خەتای منداڵەکان مەگرن

Tuesday, 23/07/2024, 19:16


دایکو باوکەکان بە بریندار کردنی منداڵەکانیان بە /قەممە یان خەنجەر/ بە ڕشتنی خوێن لە سەریان دەخوازن گوناحی منداڵەکانیان بەو جۆرە پاک بکەنەوە! بە ڕاستی گوناحی ئەو منداڵانە چییە؟
ئایا ئەو منداڵە دەزانێ خودا کێیە؟ ودین ومەزهەب چییە؟ دەزانێ بە کام ماف دەبێ ببێتە کەسێکی ئایینی؟ بۆ دەبێ ئەو منداڵە بێ تاوانە،تاوانی نەزانیی ونەفامیی ودواکەوتوویی دایکوباوکی بدا؟
گرینگترین پرس ئەوەیە ئایا کۆمەڵگا حەوجێی بە زانایەک هەیە؟یان حەوجێی بە پێداهەڵاگووتنی نەزانێک وبێ سەوادێک؟نەفامیی ونەزانیی تا کام ئاست و ڕادە؟ئایا منداڵ دەبێتە قوربانیی نەفامیی ونەزانیی دینیی دایکو باوکەکان؟
لە وەها کۆمەڵگایەکدا بەو شێوەیە بیرکردنەوە چۆن داهاتوویەکمان لە پێشە؟ئەو منداڵە دەبێ تاوانیی کام یەک لە نەفامیی ونەزانیی باوکێك بداتەوە کە گوێچكەی پڕە لە بابەتی بێتام وقۆڕو دواکەوتوویی ئایینئ.
وەرگێڕانەوە بۆ کوردیی: کوردستانپۆست

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە