ئەگەر موسڵمان بچێتە بەهەشت و کافر بچنە دۆزەخ، ئاخۆ چی ڕووبدات؟

Tuesday, 13/08/2024, 12:10

1656 بینراوە


* ئاخۆ جەھەنم چی لێ بێت ، ئەگەر کافرەکانی تێدا بژی؟

 * ئەی تۆ بڵێی بەھەشتی موسڵمانان بە ھێمنی و ئاسودەیی بمێنێتەوە؟
- کافرەکان لەدۆزەخ، بە عەقڵ و لۆژیک و زانست و پلان و پێکەوە کارکردنی خۆیان دەتوانن ئەو ئاگرەی کە لە دۆزەخی خودادایە ! بیگۆڕن بۆ لایەنە بەسودەکانی (وەک چۆن لەم دنیا، گەرما و تیشکی خۆری سەرزەویان گۆڕی بۆ ووزەی جوڵە و کارەبا و و ڕوناکی و ھەموو پەرستگا تاریکەکانیشیان ڕوناک کردەوە ! ) کەواتە ئەوان دەتوانن ئەو گەرمایەی لە بەرگەهەواکەی دۆزەخدایە،  بیگۆڕن بۆ سەرچاوەیەکی ووزەی لەبنەھاتوو !! وە ئەو ووزەیەش بەکاربھێنن بۆ گۆڕینی ژنیگە و باری دەوروبەرەی دۆزەخ !  لەوێش شارستانیەکی نوێ و دادپەروەرانە و میھرەبانی وەک ئێستای ئەوروپا دروست دەکەنەوە ! وە سەرلەنوێ سوود وەرگرن لە تیۆرییەکانی زانایان *(نیوتن و جەیمس کلارک ماکسوێڵ و جەیمس پرێسکۆت جوول و ئەینشتاین ویکۆلا تێسلا و ئەدیسۆن و ئەوانی تریش)!
- لەوانەیە لە سەرەتادا دەست بکەنەوە بەدروستکردنی مولیدە و کەرەستەی نەگەیەنەری( عەزلی) گەرمی بۆ ئەو شارستانیەتەی کە دەیانەوێت لە دۆزەخی خودادا دروستی بکەنەوە ! پاشان لەوانەیە دەست بکەن بە قوبە شووشەی زەبەلاح و بەرگری گەرمی و هەواگۆڕکێ ، کە هەریەکەیان بتوانێت تەواوی شارێک لەخۆبگرێت و لەناو ئەم قوبەیە لە دۆزەخی خودادایە ، شار و کارگە و کێڵگەکانیان دروست دەکەنەوە! 
-  پاشان لەوانەیە دەست بکەن بە بنیاتنانی ئابووری نەتەوەیی خۆیان و پیشەسازییە قورسەکانیان، و کۆمەڵگەیەکی شارستانی یەکگرتوو لەسەر بنەمای بیرۆکەی فرۆید و سارتەر و نیچە و مارکس و ئەوانی دیکە دروست بکەن!! 
- لەوانەیە ئەو شارستانیەتە کە لە دۆزەخی خودادا دروست دەکەن ، دەیان جار گەورەتر بێت لەو شارستانییە کە ئێستا لەم دنیا دروستیان کردووە! ئەویش بەهۆی ئەو  وزە گەورە خۆڕاییەی ئاگری دۆزەخە کە هەرگیز ناکوژێتەوە (بە بۆچونی موسڵمانان !)
- ئەو کاتە ئەو دۆزەخی سووتاندنەی خودا، کە بۆ کافرەکانی داناوە ، ئەوان دەیگۆڕن بۆ بەهەشتێکی سەوز و دادپەروەر ، کە جێگای دەنگ و ڕەنگ و ئاینیە جیاوازەکانی تێدا ببێتەوە !
- با بزانین لە بەهەشتی موسڵمانان و عەرەبەکاندا چی ڕودەدات ؟؟  موسڵمانان و عەرەبەکان دەتوانن، بە ڕق و کینەو خۆسەپاندنی خۆیان، بەھەشتی خودا لەناو ببەن و ژیان لەوێش تێک بدەن ! ئەویش لەسەر بنەمای بیرۆکەی بەناو زاناکانیانی خۆیان ، وەک ئیبن تەیمیە و زەواهیری و بن لادن و  بەغدادی و ئەقەرزاوی و عەریفی و ئەوانی تریش !
- لەسەرەتادا دەست دەکەن بە مشتومڕ لەسەر کچە کەنیزە و کۆیلەکان و حۆریە جوانەکان ! وەکێبڕکێ دەکەن بۆ تاڵانکردنی (بە غەنیمەکردنی )سامانەکانی بەهەشت(وەک شەرابی تەھور و ھەنگوین و ئەوانی تر) ! وە دەست دەکەن بە قاچاخچێتی بۆ بردنی ئەو سامانانەی بەھەشت بۆ خاکی کافرەکان (واتە بۆ دۆزەخ یان جەھەنم کە کافرانی تێدا دەژین کردویانە بەبەھەشتی خۆیان!)، وەھەروەھا دەستیش دەکەن بە کێبڕکێ لەسەر سەرکردایەتی و شکۆ و دەسەڵات ! 
- ئینجا لە بەھەشتی خودادا دەست دەکەن بە شەڕو وێرانکاری و سەربڕین و خۆتەقاندنەوە !!  بەوەش بەهەشت دابەش دەکەن بەسەر ووڵاتی بچوکدا یان ووڵاتی مەزھابەکاندا (سونە و شیعە و ئەوانی تر) ! وە دەستیش دەکەن بە دروستکردنی سنوورەکانیان بە خوێن و کەلە سەری ھەژار و گێل و لاوازەکان!! بەوەش ڕووباری شەرابی تەھور و ھەنگوینیش ، دەگۆڕن بە ڕەنگی سوری خوێنی بێتاوانەکان ! وەک چۆن ڕوباری دیجلەیان کاتی خۆی لە خوێدا سورکرد!
- ئەو کاتەش  شەرابەکەی بەھەشتی خودا و ڕووبارەکانی هەنگوین و شیر،  پیس دەکەن! کەژینگەی بەھەشتیش تێکچوو ! ئەوا ژیانیش لەبەھەشتدا تێکدەچێت و بەهەشتی خوداش دەکەنە دۆزەخێکی بێکۆتایی وەک ئەفغانستان و سۆمالیا و لبنان و یەمەن و ئێران و ئەوانی تر!!
- دوای ئەوەی موسڵمان و عەرەبەکان بەهەشتەکەیان وێران دەکەن ! ئەو کاتە داوای هاوکاری لە زانایانی ڕاستەقینەی خۆیان دەکەن بۆ ئەوەی شارستانیەتێکی وەک شارستانییەتی کافرەکانیان بۆ دروست بکەن ! ئەو کاتە بە دوای ئەو زانایانەدا دەگەڕێن کە فەرامۆشیان کرد بوون (ئیھمال یان کردبوون)، وەک ئیبن خلدون و ئیبن سینا و ئیبن ڕوشد و ئەبوعەلا و معری وفارابی، و رازی و ئەوانی تر !.. بەڵام ئەوان کەسیان لە بەھەشتەکەی خودا و بەھەشتی خۆیاندا، نادۆزنەوە ! چونکە هەموو ئەو بیرمەندانە لەلایەن زانایانی موسڵمانەوە بە کافر ناسێندرابوون و تۆمەتبارکرابوون بە کوفر و بیدعە ! بۆیە ئەوانیش نێردرا بوون بۆ دۆزەخ بۆ لای زانایانی کافرەکان !.
- ئەوکاتە عەرەب و موسڵمانان هیچ بژاردەیەکی تریان نابێت ! جگە لە پەنابردن بۆ دانیشتوانی دۆزەخی خودا ( کە ئێستا کافرەکان کردویانە بەبەھەشت) کە  خاوەنی زانست و پیشەسازی و تەکنەلۆجیایە! ھەتا هەموو پێداویستیەکانی ژیان بۆ موسڵمانان و عەرەبەکان دابین بکەنەوە ! چونکە ئەوان ناتوانن بەبێ بەرھەمی زانستی کافرەکان بژین ! خوداش لەوانەیە بێزار بوبێت لە کردارە قێزنەوونەکانیان ! بەڵام لەوانەیە خوداش بەشەقێک ھەمویان لەبەھەشت دەربکات و بینخاتەوە سەر زەوی ! ھەروەک چۆن خودای میھرەبان ئادەم و حەوای تەنھا لەسەر یەک سێو لە بەھەشت دەرکرد (وەک موسڵمانان دەڵێن) !  لەوانەشە ھەندێک لە موسڵمانان وعەرەبەکان ھەلیان بۆ ھەڵبکەوێت و پەنا بۆ دۆزەخی کارفران بەرن (کە ئەوان کردویانە بەبەھەشت) وەک پەناھندە داوای مانەوە لە دۆزەخی کافران بکەن!! 
-  ئەوکاتەش کافرەکانیش هەلومەرجی سەختی خۆیان دەسەپێنن و ئەو نرخەی کە دەیانەوێت ، دەیسەپەێنن بەسەر موسڵمانان و عەرەبەکاندا !!  ئینجا کافرەکان دەگەڕێنەوە بۆ کۆنترۆڵکردنی چارەنووسی موسڵمانان و عەرەبەکان ! وەک چۆن لە دونیای سەر زەویدا ، دەیانکرد !  بەم شێوەیەش دەگەڕێنەوە بۆ قسەکانی خودای موسڵمانان ( وَمَن كَانَ فِي هَٰذِهِ أَعْمَىٰ فَهُوَ فِي الْآخِرَةِ أَعْمَىٰ وَأَضَلُّ سَبِيلً﴾ (الإسراء ٧٢).

- ئەمەش حاڵی موسڵمانان و عەرەبەکان بوو،  نە لە ژیانی دونیای سەر زەویدا سەرکەوتوو بوون ! وە نە لە ژیانی دوای مردنیشدا سوودمەند بوون!
 سەبارەت بە سیفەتەکانی سوارچاکی و شانازی و کەرامەت  و ئەو مێژووی (ووتی ، ووتیەش کە ھەیانە )!! ئەوانە تەنیا وشەن کە بۆ گۆرانی و شیعر پیاھەڵدان و گەورەکردنی کەلتوری موسڵمانان،  داڕێژراون و گونجاون !

 * ئەمەش ھەندێک لە داھێنانی زانایانی کافرەکان:
* نیوتن ( ١٦٤٣ - ١٧٢٧ ) : بە کارەکانی لە بواری میکانیکی کلاسیک و داڕشتنی یاساکانی جوڵە و کێشکردنی گەردوونی ناسراوە.  کارەکانی بناغەی لێکۆڵینەوە لە وزەی جوڵەیی و   ووزەی شاراوە دانا.)
* جەیمس کلارک ماکسوێڵ( ١٨٣١ - ١٨٧٩) :  هاوکێشەکانی ماکسوێڵی پەرەپێدا کە بنەماکانی تیۆری کارۆموگناتیسی پێکدەهێنن، کە پێویستە بۆ تێگەیشتن لە وزەی کارۆموگناتیسی.)
* جەیمس پرێسکۆت جوول ( ١٨١٨ - ١٨٨٩ )  : بەناوبانگە بە کارەکانی لە بواری گەرمیداینامیکدا (سیرمۆ داینەمیک) ، پەیوەندی نێوان گەرمی و کاری میکانیکی دۆزیوەتەوە، کە بە یاسای پاراستنی وزە یان یەکەم یاسای گەرمیداینامیک ناسراوە.
* ئەلبێرت ئەنیشتاین (١٨٧٩ - ١٩٥٥) : پەرەی بە تیۆری تایبەتی ڕێژەیی و هاوکێشە بەناوبانگەکەی (ووزە = بارستایی * دوجای خێرایی ڕونەکی)دا، کە باس لە پەیوەندی نێوان بارستە و وزە دەکات.
* یکۆلا تێسلا (١٨٥٤ - ١٩٤٣) : پێشەنگی سیستەمی گەیاندنی کارەبای کارەبای گۆڕاو (AC).  هەروەها کاری لەسەر چەند داهێنانێکی پەیوەست بە گواستنەوەی وزە کردووە.
* تۆماس ئەدیسۆن ( ١٨٤٧ - ١٩٣١)  : هەرچەندە زیاتر داهێنەر بوو نەک زانا، بەڵام کارەکانی ئەدیسۆن لەگەڵ گڵۆپی گەرم و دابەشکردنی کارەبادا ئامرازی بەکارهێنانی پراکتیکی وزەی کارەبا بوو.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە