دوانامەی ئیمپڕاتوڕی شێعربۆ جەلال تاڵەبانی

Tuesday, 06/08/2024, 20:50


مەبەست لە ئیمپڕاتوری شێعرشێرکۆ بێکەسە، من نازانم کێ ئەو پاشناوەی پێداوە. هەرکەس بووبێ بە ڕێی هەڵسەنگاندنی خۆی بووە لە سەر هۆنراوەکانی وئەو مافەشی هەیە لە بارەی شێرکۆ بێکەسەوە چۆن بیر دەکاتەوە. هیچ کەس ئەوناتوانێ مافی دەربڕینی هزروبیروڕالە کەس بستێنێ. مرۆڤەکان ئازاد هاتونە سەدونیاوئازادیش لە کاتی خۆیدالە سەر ئەو دونیایە دەڕۆن وکۆچی دوایی دەکەن. گرینگ بۆ کورد رابوردوویەتی کە ناکرێ فەرامۆش بکرێ وناکرێ لە سەری نەنووسرێ. داخی گرانم زۆر جار رەخنە گرتن لە شاعیروسەرکردە وحیزب ومیزبان دەبێتە هۆی ئەوەی کە کەسی رەخنەگر بکەوێتە ژێر باری قسەی سووک وزبروجاری واش هەیە بە داخەوە زەبروزەنگیی دەسەڵاتیش دێتە مەیدان وکوشتن ورفاندن وزیندانیی کردنیش دەستبەجێ ئەنجام دەدرێ.
گووتنێکی بە نرخی کوردەواریی هەیە کە دەلێ: جاری یەکەم تۆ منت فریودا، وادیارە کەسێکی زیرەک وهوشیاری. بەڵام جاری دووهەم وسێهەم کە منت فریدا، واوێدەچێ من کەسێکی گێل ونەزان ونەفامم. چون نەدەبوایە بۆ جارەکانی دیکە فریوی تۆ بخۆم.
لەووتارەدا من باسی هۆنراوەکانی شێرکۆ بێکەس ناکەم وهەڵیاناسەنگێنم. چون لەسەریان ڕآنەهاتووم. بەڵام ئەوەی کە بۆ من سەرسووڕ هێنەرە ئەو کورتە نامەیە کە بۆ جەلال تاڵەبانی نووسیوە. من پۆختە وکورتەی نامەکەم لێرەوە نووسیوە کە دەیدەمە ڕآی گشتی تا بۆ خۆیان دادوەریی لەسەر بکەن.

کورتەی دوا نامەکەی شێر کۆبێکەس ئاوایە:

ئەو نامەیە لە کاتێکدا نێردراوە بۆ جەلال تاڵەبانی کە نەخۆش بووە، شێر کۆش ئاوای بۆ نووسیوە:
لە تەواوی تەمەنمدا بۆم دەرکەوتووە کە تۆهەرگیز پیاوی رق وکینە وتۆڵە سەندنەوە نە بوویت. تۆ قەت پیلانگێڕولە پشتەوە خەنجەر وشێن نە بوویت، جگە لەوانەش زیاتردڵت، دلێکی پاک وبێگەردی منداڵێک بووە کە بەردەوام دەم بە زەردەخەنە بووە. وەک ئازادیخوازێکیش بەردەوام لە گەڵ ئازادیی هەموو گەلانی دونیا بوویت و. . . .

شێرکۆبێکەس دەلێ: جەلال تاڵەبانی هەرگیز رق وکینەی نەبووە:

بۆ ئەوەی بیسەلمێنم شێرکۆ بێکەس یان خۆی لەو مژارە لادەدا یان جەلال تاڵەبانی نەناسیوە. دەبێ بڵێم، نزیکەی ٤٧ ساڵ وەی پێش لە دیدارێکی چەند کەسیی لە گەڵ گەنجەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان دا، ئامۆژگاریان دەکاوپێیان دەلێ: حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستامی ئێران ، حیزبێکی بورژوایەو باوەڕی بە بورژوازیی هەیە، با گەنجەکانمان لە کوردستانی ئێران بچنە ناو/ کۆمەڵە/ وببنە ئەندام یان لایەنگریی کۆمەڵە، چون حیزبێکی چەپ وشۆڕشگێڕە. ئەو تۆڕەی تاڵەبانی بۆ خەڵكی رۆژهەڵاتی کوردستانی داچنی، زۆریی نەخایاند کە کاتێک شای ئێرانیان بۆ رووخاندین، حیزبی دێمۆکڕات وکۆمەڵە بوونە ئاغاودەمڕاستی کورد لەو بەشە لە وڵات، تا تووشی شەڕێکی ناوخۆیی بون سەدان رۆڵەی کوردیان بە کوشتداوسەدانیش کەمئەندام کران. پێویست بە وەبیر هێنانەوەیە کە لە کتێبی دیداری تەمەنیشدادوای ئەو گشتە ساڵآنە هەڵوێستەی خۆی لە ئاست حیزبی دێمۆکڕات دووپات کردۆتەوە!ئەدی رقوکینەی چۆن دەبێ؟

زەردەخەنەکانی کە شێرکۆی ئاشقی تاڵەبانی کردوە:

جەلال تاڵابانی بۆ ئەوەی پێش لە رەخنەگرتن لە خۆی بگرێ تووشی هەرکەس دەبوو دەمی پان دەکردوە وزۆر بابەتی جیددیشی بە پێکەنین وگاڵتە جواب دەدایەوە، هەرکاتێکیش دەگەیشتە کاربەدەستتێکی داگیرکەری کورد وەک پشیلە دەموچاوی دەلێستەوە ودەستی دەبردە سەر سنگی تا نیشآنی بدادۆستێکی باوەڕ پێکراوە، هەر ئەو زەردە خەنانەی ئەو بوو کە قاسملوو بەڕآشکاوی بردە دەستی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی و بە زەردەخەنەوە پێی گووتن: قاسملوو منی بردۆتە لای سەددام ( یانی ئەوە دۆستی سەددام وحیزبی بەعسە بۆ کوشتن دەبێ )، منیش بە ئیزنی خودا ئەو دێنمە تاران وئاشتوو دەکەمەوە. کاتێکیش قاسملوو، ئەورۆژە تڕۆرکرا، بە زەردەخەنەوە جەلال تاڵەبانی لە تاران بووە!

شێرکۆ دەڵێ: دڵێکی پاک وبێگەردی منداڵێکی هەبووە:

جا ئیمپڕاتوڕی شێعرئاوا تاڵەبانی ناسیبێ، خەڵكی ئاسایی چۆنی بناسن؟لە جوابی شێرکۆ بێکەسدا هەر ئەوەندە دەڵێـم: لە بیرمانە کاتێک شاری هەڵەبچەیان بە شێمیایی قڕ کرد، جەلال تاڵەبانی بە زەردەخەنەوە دەستی بۆ ئاسمان درێژ کردوگوتی: ئایییی بۆ دوویان سێی هەڵەبچەی دیکە!

کۆتایی:

 ئەو وتارە کورتەیەک بوو لە جوابی دوانامەی شێرکۆبێکەس بۆ جەلال تاڵەبانی، لەوانەیە هەردووک لا لە دونیای دیکە ولە بەهەشت یەکتر بدۆزنەوە وباس لە شێعروهەڵەبچە وشەڕەکانی ناوخۆیی ودۆستایەتی نەیارانی گەلەکەمان بکەنەوە.

سەرنج:

کورتە نامەکەی شێرکۆ بێکەسم لە سایتێک وەرگرتووە بە ناوی (جار/ JAR) دەتوانن لەوێ چاوی لێبکەن.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە