هۆکاری سەرەکی سەرکەووتنی چەپی فەڕەنسا

Sunday, 14/07/2024, 22:00

2771 بینراوە


کێشەی هەرە سەرەکی ئەمڕۆی جیهان پەیوەستە بەباری ئابوری تێکشکێندراوی جیهانە، بەهۆی بەرپاکردنی شەڕ و کێشەکانی دیکە، کەسەراپای دەستکردن، زۆربەی هەرە زۆریشیان پەیوەندی ڕاستەخۆی هەیە، بە کۆمپانیای "لوکهیدی ئەمەریکە چەکسەسازی
 بە واتایەکی دیکە، هەر دڵۆپە خوێنێکی کە لەهەر سووجێكی ئەم جیهانەی کەلە مرۆڤ دەتکێت، بێشک پەیوەندی ڕاستەخۆی بە کۆمپانیای ناوبراوەوە هەیە، تەنانەت سەرکردەکانی ئەمەریکاش بێدەسەلاتن، ئەگەر بشیانەوێت، ڕێگری لە بەرپاکردنی شەڕ بکەن، فەرنساش وولاتێکی کارگەری جیهانە، خاوەن ئەتۆمە ئەندامی لیژنەی ئاسایشی جیهانە، سێهەم زل هێزی سەربازی جیهانیشە، لەهەمانکاتدا ١٣ وولات دەدۆشێت، هەرچەند لەم دوایەدا ٣ ووڵاتی نەیجیر، مالی، بورکینا فاسۆ بە پشتیوانی ڤاگنەری ڕوسی خۆیان قوتار کرد، لە ژێر ڕکێفی "فرانک فڕانسی" هاتنە دەرەوە و فەڕەنسایان ڕاونا، بەڵام هێشتا ١٠ وولاتی ئەفەریکی بە فرانکی فەڕەنسی مامەڵە دەکەن،کەچی هێستا بەو هەموو تاڵانیەشەوە، قەرزارە.
ڕوسیا ووڵاتێکی ساماندارە و سامانداترین ووڵاتی جیهانیشە، ئیتر هەر لە نەوت و یۆڕانێۆم توخمە بەهاکانی دیکە کە پێویستن، بۆیە دەبوو شەڕێک بەرپا بکەن دژ بە ڕوسیا، بۆ فرۆشتنی چەک، ئەوەش بە کوشتن و تیرۆر کردنی ڕوس نەژادەکانی ناو ئۆکرانیا، بەتایبەت خۆرهەڵاتی ئۆکرانیا، بۆئەمەش گەواهی لە خودی خۆیانەوەیە، بۆ نموونە برلسکۆنی
هەروەها شیکاری کەناڵی فۆکس نیوزی ئەمەریکی بە فەرمی ئەڵێ ئەم شەڕەیان بەرپاکرد تا کێشە بۆ ڕوسیا دروست بکەن.
هەروەها ئەندام پەرلەمانی ئیتالیا پێش شەڕەکەی نێوان ئۆکرانیاو ڕوسیا بە ١٥ ساڵ ئەڵێ شەڕێک بەرپا دەکەن لە نێوان ئۆکرانیا و روسیا، هیوادارم ئیتالیا خۆی تێوەنەگلێنێت.
دەیان گەواهی دیکە هەیە، کە ئەو ڕاستیە دەسلمێنێت کە بەرپرسە ئەمەریکیەکان شەڕەکەیان دروست کرد، هیندە بەسە.
وەک ووتمان کۆمپانیای "لۆکهید" بەر پرسی سەرەکیە، بەڵام ئەویش بەتەنها نیە، بەڵکوو سەدانی وەک ماکرۆنی سەرۆکی فەڕەنسای لەپشەتەوەیە، بۆیە بۆ درێژە پێدان بەشەڕ، دەستمایە پێویستە، فەڕەنسا خۆی ٥٠ ملیارد دۆلار قەرزارە،کەچی بەم دەست و بەو دەستی دیکە پارە دەنێرن بۆ درێژە پێدانی شەڕی نێوان ئۆکرانیا و ڕوسیا، هەر هەموو جیهان لەوە دڵنیاین کە ڕوسیا یەکەم نەبێت ئەوا دووەم زل هێنزی جیهانە، سەرەڕای ئابوریە بەهێزە لەبن نەهاتوەکەی، کەواتە هیچ کەسێک بیر لەوە ناکەتەوە کە ڕوسیا بە هێزی سەربازی بڕوخێندرێت، کەواتە دەبوو بیر لە ڕاگرتنی شەڕەکە بکەنە، نەک درێژ کردنەوە کە بەهەموو تونایان پارە دەنێرن بۆ درێژە پێدانی شەرەکە، جگە لەوەش تاو ناوناتاوێک ماکرۆن، هەڕەشەی بەشداری کردنی فەڕەنسا و ناتۆی دەکرد، هەروەها بەرزکردنەوەی خانشینیش هۆکارێکی دیکە، کە ماکرۆن پارە پاشەکەووت بکات تا بۆ شەڕەکەی بنێرێت، هەروەک شاراوەش نیە "یەلەک زەردەکان" هەر هەمان ڕاپەڕین بوو دژ بە ماکرۆن، بەڵام ماکرۆن توانی هەر هەموویان بێدەنگ بکات، هەرچنەد ڕق کینەی خەڵک دانەمرکایەوە، لاوازکاردنی باری ئابوری ووڵات لە پێناو ناردنی سامان و دارای بۆ درێژە پێدان بە شەڕ، دوێنێ٧ی٧ی ٢٠٢٤ گەلی فەڕەنسا تۆڵەی کەڵەگایکەی لە ماکرۆن کردەوە. هەروەها خەڵکیش دڵنیایە کە چەپەکان مووچەی خەڵک بەرز دەکەنەوە، دووبارە پێدا چوونەوە بەتەمەنی خانە نشینەوە دەکەن، هەروەها دژ بە ڕەوانە کردنی پارە دەوەستن بۆ ئۆکرانیا، لەبیریشمان نەچێت کە فەڕەنسا لەمێژە لانکەی شۆڕش و بەرخۆدان بووە کۆمونەی پاریس گەواهیە، ئەمانە خاڵە سەرەکیەکانی هۆکاری بردنەوەی چەپەکانن، واتا دەبوو ئێمەش بلێین مانای چی نەوت دەفرۆشین کەچی ئەڵێن ٢٨ ملیارد قەرزارین.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە