تورکمانەکانی کوردستان و نەبوونی شوناسنامەی نەتەوەیی
Friday, 07/06/2024, 21:57
تورکمانەکان لەسەردەمی 11ی ئازاردا بووبوونە کورد، لە سەردەمی ئەنفالدا خۆیان کرد بە عەرەب، ئەمڕۆش دژی کورد زۆربەیان بوونەتە میتی تورک.
بابەتێکی دۆکیۆمێنتاریە لەبۆ ئێستامان، پێویستە نەوەی دوای نەوەتەکان شتێکی لێ بزانن..
توروکمانەکانی ئێرە هێشتان خۆیان پێ یەکلا نەکرایتەوە عارەبن یان کورد، دەنا لەمێژە یەکلابوویتەوە کە تورک نینە لەو پۆستەی وەک خۆیان هەڵس و کەوتی زوویان ببینن.
پوختەی بابەتەکە...
لەدروست بوونی دەوڵەتی عێراق و هەڵوەشانەوەی ئیمپراتۆریەتی دەوڵەتی عوسمانلی و وەدەرنانیان و کشانەوەیان لە هەموو باکوری ئەفەریقاو بانی نەجدو حیجاز دەبینین بەتەنیا لەو خەتەی داخیل بوونی عوسمانلیەکان لە تەلعەفەرو شاری موسڵ و هەولێر و پردێ و کەرکوک و داقوق و ئامیرلی و توزخورماتوو ئاخێوەرانی زمانی تورکمانی بەتێکهەڵکێشی زمان و کولتوری کوردی هەیە.
کە زووتر خۆیان لە هەردوو ویلایەتی موسڵ و شارەزوور (کوردستان) دەبینیەوە، موعەزەز موکەڕەم لەسەر ماڵ و حاڵی خۆیاندا مانەوە جیا لە جووە کوردە دێرینەکانی کوردستان کە خاک و ئاوی خۆیان بووە کەچی نەک هەر وەدەرنران بەڵکو بینیمان ماڵ و موڵکیشیان تاڵانکرا، ئەگەر هەندێکیشیان بە خواست و ویستی خۆشیان زێدی خۆیانیان جێهێشتبی.
بۆیە لەدروست بوونی دەوڵەتی عێراق بەفەرمی هەر ئیشارە بە عارەب و کورد کرایە لەخاوەنداریەتی عێراق.
ئەگەرچی لەساڵی پەنجایەکانڕا کورد لەناو ڕێزەکانی حیزبی شیوعی لەیاخیبوونیان دژی دەسەڵاتی پادشایتی بەتایبەت لە کەرکووک قوربانی زۆر و زەوەندی دایەو پاشان لەساڵی ١٩٦١ بەئاشکرا کورد شەڕی دەسەڵاتی حکومەتەکانی عێراقی کرد، بەڵام دەبینین عێراق هەر موکوڕ بووە لەناساندنی نەتەوەی کورد بەدووەم پێکهاتەی سەرەکی عێراق لەدوای عارەب بێ ناوهێنانی تورکمان. دووریش نیە لێرەو لەوێ وەک دیانەکان لەناو ڕێزەکانی حیزبی شیوعی دا هەبووبن دەنا هەر بەوە دیاریکراون کە جگە لە گردبووەوەیەک (تەجەموعی) ئەقەلیەی کولتووری ناوچەکە وەک ئێزیدی و شەبەک و سائیبەی مەندائی... شتێکی تر نینە.
شۆڕشی چاردەی تەمووز لەسەر بنەمای دروست بوونی عێراقێکی تازەو ناساندنی نەتەوەی کورد بە گەلی دووەم و حیزبی بەعس سەرەڕای شۆڤینیەتی خۆی کەچی دەبینین هەورازتریش ڕۆیی نەک هەر حوکمی خودموختاری خۆجێیەتی پێ ڕەوا بینی بەڵکو زمانی کوردی و خوێندنیشی نەک هەر لە کوردستان کردە مەرج بەڵکو چووە ناو پڕۆسەی خیندنی جنوبی عارەبیش.
زیاتریش لەوانە لە ئێستگەی ڕەسمی عێراق لە ئیزاعەی ساڵحیە هەر لەزووەوە بەشی کوردی لێ کرایەوەو لەپاش بەیانی یازدەی ئازاری ساڵی حەفتا شەوو ڕۆژ بەقەد هی عارەبیەکەی بوو.
تەلەفزیۆنی فەرمی کوردی قەناتی کەرکوکێ کە لەعەسرێوە دەبۆوە هەر وەکی دیانە (مەسیحی)یەکان نیوسەعاتەکیشیان لەبۆ تورکمانەکان تەرخان کردبوو.
لەدیمانەیەکی ناوازەی سەدام حوسێن و مەجلیس قیادەی سەورە لەدوای نۆهەتەکان هەر هیچی تێدا نەهێشت کەدەڵێ: "نابی برێین ئیخواننال ئەکراد لۆ ئەوان شەعب نینیە، دەبی برێن گەلی کوردمان"، زیاتریش دەڕواو لەعنەتی تورکیای بە قەد ئێران دەکات و هەر زۆر بەڕاشکاوانە دەرێ تورکمان چیە ئەوان پاشماوەی (بەقایای عوسمانیەکانن لێرە ماینەوە).
هەوکەشی لەگەردابی نە جەبهەو نە حیزبە تورکمانییەکان و تەنانەت یەک تورکمانیش زاخ و جورئەتی وەرام دانەوەی هەبی، کەچی دەبینین چ لەبەرامبەر کورد دەکەن.
کەچی به پێچەوانەوە، ئازەریە تورکەکانی ئێران کەخۆیان لەسی ملیۆن کەس دەدەن، قسەیەکیش هەیە دەڵێن ئەمە کوردین بەتورک کراینە.
بەرام ئەوان، لەساڵی ١٩٤٦ وەک کوردەکانی سابڵاغ ئازادی خۆیان ڕاگەیاند، ئەگەر چی زوو ئەو هەستە نەتەوەییەیان لەبۆ هەتا هەتایە دامرکایەوە.
گەڕانەوە لۆ دواوە ...
ساڵی ١٩٧٥
پاش شکستی نسکۆ (نەکسە) ئاشبەتاڵیەکەی مەلامستەفا بارزانی، کە کورد دووچاری جینۆسایدی خاک و نەتەوە بۆوە سێکوچکەی شۆڤینی بەعسی لەسەر جێبەجێکرا لەتەرحیل و تەبعیس و تەعریب (چۆڵکردنی قەسری و زۆرەملێ و بەبەعسی کردن و بەعارەبکردن) کە لای خۆمان بە تەعویز ناسران.
سەرەتا ساڵی١٩٧٥هەر ناوچە سنوورییەکان، بەتایبەت سێ سنووری عێراق تورکیا ئێران لە موسەلەسی حدودی جێبەجێ کرا تەواوی ئەو دەڤەرانە لە مرۆڤ و ئاژەڵی ماڵی و کێوی چۆڵکرا.
ئەو پڕۆسە بەدناوەی تەرحیل ساڵی ١٩٧٧ بەچڕی ناو شاری کەرکووک و دەوروبەری گرتەوە، ئەوە بوو خەڵکی کوردیان لەزێدی خۆیان وەدەرنا، بەتایبەت گەڕەکە کوردیەکان کەعارەبی هاوردەیان هێنانە سەر ماڵ و حاڵیان و زەوی بەلاش و ئەودەم هەریەکەی دەهەزار دیناری ئەو وەختیان پێدان کەپارەیەکە یەکجار یەکجار زۆر بوو.
لێرە هەڵوێستی تورکمانی کەرکوک لەترسی ئەوەی تەرحیل نەکرێن بەئاسانی چوونی ژێرباری داوای حیزبی بەعس و تەسحیح قەومیەی خۆیان کردو گۆتیان حاشا ئێمە تورکمان نین و هەموو عارەبین.
ئیتر چوونە ناو وەزیفەو سلکی عەسکەری و تەنانەت ئەمنی و لەشەریکەی نەفتی شیمال لەبابەگوڕگوڕ زیاتر دامەزران.
دەبینین لەگەر بەرژەوەندی ڕۆژ خۆیان کردە عارەب.
ساڵی١٩٨٠ ...
لەگەر دەستپێکردنی شەڕی عێراق ئێران کەهەشت ساڵی ڕەبەقی خایاند هوردو درشتی خەڵکی عێراقی هاڕی بەملیۆنانی تێدا کوژراو بریندارکراو لێ بەدیل گیرا.
کورد هەرزوو خۆی لەشەڕەکە دزیەوەو، بەتایبەت لەساڵی١٩٨٣ بەئاشکرا هەمووی بووە فیرارو هارب و موتەخەلیف بەهەزاران عەسکەری کورد لەمەرکەز تەدریبەکان غەزرین و هەزاران کەسیان ڕوویان کردە شاخەکان.
لێرە ئەو جارەیان تورکمانەکانی هەولێرێ لەبۆ بەرژەوەندی و مەترسی سەر ژیانیان و لەبۆ مانەوەی خۆیان لەچاولێکەری کوردان، گۆتیان بابە ئیشتەم ئەمە کوردین، هەریەکەی خۆی بەعاشیرەتەکی کوردەواری هەڵواسی و یەکیان بندیان و ئەویان ئۆرمزیارو ... وەکی خۆمان بوونە جاش و چوونە بن پاڵی ڕەئیس جاشەکی موستەشاری کورد، لەبۆ خواش ئەوان لەکوردان سەخی تەبیعات تر بوون لەبردنی دەستەو دیاری بەتەنیا کوڕەکانیان عەدەم تەعەروزی جاشایەتیان بدرێتێ و سەلامەت بن نەکوژرێن و نەگیرێن و کارو کەسابەتی خۆیان لەناو شاری بکەن، ئەوەبوو وەکی خۆمان لەدەفتەر خدمەی عەسکەرییان دەنووسرا (تسرح من الجیش لکونە من القومیة الکردیة)، واتا: لە خزمەتى سەربازی بەخشراوە بەهۆی ئەوەى لە نەتەوەى کوردن.
کەچی هەوکە بەفیتی داگیرکەرانی کوردستان و پێ خۆش بوونی پارتی بووینە مووی بەرکوونە کەپووی کوردو، دەرێن کورد لەقەڵاتی هەولێرێ و تەنانەت لەهەموو کوردستانیش موهاجیرن و ئەمە خاک و وڵاتی وانمان داگیرکردیە، بەهێنانەوەی بڕوبیانوی بێ بنەما.
چونکە بوونی ناوو جێماوەی تورکی لە کوردستان بەڵگە نیە لەبۆ بوونی تورک یان تورکمان، ئەوە ڕواڵەت و دیاردەی داگیرکەرانە، وەک لەدەمی حیزبی بەعسیش گەڕەکی حەی سەدام و حەی عەسکەری و جەیشی شەعبیش هەبوو لەهەولێرێ، کەچی زۆربەی خەڵکی ئەو گەڕەکانە پێشمەرگەو دژی بەعس بوون.
لێرە دەبینین تورکمانەکان بەخۆیان سەریان لەخۆیان تێکدایە، لەبۆ دڵنەوایی تورکیا هەموو ناوەکانی خۆیان کە ئازاد یان دڵشادە کردیتە ئازات یان دڵشات لەسەر وەزنی ناوی تورکی وەک حیکمەتی.
بەکوردی و کورتیەکەی لەسەد ساڵی ڕابردوو لەعێراق و کوردستان هیچ حەرەکەیەکی ڕزگاری خوازی نەتەوەیی تورکمان نەبووە هەتا بیسەلمێنێ لێرە سەرەتا نەتەوەییەکانیان تێدا هەبووبێ، لەبەرامبەردا دەبینین مێژووی کورد لێوان لێوە لەقوربانی لەبۆ ڕزگاری نەتەوایەتی.
جگە لەساڵی١٩٥٩ی حەرەکەی شەوافی لەشاری موسڵێ کە تورکمانەکانی قەڵاتی کەرکوکێ بەهەلیان زانی و بەفیتی باڵوێزخانەی تورکیا لەبەغدا بەیرەقی دەوڵەتی تورکیایان لەسەرقەڵاتێ هەڵداو دووچاری کاردانەوەیەکە خراپی حکومەتی کەریم قاسم بوونەوە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست