خاوەن دکتۆراکانی کوردستانی باشور، هەرە زۆریان هەرئەوە یاریم

Monday, 22/07/2024, 22:35

5509 بینراوە


 گفتوگۆکەی دکتۆر زیرار تۆفیق، لەگەڵ کاک سۆران دا.
کاک سۆران ماوەی چەند ساڵێکە هێژێ:
سۆمەرییەکان بەرەچەڵەک بۆ نەوەی کورد دەگەرێنەوە، سۆمەری وکورد فرەلە دەهەزار ساڵێکە لەیەک ترازاون، بەڵام بەزمان وکولتور، هەڵسوکەوت، نانخواردنیان، ئەسپ سواری وشێوەی ژیانیان؛ بەگفتی زۆر لەزاناکان و تۆژینەوە جیهانییەکان لەیەک دەچن. بەپاساوی ئەوەی لەشاخەکانی زاگرۆس بەری پەنجا هەزار ساڵ لەسەر ئاژەڵ راوی ئاژەڵ وگژوگیا پێکەوە ژیاون.
یاداشتەکەی کاک سۆران لە چوار چێوەی تیۆرییەکدا پێشکەشی دەکات، کە من لەگەڵ هەندێ وردەکارییەکانیدا نیم، ئەوکاتانە هێشتا مرۆڤایەتی لە گروپ وتاقمی جیاواز ناویان نەبوو، تەنیا دانیشتوانی شاخەکانی زاگرۆس نەبێ. ئەمە نابێتە ئەوەی سۆمەر کوردبێ، یان کورد سۆمەربێ.
تیۆرییەکەی کاک سۆران، هەرکەس پێی قبوڵە یان نا، ئارەزوی خۆیەتی. پێویست بەتوورە بون وگفتی نابەجێ ناکات. کاک سۆران گەر لەگەڵی یەک را نەبین، مانای ئەوەیە ئەتوانین گفتوگۆی زانستیانەی لەتەکیدا بکەین، نەک وەک دکتۆر زیرار هەوڵی شکاندن وناشرین کردنی کاک سۆران بدات. 

خەڵکانێک وەک ئەوەی رایان سپاردبێ.

دکتۆر زیرار لەسەرەتای گفوگۆکەیدا، بەهەموو شێوەیەک دەیەوێ تاکە کەسی کاک سۆران ناشرین کات. بەمەرجێ دکتۆر زیرار چ زانستێ، نە چ شێوەیەکی رێک وپێکی گفتوگۆی پێ نیە. لەکەسێک هەرگیز ناچێ خاوەنی بەڵگەنامەی دکتۆرابێ، 
لەگەڵ رێزم بۆ تەماتە فرۆشەکانی مەیدانی بەربەلەدییەکە گفتوگۆ  لەسەر تەماتە فرۆشتن زۆر جواتر دەکات. بەبەڵگەی تەماتەکەی، کە خروجوان وبەتام ترن.

ئەمجۆرەکەسانە، نازانم بۆ دەهێنەسەر تەلەفیزۆن؟

کەسێکی وەک دکتۆر زیرار هەیبەت وپێرسۆناڵێتی دانشگا وتەلەفیزۆنی کوردی باشوری شکاند وناشرینی کرد.
لەوڵاتێکی دیموکراتی بووایە لەسەر درۆکردن بەدەمی کاک سۆرانەوە و ناوزراندنێوە، بەدادگا ئەدرا.
من هەرچەندە پێش بیست ساڵێک لەگەڵ مێژووی بیر وئاین کوردا ماوەیەک خەریکی رەچەڵەکی کورد وئاینی کورد بووم، تیۆری زۆر لەمبارەیەوە هەن:
بەرای من:
کورد وسۆمەر وزۆر نەتەوەی تری ناوچەکە، لەشاخەکانی زاگرۆس ژیاون، ژیانی مرۆڤی لەوسەردەمەدا، بەگروپی بەکۆمەڵ لەسەر راوی ئاژەڵ ومیووە ودار ودرخەتەی بەر دەستیان کەوتووە ژیاون.
لەگەڵ رۆژگاردا وکۆکردنەوەی گژوگیا بۆ ئاژەڵەکانیان وکۆمەڵکردنی لە ئەشکەوتەکاندا خەزنکردنیان. 
گژەگیای رەسەنی کێویەکانیان هەندێکیان لە ناو ئەشکەوتەکاندا روواونەتەوە، ئەم راستیە چاوی کردوونەتەوە خۆیان کژو گیا ودانەوێڵە بچێن.
کاری نوێ بدۆزنەوە، بەدوای ژیانی نوێدا برۆن هەوڵی ژیانی ئاسانتر بدەن. مەجبوور بوون لەشاخ وئەشکەوتەوە، هەندێکیان بێنە دەشتای وقەراخ دەریا بۆ چاندنی دانەوێڵە لە دەشتایدا بژین.
ئەم راستیانە لە توێژینەوە ئەوروپایەکاندا نوسراون ومن خوێندوومەتەوە.

کورتەی باسەکە:

 کۆمەڵێ خەڵكانێ بوون، پێکەوە بەری پەنجا هەزار ساڵێک بگرە فرەتر لەشاخەکانی زاگرۆس پێکەوە ژیابن، لەگەڵ رۆژگاردا بەگروپ گروپ لێک ترازاون، خێڵ ونەتەوەی جیاوازیان لێ دروست بوون.  کورد، سۆمە، ئاشوری وبابلی زۆری تری لێدروست بوون.
لەگەڵ ئەو قەوم وقیلانەدا کوردی ئەمرۆی لێ دروست بوون.
ئەوروپایەکان نوسینیان هەیە، کە ئۆکرانیا دانیشتوی زاگرۆس بون ولە کورد جودا بوو نەتەوە.

زمانی کوردی شاهیدمانە، کەزمانی کوردوئەوروپیە.

دکتۆر زیرار تۆفیق بەراستی پێویستە بەڵگە نامەی دیکتۆراکەی لێ بسندنەوە، چونکە بەڵگە نامەکەی درۆیە. باشترە فلیمی قەرەقۆزی پێ نمایش بکات. هەرچەندە فلیمی قەرەقۆز فەنە وئاسان نییە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە