ڤیدئۆیەک کە دەگەڵ وتارەکە بڵآو دەبێتەوە کە تکام ئەوەیە بە وردیی گوێی بدەنێ تا بزانین بە دەستی خۆمان چمان بەسەر خۆمان هێناوە.دەوڵەتی ئیسرآییل کاتێک دووژمنەکانی خۆی دەگرێ،بەوجۆرە ئەشکەنجەیان ناکا،زۆر جاریش ئازادیان دەکا.

کلیک لەسەر ئەو لینکە بکە، بۆ بینینی ڤیدیۆکە،



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە