تورکەکان دوژمنی نەک نەتەوەکان، بەڵکو دوژمنی سروشتیشن

Monday, 22/07/2024, 22:24

3992 بینراوە


لەو گرتە ڤیدیۆییە هاوپێچەدا ژمارەیەک سەربازی تورکیا دەردەکەوێت، کە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر پیرە دارێکی بەڕووی کۆنیان لە کوردستان بڕیوە و هاواری خۆشی و سەرکەوتنیان هەڵداوە.بڕینی ئەم دارە پیرە بەڕوویە لە درێژەی بۆردومانە بەرفراوانەکانی دەشت و شاخەکانی کوردستان و سووتاندنی دارستانەکان و لەناوبردنی سروشت و گیانلەبەرە کێوییەکان و وشککردنەوەی کانیاوەکان و لادانی ئاوی ڕووبارەکان لەلایەن تورکیاوە ئەنجام دەدرێت، کە لە یاسای نێودەوڵەتیدا پێی دەوترێت ئیکۆساید و ئەمەش تاوانێکی گەورەیە.
لە سەد ساڵی ڕابردوودا ئەم ڕەگەزپەرستە توندڕەوانە لیستی تاوانی دژە ئینسانی وەک جینۆساید، کولتووری کوشتن،قەدەغەکردنی زمان و هاوشێوەکانیان لە دژی خەڵکی بێدەسەڵاتی کورد ئەنجامداوە، بەڵام پێدەچێت بەئامانجەکەیان نەگەیشتبێن و ئێستاش هەوڵی کوشتن و لەناوبردنی ئیکۆسیستەمی کوردستان دەدەن.کاتێک ئەم دیمەنانە دەبینم،سیاسەتی زەوی سووتاوی فەتحکەرانی بێبەزەییانەی مێژووم بیر دێتەوە؛ سیاسەتێک هەمیشە بەشێک بووە لە پلانی سەرکەوتن و گەشەپێدانیان لەسەر خاکی نەتەوەکانی وەک کورد وئەرمەن.ئەوە تەنیا باسی بەشێکی بچووکە لە فەتحکردنی دڕندە شاخاوییەکانی تورک لە کوردستان کە ڕۆژانە بەبەرچاوی هەموو جیهان ئەنجامدەدرێت.پەشیمانم کە بۆچی لە سەدەی بیست و یەکدا هەندێک کەسی بە ڕەچەڵەک هاوبەش لەگەڵ ئەو و باوباپیرانی خوێنڕێژی وەک جەنگیز و توغرێل، شانازی بکەن و درێژە بە ڕێگاکەیان بدەن.خۆزگە هەموومان مرۆڤ بونایە و جگە لە مرۆڤایەتی بیرمان لە هیچ شتێکی تر نەدەکردەوە،من هەمیشە باوەڕیم وایە کە ڕابردوو ڕابردوو نییە و مێژوو زیندووە و بەردەوامە.درێژەی ڕووخساری ناشیرینی مێژوو پەیامێکی گرنگی تێدایە بۆ نەوەی ئەمڕۆی کوردستان و دەبێ لەو سەردەمەدا زۆر بەڕوونی چاوی لێبکەن،تورکەکان بەهاوکاری و ڕێگا خۆشکردنی پارتی و خێڵی بارزانی چلۆن بوونتە بەشێک لەو تاوانە گەورەیەی لەسەر خاکی کوردستان ئەنجامدەدرێت..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە