پێناسەیەکی سەرپێیی بۆ پێشمەرگە
Tuesday, 30/07/2024, 12:44
گۆیا لە کاتی خۆیدا لە شآری مهاباد قازی محەممەد وچەند هاوڕێی لە شوێنی کارەکەی خۆیدا بۆ دۆزینەوە ناوێک بۆ چەکداری کورد یان سەربازی کورد لە دەوری یەکترکۆدەبنەوە ووتووێژ دەکەن.لە کاتی ئاخاوتنەکانیاندا چاپەزەکەی قازی بە ناوی / ئەحمەد دەسماڵ/ چاییان بۆ دێنێ و گوێ بیستیی قسەکانیان دەبێ.کات دەخوازێ کە ئەویش لەسەر ئەو مژارە بۆچوونی خۆی دەرببڕێ.ئەوانیش رێگا دەدەن قسەی خۆی بکا.ئەحمەد دەسماڵ دەلێ:باشترین ناو بۆ چەکداری کورد کە نیشتمان وخەڵكی کوردستان بپارێزێ پێشمەرگەیە،بەوواتایە مەرگیان وەپێش مەرگی هەمووکەس دەکەوێ ودەبنە لەمپەرێکی بە هێز بۆ پاڕاستنی خاکی کورد ونەتەوەی کورد.
ئەو دەستەواژەیە بۆ قازی وهاوکارەکانی سەرنج راکیش دەبێ ولەو کاتەوە تا سەردەمی ئێستامان ناوی پێشمەرگە کەوتۆتە سەرزاران وبۆتە خۆشەویستیی خەڵک.پرسیاری گرینگ ئەوەیە ئایا پێشمەرگە ئەو ئەرکەی کە پێی سپێڕدراوە توانیویە بە باشی ڕایپەڕێنێ؟
پێناسەیەکی سەرپێیی:
بێ کاریگەرترین وبێ کەڵکترن وبێ ناوەرۆکترین ودەستەواژە لەلای من دەستەواژەی پێشمەرگەیە.لەوەتی ئەو دەستەواژە کەوتۆتە سەرزاران وبە کردوە تاکی کورد یان ژنی کورد، جلو بەرگی پێشمەرگایەتیان دەبەرکردوە،یان چەکداری بنەماڵە بووە یان چەکداریی حیزبیی لە رۆژهەڵات وباشووری کوردستان ئەو حیزبانەی کە چەکداریان کردۆتە پێشمەرگە وخستوویانە تە خزمەتی خۆیان بۆ گەیشتن بە دەسەڵات وپاراستنی سەروەتوسامانی خۆیان وبنەماڵەکانیان.ئەوکەسانەش کە لە سەر ناوی پێشمەرگایەتی بە هەستێکی پاکودڵسۆزانە گیانی خۆیان فیدا کردوە جێگای رێزوپێزانینن./ رەوانیان شاد بێ/.
ئەوکات کە لە شآخ بون،بۆ قڕکردن وکوشتنی حیزبە دژبەرەکانی خۆیان کەڵکیان لە پێشمەرگە وەرگرتووە،پێشمەرگەش هیچ متتەقی لێوە ناهاتووە،شەڕی ناوخۆییان پێكردون،هەمیسان پێشمەرگە فززەی لێوە نەهاتووە.بە کووشتیان دەدەن ولەسەر شەهید بوونیان بازەرگانی دەکەن کە چی هیچ کەس لێپرسینەوەیان دەگەڵ ناکا.ژن ومنداڵی بەرپرسانی حیزبیی باشترین ژیانیان هەیە،هی پێشمەرگەش لە بارودۆخێکی دژواردا دەژین.لە باشووری کوردستان پێشمەرگە ناتوانێ مووچەی مانگانەی خۆی وەربگرێ، چەند جارێکیش بینراوە کە پێشمەرگە بە جلو بەرگی پێشمەرگایەتی خەریکی سواڵکردنە!ئەدی چۆن دەتوانێ مافی کورد وەربگرێ وگیانی خۆی فیدای ئامانجەکانی بکا؟
شەڕی داعشیان پێدەکەن،کە چی بەرهەمی ئەو شەڕانە دەچێتە سەر گیرفان و حیسابی بانکیی بەرپرسانی حیزبیی.ساڵهای لە دوو زۆنی زەردوسەوزداهیچ دامودەزگایەکی نەتەوەیی ویەکدەست نابینرێ.چەکدارەکانیان لە سەر حیسابی پێشمەرگایەتی بە سەر خۆیاندا دابەش کراون.لە ترسی ئامریکاوهاوپەیمانەکانی نەبوایە لە مێژبوو شەڕێکی دیکەی خۆتڕێنی ناو خۆیی دروست دەبوو.
پێشمەرگایەتی تەنیا کوشتنی سەربازوعەسکەری فارس وتورک وعەڕەب نییە.ئەو ڕۆلە گرینگە ئەرکێکی نیشتمانی ودڵسۆزانەشی وەئەستۆیە.لێکترازان ودووبەرەکیی حیزبیی لە باشووری کوردستان ورۆژهەڵاتی کوردستان رێگای بە پێشمەرگە نەداوە ئەوئەرکەی کە کەوتۆتە سەرشآنی بە جێ بگەیەنێ.
دلۆپێک لە کردەوە قڕێژەکان لەسەرناوی پێشمەرگە:
سەرچاوە:کتێبی ئازاروئەزموون.(هەڵبژاردەی بیرەوەریەکانی پێشمەگایەتیم).
لە نووسینی حاتەم مەنبەری،کە بۆ خۆی پێشمەرگەی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران بووە وئەو رووداوانەی بە چاوی خۆی بینیوە،ئێستێ لە وڵاتی سۆئێد دەژی:
لاپەڕەی:١١١ی،کتێبی ئازاروئەزموون:
یەک:ساڵح رۆستەمی پێشمەرگە بوو کە شەهید کرا.برای ساڵح بە بێ هیچ بەڵگەیەکی جێ متمانە،تەنیا لەسەر قسەی خەڵک لە پێش چاوی دایک وباوکی بە بێ هیچ دادگاییەک ئێعدام کرا!(ئاخر چۆن خەڵک نابنە جاش).
دوو:کەسێکی دیکەی ناوچەی سوور،سووربە بێ هیچ لێپرسینەوەیەک بە رۆژی رووناک لە پێش چاوی خەڵک ئێعدام کرا.
سێ:کەسێکی دیکە کە خەڵکی ئاوایی تەپە سمایل بوولە رۆژهەڵاتی کوردستان بە بێ بەڵگە وتەنیا لەسەر قسەی خەڵک بە بێ دادگایی ئێعدام کران!(بەهاری ساڵی ١٩٨٣).
چوار: مەلا قادربوزورگ ئومید، بە بێ دادگایی دەگەڵ برازاکەی لە پاڵ ئاویی / لۆن/ئێعداکرا.
هەروەها چەند کەسێکی دیکەش ئەگەر تاوانبار بون،دەبوایە بە بەڵگەی جێ متمانە ودادگاییەکی عآدڵانە گیرابایەن ومحاکمەکرابایەن،بەڵام ئەو کارە قەت نەکراوە.ئەگەر ناوی تەواوی ئەو کەسانەم نووسیبایە دوورودرێژ دەبوو،بۆیە تەنیا ئاماژەم بەو چەند کەسە کردوە.
تێبینی: ئەو تاوانانە لەسەر ناوی حیزب وپێشمەرگەی حیزبیی بەوشێوەیە دڕندانە بوونەتە پەڵەیەکی رەش بە ناوچاوانی نەتەوەکەمان.ئەوە تڕاژیدیایە جگە لەو نەهامەتییەی کە بوو بە هەڵگیرسانی شەڕێکی ناوخۆیی لە نێوان حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران بە رێبەرایەتیو رێنموونیی قاسملوووکۆمەڵە.تائەوسەردەمەش زۆر نامرۆڤانە یەکتر تاوانبار دەکەن وحازر نین داوای لێبووردن لە نەتەوەکەمان بکەن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست