قەیرانە دەستکردەکانی دەسەڵات

Sunday, 14/07/2024, 21:27


هەموو ئەو قەیرانانەی میللەتەکەمان بە دەستیانەوە دەناڵێنێ هەر هەموویان دەستکردی ئەو دەسەڵاتە دیکتاتۆرو خۆسەپێنەی پارتییە . با یەک بە یەک لۆتان شیبکەمەوە لۆ ئەوەی نەڵێن لەخۆیەوە قسە دەکا .
- قەیرانی کارەبا. سەرباری ئەوەی ئێمە خۆمان کارەبا بەرهەم دەینین و بەقسەی وەزارەتی کارەبا رۆژانە زیاتر لەسێ هەزار میغاوات کارەبا بەرهەم دێ ، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا کارەبا بەشی ئەو هەرێمە ناکات . هۆکاری سەرەکی دەگەڕێتەوە لۆ فراوانبوونی شارەکان بەشێوەیەکی هەڕەمەکی کە هیچ پلانێکی زانستیانەی لۆ دانەندرایە . دەیان شارو گوندو سیتی قییتکرایتەوە بەبێ ئەوەی یەک وێستگەی کارەباش دروستبکرێ .لەلایەکی تریشەوە لەکاتێکدا ئێمە خۆمان کێشەی کارەبامان هەیە ، بەڵام دەسەڵات زۆر بێ ویژدانانە بەشێکی لەو کارەبا کەمەی هەشمانە دەفرۆشێتە موسل و کەرکوک بە بێ گوێدانە پێداویستیەکانی خەڵک .
- قەیرانی ئاو . ئەوەشیان قەیرانێکی دەستکردە ، ئەویش هەمان هۆکارەکەی زیادبوونی سیتی وشوققەو باڵەخانەی گەورەی شارەکان و زۆربوونی مەزرەعەی مەسئولانە کە باوەڕ ناکەم هیچ مەسئولێک مەزرەعەکی تایبەت بە خۆی نەبێ کە زۆربەشیان مەسبەح وباخو باخاتیشیان تێدایە .
- قەیرانی مووچە . جاران حکومەت دەیگوت داهاتمان کەمە و ناتوانین مووچە دابینبکەین . داهاتی نەوتیش دەچووە گییرفانی مەسئولە گەورەکان. بۆیە دەستیان بۆ پاشەکەوتو لێبڕین و خواردنی چەند مووچەیەکیان برد . ئێستا مووچە کەوتۆتە سەرشانی بەغدا ، لەوەشدا فرتوفێل دەکەن و وەکو پێویست هاوکاری بەغدا ناکەن ، یان لیستی مووچە درەنگ دەنێرن ، یان ناوی بندیوارەکان ئاشکرا ناکەن ، یانیش دەیانەوێ مووچەی خەڵک هەر لەناو هەژماری مندا بمێنێ لۆ ئەوەی وەکو کارتی فشار دژی مووچەخۆران بەکاری بیێنن .
ئەوانە قەیرانی سەرەکی هەرێمە کە هەموو سەبەبکاری ئەو دەسەڵاتە ستەمکارەی پارتییە  . بۆیە دەڵێم قەیرانەکان دەستکردن چونکە پارتی نایەوێ ئەم میللەتە لەژێر حوکمە ڕەشەکەیدا ئیسراحەت بکاو دەیانەوێ داهات و خێروبێری ئەو هەرێمەش وەکو خۆیان دەڵێن ( بەشی خۆم لۆ خۆم ، بەشی ئێوەش دەخۆم ). باقی وەلسەلام .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە