بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە گروپ و رێکخراو نییە، پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، ئەو رۆژە لە ماڵەکانتان مەچنە دەرەوە


زەلیلبوونی دیکتاتۆر لەبەردەم منداڵێکدا

Tuesday, 30/07/2024, 12:46


 ئەوە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان نەبوو کە زللەیەکی لە ڕووخساری منداڵێک ئەدا،بەڵکو ئەم منداڵە پێنج ساڵانە بوو کە شەقێکی لە ڕووخساری ئەردۆغان دا،کە خەون و ویستی ئەوە بوو،ببێتە خەلیفەی نوێی عوسمانییەکان،و بەرگەی ڕەتکردنەوەی منداڵێک ناگرت کە ناخۆازی دەستی ماچ بکات و شەقێکی لە دەموچاویدا.دیکتاتۆرێک کە تەحەمولی ئەوەی نییە،منداڵێک دەستی ماچ نەکات؛لە هەمان کاتدا ئاماژە بۆ بەرگریکردن لە گەلی فەلەستین دەکات و دەڵێت سوپای وڵاتەکەی دەچێتە ناو ئەم شەرەوە بۆ یارمەتیدانی غەززە..
سەرۆکی پارتی داد و گەشەپێدانی ئیسلامی، دیکتاتۆرێکە لە فۆرمی  سەدام حوسێن،سەرۆکی بەعسی ڕوخاوی عێراق؛هەرچەند سەدام باسی ئیسلامی نەدەکرد و زۆربەی لایەنە ناسیۆنالیستە عەرەبیەکەی دیار بوو،بەڵام سەرکردەی ئیسلامی تورکیە تەپڵی بەرگری لە ئیسلام لێدەدات و هاوسۆزی پان تورکیستەکانی گوێچکەی جیهانی کاس کردوە.. ئەنجامی کۆتایی ئەم دیکتاتۆرە لە دیکتاتۆرەکانی تر خراپتر دەبێت.کە مێژوو بینیویەتی..
ئەردۆغان لەبەردەم منداڵێکدا بەو شێوەیە ڕەفتار دەکات،ئەمەش دەبێتە سەرەتای ڕووخانی و چوون بۆ ناو مۆزەخانەی خەونی تەواونەکراوی دامەزراندنی خەلافەتی عوسمانی و گەیشتن بە کۆتایی سەردەمی دەسەڵاتدارێتی.زەلیلی و ترسنۆکیی چارەنووسی حەتمی هەموو دیکتاتۆرەکانە و ئەمەش وانەیەکە ئەوان لە مێژووەوە فێری نابن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە