ئاش لە خەیاڵێک وئاشەوان لەخەیاڵێک

Tuesday, 13/08/2024, 12:22

1743 بینراوە


پەنابەر وئاوارەکان زۆرینەیان بەئازارێکی بەدەنی ورۆحییەوە، ماڵ وسەروەتێکی زۆر، سەرف دەکەن، تا دەگەنە وڵاتانی ئەوروپا. 
زۆربەیان هەر بەگەیشتنیان: یەکەم هەنگاویان نمایشی ئاینی ئیسلام دەکەن. زۆریان بێ پەروەردەی زانستی وخاوەن زانینی کارێک نین و کارێ نا زانن بکەن. دەبنە ئاوارە ودەربەدەری وڵاتان .بەویستی خۆیان ولاتەکانیان لەبێکاری وبرسێتدا، هەروەها وڵاتەکانیان لە نادیموکراسی وناسەقام گیریدا جێدەهێڵن. 
لەوڵاتانێکەوە دێن: 
ئاینی ئیسلام بە دەسەڵاتێکی توندرەو ناکۆمەڵایەتیەوە نمایش کراوە، پەیرەوکراوە. پیاوەکانیان بەناشرین شێوە ریشی تایبەتی دەهێڵنەوە، وبە بەرگی تایبەتی ئیسلامی خۆیان دەپۆشن. وەک هاتبن بۆ عەمرەو حەج، هەروەها خانمانیان بە پەچە خۆداپۆشینی لە تەوقی سەریانەوە تابنی پێیان بە بەرگی رنگی رەش خۆیان نمایش دەکەن. لەو وڵاتانەوە هەموویان دەگەنە ئەوروپا، کە کۆمۆنیست ودیموکرات خوازەکان وغەیرە ئسلام تیاندا کافر وشەیتانن. ئەڤغانستان وپاکستان چۆن لەوڵاتی خۆیاندا رەفتار دەکەن، بەهەمان شێوە لەئەوروپادا رەفتار دەکەن.
لە ئەوروپا بەتایبەتی رەگەز پەرستە ئەوروپاییەکان وخەڵکی سادە، حەماسی رەگز پەرستی وشۆڤێنییان دەهوروژێنن. بارێکی ناهەمواری بۆ هەموو لایەنەکان دەخولقێن. 
دوو هۆی سەرەکی بار ودۆخەکەی فرەتر کردووە.
١- دەوڵەتە ئەورووپایەکان، پارە لە پەروەردەی پەنابەراندا سەرف ناکەن، فێری ژیانی نوێ خوازی ودیموکراسیان ناکەن. پەنابەران بەوشێوەیە دەخەنە ناو کۆمەڵگاکانیانەوە، بەمەرجێ ئاین وئان بازەکان لەکۆمەڵگای ئەوروپادا، بەهۆی دەسەڵاتی دیموکراسییەوە، کاڵ بووتەتەوە.
٢- پەنابەران لەوڵاتانێکەوە هاتوون وادەزان برنج وقووبڵی لەئەوروپا رژاوە ، هەروەها لەسیستەمی دیموکراسیی بێ ئاگان.
زۆربەیان تەنیا رۆژ ونوێژ وئیتاعەتی خودا نەبێ، چیتر نازانن.
دۆخەکە لەلایەن راست رەوەکان وخەڵکی ناحەزەوە، ئاساییە دەقۆسرێتەوە.
پارتە بەناو کۆمۆنیست وچەپرەوەکان، ناگەرێن بەدوەای چارەسەرێکدا، وەک هەمیشە دەیخەنە چوار چێوەی کرێکار وسەمایەداری وشە سوواوەکانی هەمیشە پارتە باناو کۆمۆنیستە خاوەن پەروەردەی دەسەڵاتە سۆڤییەتیە تاک حیزبە دیکتاتۆرییەکان بیری لێدەکەنەوە.
مرۆڤە ئاوارەکانی لەوڵاتە دیکتاتۆرەکانەوە دەگەنە ئەوروپا پێویستە؛ لەسەر ریتمی سیستەمی دیموکراسی پەروەردە بکرێنەوە.
١- لەلایەن دەزگارەسمیەکانەوە.
٢- لەلایان رێکخراوە چەپە ئەوروپای وچەپە ئاوارەکانی دەرەوە هاتوون.
ئاوارە موسلمانەکان پێویستە فێرکرێن، ئاین بابەتێکی تاکەکەسیە وپێویست ناکات ریش درێژبکەن وپانتۆڵی شەرواڵی کورت ببپۆشن ونەعل بکەن بەسەر پێیانەوە.

کۆمۆنیست وچەپرەوە کورد وئەوروپاییەکان :

------------------------------------
خۆتان پێویست ناکات بخەنە بەرەیەکیانەوە، بەرەی ئاوارەی ئاین پەرست وبەرەی رەگەز پەرستە ئەوروپاییەکانەوە. هەردوولایان تاوان بارن.
با بەس بێ ئیتر بەرگری بەبێ بیرکردنەوە لە ئیسلام وئاداتی بەسەر چوویان. 
ئاوارەکان زۆربەیان وڵاتی خۆیان بەجێ دەهێڵن بەبیری کۆنی دواکەوتووی وڵاتەکانیانەوە، وا دەزان لێرە هەنگوین رژاوە، نازانن کەس بەبێ کارکردن ناژی. سەرمایەدار وپرۆلیتاریا کار نەکەن، بەسواڵ نەبێ ناتوانن دوومانگ بژین.

تێبینی لە بیر وباوەری شوعیە عێراقیەکان لە ئنگلترا بکەین.

--------------------------------------------
لە شاری ساوسپۆرت لە ڕۆژی دووشەمە ٢٩ی٧ی٢٠٢٤. لەدەنگووباسدا گوایە:(سێ منداڵ کوژران و هەشت منداڵ بریندار بوون و دوو کەسی بەتەمەنی تر لەگەڵیاندا بریندار بوون). بەعەقڵی نەفام ئیسلامی چونکە مندالانی ئەوروپی کافرن. 
شوعیەکان لەرەدانەوەدا، چی دەبێژن ودەنوسن. 
-------------------------------------
گروپە ڕەگەزپەرستەکانی بەریتانیا فرسەتیان قۆستەوە بۆ هێرشکردنە سەر ئوتێل و شوێنەکانی، پەنابەری لێ نیشتەجێکراون، هەروەها هێرشەکە فراوان بوو بۆ سەر چەند مزگەوت وکتێبخانە ودوکان و ماركێتەکان و شکاندنی کەلوپەلەکانیان، بە پاساوی مێردمنداڵە بکوژەکە پەنابەرێکی موسڵمانە.
ئەم کردەوە نامرۆڤانەیە ورەگەز پەرستەیە چەندین شاری بەریتانیای گرتەوە، 
ئەوروپاییەکان زۆر ئاساییە: خوێن وسەریان لە پێناوی دیموکراسیدا داناوە. ئەمرۆ کەسێک موسڵمانە یان لەوڵاتێکی دیکتاتۆری نادیموکراسییەوە دێت، بە بیانوی ئاوارەو ئاینەوە، داخی خۆی بەخەڵکی وڵاتەکەی تێدا ئاوارەیە دەرژێ.
لەئەوروپا ئاوارە موسڵمانەکان ژن ومناڵی بێتاون، بەبیانووی ئەوەی کافرن دەکوژن.
لە بیری کۆمۆنیستیەوە، بەراستی دورن. ستالینی ولینینی چ نین، جگە لەبیری ئاینی نەبێت، بەمەرجێ ستالین ئەوە سەدەیەک فرە ترە ئەو بیرەی هاوردە بیری دەسەڵاتی یەک حیزبی ودیکتاتۆری حیزبییەوە، سۆڤیەت. هەمان پەروەردەی ئاینی ئاسمانیە، بەناوی حیزبی تاک رەوی سۆڤییەتی کرێکارانەوە، بیری دیکتاتۆری حیزبی زۆر عاقڵانە خستیانە شوێنی بیری کۆمۆنیستی ودیکتاتۆری پرۆلیتارییەوە.

تێبینی،،، وێنەکان لە پاریس گیراوە.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە