زانستی پەروەردە پێش شۆرشی ١٤ تەموزی فەرەنسی وزانستی نوێی ئەمرۆ

Monday, 15/07/2024, 22:06


پەروەردە!

- سێ سەرچاوەی پەروەردە، لە پێش شۆرشی ١٤ی تەموزی ١٧٨٩ دەست نیشان کرابوون.
بەگوێرەی زانیاری ئەوسەردەمە و گفتی جان جاک رۆسۆی فەیلەسوف لە ٢٨ حوزەیرانی ١٧١٢ دا لەدایک بووە، وکۆچی دوای لە ٢/ تەموزی/ ١٧٧٨ کردووە.  
 رۆسۆ لەکیتابی ئەمیل (چوار موجەلەدە نزیکەی ١٧٧٠ پەرەیە) باسی پەروەەردە وپیتاگۆجی دەکات.
پەروەردەیەکی ئاینی دارشتووە، کە فەرەنسا وئەوروپا لەساڵەکانی، پێش شۆرشی فەرەنسی تا سەد ساڵێک دوی شۆرشی فەرەنسی پەیرەویان کردووە.
مرۆڤ پەروەردەی بەگوێرەی رۆسۆ وکیتابی ئەمیل بەگشتی:
لەسێ سەرچاوەی سەرەکی پەروەردە وەرگیراوە؛
١- ماڵەوە دایک وباوک دەستوری خێزانی.
٢- سیستەم وپەروەردەی قوتابخانە وسەربازی ودام ودەزگای ئاینی.
٣- پەروەردەی دەسەڵات وحووکومی.
لەراستیدا لەشی کردنەوەی کۆتایدا، ٣ جۆری پەروەردەیە، هەریەک جۆری پەروەدەن.
مرۆڤی ئەمرۆ بەگشتی نازانن مناڵەکان، خەڵکە بەتەمەنەکان پەروەردەدەکەن، بەتەمەنەکان هەروەها خۆیان گێل دەکەن، کە نەوەی نوێ: نەوەی رابردوو، نەوەی داهاتوو هەروەها پەروەردە دەکەن.
مناڵ ئەوەی ئەیبینی یان ئەی بیستی وەکی خۆی نایگێرێتەوە، بگرە تواناو بیرکردنەوەی خودی خۆی لەچوارچێوە وەیەکی نوێی تردا دائەرێژێتەوە. نەوەکانی پێشوو بەم گۆرانکاری وبیرکردنەوەیە ونوێکردنەوەیە سەریان گێژ دەخۆن ودەکەونە بەرەنگاری پەروەردە نوێ نوێکردنەوە کەدان.
لەسروشی نەوی پێشوتردا بەگشتی دەیانەوێ داهێنان بکوژن ونەی هێڵن، بەتایبەتی بەپاساوی ئاین وپەروەردەی مەلاکان وپەروەردەی دەوڵەتی، داهێنان دەکوژن، نەوەی پێشوو بەگشتی چونکە دوژمنی سەرەکی پەروەردە نوێیە ونوێ کردنەوەیە ولەپەروەردەی هەڵقوڵاوی بیری نەوەی نوێ دەترسن وخۆیان لەئاکامدا خۆیان بەمردوو دەزانن. 
جان جان رۆسۆ لەژێر هۆکاری بیری میکانیکی سەدەی چواردەهەم تا سەدەی هەژدەهەمدا بوو، بەلای جان جاک رۆسۆوە: سەردەمی ساڵەکانی ١٧٠٠ کاندا: سێ سەرچاوەی پەروەردە هەبوون، بە نوێ کردنەوەی فەلسەفە ودیالیکتیک تا ئەو کاتە هەستیان نەدەکرد؛ 
وای بۆدەچون، مناڵ پەرتەیەکی سپییە چی لێ بنوسی، یان بەواتایەکیتر چی فێرکەی پێویستە هەمان بابەت بخوێنیتەوە.
پەروەردە بەشێکی جەوهەری وسەرەکی سەرچاوەکەی لەپەروەردەدا خودی مناڵ خۆیانن، کە نەباوکان نەدایکان ومامۆستاکان بەئاگان نین، لەم نوێ بوونەوەیە: 

  مناڵ بیردەکاتەوە.

مناڵ گۆران کاری لەبیرکردنەوەی نەوەی پێش خۆی دەکات: 
مناڵ بیردەکاتەوە ودەبێ نوێکەرەوەبێ، ئەگەر وانەبێ بیر لەجیهاندا دەوەستێ ودەبێتە ئاینێکی ئاسمانی  بێ داهێنان.
سەردەمەکەی جان جاکرۆسۆ گۆرا وفەلسەفە تازەبۆوە:
مناڵی دروست بیر دەکاتەوە، مناڵی دروست وسروشتی نابێ گوێرایەڵ بێ ئەبێ داهێنەر بێ. لەزانستی پەروەردەی نوێدا، ئەمراستیە ئامانجی پەروەردەیە.

مناڵێک بیرنەکاتەوە و ئەوەی ئەیبیستێ بیڵێتەوە، دەبێ ببرێتە لای پسیکۆلۆگ وچارەسەر کێشەی دەرونی بۆ بکرێ: 
داک وباوکان زۆربەیان ئەوە نازانن، تەنیا گفتی مەلا نەزان ولاکێشەکان وپرۆگرامە بێ کەڵکەکانی میدیاکان دەڵێنەوە.
یەکێ لەسامپتۆمەکانی کێشە قورسەکانی دەرونی ئەوەیە:
بیر نەکەیتەوە وشیکردنەوە نەکەیت وبەدواچون نەکەی تەنها کێشەکان بان مللی خەڵکانی تر بهاوی.
بەلاتینی پێی دەوترێ:

کێشەی دەرونی پرۆجەکسیۆن  PROGECTION، 

لە ناو خێزانەکاندا، کێشەی مناڵەکان دەگەرێنەوە بۆ کێشەی دایکیان، یان بۆ کێشەی بابیان بێ ئەوەی بیر لەکێشەکان بکەنەوە یان بەدواچون وچارەسەر بۆ کێشەکان بدۆزنەوە. کێشەی مناڵەکان دەگەرێنەوە، بۆبابیان یان دایکییان، بەمە باری سەرشانیان لە رووی پەروەردەوە سوک دەکەن.
خێزان دەبێ بزان مناڵ سەرچاوەی پەروەردە وزانستی نوێیە، لەسەر بیری پێش خۆیان وبیری ئێستا وداهاتوو هەڵچنراوە. ئەوانن سەرچاوەی بیری نوێ وپەروەردەی نوێن. 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە