کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پەرلەمان و فەعۆیەکانی پارتی

Saturday, 27/07/2024, 20:42


ئایا دەزانن بۆچی دەسەڵاتی پارتی هەرچی ئینسانی سووکو چرووک و بێ شەخسیات و کەسانی ناشیرنی ناو کۆمەڵگە دەنێرێتە ناو پەرلەمان و حکومەتەوە ؟ . دەزانن بۆچی خەڵکی ڕەسەنی ئەم وڵاتە لەکەسایەتی نەجیبزادەو خانەدانەکانی ناو کۆمەڵگە ئیهمال دەکاو کەسانی چەقۆکێشو سەرسەری وبێڕەوشتەکان دەکاتە مەسئولی دەزگاکانی حکومەت ؟! . بێگومان مەبەستی پارتی لەناردنی کەسانی بوودەڵەو هیچوپووچ وخوێرییەکانی شار لۆ پەرلەمان ئەوەیە کەوا خەڵکە شەریفەکانی کۆمەڵگە پێیان شەرم بێت بێنە ناو پەرلەمانێک کە ئەم فەعۆیانەی تێدا بێت . لەم ساڵانەی دواییدا چەندین شوکولاتی لەم چەشنەمان دیت گەیشتنە پەرلەمان ، ئەوانەی نە لەیاساو نە لەسەقافەت و نە لەئادابی گشتیش هیچ تێدەگەن ، بەڵام بە تەزکییەی حزب و دەنگی حزبیەکان بوونە پەرلەمانتار کە رۆژێک لەرۆژان تەنانەت قسەیەکیشیان لەسەر یاساکانی پەرلەمان نەکرد .
گۆرانیبێژو ئەکتەری کۆمیدی و موزیعی تەلەفزیۆن و کچەمۆدیل و چاوەشی گەعدەکان بوونە پەرلەمانتارو چارەنووسی میللەت کەوتە دەستی ئەو کەسە ئاستنزمانەوە . ئێستاش بۆ خولی داهاتووی پەرلەمان هەمان ئەو بیچمە ناشرینانە ئامادە دەکرێن لۆ بوون بە ئەندام .
هەر بۆ ئیهانەکردنی دامودەزگا گرنکەکانی دەوڵەتو حکومەت بینیمان بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عیراقیش سکرتێری تایبەتی خۆیانیان کاندیدکرد بۆ پۆستەکە . ئەوەش ئەوپەڕی بێ ئەرزشی پارتیە لەمامەڵەکردن لەگەڵ پۆستە هەستیارەکانی دەوڵەت .
پرسیارە گەورەکە لێرەدا ئەوەیە: ئایا میللەتەکەی ئێمە دوای ئەم هەموو کارەساتەی بەسەریدا هاتووە بەدەست ئەو بنەماڵە دوژمن بە کوردەوە، درکی بەو حەقیقەتە کردووە کە سەرانی پارتی بە ئەنقەست دەیانەوێ دەزگایەکی تەشریعی موقەدەسی وەکو پەرلەمان سووکو بێبەها بکەن بە ناردنی ئەم جانەوەرە ناشرینانە ؟.ئایا میللەت رێگا دەدا دیسان وەکو جاران کەسانێک بێنە ناو پەرلەمانەکەی کە هیچیان لەباردا نیە تەنها دمبکلێدان و خۆبادان لەناو حەڕەمی پەرلەماندا ؟.ئایا کاتی ئەوە نەهاتووە میللەت ئەمجارە خۆی بڕیار بدا بە گێڕانەوەی قودسییەتی پەرلەمان و کەسانی وا هەڵبژێرێ کە بتوانی لەبەرامبەر زوڵموستەمی ئەم دەسەڵاتە دیفاع لەمیللەتە زوڵملێکراوەکەی بکات ؟.
هەڵبژاردنی داهاتوو هەڵبژاردنێکی چارەنووسسازە ، دەبا ئەمجارە میللەت هوشیار بێ و بڕیاری خۆی  بدات بۆ راستکردنەوەی رێڕەوی حوکمڕانی لەکوردستان . چونکە ئەمە دوا فرسەتە بۆ میللەت خۆی دەرباز بکات لەم هەموو قەیرانە دەستکردانەی دەسەڵات کە سی و دوو ساڵە بەدەستییەوە دەناڵێنێ .. باقی وەلسەلام .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە