بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە گروپ و رێکخراو نییە، پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، ئەو رۆژە لە ماڵەکانتان مەچنە دەرەوە


(حاکم سامح ) کە دادوەرێکی تەمیزە لە هەولێر، کۆمپانیاییەکی بازرگانی داناوە

Monday, 05/08/2024, 22:59


سامح عوسمان یونس ئۆتراقچی ساڵی ١٩٦٠ لە هەولێر گەڕەکی عەرەبان لەدایک بووە و ساڵی ١٩٨٤ کۆلێژی یاسای لە بەغداد تەواو کردووە و بۆ ماوەی چەند ساڵانێک کاری پارێزەریی دەکات، دواتر دەبێتە دادوەر. 
ئەم کابرایە چەند منداڵی هەیە بە ناوی (موحەمەد و سەرمەند و سەناریا و یارا) ، لەوانە دوانیان بە ناوی (موحەمەد و سەرمەند ) کاری پارێزەری دەکەن و لە نێو دادگای هەولێردا بە بازرگان و (کۆمپانیایی سامح ) ناسراون . 
ئەم کۆمپانیایە کە بریتییە لە باوک و دوو کوڕ، بەناوبانگن بە دزیی و دەستبڕین و ساختەچیتی بەوەی هەر داوایەک بێتە لایان گیروگرفتی تێدەخەن، تا خۆیان کەیسەکە بگرنە دەست و بە پارەیەکی زۆر کەیسەکەی بۆ ببەنەوە. یان کەسێک کێشەیەکی یاسایی هەبێت ئەمان بۆی قووڵ دەکەنەوە، تا لە رێگای یاساییەوە ئەگەر تانەی لێدرا، باوکیان بە پارەیەکی خەیاڵی ئەستۆی ئەو تاوانبارە سپی بکەنەوە.، کە دوایی نمونەیان لەسەر دەهێنینەوە. 

حاکم سامح لە ڕێگای هەردوو کوڕەکەی بە پارەی زۆر کار دەکات، بێ ویژدانانە پارەی زۆر دەسەنن، بۆ نموونە ساڵی پار، سەرمەند کەیسێک وەردەگرێت، کە بریتیی دەبێت، کە داواکار داوای قەرەبووی 30 دەفتەر دۆلار دەکات، سەرمەند بەو مەرجە کارەکەی بۆ دەباتەوە، کە دەبێت لەو پارەیە، 10 دەفتەر دۆلاری پێبدرێت. دوای ئەوە (سەرمەند) لە ڕێگەی باوکییەوە، توانی کەیسەکە بباتەوە و پارەکەی بۆ وەربگرێتەوە، لە کاتێکدا ئەگەر ئەو کەسە رازی نەبوایە، ئەوا کەیسەکەیان دەدۆڕاند.. واتە وەک فشارێک بۆ سەر ئەو کەسە، ئەگەر رازی نەبوایە، ئەوا کەیسەکەیان بۆ نەدەبردە پێشەوە و دەیدۆڕاند، واتا  (سامح)ی دادوەر بڕیارەکەی نەدەدا .... بۆیە ناچار کەسەکە بەمە رازی دەبێت.

هەروەها ساڵی 2019 هاوڵاتیەکی بەڕەگەز عەرەب دێتە هەولێر کارێکی تیرۆریستی ئەنجام دەکات، دواتر کابرا رادەکات دەچێتە موسڵ، کە شەوێک پێشتر لە هەولێر لە ماڵی کەسێک دەمێنێتەوە، بۆیە ئەو کەسە دەگیرێت و چوار ساڵ فەرمانی زیندانی دەکرێت، موحەمەد کوڕی حاکم سامح، کە باوکی دادوەری تەمیزە، بە کەسەکە دەڵێت من بۆتان تەمیز دەکەمەوە و بۆتان بەردەدەم، بەڵام بۆ هەر ساڵێک دەبێت بڕی 150 وەرەقە بدەن، واتە بڕی یەک دەفتەر و نیو بۆ ساڵێک. 
 کەسوکاری ئەو کەس گیراوەکە، زۆر لە خۆیان دەکەن، تەنیا 120 وەرەقەیان بۆ کۆدەکرێتەوە، واتە یەک دەفتەر و بیست وەرەقە، ئیتر موحەمەد لە رێگای باوکییەوە، تەنیا یەک ساڵ حوکمەکەی بۆ کەم دەکاتەوە، پێیان دەڵین ئەگەر هەموو پارەکەتان بدایە، ئەوا ئازادمان دەکرد.

شایانی باسە لە ئێستادا هەر کەسێک کاری بە دادگای تەمیزدا هەبێت لە ڕێگای ئەم دوو کوڕەی حاکم سامح (سەرمەند ، موحەمەد ) کە چەند ساڵێکی کەمە بوونەتە پارێزەر و خاوەنی پارەیەکی زۆرن، بە پارە و قەرەبوو وەردەگرتنەوە، حەق دەکەنە ناحەق و تاوانبار بەردەدەن، بێتاوان کە پارەی نییە بڕیاری ناڕەوای بەسەردا دەبڕنەوە، لە کاتێکدا ئەم دادوەرە بێویژدانە سوێندی خواردووە، کە یاسا سەروەر بکات، ئێستادا لە (هەولێر) ، ئەم باوک و دوو کوڕە هەرچی پیرۆزی یاسایە پێشێلیان کردووە و کردوویانە بە کاری بازرگانی و دەستبڕین.

سەرنج لەو وێنانەی خوارەوە بدەن، بزانن چۆن ئەم دوو کوڕە هەرزەکارەی دادوەر سامح سەیارەی جیکلاش و ڕەنج ڕۆڤەری دوایین مۆدێلی 20 دەفتەر دۆلارییان پێیە، ڤێلا و شوقەی تایبەت بە ڕابواردن و ڤیزەی ووڵاتان وەردەگرن، مانگانە لەسەر حسابی (کۆمپانیای سامح)  سامحی دادوەر و کوڕەکانی ..سەفەری ئەنتاڵیا و ڕۆما و ئیسپانیا دەکەن . 
نەفرەت لەم دەسەڵات و حکومەتەی کە رێگای داوە ئەم جۆرە دادوەر و پاریزەرە بێئینساف و ناپاکانە پێشێلی یاسا بکەن، یاری بە چارەنووسی خەڵکی و بازرگانی بە بڕیارەکانی یاسا بە ئارەزووی خۆیان دەگۆڕن..

کاتی سوێندخواردن، کە یاسا سەروەر بکات. سوێند بەوەی کە نییەتی ئەویش(ویژدان)ــە

سەیارەی ژمارە تایبەت بە 20 دەفتەر دۆلار

سەیارەی جیکلاسی ٢٠ دەفتەری

لە خوارەوە کلیک لەسەر فەیسبوکی کوڕەکانی بکە بۆ زانیاریی زیاتر لەسەر هەلسوکەوت و ئاستی وشیاریی ئەم دوو پارێزەرە هەرزەکارە. کە لە هەموو شتێک دەچن بەڵام عەقڵی ئەوەیان نییە کە خاوەنی بڕوانامەی یاسا و دادوەریی بن. ئەوسا دەزانن کە ئەو نیشتیمانە چی لێبەسەرهاتووە.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە