بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، کە لە رۆژی دەنگداندا کەس نەچێتە دەرێ، چونکە پارتەکان بۆ ساختەکاری پێویستییان بە قەرەباڵغییە، نەک بە دەنگی ئێوە.


گاسلایتینگ Gaslighting

Tuesday, 02/07/2024, 21:00


گاسلایتینگ تێرمێکە لە بواری سایکۆلجی بەکاردەهێنرێت, ئەویش بریتییە لە شیوەیەکی ئیستیغلالکردنی دەروونی... کە تیاید جەلادەکە بەشێوەیەک دەستکاری ڕاستییەکان دەکات کە قوربانییر لە نێوان ڕاستیی ودرۆکانی جەلادەکەدا خۆی لێی وون دەبێت، بەکوردییەکەی شێت دەبێت و باوەڕ بەو ڕاستییەکانی خۆی نایمێنێت، بەڵکو باوەڕ بەدرۆکانی جەلادەکە دەکات وچاوی خۆی، ئەو شتانەی کە خۆشی دەیبینێت بەدرۆ دەخاتەوە. 
چۆن مرۆڤ دەگاتە ئەو ئاستەی باوەڕی بەهەردووچاوی نامینێ و باوەڕ بەدروێ جەلادەکە دەکات؟
وەڵام: بەهۆی ئەو فشارە دەروونیە بەهێزە و زۆرزانی لەدەستکاریکردنی زانیارییە راستییەکان بە ڕادەیەکە کە قوربانێکە لە ئاستیدا لاواز دەبێت و فشاری بۆ دەهێنێت، تا دەگاتە ئاستێک کەباوەڕی بەبوونی راستییەکانی خۆی نامینێ.
فیلمی Gaslight 
1944 لەنواندنی ئنگرید بێرگمان وچارڵس بۆێر وای کرد  ئەم ناونیشانە و ئەم ووشەیە ببێت بەتێرمێکی سایکۆلۆجی ولە بواری دەروونناسی بەکاربهێنرێت....
ئنگرید لەم فلمەدا کە گۆرانیبێژێکی ئۆپرایا دەگوازێتەوە بۆ لەندن لەگەڵ مێردە تازەکەی.....دوای ماوەیەک هەست دەکات شتی سەیر و سەمەرە لەو خانووە ڕوودەدات... تابلۆکان وون دەبوون.....کەلوپەل و شتی وردی ناو ماڵەکە نەدەما .... دەنگی ترپەی پێ لە پڕا ولەنیوە شەودا دەهاتە گوێی، بەڵام لەهەمووی گرنگتر ئەوەشیان بوو، کە لەوخانووەدا مۆمی غازی تێدا بوو (Gaslight) کە ڕۆژانە خزمەتکارەکان دایاندەگیرسان و دەیانکوژاندەوە، کەچی ئەو ماوەێە لەپڕ دەکەوتنە ئیش بێ ئەوەی کەس دەستکاری بکات.... بە بەردەوامی ئەم ڕووداوانەی بۆ هاوسەرەکەی باس دەکات، کاتێک لەکار دەهاتەوە، مێردەکەشی پێی دەڵێت هەموو ئەو شتانە درۆیە و ئەو نەخۆشی دەروونی هەیە وشێت بووە. ئەم مێردە بەردەوام دەبێت لەسەر بەدرۆخستنەوەی ژنەکەی، بەشێوەێک بەردەوام دەبێت پێ دەڵێت کە دەبێت یارمەتی پزیشکی ودەروونی وەربگرێت چونکە دیارە شێت بووە..... لەکۆتاییدا ئنگرید باوەڕ دەکات بە مێردەکەی و شێت دەبێت و بەتەواویی (گاسڵایت) دەبێت.... واتا باوەڕی بەو حەقیقەتانە نامینێت و باوەڕ بەوە دەکات ئەو شێت بووە.
ئەم فلمە وای کرد کە ئەم ووشەیە و ئەم تایتەڵە بێتە ناو کۆمەڵگا چونکە گاسڵایتینگ لەژیانماندا ئامادەیی زۆری هەیە، وەک نمونە لەسیاسەتدا، سیاسییەک یاخۆد سەرکردەێک درۆزنە و دەیەوێت بەگاسلایتینگ راستییەکان لە هاوڵاتیان بشارێتەوە و بیاگۆڕێت. 
گاسڵایتینگ پشکی شێری لەپەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان و لە پەیوەندی ئەڤیندارییشدا هەیە، چەند حاڵەت هەن، هەند قووڵ بوونە، کە چۆتە ناو دادگاشەوە  بەتایتڵی ئەوەی هاوسەرکە ژنەکەی خۆی گاسڵایت کردووە و بۆتە مایەی ئەشکەنجەدانی دەروونی هەربۆیە تێرمی گاسڵایتینگ بە تێر و پڕی لەدادادگاکاندا بەکار دەهێنرێت.

تیبینی...

لەکۆتایی فلمەکەدا دەردەکەوێت کە ئنگرید ڕاست بوە...  ئەو شتانەی ڕوو دەدات هەمووی راست بوون، هاوسەرەکەی لەپشتی ئەم شتانەوە بووە چونکە دەیویست شێتی بکات، ئەگەر دەتەوێ بزانی بۆ ئەو پیاوە وایکرد... ئەوە سەیری فلمەکە بکە.
هەمیشە باوەڕ بە چاو و هەستەکانی خۆت بکە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە