سیستەمی پارێزگاری لای دزە پیرۆزەکان لە هەرێمی کوردستان(کلیک)


مەریوان،رۆژهەڵاتی کوردستان

Monday, 03/06/2024, 22:24


دادگایی کردنی پەخشآن عەزیزی چالاکیی سیاسی وبەندکراو لە زیندانی ئەوین لە تاران /اوین/ بە ڕێوە چوو.بە پێی ئەو گوزاریشانەی کە بڵاو بۆتەوە ئەوڕۆ،رۆژی سێ شەممە ٨ی مانگی جۆزەردان ساڵی ١٤٠٣ هەتاوی /٢٠٢٤/،پێی ڕاگەیشتن بە تۆمەتەکانی پەخشآن عەزیزی چالاکیی سیاسی لە زیندانی ئەوین لە بەشی ٢٦ی دادگای شۆڕش لە تاران بەڕێوە چوو.
لەو دەنیشتنەدا کە بە سەرپەرەستیی دادوەرێک بە ناوی ئیمان ئەفشآری بە ڕێوە چووە.هەروەها ئەو تۆمەتانەی کە بە لایەنگریی حیزبە دژ بەرەکانی کۆماری ئیسلامی،خراوەتە سەر پەخشآن،هەموویان رەت کردۆتەوە وقەبوڵی نەکردوون.
پەخشآن، خەڵکی شآری مەریوانە لە رۆژهەڵاتی کوردستان کە لە رۆژی ١٣ی خەرمانانی ساڵی ٠٢١٤ بە دەستی هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی دەست بە سەر کراوە وبۆ ماوەی ٤ مانگیش بە بێ پارێزەر بووە وپاشآن خراوەتە بەندیی زیندانی ژنان لە زیندانی ئەوین لە تاران.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە