بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە گروپ و رێکخراو نییە، پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، ئەو رۆژە لە ماڵەکانتان مەچنە دەرەوە


کێ سیاسیەکانی ئەڵمانیا ناچار دەکات کە ئەڵمانیا وێران دەکەن

Tuesday, 06/08/2024, 20:18


ئەوەی دەیبینیت گەواهیە، کە سیاسیەکانی ئەڵمانیا بە زانینەوە، هەوڵی وێرانکردنی ئەڵمانیا دەدەن، هەرچەند باوەڕ نەکردەنەیە، بەڵام ئەوەی دەیبینن کۆبونەوەی پەرلەمانی ئەڵمانیایە، لەسەر ئەم باسە، جا بابزانین چۆن؟
ئەڵمانیا پشتی بە وزەی کارەبای فەڕەنسا بەستووە، بە ڕێژەی لە ٪٩٠ ووزەی کارەبا لە فەڕەنسا دەکڕێت، ئەڵمانیا خۆی سێ کورەی ئەتۆمی بەرهەم هێنانی ووزەی ئەتۆمی هەبوو دایان خست، بە پاساوی مەترسی، وێنەکە لێپێچینەوەی پەرلەمانی ئەڵمانیایە تا بزانن بۆکورە ئەتۆمیەکان داخران.
هۆکاری ڕاستەقینەی نەمانی کارەبا لەئەڵمانیا و چۆنێتی خەڵەتاندنی گەلی ئەڵمانیا لەلایەن سیاسیە ساختەچیەکانەوە. ئەسڵی ڕاپۆتەکە ئەڵێ کە ئەڵمانیا ٣ کورەی بەرهەم هێنانی وزەی کارەبا دادەخات، چوونکە مەترسیان لەسەرە، هەر خوودی "بەرپرسانی پسپۆڕ" ئەڵێن ڕاست نیە، هیچ مەترسیەک لەسەر کورە ئەتۆمیەکانی بەرهەم هێنانی ووزەی نیە، بۆیە پەنایان برد بۆ پەرلەمان بۆ هەڵسەنگاندنی بارودۆخەکە، ئەمە پوختەی باسەکەیە، کەساختەکاری و چەواشەکاریە لە گەلی ئەڵمانیا دەکەن.
ڕاستیەکە لە جێگایەکی دیکەدایە، کە کورەکانی بەرهەم هێنانی ووزەی ئەتۆم هیچ کێشەیەکی نیە، چوونکە ئەڵمانیا پشتی تەواوی بە ووزەی ڕوسیا بەست بوو، ئەمەریکا "نۆردستێۆرمی"(نوۆرد ستێۆرم واتا لوولە گازی نەوتیەکانی کەلە ڕوسیا دەگەیشتە ئەڵمانیا) تەقاندەوە، " سیمۆن هێرش" یەکێک لە باوەڕ پێکراوترینو جێگای متامانەترینر، ئەو ڕاستیە دەسەلمێنێت، کە ئەمریکا لوولەکانی نۆرد ستێرمی تەقاندەوە،
بۆیە ڕوسیاش ڕەوانەکردنی غاز و نەوتی ڕاگرت، ماری لوپیانی پاڵێوراوی سەرۆکی ئایندەی فەڕنسا بڕیاریداوە کەهەر دەسەڵاتی گرتە دەست فرۆشتنی ووزەی کارەبای ئەتۆمی ڕابگرێت، چوونکە ئەو ٣ ووڵاتەی کە ( نیجر،مالی،بورکینافاسو) ی ئەفریکا، کە فەڕەنسا تاڵانی دەکرد، واتا یۆرانێۆم و زێڕ و نەوتی ١٣ ووڵاتی دیکەی ناوەڕاستی ئەفریکای تاڵان دەکرد، ئەو سێ وولاتە بە پاڵپشتی "ڤاگنەر" ی ڕوسیا، فەڕەنسایان ڕاونا، ئێستا فەڕەنسا تووشی قەیران هاتووە، سەرچاوە یۆرانێۆمە خاوەکەی دەست ناکەوێت، هەر چەند هێشتا فەڕەنسا ١٠ ووڵاتی ئەفەریکا تاڵان دەکات، بەڵام هەرگیز جارێکی دیکە ناتوانێت دەست بۆ ئەو ٣ ووڵاتەی ناومان هێنا بەرێت، مەریا لۆپینی سەرۆکی ئایندەی فەڕەنسا ئاگاداری ئەو ئایندەیە، بۆیە ناتوانێت کە کارەبا بە ئەڵمانیا بفرۆشێت، چوونکە دەستی ناگات بەکەرەسە خاوەکەی وەک ێۆرانێۆم، کورەکانی بەرهەم هێنەری ئەتۆمیشیان داخست، هەرچەند بەپێی ڕاپۆرتەکەی "دەیی وێلی" ئەو ٣ کورەش دەتوانن کە لە ٪١٠ وزەی کارەبا بەرهەم بهێنن، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا لێپێچینەوەیان دەست پێکردووە، لە ٤ تەموزی ئەم ساڵەوە، وەکوو پێشتریش باسمان کرد بەپێی پسپۆڕەکانی بوارەکە کورە ئەتۆمیەکان هیچ مەترسیەکیان نیە، کەواتە بەزانینەوە کورە ئەتۆمیەکان داخران، ئیتر هیچ شک وگوومان نەما، کە سیاسیەکان ئەڵمانیا ووڵاتەکەیان وێران دەکەن، لەپێناو کێدا و کێیان لەپشتە، ئەو هیچ پەنجەرەیەکی دیکە شک نابەین بۆ وەڵامی ئەم نهێنیە، جگە لە دەسەڵاتی نهێنی ئەوەی پێی ئەڵێن دەسەڵاتی قوڵ، دوله عمیقه
دەسەڵاتی شاراوە، بەپێی هەواڵەکان سەرەتا، سەردەمی نوێ یەکەمجار تورکیا پێی هەستاوە، بۆ تیرۆرکردنی گەریلاکانی و هەوادارنی پەکەکە، ئەمەش زیاتر لە کارەساتە ساختەکاریەکەی سوسورلوکدا سەرەداوەکەی دەرکەووت، کە خوودی پۆلیسی تورک ناوی چەند سەرکردەیەکی مافیای دابووە پۆلیسی ئینتەرپوڵ، هەتا پۆلیسی ئەنەتەرپوڵ دەستگیریان بکات، بەڵام ئەو مافیایانە لەگەڵ وەزیری دادی تورکی لەناو ترومبێلێکدا بریداربوون، بەکورتی دەسەڵاتی قوڵ بۆ تیرۆرکردنی
ئەندامان و لایەنگیرانی پەکەکە دروست کرا، لەوانە شەهیدکردنی ئاپی موسا، سیخوڕەکەی تورکیا "بروسک یەڵدرم" کە خۆم چاوپێکەووتنم لەگەلیدا ساسزکرد،
ئەو ووتی خەڵکمان دەکوشت، دوای قەوانی یان قەباخی فیشەکی کڵاشنکۆڤمان دادەنا ،وا تا تاوانبار کردنی پەکەکە. دۆناڵد ترامپ سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا، زیاتر ئەم باسانەی ووروژاند، گوومانیش دەکرێت، کەئەو کەسەی تەقەی لەترامپ کرد، سەربە دەسەڵاتی شاراوە بێت، چوونکە ترامپ دژە شەڕە، دژە شەڕیش واتا کەم فرۆشتنی چەک، هەروەها دژ خواستی دەسەلاتی شاراوەیە، کە هەمیشە بۆ بەرپاکردنی شەڕن، تا چەک زیاتر بفرۆشن. ئەوەی مایەوە وەک جێمن چۆیس بڵێین مندالەکانتان فێربکەن تف لە سیاسیەکان بکەن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە