تورکیا هەڕەشەی داگیرکردنی ئیسرائیل دەکات

Tuesday, 30/07/2024, 12:43


ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز بڵاویکردەوە، کە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا هەڕەشەی داگیرکردنی ئیسرائیل دەکات. لەو بارەیەوە ئوردوغان باسی کرد،  و وتئ:
- هەروەک چۆن چووینە ناو قەرەباخ، هەروەک چۆن چووینە ناو لیبیا، دەتوانین کارێکی هاوشێوەی وا بەرامبەر بە ئیسرائیل بکەین.
شایانی باسە ئەردۆغان ڕۆژی یەکشەممە لە وتارەکەیدا بەردەوام  وتی:
- پێویستە ئێمە زۆر بەهێز بین بۆ ئەوەی ئیسرائیل نەتوانێت شتی لەم شێوەیە بەرامبەر بە فەلەستینەکان بکات.
لە وەڵامی قسەکانی ئۆردوغاندا، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیلیش (ئیسرائیل کاتز) ڕۆژی دووشەممە  وتی: ئەو قسەیە مەترسیدارە. پێویستە تورکیا لە ناتۆ دوور بخرێتەوە، چونکە چارەنووسی ئەردۆغان  وەکو سەدام حوسێن وایە، بەوەی هەڕەشەی هێرشکردنە سەر ئیسرائیل دەکات. پێویستە لەبیری بێت کە لە عێراق چی ڕوویدا و چۆن کۆتایی هات، چارەنووسی ئەویش وەکو سەددام دەبێت.

سەرچاوەی هەواڵەکە:


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە