لە دژی داگیرکاری دەوڵەتی تورک

Tuesday, 02/07/2024, 20:27

6943 بینراوە


لە دژی داگیرکاری دەوڵەتی تورک ئەرکی ئازادیخوازی خەڵک گرنگە نەک نوخبەو کەسەیاتی و  لایەنەکان.

بۆ وەستانەوە دژی داگیرکاری دەوڵەتی تورک و داگیرکەران  پێوویستە هێزی  چین و تۆێژەکانی کۆمەڵگا و خەڵک بە بنەمابگرین نەک کەسایەتی مشخۆر و لایەنەکان کە  زەمینەی داگیرکاریان خوڵقاند بۆ داگیرکەران. تاکوو ئەمڕۆ لەسەر خۆێنی خەڵک مشەخۆری دەکەن و لەبەرامبەر بە داگیرکاری چاو و گوێی خۆیان گرتووە. بگرە ئەوەی زەمینەی شەرعیەتدان بە دوژمن دەدات لەژێر بەهانە و شتی پڕوپووچ خزمەت بە بەرژەوەندی داگیرکەران دەکەن. لە هەموو کاتێک چاوساخ و ڕێنیشاندەری داگیرکەران بوون.
کێشەکە ئەوەیە کە بەرژەوەندی مادیی بچووک  و دەسەڵاتخوازی و بێ فکری و نەبوونی هۆشیاری سیاسی و هەست و ویژدانێکی زیندوو لە کایەیی سیاسی باشووردا دۆخی ئەمڕۆی خوڵقاند، سیاسەت لەسەربنەمای گەوجاندن و فۆبیایی کوردایەتی و دەوڵەتی کوردی هەڵچنراوە، لێرەوەش هەموو بەها کۆمەڵایەتی و نیشتمانی و ئازادیخوازیان بێ بەهاکراوە کۆمەڵگا تووشی داڕمانی ڕۆحی فکری بووە و بێزدەکاتەوە لە ووشەکانی نیشتمان و نەتەوە و ئازادی.
زۆر بەناو کەسایەتی بێ کەڵک و نەزان و خۆپەرست و هێز و لایەنی سیاسی  بونیادنراوە کە بوونەتە  بارگرانی لەسەر شانی گەل بە ناویی کوردایەتی دەوڵەتی کوردی، کە  میراسی شۆڕش و شەهید و  حوکمەت و هەرێم و نیشتمانیان کردۆتە کاڵایی بازرگانی، گەلی کورد بە قەرزاری خۆیان و بنەماڵەکانیان دەزانن. هەموو بەهایەکی ئازادی و نیشتمانی و ژێرخانی سەرخانی ووڵاتیان  لەناو برد تاڵانیان کرد، ئەم دەسەڵاتە کە لەناوەخنیدا تووشی بۆگەنترین و پیسترین ژینگە بۆتە کە مرۆڤ شەرم دەکات ناوی بێنێت نەک خۆی وەک بەشێک ببینێ لێی.
کۆچی ووزەی کۆمەڵگا کە گەنجە  بۆ ناو دەریاکان و گرتنە ڕێگایی مردن و دەربەدەرکردن  و بێ هیوا کردنیان لە ووڵات و خێزانی خۆیان. لە شەقامەکانی ئەوروپا سەرگەردان بوون لەسایەی حوکمی کوردیدا. ئەم دەسەڵاتە هەموو ووزە توانایی خەڵکی کردە خزمەت سیاسەتی داگیرکاری، لە کۆچی گەنجان بۆ تاراوگە و بێ هیواکردنیان لە خوێندن، سەرکوتکردنیا یان دەستەمۆکردنیان لە ڕێگایی کردنیان بە هێزی ملیشیای بە ناو پشمەرگە. بۆ پارچەیەک نان، لەکاتێکدا داگیرکەر گوند و  ناوچە شار داگیردەکات پێشمەرگە لە خەوی خۆی و موچەکەیدا کۆیلەکراوە، خاوەن هیچ هەڵوێستێکی نیشتمانی و ئازادیخوازی نییە. بۆیە مرۆڤ و خەڵک چ چاوەڕوانیەک لەم کەسایەتی و لایەن و پێکهاتە پۆخڵاواتە بکات تاکوو دژی داگیرکاری تورکیا و ئێران و داگیرکەران بوەستنەوە.
بۆیە دەبێت پش هەموو ئەرکێک ، ئەقڵیەتی کوردایەتی ساختە و دەوڵەت نەتەوە و یەکێتی نەتەوەی  شیکار و مەحکوم بکرێت و بۆ ئەوەی کۆمەڵگایی باشوور لە هەناوی ئەو بۆگەناوەی تێیدا دەژی دەرباز بێت، پێکهاتەی ئەو بۆگەناوەی کە هەیە هیچ جیاوازیەک لە نێوان پارتی و یەکێتی و گۆڕان و ئیسلامی سیاسی و هەندێک هێزی تازە پێکەووتی بەرژەوەندی پەرست و بێ پرانسیپ و هەردوو بنەماڵەی بەرزانی و تاڵەبانی و کۆی لایەنکانی باشوور نییە، کە چەندین ساڵە خۆیان فەرزدەکەن، هەموو لە هەناوی پارتی دایکەوە چەکەرەیان کردووە و بەردەوام خزمەت بە ماناوەو دەسەڵاتی پێگەی پارتی دایک و بنەماڵەی بەرزانی دەکەن. لە کاتێکدا هەموو گەلی کورد دەزانێت خیانەت و خۆفرۆشی بنەماڵەی بارزانی تاکوو ئەمڕۆ بەردەوامە، بەڵام هیچ کەس و لایەنێک خاوەن ئەو جورئەتە نییە کە بە شێوەیەکی ئاقڵانی و هۆشیاری سیاسی بچووکی بکاتەوە، ئەو قەوانە کۆنەی خیانەت و خۆفرۆش و چەندین ڕۆژی ڕەش بە گووتنەوەی هیچ  لە دەسەڵاتی کەم ناکاتەوە، هەموو کاتیش بە دوای پرۆژە و بیرۆکەکانیەوە ڕایانکردووە و بانگەشەیان بۆ کردووە  نموونەی ڕیفراندۆم و ئابووری سەربەخۆ و تاوانبارکردنی بەغداد بە برسیکردنی موچەخۆران و  زۆری…..هتد کە لەباسکردن نایەت.
ئەوەی لە زۆنی زەرد دەگوزەرێت بە شێوەیەکیش لە شێوەکان لە زۆنی سەوزیش دەگوزەرێت . بۆیە دەبێت بۆ وەستانەوە لە دژی داگیرکاری وشەڕ و کوشتن و چەوسانەوە  چاوەڕوانی لە  کەسایەتی نوخبە و دیارەکان و لایەنەکان نەکەین کە هەموویان لە دیواخانی خانەدانی بنەماڵەی بەرزانی کۆبوونەتەوە،  هەموویان  خاوەن یەک باکگراوەندی فکری بۆژوازی و بەرژەوەندی پەرستن، نموونەیەک لە خەرمانی ئەمانە کەسایەتی نەوشیروان باوکی هەژاران بوو، بۆ بەرژەوەندی خێزانەکەی کۆمەڵگایی بێ هیوایەک کردووە کە هەستانەوەی زۆر ئاستەم بووە. 
 ئەم کەسایەتی و لایەنانە  لە سی ساڵی ڕابووردودا لە باشوور هەموو لە دەوری مێزەکەی خانەدانی ماڵی البارزاندا ژیاون و خۆیان کردۆتە خاوەن سەروەت و سامان و بەرژەوەندی کەسێتی چ لە بازاری بازرگانی سیاسی یان بازاڕی پارەپەیدا کردن، ئەگەر بە ووردی و لێکۆڵینەوە بکەین هەموو لە خانەدانی شێخ و کۆنە جاش و بازرگانە چاوچنۆکەکان، بۆیە چاوەڕوانی لەمانە  تەنیا خزمەت بە بەرژەوەندی داگیرکاری  تورکیا و ئێران دەکات، کە ڕۆژانە بە ڕێگای ئەم هێزانە چیان بیەوێت و بەرژەوەندیان لە کوێدا  بەو ئاڕاستەیە ئاڕاستەیان دەکەن. 
دەرئەنجام ئەم سیاسەتە بێ پرانسیپە، بە داڕمانی کۆمەڵگایی باشووری لە هەموو ڕوویەکەوە بەئەنجام بووە، یاریی کردن بە هەست و سۆز و ژیانی خەڵک و بێ هیواکردنیان لە چارەسەری کۆی کێشەکان، خەڵک باوەڕی بە هیچ بەهایەک نەماوە، بۆیە دەسەڵاتی خۆسەپێن لێی ئەم تۆێژەی بە ناوی کەسایەتی لێی بەرپرسیارە، چونکە سەرکووتکاری لەلایەن دەسەڵات  چەند پێوویستی بەهێزی زۆرساری هەیە، ئەمەندەش پێوویستی بەهێزی نەرم و دەستەمۆکردن و چاوەشەکاری هەیە. بۆیە لە دەسەڵاتی کوردیدا تاکوو ڕۆژی ئەمڕۆ زۆر خۆپەرست و بەرژەوەندیخواز  جێگای خۆیانگرتووە لە مەیداندا  زۆر هوتاف و سلۆگانی گەورەیان دژی پارتی و یەکێتی بەرزدەکردە ئەمڕۆش دەبین لە ئاخوڕ و لەوەڕگایی یەکێتی و پارتی دەلەوڕێن. بۆ چاوەشەکاری کۆمەڵگا ئاڕاستەکراون.
بۆیە دەبێت هەموو کەسێک هەوڵ بدات کە ئەرکی نیشتمان و نەتەوەی و ئازادیخوازی خۆی بەجێبگەیەنێت، وابەستەیی  نەکات بە هێز و لایەنەکانی هەیە، بۆئەوەی بگات بە ئازادی دەبێت ڕیالیەتی سیاسی و لێگەرینی بەهایی ئازادی بەبنەما بگرێت، پێش هەموو شتێک خۆیی لە زۆنگاوی ئەو کوردایەتی و یەکێتی نەتەوەییە پاک بکاتەوە، کە تاکوو ئەمڕۆ کۆمەڵگایی کوردیان پێ گەوجاندووە کە ناوەخنەکەی پڕووپووچ و بێ مانایە، چونکە دەبێت گەلی کورد تێبگات ڕیالیتەی سیاسی و ئەقڵانی دەتوانێت لەناو کێشەکانی ناوچەکەدا بکات بە خاوەن ماف، هەتاکوو  بە هزر و زیهنیەتی ئازادی   وەک پرانسیپێکی نوێ هەنگاو بۆ بونیادنای فکری و ئازادیخوازی  نەنرێت زەحمەتە گەلی کورد لە قوربانیدانی بێ ئامانج و بێ دەسکەوت  و کاولکاری شەڕ تێپەڕبکات. بۆیە گرنگە هەموو کەس و لایەنکان کە بانگەشەی بەرەنگار بوونەوەی داگیرکاری دەکەن  خۆیان لە پەتایی یەکێتی نەتەوەی و یەکڕیزی پاک بکەنەوە چیتر خزمەت بە نوخبە سیاسیە دۆڕاو ەکانی  باشوورنەکەن کەلەسەر بەرژەوەندی کەسێتی  پێگەکانیان خۆیان کردۆتە دەمڕاست و نوێنەری خەڵک و شەقامیان بەمیکانیزمێکی تر زەوتکردووە دەسەڵات بە هێزی فشار و کوشتن و زیندانی ئاستەنگی دروست دەکات و لەلایەکیش بەم نوخبە ناکەسایەتیانە  ڕێگانادەن ڕەوتێکی نوێ لە دایک بێت کە خزمەت خەڵک و دۆزەکەی بکات.
 ئەم نوخبە و  کەسانە زۆرینەی باکگراوەندی ئیخوانی و پاشماوە و ڕیخی لایەنی  باڵادەسی دەسەڵاتی  باشوورن کە هەموو دەزانین لە چ دۆخێکدایە. ئەم کەسانە چ  یەکێتی  یان پارتی  یان گۆڕان یان ئیسلامیە سیاسیەکان.
بۆیە زۆر دەبینین ئەوەندەی  بزوتنەوەی ئازادی و تەیارەکانی پیاهەڵدان  بە نوخبە بۆژوازیەکەی باشوور دەکەن خزمەت بە  کۆمەڵانی خەڵک ناکەن و دەیانەوێت  خزمەت بە چینێک  بکەن کە ساڵانێکی زۆرە گیرفانیان بە پارەی پەرلەمانێتی و خانەنشینی  گەرم کردۆتەوە کە پاشماوەی فکرە تەسلیم کارەکەی باشوورن، چاوەڕوانی لە گوتارێکی سۆسیال میدیا چەندە ڕێگری لە داگیرکاری سەربازی تورک دەکات ، ئەگەر چاوەڕوانی ئەم هێز و لایەن و کەسایەتیانە بکرێت کۆمەڵگا و خەڵک پشتگوێ بخرێت بێ گومان داگیرکاری هەموو هەرێم داگیردەکات و ئەمانیش دەبنە ئەفەندیەکانی سیستەمی حوکمڕانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و ئێران، ئەوکاتەش ئەوەیە وەک پەندە کوردیەکە دەڵێت دەستمان لەبنی هەمانەکەوە دەرچووە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە