نەوتی وڵاتی نۆڕوێژ و نەوتی باشوری کوردستان
Friday, 02/08/2024, 22:41
ئایا نۆڕوێژیەکان بە هۆی ئەوەی لە ئاستی ژێانێکی باش وخۆشبەختانەدا دەژین،تووشی ئازاری ویژدان بون؟
مامۆستایەکی زانکۆی نۆڕوێژ دەڵێ:زۆرینەی خەڵک لە نۆڕوێژ لەم رۆژانەدا هەست بە گوناح دەکەن.بە وتەی ئەلیزابێت ئاکسفڵد کە پڕۆفسۆڕی ئەدەبیاتی وڵاتانی ئیسکاندیناویە لە زانکۆی شآری ئۆسڵۆ،زۆرینەی نۆڕوێژیەکان بۆ هۆی ئاستی باڵای گوزەرانی ژیان وسەروەتو سامانیان کە رووی لە زیاد بونە لە ئاست خەڵکانی دیکەی دانیشتوانی گۆی زەوی کە خاوەنی ژیانێکی دژواروپڕ لە ئازارتێدەپەڕێنن،هەست بە گوناح دەکەن!
نۆڕوێژ،بە هۆی هەبونی پاشەکەوتی بەرچاوی خۆی لە نەوت،دوای رووسیە مەزنترینە لە گشت وڵاتانی ئورووپایی ویەکێکە لە دەوڵەمەندترین وڵاتانی جیهان کە رادەی ئاسوودەیی وخۆشگوزەرانی لە ئاستێکی باڵای ژیانێکی خۆش وبەختەوەرانەدایە.تەنانەت ئەو ئاستە دووهیندەی وڵاتی بریتانیایە ودەکرێ بگووترێ لە وڵاتی ئامریکاش زیاترە.پێویست بە وەبیر هێنانەوەیە کە دانیشتوانی وڵاتی نۆڕوێژ پێنج میلیون ونیوە.(رەنگە بەرادەی دانیشتوانی باشووری کوردستان بێ).
ئەو بابەتەی سەروومژارێکی سەرسووڕ هێنەرە بۆ تاکە بە تاکی کورد،بە تایبەت لە باشووری کوردستانی ژێر دەستی چەتەکانی دووبنەماڵەی بارزانی وتاڵيبانی.لە تەنیشت دانان وهەڵسەنگاندنی وڵاتێکی وەک نۆڕوێژ لە بواری سیاسی وسیستمی بەڕیوەبەریی کارێکی هەڵەیە.بەڵام نەوت،هەر نەوتە وسامانی هەروڵاتێکیش هی دانیشتوانی ئەو وڵاتەن کە بە پێی یاساکانی سەردەم دەبێ دەسەڵات لە نێوان خەڵكدا دابەشی بکا بۆ ئەوەی ژیانێکی باش وخۆشگوزەران بۆ خەڵك دابین بکرێ.
دەسەڵاتداروخەڵکی وڵاتی نۆڕوێژبە ماوەیەکی کەم نەگەیشتوونە ئاستی باڵای ژیانێکی خۆش وپێشکەتوو،کاریان کردوە وزەحمەتیان کێشاوە.خەڵك لە باشووری کوردستان دەبێ لە خۆی بپرسێ بۆ چی دوای ٣٣ساڵ لە دەسەڵاداریەتیی وچەتەگەریی ئەو دووبنەماڵەیە کەس ناتوانێ بە ئاسوودەیی وبێ ترس ولەرزژیان تێپەڕێنێ؟
جیاوازیی / نەوت/ وەک دیاردەیەکی بە نرخی سرووشتی لە نێوان وڵاتی نۆڕوێژ وباشووری کوردستان لە چیدایە.بۆ لە نۆڕوێژ خەڵک بەشەداربن لە سەروەتوسامانی وڵاتەکەیان،کە چی لە باشووری کوردستان نەوت وغاز بۆتە مایەی بێبەختی ونەهامەتی بۆ خەڵک.تاقمێک سەر بە چەتەکانی زۆنی زەردوسەوزرۆژلە رۆژ زیاتر دەوڵەمەندتر دەبن وزۆرینەی خەڵکی هەژاریش،رۆژ لە ڕۆژ زیاتر هەژارتر دەبن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست