بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، کە لە رۆژی دەنگداندا کەس نەچێتە دەرێ، چونکە پارتەکان بۆ ساختەکاری پێویستییان بە قەرەباڵغییە، نەک بە دەنگی ئێوە.


بۆچی هاوڕێکانی دوێنێ پەلاماری یەکتری دەدەن

Tuesday, 02/07/2024, 18:09


کاتێ کەسێک لەژیان ماڵ ئاوای کرد شەیتان وازی لێ دەهێنێت معقول نیە هاوڕێکەی دوێنێی وازی لێناهێنێت دەیەوێت چی تاوان هەیە بیخاتە ملی ئەو کەلەدونیا دەرچوە تاخۆی مابو جورئەتی نەدەکرد ناویشی بەرێت کەچی ئیستە هەرڕۆژەی بەدرۆیەکی شاخدار دەیەوێت ئەو مێژوە جوانە لەکەدار بکات چونکە فرسەتە و حیزبەکەی ڕەوانشاد وەک لاکەتۆپیو کەوتوە بۆتە کەلاکی بەردەم ئەو گورگە برسیانەی تادوێنی خۆیان لەپێستی مەڕدا حەشاردابووکەچی ئیستە کەوتونەتە حەپە حەپ دەیانەوێت ناودەرکەن مەسەلەیەکی کوردی هەیە دەڵێت پیاوێک ویستی ناو دەربکان دەچێتە ناو مزگەوت ............لێدەدات بۆئەوەی ناوی بەرن وادەزانێت بەوە گەورە دەبێت نازانێت سەری وکەلەی پوتی لەئاسن دەکوتێت کاکە خۆهیچ نەبێت خەڵکێکی بەویژدانو حەق بێژ ماوە دیفاع لەو مێژوە جوانە بکات کەیارو نەیار لەسایەیدا خۆش دەژین و خۆشی دەخۆن کەچی بەتەجروبەی من لەتەک نوسینە هەڵیتو پەڵیتەکانی تۆ جار ناجارێک وەک نەخۆشیەکی فۆبیایی دێیتو قسەیەک هوڵدەدەیتە ناو سۆشیاڵ مێدیاو دەڵێیت هەنگت لەکونی دار دۆزیوەتەوە وادەزانی کەس نەماوە ئەو مێژوە بە ڕاستگۆی بگێڕێتەوە کەلەشاخ ڕویداوە ،ئێوەی شۆڕش گێڕانی دوێنێ خاوەنی دونیایەک پۆخڵەواتن هەر لەدەست درێژی سێکسی و دزی و گەندەڵی و تاوەکو هێلکە دزین جگە لەکوشتنو خوێن ڕشتنی یەکتری بەبێ هۆ بەپلانی دوژمنان بیرەوەریەکانی خۆتان شاهدی ئەو مێژوە خوێناوێیەی دوێنێ یە کەئێوە ناوتان نابو شۆڕش کەلە حقیقەتدا ئەگەر هەندێ کەس بەپاکی کردبێتیان شەهید بون و ئیستە لەژیاندا نەماون بەڵام هەندێکی زۆریان زۆرینە موستەفید بون ئیستەش دەیخۆن ماڵو منداڵیشتان حەساوەتەوە ئەوەیشی کەماڵی تیاچو یان زیانی بەرکەوت دۆخەکەی بۆ نەگۆڕ دراوە هەروەک خۆیەتی کاتی خۆی ئێوەی شۆڕش گێڕ و ئێوەی سەرمایە داری ئەمڕۆ ئێوەی خاوەن هوتێل و باڕو مەزرەعە ئێوەی خاوەن شوقەو ڤێلاو گوندو سیتی ئێوەی خاوەن بیرە نەوت لەشاخ هەموتان خاوەنی پاکەتو شقارتەیەکو جوتێ پاتەی لاسیق بون ئیستەش خاوەن وەنەوشەی درع و ڤێلاو قەسر هەمو شۆڕشەکەتان بەپارەو دۆلار لەسەر خەڵک حیساب کردوە وە پێشمان دەفرۆشنەوە بۆیە هەقە میلەت لەم هەڵبژاردنە دا یان وەدەرتان نێت یاخود دەرسێکی باشتان دابات دواپەیامیش لەو نوسینە بۆ ئەو زوڕنا ژەنەیە کەدێتو دەیەوێت مێژوی پیاوێک لەدار بکات بەجوملەی ناموفیدو بازاڕی وازبێنە دەنا هاوڕێکانی ڕەوانشاد ژێر بەڕەت بۆدەخەنە سەربەڕە  

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە