بژی ستالین

Tuesday, 23/07/2024, 20:18

2732 بینراوە


کڕۆنا، ڤایرۆسێکی بیانی وهاوردە بوو کە تەشەنەی کردە گشت جیهان وهەزاران مرۆڤی بێ تاوانی کوشت.دەڵێن ئەو ویرووسە لە وڵاتی چینەوە بڵاو بۆوە.کڕۆناوهەر نەخۆشییەکی دیکەی جیهانی ئەگەرخەساری هەیە بەڵام دەرمانیشی بۆ دەدۆزنەوە بنە بڕی دەکەن.
مترسیدارترین ویرووس ئایدۆلۆژیای هاوردەیە کە سآل‌های بەرۆکی بە خەڵک وخاکی کوردستان گرتووە وتا ئێستیش بنە بڕ نەبووە.ئایدۆلۆژیایەک کە هیچ پەیوەندیەکی بە خاکی نیشتمانی کوردونەتەوەی کورد نییە،کە چی تائەوسەردەمە هەزارانی بۆ کراوەتە قوربانی وکەسیش خۆی بە بەرپرسیار نازانێ.
چین وتوێژ لە سەر چینوتوێژی گەنجی کورد لە سەر رێبازیی مائۆ ولنین وچێگواراوکاستڕۆو..گیانی خۆیان لە سەر خاکی پیرۆزی کوردستان لە دەستداوە. ئەگەرئەو زلهێزهێزانەش تا ئەو سەردەمە پشتیوانیان لە دۆزیی گەلەکەمان کردوە بۆ ئەوەی کە بەرژەوەندیان نە کەوتبێتە مەترسییەوە.
هۆی ئەو گشتە نەهامەتیانەش حیزب وسەرکردوە بنکردەی کورد بووە،بۆ خۆیان خاوەنی هیچ پڕۆژەیەکی چارەسەریی بۆ کێشەی کورد نەبون،پەنایان بردۆتە تراویلکەی رێبازێک کە بە سەر کورد سەپێندراوە.هەردەڕۆین وپێناگەین،هەر دەڵێن وتێناگەین وێنەی دەردە کوردەی بەسەر هاتووە کە وەک ئەسپۆنی ورد هاڕێڕدراوین.
سەرهەڵدان لەسەر سەرهەڵدان یەکە بە یەکە دوای ڕشتنی هەزاران لە خوێنی شەهیدان لە ماوەیەکی کورتدا دوور لە چاوەڕوانی شکستمان بە سەردا سەپاوە،دوای شکستیش حیزب ویان سەرکردەی کورد دەستی لە قاچی درێژتر یان تڕۆر کراوە یان لە مێزی سیاسەت ووتووێژ دۆڕاندوویەتی!ئەو ڕێبازە دۆڕاوانە هەر لە سەردەمی قەڵای دم دم تا ئەو سەردەمە رێچکەی گرتووە ویەخەمان بەرنادا!
چەپ ورێبازی چەپ لە ئێران لەوپەڕی نەخۆشیدایە،چەپی کوردیش لەو خراترە.هەروەها لە بەشەکانی دیکەی کوردستانیش بەو شێوەیەیە.ئەو رێبازە نەخۆشە وەک خۆرە کەوتۆتە سەر هزرو مێشکی لاوی کورد ،تا لە ناوی نەبا دەست هەڵناگرێ.شکستەکانی هزری چەپ لە سەدەی رابورووداشاهیدیی ئەوەمان بۆ دەدەن کە سەرکەوتنی دۆزی کورد لەسەرحیسابی رێبەرانی ئایدۆلۆژیان بیانی قەت چارە سەر نەکراوە.نەتەوەی کورد دەبێ بۆخۆی حیساب بۆخۆی بکاتەوە نابێ چاوی لە بیانی بێ کە چارەسەریەک بۆ نەتەوەیی  کورد بدۆزێتەوە.با بۆ ماوەیەک بگەڕێنەوە دواوە وچاولە مێژوومان بکەین.
بژی ستالین:

کۆنسولگەریی ئامریکا،شاری تەورێز،ئێران.

٤ی مەی ساڵی ١٩٤٥،دەکاتە ١٤ی مانگی گوڵان ساڵی ١٣٢٤ی هەتاوی.(دەکاتە سەردەمی کۆماری مهاباد).
ژمارە ١٧٦.
لاپەڕەی ٢١.

سەرچاوە:

مێژووی هاوچەرخی ئێران:
کوردەکان وفێرقەی دێمۆکڕات ئازەربایجان.
وەرگێڕبۆفارسی:کاوە بەیات.
وەرگێڕانەوە بۆ کوردیی: جەعفەرکەریمی

بژی ستالین:

لە لە ماوەی رابوردوودا لە شآری / مەراغە/ نمایشنامەیەک کەوتە سەر شانۆ کە لەو نمایشنامەیەدا ژنێکی کورد کە جلو بەرگی رەشی لە بەردابووە،بە زنجیر دەستولاقی بەند کرابوو،لەسەر زنجیرەکان نووسرابوو ،ئێران،تورکیە،عێڕاق،کاتێک کە لە وەختی خۆیدا زنجیرەکان لادەدرێن وبە جێگای ئەوان ئاڵایەکی سووردەردەکەوێ کە لە سەری نووسرابوو:بژی ستالین!
سەرەنج: ئایدۆلۆژیای هاوردە لە تاعون وئێبولاوکڕۆنا بۆ نەتەوەی کورد مەترسیدارترە.ئەوە ئەزموونی مێژوویە قسەمان دەگەڵ دەکا.هەر نەتەوەیەک مێژووی خۆی نەزانێ وچاوی لە بیانی بێ زۆر درنگ دەگاتە ئاواتەکانی.هاوسەری ستالین لە بەر ئەوەی دژبەریی سیاسەتەکانی ستالین بووودەیزانی کەسێکی سەرەڕۆودیکتاتۆڕە هیچکات دانی دەگەڵ ئەو نەدوکوڵا،بۆیە لە ناچآریان خۆی کوشت تا درێژە بە ژیان نەدا دەگەڵ ستالین.کە چی بەداخەوە گەنجی کورد وتاکی کورد خۆی فیدای ئاکارە قڕێژەکانی ستالین دەکا.

تێبینی:

شآری مەراغە یان ماراغا،شآرێکی ئازەری نشینە کە لە مهابادەوە بۆ ئەوشآرە رەنگە دووکاتژمێربێ.ئەوشارە سەر بە پارێزگای ئازەربایجانی رۆژهەڵاتە ونزیکەی ١٧٥٦٠٠ دانیشتووی هەیە،لەوانەشە بە کەمیی کوردیشی تێدا بژی.دوای شاری تەورێز گەورەترین شارە لە ئازەر بایجانی رۆژهەڵات.

روونکردنەوە:

  ئەو نمایشنامە کە لە بارەی کوردە، بۆ لە شارێکی ئازەری نشینی وەک مەراغە لە لایان ژنێکی کورد بەڕیوەچێ؟ کێ سناریوی ئەو نمایشنامەی نووسیوە،من هیچ بەڵگەیەکم لە دەستتدا نییە.هیوادارم هەرکەسێک زانیاریی هەیە لەو بوارەدا بۆ ڕای گشتیی بنێرێ.
بۆ زاخاوی مێشک:
تاقمێک کوردیی خۆش نشین لە ئورووپا خۆیان بە کومونیست دەزانن.جێگایان گەرونەرمە ومانگانەش پارەی سوسیال یەکڕآست دەچێتە ناو کارتەکانیان،نە دەازنن برسیەتی چییە ونە ترسیان لە گەرماو سەرمایە،بەوشێوەیە چینی کرێکار ورەنجدەر رزگار دەکەن.کاتێکیش ڵییان دەپرسی تۆ ئەگەر کومونیستێکی راستەقینەی بۆ ناچی لە وڵاتی /کوبا/ ی ژێر دەستی بنەماڵەی کاستڕۆ ژیان تێپەڕ بکەی ،یەکسەر لێت زوێر دەبن!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە