کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


گردەکانی گوێژەو و بێ هەڵوێستی دەسەڵاتداران

Tuesday, 02/07/2024, 14:50


کۆمپانیای قەیوان ، جەستەی گردەکانی گۆیژەی دامێنی ئەزمڕیان، بە شۆفڵ و حەفارە بە سەر یەکدا خاپوورکردووە ،بەشیش دایانڕێژاوە ، بۆ ئەوەی ڤێلا و شوقەو کۆشک و تەلاریان لە سەردروست بکەن  ، گەورەترین زیان بە  سروشتی  جوانی  شار بگەیەنن , نووسەران و رۆژنامەنووسان  و رێکخراوەکانی  کۆمەڵگەی مەدەنی ، ناڕەزان بەرامبەربە و پرۆژەیەی    سەرمایەدارانەو و کۆمپانیاکانیان  ، ئەوان بێ موبالاتانە ، رۆحی سروشتی جوانی ئەو بەرزایی وتاشە بەردو گژو گیا ی ئەو گردانە دەکوژن و بە  چیمەنتۆوشیش و ئاسن و دیکۆرێکی  مردوودروست دەکەن.
لەم وتارەدا  مامۆستا عەبدولرەقیب ی زاناو شوینەوار ناسی کورد ، لە پێنچ دیمەن و هەڵوێستی باڵا دا دەبینین  ،چۆن  بەرگریی لە خاپورکردنی شوێنەوارە کانی نیشتمان کردووەوپاراستویەتی:  
دیمەنی یەکەم : ( سێ گردەکەی هەڵەبجەی تازە)
 عەلی حەسەن مەجید،دوای کیمیابارانی هەڵەبجە ، ‌هەڵەبجەیەکی تازەی  دروست کرد ، لە کاتی خاپوورکردنی سێ گردەکەی ناو ‌هەڵەبجەی تازە ، عەبدولرەقیب یوسف  ، لە ٢٨/ ١٠/ ١٩٨٨،  یاداشتیکی نوسی و ناردی بۆ (د.موئید سەعید )ی بەڕێوەبەری گشتی شوێنەواری عیراق لە بەغداد ،دوای ڵێ کردن: 
-ئەو پرۆژە یە بوەستێن و ئەو سێ گردە خاپوورمەکەن .
عەلی حەسەن مەجید ، رێزی داواکەی عەبدولرەقیب گرتو سێ گردەکە نەڕوخاند.
دیمەنی دووەم : (قەڵای کەرکوک) 
 لە ١٦/ ٣/ ١٩٩٠ سەدام حسین ی سەرۆک کۆماری عێراق، بڕیاری دا،  قەڵای کەرکوک بڕوخێن . لە ٣٠/ ٨/ ١٩٩٠ عەبدولرەقیب ،یاداشتێکی ١١لاپەرەیی نارد بۆ( د. موئید سەعید)ی بەڕێوەبەری گشتی شوێنەوارانی عیرا ق لە بەغداد :
-پێوێستە سەدام حسین بڕیاری خاپوورکردنی قەڵای کەرکوك بەتاڵ بکاتەوە. 
لە ٦/ ١١/١٩٩٠عەبدولرەقیب تەلەفونی بۆ سلیمە عبد الرسول بەرپرسی بەشی کەلەپوورلە بەڕێوەبەرایەتی گشتی شوینەوارانی عیراق کردبوو:
- بۆتا ئێستا وەڵامی یاداشتەکەی منتان  نەدراوتەوە .
 سەلیمە بە ترسەوە و بە دەنگی نزم پێ وتبوو:
-روخانی قەڵای کەرکوک،  فەرمانی سەدامە ،کەس ناتوانێت ، لەسە  فەرمانی سەید رەئیس بدوێت.  
عەبولرەقیب بروسکەیەکی نارد بۆ سەدام .
سەدام حسین بڕیارەکەی بۆ  خاپوورکردنی قەڵای کەرکوک بەتاڵ کردووە. 
دیمەنی سێ یەم : ( قەڵای هەولێر )
لەساڵی ١٩٩٠لێپرسراوانی حیزبی  بەعسی عەربی ئیشتراکی،  پرۆژەی خاپوورکردنی قەڵای هەولێریان دانا ، عەبولرەقیب یوسف یاداشتێکی ١٥لاپەرەیی نوسی و دای بە عەدنان داود سلمان العبیدی وەزیری حوکمی محلی و ئەندامی دیوانی سەرۆکایەتی کۆماری عیراق و بەهادین ئەحمەدی سەرۆکی مجلسی تەنفیزیی  ناوچەی حوکمی زاتی و وتبووی  :
-ئێوە چۆن  بڕیاری  تێکدانی قەڵای هەولێری  شوێنەواریی  میژوویی گەورەی ئەم نیشتمانە تان داوە .
وەزیر پێ ی وتبوو:-وابزانە لەم سەعاتەوە،  کێشەی قەڵای هەولێر کۆتایی هاتووە.
دوای چەند رۆژێک،  سەرۆکایەتی دیوانی سەرۆک کۆمار ئەم بڕیارەی دەرکر:
-نابێ دەسکاری قەڵای هەولێر بکرێت.
دیمەنی چوارەم  : ( سەرای سلێمانی)
لە ساڵی ١٩٧٧پارێزگای سلێمانی ، دەیویست سەرای سلێمانی خاپوور بکات و لە شوێنەکەی تەلاری بازرگانی  دروست بکات ،عەبدولرەقیب  و هاوڕێکانی، یاداشتێکی ١٢لاپەرەیان بە (١٠١٠) ئیمزاوە ،دژبە رووخانی سەرا ،  نارد بۆ مام جەلال لە قەڵا چۆلان  ، مام زانی داواکەیان بۆخزمەتە،یەکسەر پشتگیری  دواکەی عەبدولرەقیب و هاوڕێکانی کردو  رووخانی سەرای سلێمانی یان هەڵوەشاندەوە.  
دیمەنی پێنجەم : گردەکانی گۆیژە:
عەبدولرەقیب یوسف لە ٣١/ ٥/ ٢٠٢٤یاداشتێکی نارد بۆ قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەوتی هەڕێم ،باسی گرنگی بەهای مێژووی هەر چوار گردەکەی کردبوو، (گردی بێژنگ بەسەرە)و (گردی حەمەی عەزە)و (گردی مامە حەمە)و (گردە پانە)کرد،سێ گردیان ، سەربە گوندی کەڵەکن بوون، کەڵەکن  ( کەڵەکاوی )بەشوێنی  شوێنەواری کۆن دەوترێت ،کە کەڵەکە دیواری کۆن بێت، ئەم کەڵە کنە شوێنەواری کۆن بوون، ئەم  کەڵەکنەی  ئەزمڕیش  شوێنەواری دێرین بووە، مەخسەد ی پاشای ئاشووری  لەسەدەی نۆیەمی پێش زایندا ئەزمڕی داگیر کردوەو لە بناری ئەزمڕجێ نشین بووە، ئەم چوارگردە لە تەنیشت یەکەوەیە ، لە شێوەی هەرەمەکانی میسرن ،سێ کانی و باخ و بێستان لە لای گردەکان بوون.
لەناو بەردی  گردی یەکەم دا ،ئاسن هەیە، شۆفێرەکانی سلێمانی دەڵێن :
-هەر کە ئۆتۆمۆبیلەکان،  لە دەباشانەوە دەگاتە تەنیشتی گردەکە قورس دەبێت .
عەبدولرەقیب یوسف لە یاداشتەکەی دا ، بۆ جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم ،داوای وەستانی پرۆژەی قەیوانی لە گردەکانی گۆیژە کردوە ، بەڵام تا ئێستا ،هێچ وەڵاێکیان نەداوەتەوە.
دوا دیمەن:
عەلی حەسەن مەجید ی دەسەڵاتی رەهای ئەنفال وژەهرباران  ،سەدام حسین ی سەرۆک کۆماری عێراق،دەسەڵاتدارانی حیزبی بەعس ،مام جەلال ی سکرتێری یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و سەرۆک کۆماری عێراق، هەموویان رێزی یاداشتەکانی عەبدولرەقیب یان گرتوە و دواکەیان بۆ خزمەتی شوێنەوارو نیشتمان قبوڵ کروەو جێ بەجێ یان کردووە ، بەڵام جێگری سەرۆکی حکومەت و کۆمپانیای قەیوان،  بێ دەنگن ، هیچ وەڵامێکیان، پێ نییە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە