کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


گۆیژ

Monday, 03/06/2024, 22:00


[ ئەوەی خاکی ووڵات ئەفرۆشێ و خیانەتی لێ ئەکا 
وەک ئەو کەسە وایە کە دزی لە ماڵی باوکی خۆی 
ئەکا و دەرخواردی دزەکانی ئەیا ، نە باوکەکە لێ ی 
خۆش ئەبێ نە دزەکان خەڵاتی ئەکەن..
  " چێگوارا "  ]   
"'''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''
....جارێکیان " عبدالسلام عارف" کۆبونەەیەکی ئەبێ لەگەڵ کۆمەڵێ ئەفسەری عێڕاقی دەربارەی شکستەکانی سوپا بەرامبەر بە پێشمەرگە ، ئەفسەرەکان ئەڵێن : ئاخر ئەوان شاخیان هەیە و خۆیانیان لێ قایم کردوە ، ئەویش ئەڵێ ئێوەش شاخەکان بڕوخێنن یان لایان بەن تا شوێنی خۆشاردنەوەیان نەمێنێ ..!!..ئەمڕۆ دوای زیاتر لە شەست ساڵ بزنسمانەکانی حیزب و کۆمپانیا بە بێ شەڕ ، بێ تەقە ، بێ بەرنگار بوونەوە ، لەسەردەمی نیشتمان پەروەری دوای ڕاپەڕین ، کورد خۆی خەریکە فیکرەکەی " عبدالسلام " جێ بە جێ ئەکا و هەقی خۆشیەتی لەبەردەم پڕۆژەی تەخت کردنی ئەزمڕ و گویژە پەیکەرێکی" عبدالسلام: دروست بکرێ ...
لە پەنجاکانا کاتێ " شێخ سەلام" ی شاعیر گەر بە هەڵەیا نە چووبم مودیری دایەرەی کشت و کاڵ یان دارستانی سلێمانی بوە  و زەمانی مەلیکی بوە ، واتا ئەو زەمانەی پێ ی  ئەوترا  ئینتیداب  و ئیستیعمار !! بە پێ ی توانا گۆیژەی دار ڕێژ کردوە ، ئەمڕۆ کە سوسیال دیموکرات !! حوکمڕانە لە شارەکە ئەو درەختانە هەڵئەکەنرێن تا پاشماوەی ئیستیعمار نەمێنێ و ئەکرێن بە شوققە بۆ : "خانەوادەی کەسانی ئەو ڕووبارە خوێنەی ئەمڕۆی هێناوەتە کایەوە"..!!
سەبارەت بە شارەوانی و دەور و دەسەڵاتی لە پڕۆژەی "شاخ بەرامبەر بە شوققە" هیچ نیە، چۆن بە تەلەفۆنێکی "دەباشان" پەسەند کراوە ، تەنها تەلەفۆنێکی دەباشان ئەتوانێ ڕایبگرێ ، بەڵام وابزانم تازە درەنگە  " ....ڕوعب بە ڕوعب"ی  وەرگیراوە...
"گویژە" بۆ ملیاردێرەکان بوە بە پڕۆژە و بۆ حوکمڕانەکانیش بوە بە میوەیەک کە پێ ی ئەووترێ  
" گۆیژ" بۆ سیحەت و قاسە باشە...

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە