بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە گروپ و رێکخراو نییە، پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، ئەو رۆژە لە ماڵەکانتان مەچنە دەرەوە


وەەڵامێکی کورت بۆ بەر پرسانی پەروەردەی سلێمانی

Friday, 02/08/2024, 18:58


پێش هەموشتێک تەفرەقەو دەڤەر دەڤەرایەتی حیزبەکانی ئێوە داتان هێنا مەسەلەی بونی قوتابیە یەکەمەکان لەدەڤەری بایکۆت ئازایەتیە کەی بۆ مامۆستایانی لەخەم ڕەخساو دەگەڕێتەوە نەوەک ئێوە کاتێک تۆی بەرپرسی پەروەردە گرەو لەسەر بردنەوە یان دۆڕاندن دەکەیت مەیدانی تاقیکردنەوەی خوێندکاران دەکەیتە حەلەبی مولاکەمە تەلەبەو مامۆستاش دەکەیتە یاریزانو خۆت لەدورەوە تەماشاچیت ، مامۆستا بەگیرفان بەتاڵی دەوامی کرد تۆ خۆت هەڵدەکێشیت مامۆستا لەپۆلی بێ نەوتو بێ زۆپا وانە دەڵێتەوە تۆخۆت هەڵدە کێشیت مامۆستا دەستو پەنجە لەتەک خەمو ئازارو بێ پارەی قوتابی نەرم دەکات تۆی بەرپرس خۆت هەڵدە کێشیت ئەمەی ئەو قوتابیانەی سنوری دەڤەری بایکۆت یەکەم بون بەرهەمی ڕەنجی مامۆستاکانیانن نەوەک تۆی دەروێشی ئەڵقە لەگوێی تەکیەی حیزب کام حیزبیش تۆیەکی دەبەنگی ملکەچی کۆیلەی عیارە بیستو چواری حیزب خۆت هەڵدەکێشت و قسەی زل زل دەکەیت هەرئێوەی ئەڵقە لەگوێی حیزب نەبون خەریک بو مامۆستای خۆڕاگری دەڤەری بایکۆت غیاب بدەن چاوتان سور دەکردەوە عەزیەتی مامۆستاتان دەدا هەرئێوەی کۆیلەی عیار بیستو چواری حیزب نەبون مامۆستایان نازناوی پۆپجیان لێنابویت لەبەر چاوسور کردنەوەو قیڕە قیڕی سەرشاشەی تیڤیەکان هەرئێوە نەبون مامۆستاتان دەگوازتەوە لەناوەندە کانی خوێندن ئێوەی ئەڵقە لەگوێی حیزب فێرن گرەو لەسەر تواناو شکاندنی دەستو پشتی یەکتری دەکەننەک مامۆستاو کادیرە پەروەردەییەکان لەدەڤەری بایکۆت گەر یەکەمی هاتبێت بەرهەمی ڕەنجی ماندو بونی قوتابیو دایکو باوکی خوێندکارو مامۆسات کانیاننئەوە ئەوانن ڕەنجو کۆششیان کردوە لەگەڵ خەمی خوێند کارە کانیان بون نەوەک ئێوەبۆیە جارێکی تر جورئەت مەکەن گرەو لەسەر توانای مامۆستایان بکەن   

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە