خەیاڵدانی ئیسلامیەکانی کوردستان هەمان خەیاڵاتی سونەی عێراق پێش هاتنی داعش
Monday, 03/06/2024, 21:25
من گومانم نیە کە ئەمەریکا و ئێران دوو هێزی گەورەی ناوچەکەن و دەست بۆ زۆر شت دەبەن بۆ سەرکەوتنی ئەجیندای خۆیان لەناوچەکە بەلام تۆ وا بیرکەیتەوە کە ئەمەریکا دەستی لەتەقینەوەکانی عێراقی ساڵانی (2003 بۆ 2014) هەبووە ئەوە زانیاریت لەبارەی سیاسەتەوە نیە و کۆڵەواری لە رووی تێگەیشتن لە هاوکێشە سیاسی و عەسکەریەکان، ئەمەریکا لەنێوان ساڵانی (2003بۆ 2011) بە تەقینەوە و هێرشی ئەنتی تانک و بۆمبی چێنراو پێنج هەزار چەکداری کوژڕا لە عێراقدا کەچی سونەکانی عێراق هەموو کارەسات و تەقینەوەکانیان دەخستە ئەستۆی ئەمەریکا لە لایەکی تڕیشەوە بەشداری هەڵبژاردن و دەنگدان لەسەر پرسی دەستوریان نەدەکرد و هیچ چارەسەرێکیان پێ نەبوو ، ئیتر دوای رووخانی رژێمی سەدام حسێن گەندەلی و برسیەتی و نەبوونی خزمەتگوزاری رێگاوبان و پاکردنەوە و تەندروستی عێراقی گڕتووە و گەندەڵی تەشەنەی سەند ،سونەکانی عێراق لە ئەنجامی کەم خوێندنەوە و تێنەگەیشتن لە سیاسەت و باڕدۆخەکە لەکاتێکدا لە سەردەمی سەدام ڕاگەیاندنی نێو دەولەتی نەبوو وەک ئینتەرنێت و سۆشیاڵ میدیا و تەنها سەتەلایت هەبوو ئەویش قەدەغە بوو لەسەردەمی حکومی سەدام حسێن تەنها (کەناڵی شباب و عراقیە )هەبوو پاش ئەوەی عێراق دەکەوێتە نێو گێژاوێکی گەورەی کرانەوە بە دونیای دەڕەوە و ڕاگەیاندن و ئینتەرنێت و مۆبایل دێتە گۆڕەپانی عێراق ، ئیتر لەو سەرو بەندەدا (کەناڵی جەزیرە) دەبێتە تاکە مینبەری ڕاگەیاندن کە سونەی عێراق گوێی بۆ دەگرێت لە کاتێکدا کەناڵی جەزیرە (مینبەرێکە بۆ فرێدانی ژەهری ئاینی و نەتەوەیی) ، لێرە سونەکانی عێراق پاش سەرسوڕمانیان لەو وەزعە و بەهۆی ناهۆشیاری تێنەگەیشتنیان بۆ باڕدۆخەکە دەکەونە داوی گڕوپە تیرۆریستەکانەوە کە ئەو کات لە رێگای (CD) یەوە تۆمارە دەنگیەکان بڵاو دەکرایەوە لەو سەر و بەندەدا (ئەبو مەسعەب زرقاوی) چەندین وتاری ئاگرینی بلاو کردەوە و تێدا کاریگەری لەسەر سونەی عێراق دەکرد و هەموو ناشرینیەکانیان دەخستە سەر ئەمەریکا و وردە ودرە تۆی رق و کینە بەڕانبەر شیعەی عێراق بلاو کردەوە، ئیتر لێرەوە خەڵکی ڕۆشنبیر و ئەوەی لەگەڵ وتاری تیڕۆریستەکان نەدەگونجا بە تەلەفۆن و بەنامە خستە مالەوە هێرش کردنە سەریان شار بەدەر و وڵات بەدەر کران و ساحەکە بۆ خەڵکێکی سونەی توندڕەو و شیعەکان مایەوە و لەو سەرو بەندەدا بەهۆی کۆڵەواری سونەکان لە ڕووی ڕۆشنبیرەوە نەبونی ئەلتەرناتیڤ بۆ ئەو وەزعەی توشی بوون تەنها دڕوستکردنی دەولەتی ئیسلامی و پەیڕەوکردنی حوکمی شەرع لای سونەی عێراق بووە خواستێکی گشتی بەشێکی زۆر ناوچە سنویەکان وەک دە وتڕا بوون بە (وەهابی) کە ئەمانە ئەو جۆڕە بوون خاوەن دشداشەیەکی کورت و ریشێکی دڕێژ و سمێلێکی کورت و شیعەیان بەکافر دەزانی و بانگی جیهاد و جێبەجێکردنی شەرعی ئیسلامیان دەکرد و هەمیشە دەیان وت؛ (تەنها جێبەجێکردنی شەرعی ئیسلام و دەولەتی ئیسلامی یان خەلافەت چاڕەسەرە) ، ئیتر لێرەوە پێکدادن لەنێوان سونەی عێراق و گڕوپە تیڕۆریستەکان لەگەڵ شیعەی کار بەدەستی عێراق دڕوستبوو، دواتر ئەمەریکیەکان بەشێکیان لە سونەکان چەکدار کردبوو بۆ بەرپەچدانەوەی رێکخراوە تیرۆریستیەکان کە ئەوکات ناویان لێنڕابوو (صحوآت)، کە ساڵانی 2006 بۆ 2009 لەفلوجە و ئەنبار و موسل و دیالە تۆڕێکی گەورەی تیڕۆریستان دڕوستبوو کە جگە لە سێکتەری چەکداری چەندین تۆڕی سیخوڕی بەهێزیان لەنێوان خەڵک و دام دەزگا و تەنانەت لەنێو سوپای عێراقیشدا دڕوستکردبوو بەجۆڕێک لەو دوو ساڵەدا جەنگ گەیشتە نێو بەغداد و شەوان ناوچە سونیەکان بەهاوەن ناوچە شیعیەکانیان بۆڕدوومان دەکرد و ناوچە شیعیەکان بەهەمان شێوە ناوچە سونیەکانیان بۆڕدوومان دەکرد و ڕۆژانە بۆمبی چێنراو بە کاروانە سەربازییەکانی ئەمەریکا دەتەقیەوە و ئۆتۆمبێلی بۆمبرێژکراو لەناوە ڕاستی بازار و شوێنە قەڕەباڵغەکان دەتەقیەوە و ئەمە جگە لەوەی سەیارەی بۆمبڕێژکراو بە کەسێکی خۆ کوژەوە خوی دەکرد بەنێو خەڵک و خاڵی پشکنیەکاندا و دەتەقیەوە و دەبووە سەردێری هەواڵەکانی کەناڵی جەزیرە لەسەر ئەم ئاواز و ناونیشانە ( الیوم آربعة علیمات استشهادیة نفذت من قبل تنظیم دولة آسلامیة فی العراق فی مناطق ، دورة بغداد،محافظة موسل ، شارع جمهوری فی كركوك ، فی سوق فی دیالة) و چەندین وێنە و ڤیدۆی سەر برینی خەڵکی شیعە و ئەمەریکیەکان لەلایەن گڕوپە تیڕۆریستیەکانەوە بڵاو کرایەوە، توند و تیژی گەیشتە لوتکە.
لەو سەڕو بەندەدا ئەمەریکیەکان (بەدڵنیاییەوە پاش چەندین لێکۆلینەوەی عەسکەری و کۆمەلایەتی و سیاسی) لە ساڵی (2011) بڕیاری کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراقدڕا لەلایەن سەرۆک ئۆباماوە و بڕیارەکە بە زوویی جێەجێ کرا ، لێرەوە گۆڕەپانە چۆڵبوو و پێکدادانەکان گەورەتر بوو دژی سوپای عێراق و خەڵکی سونەی عێراق زۆر بەتوندی خوازیاری جێبەجێکردنی حکومی شەرعی ئیسلام بوون و ئامادەبوون هەموو باجێک بدەن لەپێناویدا چونکە واتێگەیشتبوون ئیتر لەگەڵ جێەجکێردنی حوکمی ئیسلام بەهەشتێک لەسەر زەوی دروست دەکەن بەخۆشی تێدا دەژێن و ماڵ و مناڵیان پارێزڕاو دەبن و چی دیکە کەس ناتوانێت خڕاپە بکات و دزی و سەڕانە سەندن نامێنێت و خۆری خۆشحاڵی هەڵدێت و وڵاتەکەیان پڕ دەبێت لە ئاوەدانی و سەرکەوتن و زانیاری و زانست.
ئیتر لە ساڵی (2013) سونەکانی عێراق و هەندێک لە (صحوآت) لە حکومەتی عێراق هەڵگەڕانەوە لە پارێزگای ئەنبار و هەوڵی جیاکردنەوەی موسڵ و دیاڵە و ئەنباریان دەدا و ماڵکی و لە رێگای سوپاکەی بەسەرکردایەتی (فاضل البرواری) سەرکوتی کردن.
ساڵانی (2006 بۆ 2014) شارەکانی ئەنبار و موسڵ و فەلوجە و دیالە بەجورێک کەوتبووە ژێر رکێفی رێکخراوە تیرۆریستیەکانەوە کە هیچ ئەفسەرێکی ئیستخبارات یان سوپای عێراق نەیدەتوانی ماڵ و مناڵی لەو شاڕانەدا بمێننەوە بەڵکو لەشارەکانی ترەوە دەهاتن بۆ دەوام و دواتر دەگەڕانەوە.
لە ساڵانی (2011 ـ2013) چەندین کۆبوونەوە لە نێوان رێخڕاوە تیرۆریستیەکانی (قاعیدە، نقشبندی، جند اللە ، توحید و الجهاد ، تنظیم دولة اسلامیة) روویدا و بەیاننامەیان بڵاو دەکردەوە کە گەیشتوون بە چەند خالێکی هاوبەش کە تێدا بڕیار بوو کە شەریعەتی ئیسلام بکەن بە بنەمای حوکم و پێکەوە ببن بە یەک ریز تا دوای کەوتنی موسل لە ژێر چەتری دەولەتی خیلافەتدا هەموو رێکخراوە تیڕۆریستیەکان کۆبوونەوە... تا ئەو کاتەی موسڵ کەوتبوو سیاسیە کوردەکانی هەرێم ئەوەندە بێ ئاگا بوون لە باروو دۆخی عێراق و مەست و سەر خۆشی بودجە دزین بوون کە عێراق دەینارد و فرسەتیان لە نان و قوتی خەڵک دەهێنا پشک پشکیان دەکرد بۆ حیزب و پرۆژەی وەهمی وەک چۆن ئێستا بێ ئاگان لە ئیسلامیە توندەڕەوەکان کە چۆن فیکری تیرۆریستی بلاوە پێدەکەن و دەسەلاتی کوردی مەست و سەرخۆشی کچە مۆدێل و عەرزە فرۆشتنو پڕۆژە فڕۆشتنن!
لە ساڵی 2014 پاش بلاوکردنەوەی زنجیرە ڤیدۆی (صلیل صوارم) رێکخراوی تیرۆریستی تنظیم الدولة آسلامیة توانای سەربازی و ئیستخباراتی و خۆی لە جێبەجێکردنی کاری تڕساندن و تۆقاندن پیشان دەدا، بەماوەیەکی کەم بەنزیکەی (1500) چەکدار و لەرێگای تەنکەرێکی بۆمبڕێژکراوە هێرشیان کردە سەر شاری موسل و دەستیان بەسەریدا گڕت ، لەکاتێکدا (80) هەزار چەکداری سوپا لە موسڵ موچەیان وەڕدەگرت بۆ پاراستنی شارەکە و دواتر شاری فەلوجە و تکریت و ئەنباریش کەوتە ژێر دەسەلاتی داعش.
هەر لەگەڵ دەستبەسەر کردنی چەند ڕۆژنامە نوسێکی ئەمەریکی و فەرەنسی لە سوریا و عێراق جێبەجێکردنی (حوکمی قصاص) بەسەریان ، ئەمەریکا برینداری ئەو هەموو سەربرینەی سەربازەکانی بوو کە لە سەردەمی (ئەبو مەسعەبی زرقاوی) یەوە ئەنجام دەدڕا دژ بە سەربازەکانی لە عێراق ، هێندەی تر بڕینی ئەمەریکیەکان کولایەوە.
لەگەڵ بلاکردنەوەی گڕتە ڤیدۆیەکانی داعش کە پڕ بوون لە هەرەشە و تڕس و تۆقاندن و توانکاری کە پەیمانی داگیرکدنی (ڕۆما ) و روو بە ڕوو بوونەوەیان بە ئەمەریکا دەدا لە (دابق) و لەگەڵ جێبەجێکردنی حوکمی (جزیە) بەسەر مەسیحیەکانی موسڵ ، هەوڵدان بۆ پەلاماردانی یەزیدیەکان ئیتر دەڕگای تۆڵە بۆ ئەمەریکا کرایەوە کە بە شێوازێکی تر تۆڵەی چەند ساڵەی لە رێکخراوە تێروریستیەکە بکاتەوە و ڕووی ناشرینی ئەوانی پیشانی جیهان دا کە چەند دژ بە کەمە نەتەوەیەکانن و قبوڵی خەڵکی تر ناکەن، ئیتر لێرەوە جەنگەکە بەڕەو هەولێڕ دهۆک دەکشا وەک فواد حسێن وتەبێژی ئەو کاتی حکومەت گوتبووی(شەر گەیشتبووە نزیک فرۆکە خانەی هەولێر) لەو سەردەمەدا بە یارمەتی (حاجی قاسم سلێمانی ) توانڕا هەولێر بپارێزن، ئەمەریکاش بە فرۆکەی بێ فرۆکەوان گورزی گەورەی لە هێرش بەرەکان وەشاند و پێشڕەوییەکانی داعش وەستێڕا لە عێراقدا، لە سنوری سوریاش ئەو چەک جبەخانەی گەوڕەیەی داعش لە موسڵ دەستی کەوتبوو ، کەوتە هێرش و پەلامار بۆ کانتۆنە دابڕاوەکەی کۆبانی بە سەرکردایەتی سەرایای (البتار) کە ئەو چەکداڕانە بوون کە هێرشبەرێکی زۆر توندو تیژ بوون هەردوو سوپای سوریا و عێراقیان توشی شکستی گەورە کردبوو تەنانەت لە ئەنبار (150 ) چەکداری سەرایا (البتار) کە (ابو بکر بغدادی) لەگەڵیان بوو، توانیان پازدە هەزار لە سوپای عێراق و دوانزدە هەزار سوپای ئاڵتونی کە فازل بەرواری سەرکردەیان بوو لە شاڕەکە بە دەڕ بنێن.
پاش (40 ) رۆژ لە شەرێکی سەخت پارێزەرانی کانتۆنی کۆبانی بڕیاری پاشەکشەیان دا بۆ شاری کۆبانی ، جەنگێکی لە مێژودا کەم وێنە کۆمەلێک توند ڕەوی تاریکپەرست کە چەک و جبەخانەی سوپایەکی دەوڵەمەندیان هێناوەتە سەر شارێکی بچوکی گەماڕۆ دڕاو کە بڕوایان بە ئازادی مرۆڤ و ژن و مافی کرێکار هەیە، جەنگێک لە مێژوی جەنگی شەقامدا کەم وێنە جەنگێگ کە شاڕەزایی جەنگی شەقام و قەناس یەکلای دەکردەوە داعش وەک سەرەتان بەشێکی زۆری جەستەی کۆبانی گڕتبووە تا ڕادەیک بە ئەستەم دەزانڕا ئەم شەو چی گەرەکێک لە دەست سوپای یەکینەکانی پاراستنی سڤیل دەمێنیتەوە و ئەوانەی سەرکردایەتی شەرەرەکەیان دەکرد لە سوپای پاراستنی سڤیل کۆمەڵە کەسێک بوو چەندەها ساڵی تەمەنی خۆیان لە شاخ و دۆڵ و چیاکان لەژێر فیشەکدا بەسەر بڕدبوو ، شەش مانگی شەڕ و پێکدادان لە کۆبانی بەردەوام بوو ئیتر لێرەوە داعش وەک گایەکی شێت شاخی شکێنرا و بەڕەو شکستی گەروە پاشەکشەی پێکرا و بەشێکی زۆری سەرایا (البتار) لە کۆبانی کوژڕا کە زۆربەیان شاڕەزایی زیاتر لە چڵ ساڵ جەنگ بوون (ئەفغانستانەوە بۆ جوند ئیسلام لە تەوێلە و لەدوای شکانی سەدام بۆ خوارووی عێراق و دواتر تا شەری کۆبانی).
هەر لەو ماوەیەدا لە رێگای چەند کەنالێکی دبلۆماسی و سیاسیەوە پێشنیاری گفتوگۆ کڕابوو بۆ داعش تا ڕادەیەک ڤیدۆی پێشمەرگە هەبوو لەسەرەتای دەسەلاتی داعش گفتوگۆیان دەکرد و سیاسیە کاڵفامەکانی هەرێمی کوردستان دەیان وت ؛(ئێمە دڕاوسێی تازەمان بۆ دڕوستبووە )و هەندێک لە وڵاتانی سعودیە و ئەردەن و ئیمارات و قەتەر چاوەرێی کاردانەوەی داعش بوون و لەبەڕانبەردا کاردانەوەی نێو دەولەتیش و وەلامی داعش هەر ئەوەبوو گفتوگۆ و قسەمان نیە لەگەڵ کەسدا بەبێ چەک و گفتوگۆی ئێمە بە موشەک و بۆمبی چێنراوە لەگەڵ ئێوەدا و چاورێی ئێمە بن دێین بۆ داگیرکردنی ڕۆما و لە شەری (دابق) دا ڕووبە رووی یەکتر دەوەستین.
ئیتر لێرەوە هێرشی حکومەتی عێراق و چەکدارانی حەشدی شەعبی پاڵپشت بە ئێران وفرۆکەی ئەمەریکی بۆ سەر ناوچە سونیەکان کە لەژێردەستی داعش بوون دەستی پێکرد و ناوچە سنوییەکان بوون بە جێگای شەڕ و کاوڵکاری و مناڵ و کچەکانیان لە لایەن داعشەوە (نکاح جیهاد) لەسەر جێبەجێدەکرا و لەکاتی ئازادبوونیان هەندێکیان ڕوو بە ڕووی دەست درێژی دەبوونەوە ، ناوچەکەیان وێران بوو ئێستا بەجوانی لە حکومی جێبەجێکردنی شەریعەتی ئیسلامی تێگەیشتوون و هەرگیز بیری لێ ناکەنەوە و لەگەڵ حکومەتی عێراق خۆیان گونجاندووە و زیاتر بەشداری دەنگدان و بەڕەو پێشچوونە سیاسیەکان دەکەن و ناوچەکانیان ئاوەدان کراوەتەوە و خۆیان رێکخستووەتەوە بۆ دژایەتی کردنی داعش لە رووی هەواڵگیری و سەربازیەوە، ئیتر بەو پێیە (خەیاڵی جێبەجێکردنی حوکمی شەرعی ئیسلام) لای سونەکان بووە بە بابەتکی نەویستڕاو و هەرگیز نایەنەوێت ئەو ڕۆژە ڕەشانە بەبیری خۆیان بهێننەوە و ژینگەی داعش لە نێو سونەکان کۆتایی پێهات... ئەوەی جێگای مەترسیە لە کوردستان لە لایەن هەندێک مرۆڤی توند ڕەو کە حکومەتی هەرێم و حیزبەکان بەپاساوی جۆڕاو جۆڕ دەستیان بۆیان شڵکردووە کە ژینگەی توندڕەوی ئاینی دڕوست بکەن و بە ئاشکڕا داوای جێبەجێکردنی حوکمی شەرعی ئیسلامی بکەن کە هەمان داواکاری سونەکانی عێراقە پێش هاتنی داعش و ئەمانەش وا چاوەڕوان دەکرێت کاوڵکاریەک بەسەر کوردا بهێنن بۆ ئەوەی ئێمەش وەک سونەکانی عێراق تێ بگەین کە جێبەجێکردنی شەرعی ئیسلام چی بەهەشێتێک دەخولقێنیت!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست