كێ دارستانه‌كانی ئه‌زمه‌ڕ و گۆیژه و قه‌یوان ئه‌سوتێنێ؟
Tuesday, 06/08/2024, 20:42
دارستانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان سه‌رمایه‌ی ژینگه و فلته‌ری پیسبونی كه‌شوهه‌وایه، ئه‌مرۆ له‌به‌رچاوی پەڕلەمان و حكومەت و دام و دەزگای خۆیی و هێزی پێشمەرگەو هێزی چەكداری ناوخۆ و وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و ده‌سته‌ی ژینگه‌وه، به‌پیلانێ ته‌نها بۆ مه‌سڵه‌حه‌تی تایبه‌تی رۆژانه به‌ئاگر دارستانه‌كانی ئه‌زمه‌ڕ و گۆیژه و دۆڵی قه‌یوان ئه‌سوتێنرێ و سه‌رپه‌رشتیاری راسته‌وخۆی پیلانه‌كه‌ش قوباد تاڵه‌بانیه و سێ كه‌س بۆی جێ به‌جێ ئه‌كه‌ن
- مه‌ریوانی حاجی جه‌مال كه ئێستا خه‌ریكی چوارده پرۆژه‌ی نیشته‌جێبونه و زه‌ویه‌كانی ده‌وروبه‌ری هه‌واری شار و دۆڵی قه‌یوانی ته‌سلیم كراوه
- شێخ فاخر ته‌یب خاوه‌نی كۆمپانیای قه‌یوان كه به‌شێخ تاڵانی ناسراوه، چیای ئه‌زمه‌ڕی ته‌سلیم كراوه
- هاوڕێ دارۆ شێخ نوری كه به‌شی سه‌ره‌وه‌ی چیای گۆیژه‌ی ته‌سلیم كراوه و رۆژانه خه‌ریك سوتاندنیه‌تی
- به‌شی خواره‌وه‌ی گۆیژه كه پار سوتێنرا، بۆ شوقه‌كانی كه‌ڵینان تاوه‌رز كه دراوه به شۆڕش ئیسماعیل
بۆ داگیركردنی ئه‌و موڵكه گشتیانه. له چوار ساڵی رابردوش ئه‌م موڵكانه‌ی داگیر كردوه:
1. سوتاندنی دارستانه‌كانی قه‌راخ جاده‌ی سلێمانی- تاسڵوجه كه ئه‌م ساڵ كۆمه‌ڵێ پێشانگای فرۆشتنی ئۆتۆمبێلی تیاكردۆته‌وه.
2. ته‌قاندنه‌وه‌ی سایلۆ گه‌وره‌كه‌ی سلێمانی و داگیركردنی بۆ شوقه‌كانی گراند بولیڤارد.
3. داگیركردنی ناوجه‌رگه‌ی ناوپاركی ئازادی بۆ كردنه‌وه‌ی مه‌تعه‌م سالار.
4. داگیركردنی شوێنی معسكر سارداو كه قه‌رار بوو بكرێته پارك، بۆ شوقه‌كانی ئینفنیتی تاوه‌رز.
5. داگیركردنی هه‌موو زه‌ویه‌كانی ده‌وروبه‌ری پاركی هه‌واری شار بۆ كۆمه‌ڵێ پرۆژه‌ی وه‌ك سێنتراڵ پارك، ئێم جه‌ی تاوه‌رز، رۆشنایی شار، به‌رزاییه‌كان...
6. داگیركردنی شوێنی گه‌راجی به‌غدا و دورخستنه‌وه‌ی گه‌راجه‌كه بۆ لای تاسڵوجه.
7. داگیركردنی شوێنی عه‌لوه‌ی سلێمانی بۆ پرۆژه‌ی شوقه.
8. داگیركردنی سه‌یرانگای سه‌رچنار كه قه‌راره بكرێته ئوتێل پێنج ئه‌ستێره و مه‌لهایه‌كی گه‌وره.
9. داگیركردنی شوێنی پاسی مه‌سڵه‌حه بۆ شوقه‌كانی دڵی شار
10. داگیركردنی دۆڵی قه‌یوان بۆ ڤێلاكانی قه‌یوان.
لێره‌وه داوام له سایتی به‌هه‌ڵوێستی كوردستان پۆست و گشت ئازادیخوازان و چالاكوانانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و دڵسۆزانی ژینگه‌یه كه پێكه‌وه هه‌وڵێ بۆ دژایه‌تی ئه‌م داگیركردنه‌ی موڵكی گشتی بده‌ین چونكه به‌نیازن له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ئه‌م شوێنانه‌ش داگیر بكه‌ن...
- شوێنی مه‌عمه‌ل جگه‌ره‌ی سلێمانی كه ئێسته بۆته ناوه‌ندێكی كلتور.
- شوێنی ئاماده‌یی سلێمانی كوڕان و ئاماده‌یی شیرینی كچان.
- بازاڕی قه‌یسه‌ری نه‌قیب و ده‌ركردنی دوكانداره‌كان.
- شوێنی دادگای كۆنی سلێمانی له‌ناوبازاڕ
- باخی به‌ختیاری بۆ پێشانگای فرۆشتنی ئۆتۆمبێل.
هاوڵاتییەک: توانا سه‌ید ره‌سوڵ
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست