نەدەبوو سۆران حەمەڕەش لە کەناڵی رووداو دەربکەوتایە
Sunday, 28/07/2024, 16:37
هیچ جێگەیەک لەم گەردوونەدا نییە و هیچ ووڵاتێک یان هەرێمێک نییە بەقەدەر هەرێمە لاقەکروەکەی ئێمە دکتۆرای تێدا تەراتێن بکات ، دکتۆرەکانی ئێمە دەڵێ لەناو ئاژەڵە داماوەکاندا وانەیان خوێندووە ، ئاخر هەرێمێک ئەم هەموو دکتۆرەی هەبێت ئەی بۆچی وا ی لێ بەسەرهاتووە؟
دەزانین کە دکتۆرەکانی ئێمە زۆریان بەساختەکاری ئەو تیتڵەیان وەرگرتووە ، دەنا چۆن دکتۆربیت و هێندە داماو بیت بکڕوزێتەوە بۆ ئەوەی ستایشی داگیرکەران مسۆگەر کەیت .
هیچ جێگەیەکیش نییە بەقەدەر هەرێمەکەی ئێمە کەناڵی مێدیایی هەبێت و کەچی یان شکۆی خەڵک دەشکێنن لەسەر شەقامەکان یان هێندە ترسنۆکن ناتوانن باسێک لەداگیرکای تورک و فاس و عەرەب بکەن ، کەناڵەکان بەربوونەتە دێهاتە ئەتک کراوەکان و پیرەمێردە چاوبەکلەکان دەدوێنن تا سوکایەتی بەئافرەتان بکات و لیک بەدەمیا بێتە خوارەوە بۆ ژن و کچاانی کورد و بتەقێنەوە بۆژیانە پوچە لەدەست چووەکەیان.
ئەم هەموو کەناڵە هیچ ناڵێت و بەدرامای تورکی و بەرنامەی بێتامی شۆکان کە پڕێتی لەفەسادی ماڵەکانیان قان داوین.
هیچ جێگەیەک بەقەدەر ئەو هەرێمەی ئێمە مزگەوتی تێدا نییە بۆ سوکایەتی کردن بەژن و کچ و مێژوو نیشتمان و خاک و بێدەنگ بوون لەداگیرکاری و تەعریبکردنی نیشتمانی کورد ، ئەوەی بەعس نەیتوانی بیکات ئێستا دەسەڵاتی کوردی و مزگەوتەکان تەواوی دەکەن . ئێستا خەڵک هێندە بێکەسایەتی بووە، دزی دەکات ،درۆ دەکات ، فێڵ وفەرەج دەکات و سەری بچێت نوێژی ناچێت ، لەم ڕۆژانەدا گوێم لەمەلایەک بوو دەیووت : سەدام دەچێتە بەهەشت.
لەسەرو ئەم هەموو نەهامەتیەوە کاتێک کاک سۆرانێک دێت و خۆی تەرخان دەکات بۆ ئەوەی مێژووی بزر بووی کورد تاوتوێ بکات و نیشتمان بگەڕێنێتەوە سەر بناغە پتەوەکەی خاک و گەل لە بێشکۆی و لە خۆ بەکەم زانین بەئاگا بێنێتەوە . لەناکاودا دەچێت لەکەناڵێکی دەزگایەکی ترسناکەوە دەر دەکەوێت کە نەک دەیەوێت گەلەکەمان لەناو بەرێت ، بەڵکو بڕوایان وایە کە ئەگەر هاتوو لە کیشۆری ئەفەریقاش شتێک بۆ کورد بکرێت ئەوان تێکی دەشکێنن .
مرۆڤ کاتێک ئامادەی مردن بێت ، کوشتنی ژۆر دژوارە ، هەربۆیە کوشتنی مرۆڤێکی وا زۆر بێهاوتایە ، مرۆڤ دەتوانێت کەسێک بکوژێت کە لەگەڵیدا لەشەڕدابێت . دواجار کەسێک کە ئامادەی دۆزینەوەی حەقیقەتە ، دەبێت ئامادە بێت کە تووشی هەڵەی زۆربێت و تەنانەت دەبێت ئامادەی مەترسی کردنیش بێت کەلەپێناویدا تیاچێت .
من هیچ نێتێکم نییە کە ئامۆژگاری کاک سۆران بكەم، بەڵام دڵم ژان دەکات کاتێک سۆرانێکی قاڵبوو خەمخۆرێکی گەلەکەم و پیاوێکی جوامێر کە پرسیار لەسەر شوناس و مێژوومان دەکات، لەکەناڵێکەوە دەبینم کە میت و دەزگا سیخوڕەکەی تورک بەچرکە چاوی لێ ناتروکێنێت و هیوایان پێیانەو وەک دەزگایەکی پڕوپاگەندەی خۆیان لێیی دەڕوانن . بە گونجاویشی نازانم لە ئاستی کارەکانی كەم كەمەوە، یان وا بكەم هەست بە گوناه بكات. بەندە کتێبەکەی کاک سۆرانم نەبینیوە و ناتوانم هیچ بڵێم لەسەر کتێبەکەی ، بەڵام سیستەمێكی لێپێچینەوە نیە بتوانێت، لە ئەندێشەو خەیاڵاتی مرۆڤ بكۆڵێتەوە ڕەنگە کاک سۆران بیەوێت زۆرترین خەڵک بزانێت خەریکی چییە؟
کە لەو کەناڵەوە دەرکەوت هاتن دکتۆرێکیان کرد بەگژیا ، من لەتەمەنمدا چرکەیەک بەدیار ئەو کەناڵە زۆڵانەوە ژیانم بەهەدەر نەداوە ، بەڵام ئەمڕۆ لەڕێگەی تۆڕەکۆمەڵایەتێکانەوە هەمووشتێک دەبینین ، بۆیە کاتێک د. زرار بەکاک سۆران دەڵێت ٥ دەقیقە بەسۆمەری قسەمان بۆ بکە ، ئیتر هەموو ڕەنجەکەی کاک سۆران دەکەوێتە ناو پرسیارە گەورەکەوە کە میت زۆر ئاسان دەتوانێت سود لەو کەلێنە ڕۆحیەی کورد ببینێت ، دوای ئەوە د. زرار سەفەری مەڕمەڕەی کردوو خۆی لەبەر هەتاو ی ئەو ووڵاتەدا هەڵخست و دۆنەری خواردو حەیرانی کرد بەسەردا و ستایش کرا لەلایەن داگیرکەرانەوە.
ئاخر من خاوەنی کتێبێ بم بەسەر هەمووکتێبە مێژوویەکانی تردا بفڕێت و هەزاران پرسیارو وەڵامان لێوەی دەسکەوێت ، چ پێویست دەکات بڕۆم لەگەڵ نەخوێندەوارێک و کەناڵێکی دەزگای میتدا دانیشم و باسی مێژووی بزر بووی گەلەکەم بکەم ؟
کاک سۆران یەکەمین کەس نییە کە لەو کەناڵە بێژیەوە دەرکەوتووە ، بەرلەماوەیەک دەنگێکی ئۆپێرایی کە لەکوردا زۆر ناوازەیە لەو کەناڵەوە دەرکەوت" مستەفا دادار" کەئەو پیاوە دەدوا من هەموو گیانم دەبوو بەگوێ و کە گۆرانی دەووت: هەستم دەکرد دەنگە چیایەکەی حاڵم لێدێنێت . جارێک لەبەلژیک بینیم زۆر تامەزرۆیانە گوێم بۆ ئەو هەمووزانیاریەگرت کە لای بوو لەسەر موسیک و فۆلکلۆرو مێژووی گۆرانی نەتەوەکەم . پاش ماوەیەک بینیم لەباڵۆنێکدایە لەو کەناڵەوە ووتم خۆزگە درۆنێک دەهات و ئیتر مێژوو بە شێوەیەکی تر نەیدەهێشت لەکەدار بیت .
جارێکیش سینەماکاری کورد "بەهمەن قوبادی" خاوەنی فلیمی ساتێک بۆ مەستی ئەسپەکان چووە ئەوکەناڵە ئیتر مەرگی خۆی ڕاگەیاند و نەخوێندەوارێک خەریکی دادگایی کردنی بوو بەناحەق و دەیویست لەکەداریکات و کارەکانی تژی بکات لەگومان . نمونەی تر زۆرە پیاوانی چوارمشقی و کەسانی تریش بەڵام لێرە جێگەی نابێتەوە .
هەرکەسێک خاوەنی بەهرەیەک بێت لەکەناڵێکەوە دەرکەوێت کە بەنەوت و خوێن بەڕێوە بچێت ، مانای وایە گومان لەبەهرەو کارەکەی دەکات . کاک سۆران تۆ گەشتێکت دەست پێکردووە بەهەمووکەسێک ناکرێت ئەو گەشتە ، لەوانەیە خۆت ونکەیت ، ڕەنگە تیا بچیت ، چونکە لەم دنیایەدا ناتوانی خاوەندارێتی شتێک بکەیت کە بەهاکەی نەدەیت ، هەڵبەت ئەمە دەرئەنجامی سروشتی هەموو مرۆڤە سەرکەو تۆکانە ، ئێمە پێستمان بەوە نییە چاوەڕوانی خواست بین ، دەبێت خواست بخوڵقێنین . ئەمەیە هونەرەکە .... تۆ حەقیقەتێکی تاقانەت لایە تکایە لەو کەناڵە زۆڵانەوە دەرمەکەوە ، باگومان نەخەنە سەر حەقیقەتە تاقانەکەت ....
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست