ئەم سمێڵ فشە بە خۆی دەڵێ هونەرمەند

Tuesday, 23/07/2024, 20:05


وڵاتی داڕماووێران و خاپوور سەرلە نوێ بونیاد دەبێتەوە.هەر کەس ئەزانێ جێ پێی لافاوی بەهێزوتۆفانی وێرانکەر چەندە خەسارلە ژیانی خەڵک ئەدا.زۆر جار بیستوومانە کە بوومە لەرزە لایەکی وڵاتێکی داڕماندووتێکی تەپاندووە.دوای هەر رووداوێکی سرووشتی کە نەهامەتی وبێبەختیی دەگەڵ خۆی بە دیاری ئەهێنێ،بەڵام هومێد وهەستو هیوا دەبێتە هۆی دووبارە ساز دانەوەی ئەو وڵاتە. بۆیە خەساری ماددی هەر چەندی گران بێ بە پێی تێپەڕینی زەمان قەرەبووئەکرێتەوە.
کورد تڕاژیدیای زۆریی بەسەر هاتووە،کۆچ بەرکراوە لە سەر زێدی خۆی،خاکی دابەشکراوە بە بێ ئەوەی پرسی پێ بکرێ،ئەنفالکراوە،چەکی قەدەغە کراوی لە سەر تاقی کراوەتەوە.زیندانی دیوە،شکەنجەی دیوە،لە دار دراوە،خەیانەتی ناوخۆیی ودەرەوەیی بە سەردا سەپاوە،شەڕی ناوخۆیی پێکراوە وسەدان نەهامەتیی دیکەشی بە سەر هێنراوە.بەڵام هێشتا لە سەر پێیە وتامەزرۆی ئازادی وسەربەستیە.
کاتێک وڵاتێک بەرەو داڕمان هەنگاو ئەنێ،کە زمان وکولتوروهونەرومۆسیقاومێژووی ئەو وڵاتە بکەوێتە ژێر پرسیار.ئەو مژارانە لە لایان دوو لایەن بەرەووێرانی ئەڕۆن.لایەنێک داگیرکەری کورد کە بە درێژایی داگیرکاریی خاکی نیشتمان حەولی بێ بایەخکردنی دیرۆکی کوردیی داوە.دووژمن هەر دەم ویستوویە زمان وهونەرومۆسیقاوکولتوری کورد ئینکار بکا وبێ شێوێنێ.کۆمەڵگای هوشیار ئەبێ باش بزانێ کە چاوەڕوانیی لە نەیاری کورد ناکرێ.بۆ کەمکردنەوەی ئەو مژارە گرینگەش تێکۆشآن وخەباتێکی شێلگیرانە پێویستە.
لایەنی مەترسیدارئەوەیە کە حیزب وسەرکردەودەسەڵاتداریی کورد سەرمایە مێژووییەکانی کورد بەرەو لاوازیی وفەرامۆشی راکێش ئەکا،ئەمەش لە بەرلاوازیی وبێ دەرەتانیی ئەم دەسەڵاتەیە کە چەنگی بەسەرژێرخان وسەرخانی باشووری کوردستاندا گرتووە.ئەوەی دووژمن پێی ئەکا بە بێ یەکودوولێکردن بەرێوەی ئەبا.
چاولەو بەرواڵەت هونەرمەندە بکەن کە چۆن لە بەر لۆمپەنێکی وێنەی باڤڵ تاڵەبانی دەپاڕێتەوە کە مووچەی مانگانە بۆ خۆی وهاوبیرەکانی دابین بکا!تۆ بێژیی، هونەر ئەوەندە سووک وچروکە کە بۆتە ئامرازێک بۆ بژیوی ژیان؟باشووری کوردستان لە ئەخلاق وسیاسەت وفەرهەنگ وکولتورداڕماوە.ئەوەی کە شآنازیی پێوە ئەکرا خاک وئاڵاوسروودوشەهیدبووە کە بەداخەوە ئەوەی رۆژانە ئەیبیسین جگە لە نەهامەتی وتاریکیی بۆ دوارۆژی باشووری کوردستان،هیچیتر نابینرێ.
بابەتی ئەو کورتە ویدئۆیە ماوەیەک هی لەوەی پێشە.بەڵام هیندێک بابەت ئەوەندە جەرگبڕن کە جار نا جار وەبیر هێنانەوەیان بۆ ڕای گشتی ئەرکێکی ئەخلاقییە.هەر هونەر مابوو هەڕڕاجی بکەن،ئەوەشتان لە دەست دێ.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە