بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە گروپ و رێکخراو نییە، پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، ئەو رۆژە لە ماڵەکانتان مەچنە دەرەوە


بەراوردێکی پڕوپوچ

Monday, 29/07/2024, 15:19


نازانم لە سەرەتاوە بیرۆکەی کێ بوو، بەڵام بۆ ڕۆژی دوای ڕوداوەکەی ترەمپ؛ فیشەکێک بەر گوێچکەی کەوت و نەمرد. ئەم کارەساتەیان چوواند بە تابلۆکەی ڤانگۆگ و ترەمپیان خستە جێگای ڤۆنگۆگ لەو تابلۆیەیدا کە گوێچکەی بڕاوە !
 منیش هەرچەند دەیهێنم و دەیبەم هیچ پەیوەندییەک لە نێوان ئەو دوو ڕوداوەدا نابینم، مەگەر لەسەردەمی پڕوپوچیدا نەبێت، چونکا تەنها خاڵی هاوبەش لەو دوو ڕووداوەدا "گوێچکە" یە، بەڵام ئەمە ئەوە ناگەیەنێت هەر کاتێک کەسێک گوێچکەی بریندار بوو بیچوێنین بە ڕووداوەکەی ڤانگۆگ. نەک تەنها بێ ڕێزییە بە ڤانگۆخێكی هونەرمەند بەڵکو بەرزکردنەوەی ئاستی ڕۆشنبیریی ترەمپە، چونکا ئەگەر هەنێ کورد بە شان و باڵی ترمپدا هەڵدەدەدەن و دەڵێن سەرۆک ترەمپ، ئەوا بە بێ ئەوەی باسی سیاسەت بکەین ترەمپ کەسێکی بێ مێشکە، ڕەگەزپەرستە، نەزانە، میزۆژینە " دژ بە ئافرەتە" و بەهیچ جۆرێک ناتوانین بیخەینە ئاستی ڤانگۆخەوە.
ڤانگۆخ بۆچی گوێچکەی بڕی ؟
چەندەها بۆچوون هەنە؛ دەڵێن گوایە لەگەڵ گۆگانی برادەریا بۆتە دەمبۆلە و ئەو بە بێ ویست گوێچکەی بڕیوە، یان دەڵێن گوایە ڤانگۆخ خۆی پارچەیەک لە گوێچەکی خۆی بڕیوە لەبەر ئەوەی ڤانگۆخ نەخۆشی بیپۆلاری هەبوو، هەر ئەم نەخۆشیەش بەرەو شێتی و خۆکوشتنی برد.
بەڵام بێ مێشکی و نەزانیی ترەمپ هێندە ناسراوە، دەڵێن گوایە کاتێک حوکمی گرتۆتە دەست داوای تابلۆیەکی ڤانگۆخی کردووە لە مۆزەخانەیەک بە مەبەسی هەڵواسینی لەژورەکەیدا، بەرپرسی مۆزەخانەکەش بە تەنزەوە وەڵامی داوەتەوە کە ناتوانێت تابلۆی ڤانگۆخی بداتێ بەڵام دەتوانێت ئاودەستخانەکەی مۆریزیۆ کەتەلان" Morizio Cattalan" ی بداتێ کە لە ئاڵتونە (وێنەکەی لەسەرەوەیە). وادیارە بەرپرسی مۆزەخانەکە کارێکی هونەریی پڕ بە ئەقڵی ترەمپی هەڵبژاردووە و ئەو کارە هونەرییە باسی کەسانی وەک ترەمپ دەکات.
بەڵام بۆچی ئەم ڕوداوەمان بەستەوە بە ڤانگۆخەوە ؟ من هیچ پەیوەندییەک نابینم جەگە لە کەمیی ئاستی ڕۆشنبیریی خەڵکی نەبێت لەم سەردەمەدا.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە