بارزانی و دیوی پشتەوەی دەمامکی سیاسی
Monday, 08/07/2024, 17:01
ئهگهر مهسعود بارزانی بچوك بێت به پیاههڵدان گهوره نابیت ،خۆئهگهریش گهوره بێت به وتاری خهڵك بچوك نابیتهوه ، بەڵام کاتیک ھیچ شتێکی بارزانی لەگەڵ دروشمی کوردایەتی و بەهاکانی دیموکراتی و مافەکانی مرۆڤ و کۆمەڵگای کوردیدا ناگونجێت، ئیتر چی ئومێدێکی لەسەر هەلبچنین بۆ داهاتووی کۆمەلگا ! من هیچ کێشەیەکی سیاسی و رۆحیم لەگەڵ ئەم ڕۆحیەتە فشەڵ و بەزیوەی مەسعود بارزانی نیە و رهخنهكانم له دهرونێكی پاك و له عهقڵێكی سهلیمهوه چاوگهی گرتووه و نوسینیش لای من پیرۆزهو پهیامێكی وردو شیكارییه.
بۆ ئهوهی مهسعود بارزانی وهكو خۆی بیناسیت پێویسته پیناسهی ئاكارو كرداری پڕ به پێستی خۆی بكهیت ، واته دهبێ بارزانی رووت بكهیتهوه لەو گۆرانی گوتنەی پارتیەکان بەباڵایدا و دیوی پشتەوەی ژیانی سیاسی و كۆمەڵایەتی و دۆخی دەروونی بەبێ ماسک شیکاری بکەین کە سیناریۆو شانۆی سیاسی و خۆچەماندنەوەی هەواڵگری هەمەجۆری تیدایە کە خەڵکی کوردستان بە گومانەوە لە کەسایەتی دەڕوانن تووشی دڵەڕاوکێ بوون ، ئەوەی بارزانی بناسێت دەزانێت کە هیچ پرۆژەو پلانێکی نیە بۆ ئیدارەدان و بێ ئەندازە مرۆڤێکی دەست و پێ سپیی و کەسایەتیەکی ساختەو تێکشکاوە کە ئیمکانی ئەوەی نیە لەسەر بونیادی بنەڕەتی خۆی بووەستێت !
یەکێک لە کێشەکانی ناو دونیای ئەمڕۆی ئێمە لەگەڵ مەسعود بەرزانی دەمامک پۆشینەکەیەتی کە لەسەر هەر بابەتێک زۆر قسە بکات ئامانجێکی حیزبی و دەستکەوتێکی خێزانی و شەخسی لە پشتییەوەیە ، مەسەلەن لە شکستی ڕیفراندۆم و لە دەستدانی کەرکوکەوە بیگرە شەڕی پردێ و سحێلا و تەلسقوف بارزانیمان باشتر ناسی و تیگەیشتین کە دیوی پشتەوەی ترافیکی بارزانی دیوی خۆچەماندنەوە و خۆبچوکردنەوەیە بۆ عێراقی خۆشەویست ! هەموو بەڵێن و موژدەکانی مەسعود بەرزانی لە ڕیفراندۆم دا پێچەوانەو دژ بە ڕیفراندۆم بوون ، واقیعی حاڵی ئەمڕۆی بارزانی و حیزبەکەی لەناو هاوکێشەو تابلۆ سیاسییەکاندا بەڵگەیە بۆ خۆچەماندنەوە پێشبڕکێ کردن لەپێناو شانازیکردن بە عێراقەوە !
بۆچی مەسعود بارزانی ناتوانیت دەمامکەکەی هەڵبداتەوە و فڕێی بدات ؟! لەبەر ئەوەیە ژیان وەکخۆی کە هەیە سەختە ! وەک ئیمانویڵ کانت دەڵێ : گوتنی ڕاستی مرۆڤ دەکوژێ . سەخترین شۆڕش ئەو شۆڕشەیە کە مرۆڤ لەگەڵ خۆی دەیکات بۆ ئەوەی خاوەنی خودی خۆی بێت بەبێ دەمامک وەک ئەوەی هەیە بوونی خۆی بسەلمێنێت ، ئاخر خۆبوون بوێرییە و هیچکات ماسک مرۆڤ جوان ناکات و جوامێری و فەزیلەتمان پێ نابەخشێت ،هەر وەک چارلی چاپلین دەڵێ : سەختتر لەوەی بەسەر تەنافدا بڕۆیت ، بریتی یە لەوەی کە بە ماسکەوە خۆت پێ مرۆڤ بێت و بەسەر زەویدا بڕۆیت !
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست