چەند زانیاریەک لەسەر ئێرۆتیزم و مێژووی ئێرۆتیزم و مارکی دووساد و ....تاد.
Sunday, 26/05/2024, 22:40
تێبینی: وێنەی سەرەوە (مردنی سەردەنەپاڵ پاشای ئاشوری) دولاکروا.1827
ئەم تابلۆیەی دولاکراوا وەک زۆر لە تابلۆکانی دولاکروا لە سەردەمی خۆیدا لە لایەن خەڵکیەوە دژایەتیی کراوە. باسی ساتی مردنی سەردەنەپاڵ داکات؛ کاتێک کۆشکی پاشا دەوری دراوە لە لایەن دوژمنەوە، سەردەنەپاڵیش فەرمان بە ئەسکەر و کۆیلەکانی دەدات تێکڕای ژن و دەستگیرانەکانی بکوژن و تەنانەت سەگەکەشی ، هەمو و ئەوشتانەشی کە لەزەتی لێ چەشتون، پاشان پاشا خۆشی بکوژن.
***
سه‌رنج دراوه له‌و خه‌سته‌خانانه‌ی كه منداڵان نه‌خۆشی درێژه‌خایه‌نیان هه‌یه و ئازار ده‌چیژن، زۆر لە منداڵەکان ده‌ست ده‌هێنن به نێو ڕانیاندا بۆ ورووژاندنی هەوەسیان وه‌ك چاره‌یه‌ك بۆ له‌بیربردنه‌وه‌ی ئازار و ئەشکەنجە و بێزارییان. لە سەردەمانێکدا کە خەستەخانەکان لە لایەن ژنە مەسیحیە ئیماندار (نۆن) ەکانەوە سەرپەرشتی دەکران، ئەم دیاردەیە بە گوناح دەبینرا لەلایەن کەسانی ئیماندارەوە، بۆیە هەندێک جار منداڵەکانیان تەمێ دەکردن و دەستیان دەبەستنەوە بۆ ڕیگریکردنیان لەو کارە، لەبەر ئەوەی ئەم دیاردە نامۆیانە هێشتا لەسەر ئاستی زانستی دەروونیی لێکۆڵینەوەیان لەسەر نەکرابوون، لە ڕووی دینیەوە بە گوناح دەناسران . بە هەمان شێوە ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له سه‌رده‌مێكی ژیانیانیاندا لە دژواریدا ژیاون، کە ئەمەش بۆتە هۆی جۆرێک لە ئاڵۆزی ده‌رونییان، لە گه‌مه‌ی سێكسی‌دا سەرپەلی یان بە شازیەک به‌رپه‌رچی ئەو سەردەمەیان دەدەنەوە، بۆ ئه‌و ڕابوردووه دژواره و له هه‌مان كاتدا خۆسه‌پاندنیان به خستنەڕووی كارێكتێری نێرینه‌یان، له لایه‌ن مێینه‌شه‌وه به جۆرێكی تر بێگومان، به‌ڵام لێكدانه‌وه له هه‌ڵسوكه‌وتی مێینه زیاتر ئاڵوزتره له نێرینه .
ئه‌گه‌رچی له‌كه‌ڵچه‌رێكه‌وه بۆ كه‌ڵچه‌رێكی تر سێکسوالیتێ جیاوزە و گۆڕانکاری بەسەردا دێت، ئه‌مه‌ش په‌یوه‌سته به یاسا كۆمهڵایهتیهکانەوە، به‌ڵام به شێوه‌یه‌كی گشتی سێكس لای مرۆڤ شاراوه بووه و نه‌یویستووه به ئاشكرا باسی بكات، ئایا ئه‌م شاردنه‌وه‌یه جۆرێكه له ئێرۆتیزم یان تایبه‌تمه‌ندیه‌كی مرۆڤه و ئاژه‌ڵ نیه‌تی؟ یان شه‌رمكردنه له خۆ ؟ خۆ مندالێك ئه‌گه‌ر له سه‌ره‌تاوه په‌روه‌رده فێری نه‌كات، ئه‌وا ئه‌قڵی پێی ناشكێ خۆی دابپۆشێت .
ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه سه‌ر چیرۆکی ئاده‌م و حه‌وا، هه‌رچه‌نده چیرۆكێكی ئەفسانە و ههڵبهستراوە، به‌ڵام راستیه‌كمان بۆ ده‌ستنیشان ده‌كات ئەویش ئەوەیە کە ئادەم و حەوا، سێکسی خۆیان دادوپۆشن، لەبەر ئەوەی پاش ئه‌وه‌ی سێوه‌كه ده‌خۆن شه‌رم له خۆیان ده‌كه‌ن له به‌رده‌م ئێزداندا، مەبەست لە سێ‌و خواردنیش هۆشمەندبوونە، بۆچی هۆشمه‌ندبوون ده‌بێته جێی شه‌رمکردن له خۆ و بەو پێیەش شاردنه‌وه‌ی سێكسیان ؟
جۆرج باتای نوسه‌ر و فه‌یله‌سوفی فه‌ره‌نسی ( 1897-1962 ) له كتێبی ؛ فرمیسكی ئێرۆزدا ( ئێرۆز خواوەندای ئێرۆتیك لای یۆنانیه‌كان) ، باس له نه‌خشێك ده‌كات له ئه‌شكه‌وتی لاسكۆ (17000 پ ز، لە فەرەنسا . وێنەی 02)
|
وێنەی (02) نەخشەکەی ئەشکەوتی لاسکۆ |
وەک دەبینرێت لە وێنەی(02) دا ڕاوکەرێک ، یان شامانێک ، بەسەر پشتا کەوتوە، ڕمێکی بەدەستەوەیە، چوکی هەستاوە، سەری لە شێوەی سەری باڵندەیە. بەرامبەر بەو، گایەک دەبینین ورگی هەڵدڕاوە ، وادیارە بە ڕمی ڕاوکەرەکە ورگی هەڵدڕابێت. ئەم نەخشە لە کونجوڕێکی ئەشکەوتی لاسکۆدا کراوە و بینینی ئاسان نییە، پێ دەچێت وەک نەخشێکی ئێرۆتیکی شاردارابێتەوە بۆیەکا نەخراوەتە ڕوو وەک نەخشەکانی تری ئەشکەوتەکە ، ئەو کەسانەی سەردانی ئەم ئەشکەوتە دەکەن ناتوانن ئەو نەخشە ببینن بەهۆی تەنگەبەری جێگاکەیەوە، هەر بۆیەش کاتێک من سەردانی ئەشکەوتەکەم کرد و کتێبەکەم نەخوێندبویەوە، ئاشناییم بەو نەخشە نەبوو.
ئەم نەخشە مەرەکەبی زۆر ڕشتووە و لێکدانەوەی زۆری بۆ کراوە. پێ دەچێت لە سەردەمی خۆیدا دەوری گرنگی بینیبێت و بە مەبەسی ئێرۆتیزم نەخش کرابێت. بە بینینی ئەم ئەشکەوتە مرۆڤ سەری سوڕدەمێنێت لە جوانی ئەو نەخشانە، هەر خێرا شک لەوە دەکەین کە ئەم نەخشانە هی 17000 ساڵ پێش زایین بن، هەرگیز لە ژیانمدا هیچ شتێکم نەبینیوە هێندەی ئەو ئەشکەوتە کاریگەری هەبووبێت لەسەرم، جێگەی داخە ئەم ژیانە جێبهێڵیت و ئەو ئەشکەوتە نەبینیت. پرسیار لەخۆمان دەکەین کە ئایا بۆچ مەبەستێک ئەم نەخشانە کراون! تەنها شتێک کە دۆزرابێتەوە لەم ئەشکەوتەدا گوریسێکە، ئەیا ئەم گوریسە بەکار هێنراوە وەک شاپڵیتە بۆ سوتاندن و ڕۆشنکردنەوەی ئەشکەوتەکە یان بۆ مەبەستی یاری ئێرۆتیزم بەکار هاتووە ؟
ئه‌م نه‌خشه وه‌ك یه‌كه‌م گوناحی مرۆڤایەتی ناسراوه، جۆرج باتای ده‌ڵیت : هه‌ر كه‌مرۆڤ هۆشمه‌ند بوو به مردن، له هه‌مان كاتا په‌نای بردۆته به‌ر ئێرۆتیزم وه‌ك به‌رپه‌رچ دانه‌وه‌ی مردن، وەک منداڵە نەخۆشەکانی خەستەخانەکە. ئێرۆتیزم تایبه‌ته به مرۆڤ و ئاژه‌ڵ نیه‌تی، چونكه ئاژەڵ هۆشمه‌ند نیه به مردن، كه‌واته سێكس له ڕەهەندە سهرەتاییهكهی خۆی ده‌چێته ده‌ره‌وه كه ئامانجی نانه‌وه‌ی نه‌وه‌یه‌كی نوێیە، ته‌نها بە مەبەسی خۆشی و له‌زه‌ت دەکرێت و بۆ ئه‌مه‌ش ئیرۆتیزم وه‌ك هاندەر و ورووژێنەر به‌كار هیێراوه .
جۆرج باتای، دین و ئیرۆتیزم ده‌به‌ستێت به یه‌كه‌وه؛ له‌سه‌ره‌تاوه، ئه‌و كاته‌ی كۆمه‌ڵگا توانی به‌رهه‌می زۆر به‌ده‌ست بهێنێت به‌هۆی کۆیلایەتیەوە، ئه‌مه وەهای كرد كه‌كاتی پشوو و بێ کاریی و کاتی ڕابواردن بۆ خۆی به‌ده‌ست بهێنێت، وورده وروده، ئه‌و بۆشایی و بێ کاریە، وه‌ك ئاهه‌نگ و سەرۆمۆنی به‌كارده‌هێنران و بەڕێ دەکران، دینەکان ئەم کاتە بەتاڵانەیان دەخستە چوواجێوەوە، ئێرۆتیزم له‌و سەردەمەدا ڕواڵه‌تێكی دینی له‌خۆی گرتبوو، دین سنورێكی بۆ دانابوو. بەسەربردنی ئەم کاتە بەتاڵانە وەک سەرۆمۆنی و بۆنەیەکی پیرۆز بوون وەک جەژنەکانی ئەمڕۆ .
پاش ئه‌وه‌ی ئیرۆتیزم له مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی خۆی لاده‌دات، ئه‌وه‌ش جه‌وهه‌ری ئیرۆتیزم خۆیه‌تی، واتە لە خاڵێکدا ناتوانێت بوەستێت و هەمیشە پێویستی بە نوێکردنەوە هەیە. ئەوەش كارێكتێری ڕه‌سه‌نیه‌تی، وه‌ك چۆن ده‌گێرنه‌وه له به‌سه‌رهاتی دیۆنیزۆس(خواوەندی ئێرۆس) له‌سه‌رده‌می ڕۆمه‌كاندا 186 پ ز، ئیتر له‌و كاته‌وه ئێرۆتیزم و دین جیابونه‌ته‌وه، ده‌نا هه‌ردووكیان ؛ ئێرۆتیزم و دین له‌سه‌ره‌تاوه پێكه‌وه بوون، هه‌ر بۆیه‌ش دین له‌سه‌ر كۆڵه‌كه‌ی به‌ربه‌ره‌كانێی سێكس و ئێرۆتیزم خۆی بنیات ناوە .
بۆ زانیاری خوێنەر؛ دیۆنیزۆس، خواوەندی شەراب و هەوەس و خۆشیە، تەنها خواوەندێکە لە دەرئەنجامی جوتبوونی خواوەندێک و مرۆڤێکەوە هاتبێتە دنیاوە، دیۆنیزۆس خواوەندێکی ڕۆژهەڵاتی بووە و جێگای خۆی کردۆتەوە لای خواوەندە یۆنانیەکان ، یەکێک لە تایبەتمەندیەکانی خواوەندی دیۆنیزۆس ئەوەیە کە دوو جار لە دایک بووە، ئەمەش وەها دیارە لەبەر ئەوەی کاتێک مرۆڤ ئاشنایی و پەی بە ئێرۆتیزم دەبات ژیانێکی تر دەژێتەوە، ئەم ژیانە نوێیەش دەبێتە دەروازەیەکی تر و مۆدێلێکی تر بۆ تێڕوانین و جۆری ژیانی .
كه‌واته له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بوون به مرۆڤێكی هۆشمه‌ند، هۆشمهندیە به مردن و له‌زه‌ت و خۆشی و ژیان، به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی هۆشمه‌ند بین به له‌زه‌ت و خۆشی و ژیان، یان هه‌ر له هه‌مان كاتا، هۆشمه‌ند بووین به مردن.
هه‌ر هۆشمه‌ندییه به مردن كه‌وای له مرۆڤ كردووه دەستبەجێ به‌لای ئێرۆتیزمدا بیشکێنێتەوە كه لەزەتێکە ترسی مردنی له‌بیر ده‌باته‌وه، وەک چۆن لەسەرەوە باسی ئەو منداڵانەمان کرد کە نەخۆشی درێژەخایەنیان هەیە و بەرەو مردن دەچن. به‌ڵام بۆچی مرۆڤ هه‌ست به خه‌تاباری ده‌كات و خۆی ده‌شارێته‌وه ؟ وادیاره هۆشمه‌ندی به مردن، جۆری جوتبوونی مرۆڤی وەرچەرخاندووە بۆ گانكردن و ئێرۆتیزم واتە نەزۆکی، چونكه جووت بوون لای ئاژه‌ڵ خۆی له خۆیدا وەک غەریزەیەکە بە مەبەسی بێچوو كردن (بەردەوامی دان بە ژیان) ، بەشێوەیەکی خۆڕسکانە و بەبێ پلاندانان، هۆشمه‌ند نیه بە سێکسکردن واته به مردن، بۆ ئه‌مه‌ش وه‌رزی هه‌یه به پیێچه‌وانه‌ی مرۆڤه‌وه كه ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیه‌ی هه‌یه هه‌موو كاتێك و هه‌موو وه‌رزێك هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی هه‌وه‌سی هه‌ستا یان مێینه‌یه‌ك هه‌وه‌سی هه‌ستان کاری خۆی ده‌كات له هه‌ر شوێنێك بیت، ئێرۆتیزمیش یارمه‌تی ده‌ره بۆ ئه‌م مه‌به‌سته، بۆیه هه‌ندێك لێكۆڵینه‌وه وای بۆ ده‌چن كه راسته مرۆڤی ساپیان به رێكه‌وت توانیویه‌تی بگونجێت له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ره‌كه‌یدا به‌ڵام تایبه‌تمه‌ندی زۆركردنی سێکس (به‌بێ وه‌رز) وادیاره لە مانەوەیدا پەرەی پێ داوە له‌سه‌ر زه‌وی، هەربۆیه مرۆڤ هه‌ستی به‌وه كردووه كه سروشت له‌زه‌تێكی پێ داوە به‌رامبه‌ر به هۆشهمەندی، ئەویش هۆشمەندیە بە مردن، به‌ڵام وادیاره مرۆڤ هه‌میشه ئاوڕی له پێچه‌وانه‌كه‌ی داوه‌ته‌وه، ئه‌ویش نه‌ترسی (خۆ دەرزبازکردن) ە له‌مردن و ناهۆشمه‌ندی، چونكه هۆشمه‌ندی جۆرێك له دوودڵی و ترس ده‌دات به مرۆڤ ئەگەریش پرسنیی گەڕان بەدوای زانیاری‌دا غەریزەیەکە ئەوا هه‌ر له‌كۆنه‌وه مرۆڤی سه‌ره‌تایی ئێرەییان به ئاژه‌ڵان بردووه و زۆرجار سه‌ری مرۆڤیان وه‌ك باڵنده یان ئاژه‌ڵان نیشانداوه وه‌ك هێمای هێز و توانا و نەترسی.
ئاژه‌ڵ ترسی نیه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هۆشمه‌ند نیه به مردن، ئه‌نكیدۆ له‌سه‌ره مه‌رگا به گه‌لگامێشی گووت: ئه‌وكاته‌ی له دارستانه‌كاندا له‌گه‌ڵ ئاژه‌ڵاندا ده‌ژیام، دڵم خۆش بوو و ئاسوده بووم، ئێستاكه لە شارستانیەتا ئه‌ژنۆم دەلەرزێ .
مادام هۆشمه‌ندم به مردن كه‌واته با هه‌تا ده‌توانم له‌زه‌ت بچێژم، یان با مردن له‌بیر به‌رمه‌وه. هه‌ر بۆیه سێكس ده‌ورێكی سه‌ره‌كی و كاتێكی زۆری بۆ ته‌رخان كراوه. له فلیمی ده‌رهێنه‌ری فه‌ره‌نسی ؛ فرانسوا تخیوفۆ (François Truffaut. وێنەی 03)، به‌ناوی (ئه‌و پیاوه‌ی حه‌زی له ئافره‌ت ده‌كرد)، كابرا ده‌چێت بۆلای دكتۆرێکی دەروونی و پێی ده‌ڵیت كه ڕۆژ تا ئێوارێ سه‌یری ئافره‌تان ده‌كات، هه‌ر كه ئافره‌تێك قسه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كات خێرا هه‌وه‌سی هه‌ڵده‌سێت و هه‌موو كاتی خۆی ته‌رخان كردووه بۆ سه‌یركردنی سمت و مه‌مكی ئافره‌تان له‌سه‌ر جاده و بەو هۆیەوە کاری بۆ ناکرێت و سەری هیچی ناپەرژێت لە ژیانیا. دكتۆرەکەش پرسیاری لێ ده‌كات كه ئایا كاری چیه له ژیاندا، له‌وه‌ڵامدا ده‌ڵیت : هیچ كار ناكات، دكتۆرەکەش پێێ ده‌ڵێت : ئه‌ی به‌ڕای تۆ بۆچی ئێمه به‌كاركردنه‌وه خۆمان خه‌ریك كردووه ؟ بۆ ئه‌وه‌ی نه‌كه‌وینه ئه‌و داوه‌ی تۆی تێ كه‌وتویت. جا وادیاره هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش كار ده‌كه‌ین هەتاوەکو ئەشکەنجەی بوون لەبیربەرینەوە. .
|
وێنەی 03 . فیلمی تخیوفۆ Truffaut(ئەو پیاوەی کە ئافرەتی خۆشدەویست) |
له كورده‌واریدا، هەتا ئەم دەمە دوو كتێبی ئێرۆتیكمان هه‌نه، ئه‌ویش، چیرۆكی هه‌زارو یه‌ك شهوەیە كه نه‌كراوه به كوردی و ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت ده‌ماو ده‌م ده‌گێڕێته‌وه، ئه‌وی تریان ڕشته‌ی مروارییه، له‌وه زیاتر لیتێراتورێكمان نیه بۆ ئێرۆتیزم و پۆرنۆگرافی، هەروەها چەند دێڕێک لە هۆنراوەکانی شێخ ڕەزای تاڵەبانی :
عومرم گەییشت بە هەشتا
کێرم بەکارە هێشتا
تەسەدقنی گەر دەفەرمویت
هەستم بدەم بە ڕەشتا
یان هۆنراوەکەی نالی بۆ مەستورە ؛
ئەم سڕە چیە میسلی سوهاىێ، نەسوابێ؟
دوڕڕێ کە وەکو دوڕی سەمابێ، نەسوابێ
دوکانی توحەفە، کانی حەیا، کانی بە قابێ
قوبەی لە قیبابی نوقەبابێ، نەقوپابێ
وەک خەیمە بە پەردێکی دووئەستونە بە پابێ
سەرتیلەکی نەختێ، بە نەزاکەت قەڵەشابێ
وەک هیمەتی سۆفی لە نێو خەڵوە خزابێ
مەستور و عەزیزی شەرەف و ڕێفعەت و جابێ
یا کۆمەڵە زیوی بوخەلا، دور لە سەخا بێ
******
لەو کانیەدا چوزەرە ڕێواسێ ڕوابێ
بەو چوزەرە ڕێواسە کەمێک قەڵەشا بێ
خۆ خودا‌ش ئاگاداره كه خه‌ڵكی ڕۆژهه‌لاتی زیاتر تینوی سێكسن تا ئه‌وروپی، لەبەرئەوەی یاسای دین و کۆمەڵایەتی زیاتر بەسەریاندا زاڵە و ڕێگرییان لێ دەکات، هەوەسی سێکسکردنیش لەو ئەزمونەدا لە هەڵچوندایە، دینیش بۆ هەمان مەبەستە ڕێگری لە سێكسی ئازاد و ئێرۆتیزم دەکات ، بەڵام خەڵکی بە پێجەوانەکەیەوە تێگەشتوون. مەبەسی دین وررووژاندنی هەوەسە بە بێ ئێرۆتیزم، دین وەهای گەرەکە کە هەوەس نەمرێت هەتاوەکو ژیان بەردەوام بێت، چونکا لە کۆمەڵگەیەکدا کە سێکس تابۆ بێت ئەوا هەوەس زیاتر دەوروژێت ، بەڵام نایانەوێت لە ئێرۆتیزم تێ بگەن چونکا ئەوان مەبەسیان نانەوەی نەوەیەکی نوێ و بەردەوامی دانە بە ورووژاندنی، چونکە سێکسکردن دەمانبات بۆ ئێرۆتیزم و ئێرۆتیزمیش ئامانجی نانەوەی نەوەیەکی نوێ نیە و بەو پێیەش خودامان لەبیر دەباتەوە، خودا‌ش بە مانای مردن دێت. هەروەها وای بۆ دەچن کە لە کۆمەڵگایەکی ئازادا، هەوەس وەک چەمکێکی ورووژێنەر ، هەرچەندە خۆیان بەبێ ئەوەی هۆشمەندبن بەوە هەموو ڕۆژێک بەکاری دەهێنن لە ژیانی ڕۆژانەیاندا چونکە مرۆڤن و هۆشمەندن بە مردن، بەڵام چونکە دوو ڕوون، راستیەکان دەشارنەوە دانی پێدا نانێن، یان هۆشمەندییان پێی نیە.
كه‌ر و قاز و مه‌ڕ و مایینی داماو هه‌موویان لاقە دەکرێن لەلایەن گەنجانی ڕۆژهەڵاتیەوە ، با باسی ئەوە نەکەین کە چەند مێرد منداڵ و کچۆڵە لە لایەن ئەندامانی خێزانەکانیانەوە بە شیێوەیەکی بەربڵاو لاقەدەکرێن و کەسیش ئامادە نیە باسی بکات، یان لەم دواییانەدا کە ناکۆکی کەوتە بەینی ئیخوان و سەلەفیەکان یەکێک لە ئیخوانەکان سەلەفیەکی بەوە خەتابار دەکرد کە گوایە بینیویەتی پیاوی بردۆتە ماڵەوە هەتاوەکو پێکەوە لەگەل ژنەکەیدا ڕابوێرن.
ئایا ته‌نها ئیسلامه كه ڕێگه‌ی له‌وه گرتووه یا هۆکارێکی تر ڕێگرە ؟ بێگومان دین هه‌میشه، دینی مه‌سیحیش دژی سیكس بووه ئه‌گه‌ر بۆ مه‌به‌ستی منداڵبوون نه‌بێت .
ده‌ستپه‌ڕ كردنیش تایبه‌تمه‌ندیه‌كی مرۆڤه و هەموو دینەکان دژی ده‌وه‌ستنه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كه‌ی نه‌زۆكه و ئه‌مه‌ش خۆی له‌خۆیدا دژی دینه. ئاینی مه‌سیحی به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرا دژی ده‌وه‌ستێته‌و، به‌ڵام ئیسلام به ئاشكرا دژی ناوه‌ستێته‌وه واته لهقورئاندا باسی نه‌كراوه وه‌ك ئه‌وه‌ی ئاگاداربم، هه‌رچه‌نده كاتێك كازانۆڤه ده‌چێت بۆ توركیا (1740) پرسیار له جۆسوف عه‌لی ( فه‌یله‌سوف) ده‌كات ده‌رباره‌ی ده‌ستپه‌ڕ له‌وه‌لامدا ده‌ڵیت : دهستپەڕ تاوانێكه له زینا گوناحتره، پاشان ده‌ڵیت: ئه‌زانم ئه‌مه قانونێكه كه سه‌پاندنی وه‌ك تاوان هه‌رگیز ناتوانرێت جێبه‌جێ بكرێت و شتێكی باشیش نیه، بەلام ئەگەر پیاوێك ژیانێكی ئاسایی بژی و بێ ژن بێت ئه‌گه‌ر گه‌شته ئه‌و ئاسته‌ی تینوی سێكس بوو ، ده‌بێت ده‌ستپه‌ر بكات.
وه‌ك بیستومه هه‌موو جارێك به پێكه‌نینه‌وه ده‌یان گیرایه‌وه گوایه مه‌لایه‌ك له‌پێنجوێن كاتێك ده‌ستی لاوانی ده‌گووشی، پێش ئه‌وه بە گەنجەکەی دەگووت : ده‌ستت پاكه كوڕم ؟ دهستپهڕت نه‌كردووه؟ هەرچۆنێک بێت لە کوردەواریدا، سێکس و ئێرۆتیزم بە شێوەیەکی ئازاد باسکراوە بە تایبەتی لە نێوان ژناندا بەبێ تابۆ، بۆیە سەرم سورما، کاتێک کچێکی برادەرم لە فەرەنسا بۆی گێرامەوە کە گوایە دایکی ڕۆژێک گوێی لە ژنێک دەبێت باسی ژیانی سێکسوێلی خۆی دەکات کە چۆن لەگەل مێردە کۆنەکەیدا نەگەشتۆتە ئۆرگاسم و لەوەتەی لەگەڵ پیاوێکی تردایە هەست بە ئۆرگاسم دەکات، دایکیشی بەبیستنی ئەم هەواڵە سەری سوڕدەمێنێت، چونکا هەتا ئەو ساتە نەیزانیوە ئۆرگاسم چیە و هیچ لەزەتیکی نەچەشتووە لەکاتی ڕابواردندا لەگەڵ مێردەکەیدا. سەرم سوڕما چۆن لە کۆمەڵگەیەکی وەک فەرەنسا، لەم سەردەمەدا ئافرەتێک هۆشمەند نەبوبێت بە لەزەتی سێکسی ؟ ئەم دیاردانە دەگمەن نین لە کۆمەڵگەدا، بۆ نمونە جارێکیان ئۆرگانیزاسیۆنێکی ئەوروپی بە مەبەسی ئاشنا بونیان بە پەیوەندی ئاڵوگۆڕی سێکسی لە نێوان ژنان و پیاوانی ڕۆژهەڵاتیدا، لە وڵاتی ئەردەن چەند پرسیارێک ئاراستەی ژن و مێردان دەکەن، لە ئەنجامدا زۆرێک لە ئافرەتان پەسیارەکانیان بە گاڵتە وەرگرتووە یان تێنەگەشتون لە مەبەستیان، داوایان لە مێردەکانیان کردووە هەتاوەکو یارمەتیان بدەن لەوەڵامدانەوەی پرسیارەکان، بێ شک وادیارە لە کۆمەڵگەیەکدا کە خەڵکی ئاگاداری دنیای ئێرۆتیزم نین و هەر لەژێر لێفەوە نیخەنخیانە بەبێ ئەوەی بزانن چی ڕودەدات. دەنگ هەیەو ڕەنگ نیە، هەر چەندە لەم دوایانەدا بەبۆنەی ئەنتەرنێت و فلیمە پۆرنۆکانەوە خەڵکی ئاشناییان پەیدا کردوە، بۆیە لە هەواڵی ڕۆژنامەیەکدا خوێندمەوە کە گوایە لە کوردستان پیاوێک داوای لە ژنەکەی کردبوو کە بۆی بمژێت ئەگەر نا ئەوا تەڵاقی دەدات، ژنەکەشی لەوەڵامدا وتبوی ؛ یەع .
مەلاو پیاوانی دینی کوردستانیش هاتنە دەنگ کە گوایە لە ئیسلامدا ئەو کارە ڕێگە پێدراوە و ناشەرعی نیە و پێغەمبەر محەمەدیش ئەو کارەی بۆ کراوە لە لایەن ژنەکانیەوە، وەک ئەوەی کە گوایە ئیسلام دینێکی کراوە بێت، بەڵام خۆ ئەگەر بە پێچەوانەوە ژنەکە ئەو داوایەی بکردایە کە مێردەکەی دەبێت بۆی بمژێت دەنا لێی جیادەبێتەوە، ئەوا هەرگیز مەلاکان پشتگیریان لێ نەدەکرد و دەیان وت : ئەم ئافرەتە قەحبەیە و تیاترۆیە، کەسیش ئەقڵی پێ نەشکا بڵی کابرا دەبڕۆ تۆش بۆی بمژە، بەشکم ئەویش بتوانێت بەو بۆنەیەوە بۆت بمژێت. بێ شک شتی وا ڕوونادات چونکە لە ڕۆژهەڵات هەر پیاوان مافیان هەیە باسی ئارەزو و هەوەسی سێکسیان بکەن، ئەگەر ئافرەتێک باسی هەوەسی سیکسی خۆی بکات دەبێتە قەحبە. کەچی لە سەفەرێکمدا بۆ کوردستان لە گەڵ هاوڕێیەکی کچمدا، لە شاری سڵێمانی لە گەڵ چەند کچێکدا دانیشتبوین، کچەی هاوڕێم پرسیاری لێ کردم و دەیویست بزانێت بۆچی ئەو کچانە هێندە ماکیاج دەکەن، چونکە لە ئەوروپا ئەو جۆرە ماکیاجانە تەنها قەحبەکان دەیکەن، منیش پاش ئەوەی دەوری وەرگێڕم بینی، وەڵامی کچەکان ئەوە بوو کە گوایە ئەوانیش حەز بەو جۆرە ماکیاجە ناکەن، بەڵام ئەگەر ماکیاچ نەکەن ئەوا ناتوانن شوو بکەن، چونکە خەڵكی دەڵێن ئەو کچە دڵی وشکە، واتە قەحبە نیە. بێ شک پیاوان بەتایبەتی خەلکی ڕۆژهەلاتیی هەر خەون بە قەحبەوە دەبینن لەگەڵ ئەوەشدا هەمیشە باسی خٶشەویستی دەکەن و هۆنراوەکانیان بە وشەی خۆشەویستەکەم دەست پێ دەکات، بەڵام وادیارە عەشق بۆ ئەوان مانای سێکس کردنە و هیچی تر، خۆ ئەگەر سێکس ئازاد بێت لە کوردستان ئەوا بێ شک نیوەی شاعیرەکان واز لەهۆنراوەنوسین دەهێنن .
***
بۆ ده‌ستپه‌ڕ كردن و ورووژاندنی هه‌وه‌س و ئاره‌زو، له‌سه‌رده‌مێكی كۆنه‌وه لیتێراتورێكی ئیرۆتیزم و پۆرنۆگرافی پاڵنه‌ر بووه، به‌ڵام زیاتر فەنتازمی پیاوان بوون و بۆ هه‌وه‌س و به‌پێی ئاره‌زوی ئەوان نوسراون.
له ساڵانی 1840 دا كتێبخانه‌كانی فه‌ره‌نسا لهژێرخانێكدا شوێنێکیان دانابوو به ناوی؛ جه‌هه‌نم، ئه‌و كتێبانه‌ی تێدا بوون كه باسی ئێرۆتیزم و پۆرنۆگرافی و سێكسیان تێدا ده‌كرا به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرا و زه‌ق، هه‌ندێکیان له‌سه‌ده‌ی پانزه‌هه‌مه‌وه نوسرابوون. ناویان نابوون كتێبی فهلسەفی بۆ ئه‌وه‌ی نه‌لێن: كتێبی قه‌ده‌غه‌كراو، پێیان ووتراوه كتێبی ئازادبوون. مه‌به‌ست لە ئازادبونیش، ئازادبونی بیركردنه‌وه و جه‌سه‌دی و پۆرنۆگرافی و فهلسەفی بووه .
تێڕوانینی خه‌ڵكی بۆ ئه‌م كتێبانه ئه‌وه بووه كه دژی كه‌نیسه و نایەکسانی كۆمه‌ڵایه‌تی بووه، ئه‌وكاتانه‌ی كه له وڵاتانی تردا ئه‌م كتێبانه خوێندنه‌وه‌یان قه‌ده‌غه‌بووه له فه‌ره‌نسا ئه‌م كتێبانه فرووشراون له بازاڕدا، هەرچەندە کتێبەکان بەناوی نوسەرەکان خۆیانەوە بڵاونەکراونەتەوە، بەڵام خەڵکی نوسەرەکانیان ناسیون، بەتایبەتی کتێبەکانی مارکی دوساد کە لە خوارەوە باسی دەکەین .
له كتێبخانه‌كاندا هه‌ندێكیان هه‌تاوه‌كو ساڵانی 1980ڕاستەوخۆ نه‌خراونه‌ته به‌رده‌م خوێنه‌ران، بە دزیەوە وەک فەرەنسی دەڵێن : لەژێر پاڵتۆوە فرۆشراون، ئه‌وه‌ش دین بوو کە بڕیاری ئه‌وه‌ی ئه‌دا گوایە هه‌ندێك كتێب خوێندنه‌وه‌یان بۆ بیركردنه‌وه و هه‌ڵسوكه‌وتی مرۆڤ خراپه.
لێرەدا باسی هەندێک کتێبی ئەو سەردەمە دەکەین (وێنەی 04) هەتاوەکو تێبگەین کە چۆن باسی سێکس کراوە و چۆن بەستراوەتەوە بە ژیانی ڕۆژانە و کێشەی کۆممەڵایەتی و سیاسیەوە، بەتایبەتی چۆن دین تێکەڵی ئەم باسە کراوە وەک چۆن لە سەرەوە باسمان کرد کە دین لەسەر کۆڵەکە و دژایەتی کردنی ئێرۆتیزم وەستاوە.
|
وێنەی 04. هەندێک لە ئیلوستراسیۆنی ئەو سەردەمە بۆ کتێبەکان. |
یه‌كێك له‌و كتێبانه به ناوی (تێرێزی فه‌یله‌سوف)، باسی كچێك ده‌كات ده‌بێته شاگردی كابرایه‌كی مه‌سیحی هه‌تاوه‌كو ده‌رسی دینی دابدات، كابرای مه‌سیحی به كچه ده‌ڵیت كه هه‌وڵ بدات ڕۆح و له‌شی لێك جیا بكاته‌وه بۆ ئه‌مه‌ش له‌وكاتانه‌ی له به‌رده‌م عیسادا نوێژ ده‌كات ده‌بێت ڕۆبه‌كه‌ی هه‌ڵبداته‌وه هه‌تاوه‌كو سمتی ده‌ركه‌وێت و له‌كاتی نوێژكردندا كابرا به‌قامچی له‌سمتی ئه‌دا، به‌و هۆیه‌وه له‌شی ده‌چێت بۆ ئاسمان، پاش ئه‌وه‌ی كابرا به‌قامچی سمتی داخ كردووه، ئێستاكه ئاماده‌یه بۆ ته‌مرینی كۆتایی، كابرا بۆی ڕوون ده‌كاته‌وه كه به ته‌نێكی پوخته‌كراو و به ڕۆحی پیرۆزی فرانسوا ( فرانسوا داسیس)، له دواوه بۆی ده‌چێته ژوره‌وه. مادمۆزێل به‌سه‌ر سكیا پاڵ كه‌وتووه و كابرای كه‌نیسه‌ش له دواوه بۆی ته‌واو ده‌كات و كچه‌ش هاوار ده‌كات و ده‌ڵیت : ئاه، ئای، باوكی پیرۆزم، چه‌ند خۆشه !! وا خه‌ریكه ڕه‌حه‌ت ده‌بم، وا هه‌ست ده‌كه‌م كه ڕۆحم به ته‌وای له له‌شم جیا بۆته‌وه، باوكه پیرۆزهكهم به‌نه‌عله‌ت بێت هه‌رچی ڕۆحی بێ پوخته‌یه تێداما، وا خه‌ریكه حۆری و په‌ری ده‌بینم به ئاسمانەوە، ده‌ی زیاتر بۆم تێخه، پاڵ نێ، هه‌تا ده‌توانیت كێرت بخه‌ره قوڵاییمهوه، ئاي !! ئای !!، وا خه‌ریكه له‌خۆشیدا ده‌مرم. له كۆتاییدا مادمۆزێل تێ ده‌گات كه‌چه‌نده خۆشی و له‌زه‌ت زێدە بێت هێندەش ئازارچەشتن كه‌م ده‌بێته‌وه، هه‌ر بۆیه‌ش نایه‌وێت له‌گه‌ل پیاوێكدا بمێنێته‌وه، ده‌یه‌وێت به ئازادی بێت و بڕوات و له‌گه‌ڵ كێدا ئاره‌زوی بێت سێكسی له‌گه‌ڵ بكات، بێگومان مادمۆزێل تێرێز، دروستكراوی فهنتازم و خه‌ون و خه‌ێاڵی پیاوان بووە .
یان لە کتێبێکی تردا، ئه‌و پیاوه‌ی كه دێت به‌سه‌ر ژنه‌كه‌یدا و ده‌بینێت كه ژنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ پیاوێكی تردا سێكس دەکات، بۆ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه لە ژنەکەی، ده‌چێت 10 براده‌ری بانگ ده‌كات و خۆی له‌شوێنێكه‌وه داده‌نیشێت سه‌یرده‌كات و براده‌ره‌كانی یه‌ك به یه‌ك سوار ژنەکەی دەبن به هه‌موو جۆرێك و به هه‌موو بارێكدا، به تایبه‌تی به‌و بارانه‌ی كه له‌گه‌ڵ ئه‌ودا ڕای نه‌بواردووه وه‌ك باری سۆدۆمی. یان چۆن میردێكی گه‌نج به ده‌ستگیرانه‌كه‌ی ده‌ڵیت: كه واز له كون و كوزی بهێنیت بۆ ئه‌و له‌كاتی رابواردندا، هه‌تاوه‌كو ببن به موڵكی ئه‌و و چی ئارەزوو دەکات بیكات .
زاڵبوونی پیاو به‌شێوه‌یه‌كی زه‌ق ده‌بینرێت له‌و كتێبانه‌دا، ناتوانرێت ئازادی ئافره‌ت به‌دی بكرێت له‌و چیرۆكانه‌دا، ئه‌گه‌ریش باس كرابیت بۆ مه‌به‌ستی ڕازی كردنی پیاو بووه، كه زیاتر كون و كوز و سمت و ده‌میان بخه‌نه به‌رده‌میان هه‌ر كاتێك پیاو ئاره‌زووی بووە.
له چیرۆكی مه‌كته‌بی ئافره‌تاندا باس له‌وه ده‌كات كه ئافره‌ت پێش ئه‌وه‌ی سێکس بكات بێ ئه‌قڵه و كه وه‌ختێك ده‌كه‌وێته سێکس کردن بە ئازادی، شه‌خسیه‌ت په‌یدا ده‌كات و ده‌بێته خاوه‌نی بڕیاردانی خۆی، بۆیه مادمۆزێل فانشۆن ده‌ڵێت: جاران ده‌مم داخستبوو و ده‌هاتم و ده‌چوم به‌ڵام له‌وه‌ته‌ی كێریان خستۆته كوزمهوه بۆ هه‌موو شتێك ده‌شێم، هه‌رچۆنێك ده‌تانه‌وێت. سەرنج دەدەم ئێستاكه كه دەدوێم خه‌ڵكی گوێم لی ده‌گرن و ڕێزیشم لێ دەگرن وه‌ك ئه‌وه‌ی كه كه‌سێكی گرنگ بم .
له چیرۆكی ئهكادێمی ئافره‌تاندا ده‌لێت: كردنه‌وه‌ی كوز وه‌ك كردنه‌وه و فراوانبوونی ئه‌قڵ وەهایە، كاتێك په‌رده‌ی كچێنی ده‌کرێتەوە ئه‌وه یه‌كه‌م هه‌نگاوه به‌ره‌و سه‌ربه‌ستی. له چیرۆكی ڤێنوس له حه‌وشه‌دا كه باسی ئافره‌تانی كه‌نیسه( نۆن) ده‌كات كه خۆیان بۆ عیسا هه‌ڵگرتوه، کچەکە هێنده قامجی له سمتی خۆی ده‌دا كه لە کۆتاییدا ڕه‌حه‌ت ده‌بێت.
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی هانی ئافره‌تان دراوه بۆ ئازادی سیكسی و گاندان به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك كه ئه‌مه ده‌یان گه‌یه‌نێته كامڵی و هۆشمه‌ندی و ڕێگایەکە ده‌یان گەیهنێته فه‌لسه‌فه، چونكه له‌و سه‌رده‌مه‌دا تەنها چەند كه‌سانێكی كه‌م بۆیان هه‌بووه باسی فه‌لسه‌فه بكه‌ن، وه‌ك شتێكی مۆدێرن، وه‌ك چۆن مۆلیێر باسی ده‌كات له شانۆی بۆرژوا دا. هه‌روه‌ها سێكس پاڵنه‌رێكه بووه بۆ خۆ دوورخستنه‌وه و بەگژداچوونەوەی دین .
پۆرنۆگرافی ته‌نها باسی دیارده‌ی چه‌وساندنه‌وه‌ی ئافره‌ت نه‌بووه له‌لایه‌ن پیاوانەوە، به‌ڵكو باسی چه‌وساندنه‌وه له هه‌موو ڕویه‌كه‌وه و دژی سیسته‌می پاشایه‌تیش. كتێبی پۆرنۆگرافی هه‌رگیز باسی شۆرشی نەكردووه و هانی خه‌ڵكی نه‌داوه بۆ شورشی سیاسی، به‌ڵام باسی ده‌ست و ده‌وری پاشا‌و، كاربه‌ده‌ستان و كورتیزانهكانیان و ئه‌وانه‌ی تاكس كۆده‌كه‌نه‌وه به هه‌مویاندا هاتۆته خواره‌وه، هه‌تا وه‌زیر و پیاوانی كه‌نیسه كه چۆن له نێو خۆیاندا پاره و نانی خه‌ڵكیان خواردووه، سێكس به‌كارهێنراوه بۆ هه‌لماڵینی درۆ و ده‌له‌سه له‌ناو هه‌موو تویژ و چینه‌كانی كۆمه‌ڵگادا، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا فیمینستهكانی ئه‌و سه‌رده‌مه هه‌رگیز ڕه‌خنه‌یان له ئه‌ده‌بی پۆرنۆگرافی نه‌گرتووه وه‌ك مافخواردنی ئافره‌ت و چه‌وساندنه‌وه‌یان، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه پۆرنۆگرافی بۆ ده‌ستپه‌ر كردنی پیاو دروستكرابێت، وه‌ك ووتراوه ئه‌م كتێبانه به یه‌ك ده‌ست خوێندراونه‌ته‌وه .
میرابۆ ( 1749-1791) له چیرۆكی گفتوگۆكانم یان ئازادی كهوالیتێ دا له پێشه‌كیه‌كه‌یدا ده‌ڵیت : هیوادارم به‌خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م كتێبه هه‌موو جیهان بتوانن ده‌ستپه‌ڕ بكه‌ن و بگه‌نه ئۆرگاسم، بێ گومان مه‌به‌ست له ده‌ستپه‌ڕی پیاو بووە و باسی ئافره‌ت ناكات، هه‌رچه‌نده له چیرۆكی لا كۆشوندا ، هیوا ده‌خوازێت ته‌نانه‌ت كاره‌كه‌ره ژنه‌كانیش بتوانن بیخوێننه‌وه به‌ڵام ئافره‌تان ئه‌و كاته زۆربەیان نەخوێندەوار بوون.
بەڵام هەندێك وێنه بەدی دەکرێت تێیدا ئافره‌ت پیشان ده‌دات كتیبێكی به دهستێکیهوهیهتی و به ده‌سته‌كه‌ی تری ده‌ست دەهێنێت به ناو گه‌ڵیا و ده‌ستپه‌ر ده‌كات. هەرچۆنێک بێت هه‌موو ئه‌م كتێبانه له هه‌ر لاپهڕهیكیاندا هه‌ست به ئیرۆتیسمێكی به‌هێز ده‌كرێت، هەموشیان به‌ناسنامه‌ی پیاو نوسراوون.
پرسیار ئه‌وه‌یه ئایا دەتوانین ده‌وری زیاتر بدرێت به‌م كتێبان له ده‌ستپه‌ر كردن زیاتر ؟ به بیری گۆلمۆ، ئه‌ده‌بی ئێرۆتیك و پۆرنۆگرافی سه‌ده‌ی هه‌ژده، كاریگه‌رییه‌كی ڕاسته‌وخۆی له‌سه‌ر خوێنه‌ر هه‌بووه و ئامانجی هه‌موو لیتێراتیوری به‌ده‌ست هێناوه، په‌یوه‌ندیه‌كی راسته‌وخۆی له نێوان ژیان و لیتێراتوردا درووست كردووه، هه‌ندێكیان په‌یوه‌ندیه‌كی راسته‌و خۆ و كوت‌وپڕ دروست دەكه‌ن له‌به‌ینی به‌ده‌نی خوێنه‌ر و ڕسته‌ی كتێبه‌كه‌دا وه‌ك ئه‌وه‌ی بیه‌وێت بنیشیێهوه له له‌ش و خوێنی خوێنه‌ردا .
هیچ پیاوێک نیە کە نەیەوێت
زاڵ بێت، کاتێک کێری رەپ دەبێت
مارکی دوساد
وەک وتمان هه‌ندێك له‌م كتێبانه فروشتنیان قه‌ده‌غه بووه هه‌تا سه‌رده‌مانێكی نزیک، وه‌ك كتێبه‌كانی ماركی دووساد ( Marquis de ssad، 1740-1814). بۆ زانیاری خوێنەر، ئه‌مڕۆ زاراوه‌ی سادیک له ناوی ئه‌م نوسەرەوە هاتووه، زاراوه‌ی سادیك واته ئه‌و كه‌سه‌ی کە چێژ به ئازاردانی ئه‌وی دی وەردەگرێت، هه‌رچه‌نده زاراوەکە به هه‌ڵه وه‌رگیراوە ، چونكا ساد فه‌یله‌سوفێكه و هه‌رگیز ئه‌و مه‌به‌سته‌ی نه‌بووه، بەڵام هەر لە مێژەوە زاراوەکە وەها بڵاوبۆتەوە و بە ناوی ئەوەوە نوساوە .
ساڵی 2015 دا گەورەترین پێشانگا بۆ ساد کرا لە مۆزەخانەی ئۆرسێ لە پاریس، پێشانگاکە بریتی بوو لەکاریگەریی نوسینەکانی ساد لەسەر هونەرمەند و نوسەر و ڕۆشنبیرانی ئەوروپا.
ماركی دووساد، لە خێزانێکی ئەریستۆکراتی بەرزی فەرەنسی بوو، بۆیە پێی دەڵین مارکی، لە سەردەمی خۆیدا ناوبانگی بە ئەوروپادا بڵابوبوەوە، کاتێک لە لەندەن یان ئیتالیا دەوترا مارکی دووساد، هەموو کەس دەیزانی کێیە. کاتێک لە شاری مارسیلیا، شەوێک لەگەڵ ڤالێکەی و چەند ئافرەتێک لە ماڵێکدا ڕادەبوێرن، ساد، دەرمانێک دەدات بە کچەکان کە گوایە ئەفرۆدیزیاکە و هەوەسیان دەورووژێنێت، پاش ئەوەی ئافرەتەکان دەڕشێنەوە و بۆ ڕۆژی دوایی شکات دەکەن لە لای پۆلیس، وادەزانن کە ساد ژەهری دەرخوارد داوون، هەموو پۆلیسی فەرەنسا بە دوای سادا دەگەڕێن، ئەویش دەڵێت: وادیارە کە حکومەتی فەرەنسا هیچ ئیش و کاری نیە بۆیە هەموو پۆلیسەکانی خستۆتە دوای من، تەنها لەبەر ئەوەی دوو شەپازلەم لە سمتی ئافرەتێک داوە .
لە کرداری گانکردندا لێکچونێکی بێ ئەندازە هەیە
لەگەڵ ئەشکەنجەداندا، یان لەگەڵ نەشتەرگەریدا
مارکی دوساد
مارکی دووساد، نزیكه‌ی سی و پێنج ساڵی ژیانی له زیندانا بردۆته سه‌ر به‌هۆی ئاژاوه‌ی سێكسیه‌وه. یەکێك لە کتێبەکانی لە بەندیخانەی باستیل، لە نێوان خشتەکاندا شاردبویەوە کە بە نوسینێکی زۆر ورد نوسراوە هەتاوەکو جێگا زۆر نەگرێت (وێنەی 5)، پاش ئەوەی دەستاودەست فرۆشراوە، لە کۆتاییدا لە سویسرا دۆزرایەوە و فەرەنسا توانی بیکڕیتەوە، ئێستاکە ئەو نوسراوانە وەک پاتریموانێکی بەنرخی فەرەنسی ناسراون.
ساد، بۆ یه‌كه‌م جار، پێش ئه‌وه‌ی ده‌ست بكات به نوسین، ڕۆژێك له‌سه‌ر جاده ئافره‌تێكی هه‌ژار ده‌هێنێته‌وه ماڵی خۆیی و گوایه ئیشی بۆ دەدۆزێتەوە وەک خزمەتکار له ماڵهكەیدا، به‌ڵام هه‌ر به‌هێنانی بۆ ماڵه‌وه له ژورێكی خانوه‌كه‌یدا بەندی ده‌كات و په‌یكه‌رێكی بچوكی عیسا ده‌كات بهكوزی ژنهكدا، ژنه‌ش ئیماندار، هەتا ئەوکاتە لەبەردەم عیسادا نوێژی کردووە، کوتوپڕ عیسا لە کوزیدا دەبینێتەوە، به بینینی ئه‌و دیمەنە دەپەشۆکێت و دەتۆقێت. پاش ئه‌وه‌ی ڕۆژێك كه ساد له‌وێ نابێت، ژنه توانیویه‌تی ده‌رباز بێت و له دادگا شكاتی لێ بکات، ئه‌وه یه‌كه‌م تاوانی بوو، ئیدی له‌و ڕۆژه‌وه ماركی دووساد هه‌تا كۆتایی ژیانی سی و پینج ساڵی ژیانی له به‌ندیخانه‌دا بردۆته سه‌ر، لە ژێر هەموو سیستەمێکی سیاسی فەرەنسادا ئەو لە بەندیخانەدا بووە.
|
وێنەی 05. دەستنوسی مارکی دوساد لە بەندیخانەی باستیل |
هەندێک وای دەبینن کە مارکی دووساد کەسێکی دڵ رەق بووە وەک چۆن لە پۆرترێکەیدا دیبینین (وێنەی 06)، مانغێی هونەرمەندی فەرەنسی، وەک بەردی ڕەقی قەلایەکی سەخت پیشانی داوە، لە پشتیەوە بەندیخانەی باستیل گڕی گرتووە، بەڵام مارکی دووساد باسی سروشتی راستەقینەی مرۆڤ و ناخی هەموو ومرۆڤێکی کردووە، وەک ساد خۆی دەڵیت : من ئاوێنەیەکم خستۆتە بەردەم سەردەمەکەم .
|
وێنەی 06.پۆرترێێ ساد، هونەرمەند مانغێ (Man Ray 1938) |
دڕندەیی هەمیشە تەواوکەر، یان وەسیلەیەکی هەوەسی حەشەریە
مارکی دووساد
بۆ نمونە لە کاتی شۆڕشی فەرەنسیدا کە بۆ ماوەیەکی کەم ساد دەستبەکار بووە، یەکێک بووە لە ئەندامانی پەرلەمان و هێرشێکی زۆری دەکردە سەر کەسانی دینی لە هۆڵی پەرلەمان، پیاوانی دینی بە پەتیارە( قەحبە)کانی گالیلێی ناوی دەبردن، هەر بۆیەش ڕۆبێس پیێر، خستیە بەندیخانەو بە گیۆتین ( سەرپەڕاندن) حوکمی دا، ئەگەر شەوێک پێش گیۆتین ژنەکەی یارمەتی نەدایە بۆ دەربازبوونی. هەروەها یەکێک لە کارە گرنگەکانی ساد، کاتێک لە پەرمان دەبێت، بڕیارێک دەردەکات کە لەخەستەخانەکاندا هەر نەخۆشە و لەسەر جێگەیەک بخەون چونکا لەوەوبەر دووان لەسەر جێگەیەک دەخەوتن، ئەمەش وەک خزمەت کردنێک بە هاوڵاتیانی، لەگەڵ ئەوەشدا کە ساد لە نوسینەکانیدا هەرکاتێک باسی جێگەی نوستنی کردوە شوێنێک بوە بۆ گەمەی سێکسی، هەمیشە لە سێ کەس کەمتری لەسەر نەبووە و بە هەموو بارێک‌دا گەمەی سێکسی تێداکراوە.
کوشتن کە مرۆڤی ئاژەڵ تامەکەی هەڵیهێنجاوە
لە سکی دایکیا، سەرچاوەیەکی سروشتیە
بۆدلێر
وەک گووتم لە سەردەمی خۆیدا کتێبەکان بە ناوی نوسەر خۆیەوە بڵاو نەبونەتە . بەڵام زانراون کە هی سادن. کاتێک ناپۆلێوێن کتێبێکی ساد دەخوێنێتەوە، دوای خوێندنەوەی هەر خێرا فڕێی دەداتە ئاگرەوە و دەیسوتێنێت (وێنەی 07)، دەڵێت ؛ ئەم پیاوە شێت نیە بەڵام دەیەوێت شێتمان بکات.
|
وێنەی 07. ناپۆلێوێن، کتێبی (ژوستین ) ی مارکی دووساد فڕی دەداتە ناو ئاگردانەکەوە |
بۆیە ناپۆلیۆن داوا دەکات کە ڕێگریی بکرێت لە ساد لە بەندیخانەدا کە بتوانێت بنوسێت، داخوازی دەکات لە ژورێکی تەنیادا دابنرێت بەبێ کاغەز و بەبێ مەرەکەب، لەگەڵ ئەوەشدا نە ساد و نە نوسینەکانی ساد نەبونەتە هۆی کوشتنی کەسێک، بەڵام ناپۆلێوێن خۆی بووە هۆکاری کوشتنی هەزارەها کەس، ناپۆلیۆن خۆی خاوەنی جوانترین وتەی ئێرۆتیکە کە لە مێژووی فەرەنسادا بەناوبانگە، کاتێک لەشەڕ دەبێت و پێش ئەوەی بگاتەوە لای ژنەکەی ؛ ژۆزێفین، نامەیەکی بۆ دەنێرێت و تێیدا دەنوسێت : ( خۆت مەشۆ خۆشەویستەکەم ، بەزوترین کات دەگەمە لات)، وادیارە ناپۆلێوێن هێشتا هەستی ئاژەڵیی تێدا مابوو بۆ گەمەی سێکسکردن، سابوون و بۆن هەوەسی نەدەورووژاند، بەڵکو ئەو بۆنە سروشتیەی کە ژن دەری دەکات پێش سێکسکردن هەتاوەکو هەوەسی نێرینەی پێ بورووژێنێت، ئەمەش لای ئاژەڵان سروشتیە. هەرچۆنێک بێت ناپۆلێوێن بە هەموو توانای خۆیەوە نەیتوانی ڕێگری بکات لە ساد لە نوسیندا، بە مەرجێک ئەو کتێبەی ناپۆلێوێن خوێندبویەوە کتێبێکی هێندە ورووژێنەر نەبووە، بەڵام زۆر دژی دین بووە. کتێبەکە باسی کچێکی داماو و ساویلکە دەکات؛ ژوستین، کە هەموو تاکەکانی کۆمەڵگە ؛ پیاوی دینی، سیاسی، بازرگان، .....تاد، بۆ مەبەستی خۆیان ئەم کچەیان بەکار هێناوە، پاش ئەوەی لە کۆتایی ژیانیدا شازادەیەک بە ژیانی ئاشنا دەبێت، پاداشتی پوختەیی ژوستین دەداتەوە و ژیانێکی بەختیاریی پێ دەبەخشێت بەوەی کە لە خانویەکدا نیشتەجێی دەکات هەتاوەکو پشوی تێدا بدات هەتا دوا ساتەکانی ژیانی. ڕۆژێک کە لە سالۆنەکیدا دانیشتوە بە ئارامی، کت‌وپڕ ڕەشەبایەک هەڵدەکات و درەختێک لە حەوشەی ماڵەکەدا هەڵدەکێشێت و دەکەوێت بە ناو جامخانەی ساڵۆنەکەدا، پاشان بە ناو سکی کچە داماوەکەدا و کوناودەری دەکات و دەیکوژێت. لەبەر ئەوەی ماركی دووساد مرۆڤی كردبوو به دوو به‌شه‌وه؛ مرۆڤی زاڵ و مرۆڤی ژێرده‌سته و هه‌ر یه‌كه‌یان ده‌بێت قبوڵی باری ژیانی خۆی بکات، ئەوکچەشی وەک کچێکی ژێردەسەتە دەبینی کە گوایە سروشت دروستی کردووە بەو شێوەیە .
چەند دێڕێک لە کتێبی ژوستین:
ساویلکە، ئەو خودایەی کە تۆ بۆ خۆتت داتاشیوە، تەنها ئەفسانەیە، بوونی ئەو لە مێشکی شێتەکاندایە، خێوێکە کە داهێنراوە بە ڕق و خراپەی مرۆڤ، تەنها ئامانجی هەڵخەڵەتاندنتانە، یان پێکدانانتان بە شەڕ. ئەگەر ئەو وەستایە بوونی هەبوایە بەو هەموو کەموکوڕيیە لە کارەکانیدا، هیچی تر بۆ ئێمە نە دەمایەوە جگە لە جنێودان و نەفرەتکردن نەبێت لێی. لەو باوەڕەدام ئەگەر خودا نەبوایە، ئەوا خراپە زۆر کەمتر دەبوو لەسەر زەوی .
مرۆڤەکان لەگەڵ یەکتردا وەک گورگ و پڵنگ دەجوڵێنرێن
هەریەکەیان دژی ئەوی تریان، بۆ ئەوەی یەکتری لەناوبەرن،
ئەو هەموو دەموچاوە ماسکاویانە، ئەو دەستانە کە دەستت دەگوشن،
وەک چڕنوک وان ئامادەن بچەقێن بە دڵتا
دولاکروا
كتێبه به‌ناوبانگه‌كه‌ی ساد، كه له شێوه‌ی شانۆدا نوسراوه، به ناوی فه‌لسه‌فه له‌دیوه‌خاندا، لە بەندیخانەی باستیل نوسی و لەسەرەوە فۆتۆفرافیەکەی دانراوە ، باسی باوکێک ده‌كات كه كچه‌كه‌ی ده‌بات بۆ لای ژنێكی سی ساڵانە، هه‌تاوه‌كو په‌روه‌رده‌ی سێكسی كچه‌كه‌ی دابدات، گوایه ئه‌و ئافره‌تێكی ئازاده له گه‌مه‌ی سێكسی‌دا، چونكا نایه‌وێت وه‌ك ژنەکەی هەڵسوکەوت بکات كه ئازاد نیه له‌و ڕووه‌وه، پاش ئه‌وه‌ی مادمۆزێل (ئیوژێن) ی شازده، ناسك و نازدار، گه‌مه‌ی سیكسی فێر ده‌كه‌ن به هه‌موو جۆرێك و بە هەموو بارێک‌دا، هه‌ست به له‌زه‌تێكی بێ هاوتا ده‌كات. چۆن فێری مژینی ده‌كه‌ن، پاشان سۆدۆمی، ئینجا دوو چوونه ژوره‌وه؛ بهكوز و به‌كون و به ده‌م، هه‌موو جارێكیش مادمۆزێل پرسیار ده‌كات له‌سه‌ر ئه‌م كردارانه و ئافره‌ته‌كه‌ش به پێی فه‌لسه‌فه‌ی ساد بۆی ڕوون ده‌كاته‌وه.
ساد ، دین و سیاسەت و سێکس و فەلسەفە دەبەستێت بەیەکەوە، هەمیشە ئەکتەرەکانی لەکاتی سێکسکردندا جنێو بە خودا و عیسا دەدەن، یان له‌شوێنێكدا کە هەمویان تێک ئاڵاون و خەریکی سێکسکردنن، ده‌ڵیت : ده‌ی فه‌ره‌نسیه‌كان گوتێكی تر، تەکانێکی تر بده‌ن هه‌تاوه‌كو زیاتر نزیك ببنه‌وه له كۆماریه‌كان. (كۆماریەکان وه‌ك كه‌سانیكی پێشكه‌ووتو و ئازادی خواز). هەروەها لە زۆر شانۆ و چیرۆکەکانی ساددا، دەوری سەرەکی هەمیشە ئافرەتان بوون.
دانی پیادا دەنێم کە بیرۆکەی خودا، تەنها کاری خراپەی مرۆڤە، کە لێیان نابورێم
مارکی دوساد
پاشان لە کۆتایی شانۆکەدا دایكی كچەکە ده‌هێنن، كه ئازادی سێكسی نازانێت چییه، كه‌واته به گوێره‌ی فه‌لسه‌فه‌ی ساد، كه‌سێكی ژیردهستهیه و ئه‌وان ده‌توانن به ئاره‌زووی خۆیان به‌كاری بهێن. له كۆتاییدا مادمۆزێل ئیوژێن به‌سه‌ر دایكیەوە به گه‌ڵ و كوزی ڕووتیه‌وه دانیشتووه و كۆمی خستۆته سه‌ر ده‌می دایكی و به ته‌قه‌ڵ كوزی دایكی ده‌دروێته‌وه، لەبەر ئەوەی دایکی نەیزانیوە باش کوزی بەکار بهێنێت، له‌گه‌ڵ هه‌ر تهقهڵێكدا كه ده‌بینێت دایكی ئازار ده‌چێژێت، ئه‌و ڕه‌حه‌ت ده‌بێت.
من کەسێکی ئازادم ( لە بواری سێکسدا) بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا، ئەسکەرێکم
ڕزگار کرد کە فیرقە و کۆلۆنێلەکەی جێیان هێشتبوو.
مارکی دوساد
ساد دیاردەیەکی شازەو تەنیایە، نوسینه‌كانی وه‌ك بایبڵی ئێرۆتیزم دەبینرێن .هەموو نوسەر و فیلەسوفەکانی جیهان لەسەر ساد دواون، ، زۆر لە هونەرمەندەکان سەرسامن بە بوێری و راستگۆیی لە نوسینەکانیدا، ئەپۆلینێر بە ئازادترین کەسی دادەنێت لە دنیادا ، ئەلبێرت کامۆ شازی ساد دەبەستێتەوە بە باری بەسەربردنی سی و پێنج ساڵی لە بەندیخانەدا. ساد، کاریگەریەکی گەورەی لەسەر نوسەر و هونەرمەندانی ئەورپا و بە تایبەتی فەرەنسا هەبووە، وەک ئەپۆلینێر، بۆدلێر، دالی، مانغێ، بەتایبەتی بزونتەوەی سوریالیست. نوسەر و دەرهێنەری ئیتالی؛ پازۆلینی(Pazolini 1922- 1975)، دواهەمین چیرۆکی ساد ؛ ( سەتو بیست ڕۆژی قەومی ڵوت) ی کرد بە فیلمێک بە گونجاندنی لەگەڵ ژیانی فاشیستەکانی ئیتالیا (وێنەی08)، دوای ئەم فلیمە پازۆلینی بەکوژراوی دۆزرایەوە، هەرچەندە کوشتنی پازۆلینیان بەستەوە بەم فلیمەوە کە گوایە لەلایەن فاشستەکانەوە کوژرابێت، بەڵام هەتا ئێستا ئەو ڕاستیە نەسەلمێنراوە.
|
وێنەی 08 فیلمی سەت و بیست ڕۆژ لە قەومی ڵوت، دەرهینەری ئیتالی پازۆلینی |
لە چیرۆکێکی بچوکیشدا ساد باسی پێغەمبەری ئیسلام دەکات؛ کابرایەکی چەتەی پیاو کوژ، پاش ئەوەی خۆی دەگۆڕێت بۆ بازرگانێکی گەورە هەتاوەکو بتوانێت کچی پیاوێکی دەوڵەمەند لەخۆی مارە بکات، هەر دوای مارەکردنی، ژنەکەی دەبات بۆ خواروی فەرەنسا، لەوێ لە دارستانێکدا لە دەرەوەی مارسیلیا خەڵکی سەر دەبڕێت و لەتوپەتیان دەکات پاش ئەوەی سەروەتەکانیان بۆ خۆی دەبات، ژنەکەشی ناچار دەکات ئەو کارەی بۆ بکات، ڕۆژێک ژنەکەی پێی دەڵیت: پێش ئەوەی تۆ بناسم هەرگیز باوەڕم نەدەکرد مرۆڤێک هەبن لەسەر ئەم ڕووی زەویەدا بتوانن کاری ئاوا بکەن. سادیش لەوەڵامدا دەڵیت : خۆشەیستەکەم ئایا دەزانیت جیاوازی لە نێوان من و پێغەمبەری ئیسلامدا چیە ؟ پێغەمبەری ئیسلام لەشکرەکەی لە سێ سەد هەزار کەس پێکهاتبوو بەڵا م بەداخەوە لەشکرەکەی من تەنیا بریتیە لە سی کەس، تەنها ئەوەیە جیاوازیەکەمان .
ساد، لە کۆتایی ژیانیدا لەبەرئەوەی دەگاتە تەمەنێکی پیریی، لە سەنتەرێکدا ژیانی تەواو دەکات لە بری بەندیخانە، پێی دەڵێن ماڵی پشودان، لەم سەنتەرەشدا گروپێکی شانۆ دروستدەکات، کاتێک پاریسیەکان دەچوون بۆ سەیری شانۆکەی، دەیان ووت: دەچین بۆ سەیری شانۆی شێتەکان.
عیساکەت باشتر نیە لە محەمەد، ،محەمەد باشتر نیە لە موعیز،
هەرسێکیشیا باشتر نین لە کۆنفیسوس، لەگەڵ ئەوەشدا کە هەندێک
شتی سەرەکی باشی گووت، لەوکاتەدا کە ئەوان بە پێچەوانەوە؛
بە شێوەیەکی گشتی ئەو کەسانە درۆزن بوون،
کە فەیلەسوفەکان گاڵتەیان پێ دەکردن، کە کەسانی ساویلکە
باوەڕیان پێ دەکردن، داداگ دەبوایە لە سێدارەی بدانایە.
مارکی دووساد
هەرچەندە ساد لە وەسیەتەکەیدا دەنوسێت کە هیوادارە نوسینەکانی بسڕێنەوە لە بیرەوری خەڵکدا بەڵام ساد بۆ هەتایە وەک کەسێکی شاز و ئازاد دەبینرێت، کە باسی قوڵایی هەستی مرۆڤ و ناخی مرۆڤی کردووە، هەندێک کەس وایان باوەڕە کە ڕۆژێک لە ڕۆژان لە هەموو سوچێکی ئەم جیهانەدا پەیکەرێکی بۆ دروست دەکرێت.
لەوانەیە کەسانی ڕۆژهەڵاتی بڵین کە گوایە خەڵکی ئەوروپی سنوریان نیەو بێ ئەخلاقن، بەڵام دەبێت ئەوە بزانن کە لەگەڵ ئەم هەموو سەرپەلییە لە ئێرۆتیزمدا، لە کتێبێک‌دا نەمان بینی وشەی نەشیاو باس بکرێت، بۆ نمونە کارێکی ئێرۆتیکی لەگەڵ کچۆڵەیەک یان مێردمنداڵێک، چونکە ئەمە دەچێتە قاڵبی نەخۆشیەوە و پێی دەوترێت پێدۆفیلی، ئەگەر لە کتێبی ئایەتوڵای خومەیندا کە ملوێنەها کەس دوای کەوتبون و ئەمڕۆ سەرۆکی وڵاتان تاجەگوڵینە دەخەنە سەر گۆڕەکەی وەک ڕێزگرتنێک لەو، مۆدێلێکە بۆ موسڵمانان و وەک پێغەمبەرێک دەبینرێت، مەکتەب و مزگەوت و جێگا بەناوبانگەکان بەناوی ئەوەوە ناودەبرێن، خومەینیەک کە بە ئاشکرا باسی ئەوە دەکات کە چۆن پیاوێک دەتوانێت لەگەل کچێکی منداڵدا ڕابوێرێت وەک خۆی چۆن چەندەها جار ئەم کارەی کردوە؛ لە ماڵان‌دا وەک ڕێزگرتنێک لە لایەن باوکانەوە، کچۆڵەکانیان بۆ شەوێک خستۆتە باخەڵیەوە، بە ئاشکراش لە کتێبێکەیدا باسی ئەوە دەکات کە پیاو دەتوانێت سێکس لەگەڵ کچێکی منداڵدا بکات، بەڵام ئەگەر ئەم کچە منداڵە بەبۆنەی ئەم تێخستنەوە توشی کارەساتێک بوو ئەوا گانکەرەکە دەبێت هەمو ژیانی ئەم کچە بژێنێت. وادیارە بەڕاستی خومەینی پیاوێکی بەخشندە و بە بەزەیی بووە. ئەمەیە دووڕوویی مۆنتالیتێی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کاتێک باسی بەرەڵایی ئەوروپی دەکەن، بەڵام ئەوروپی هەرگیز ڕێگا بە کەسانی نەخۆش نادەن .
دانی پێدا دەنێم کە بیرکردنەوەم هەمیشە لەسەر ئەوە بووە و
لەسەرو تواناشمەوە بووە، هەزار جار زیاترم ناوەتەوە
لەوەی کە کردومە، هەمیشە سکاڵام هەبووە لە سروشت
کە بەرامبەر ئەو هەوەسەی پێێ داوم، چارەسەری لێ سەندومەتەوە.
***
چووکی پیاو، لای فیرعه‌ونه‌كان وه‌ك سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر مردن‌دا دەبینرا، هه‌تا چووکت هه‌ستێت و ڕه‌ق بیت واته له ژیاندایت، له‌دوای ئه‌وه ئیدی ژیانێكی تره، لای سۆمه‌ریه‌كان ڕه‌مزی ژیریی خود اییه، لای جووەکان، چووکی منداڵ له‌سه‌روو هه‌شت ساڵیه‌وه ڕه‌مزی په‌یوه‌ندیه به‌خوداوه. بە شێوەیەکی گشتی چووک وه‌ك مۆم بینراوه، كه نیشتۆتەوە ئیتر ژیان تاریک بووە. له كتێبی هه‌زارو یه‌ك شه‌وه‌دا، وەها باسی چووک ده‌كات كه شه‌خسیه‌تێكی بێ ئه‌قڵه و خۆی ده‌كات به هه‌موو كونێكا، وه‌ك كه‌ر هه‌میشه له گه‌وڕدا ده‌خه‌وێت.
دیاردەی شانازی کردن بەنێرینە و بە چووکی نێرینەوە وەک ڕەمزێکی بەهێز، لە هەموو کەڵچەرێکدا بوونی هەبووە و هەیە بە ئاستی جیاواز، هەرچەندە ئەم دیاردەیە لە ئەوروپا وا خەریکە لاواز دەبێت بەڵام لە ڕۆژهەڵات و وڵاتانی ئیسلامی‌دا بە شێوەیەکی زەق دەبینرێت. لە کوردەواریدا بەر گوێـمان کەوتووە کە دایکان شانازیان بە گونی منداڵەکانیانەوە کردووە کاتێک لاواندونیاننەتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا ژنان زانیویانە کە لەو کۆمەڵگەیەدا کچێک خزمەت زیاتر دەکات بە دایکی هەتاوەکو کوڕێک وەک خۆیان دەڵین :
( کە کوڕت بوو، گوت بوو، کە کچت بوو، هەموو شتێکت بوو )
لەگەڵ ئەوەشدا بوونی کوڕيێک زیاتر دڵخۆشی کردون و جێگای شانازی بووە. نەبوونی کوڕ بە وەجاخ کوێر ڕەچاوی لێ کراوە. هەرگیز گوێمان لە دایکێك نەبووە گۆرانی بەسەر کوزی کچەکەیدا بڵێت وەک چۆن بەسەر گونی کوڕەکەیدا وتویانە:
|
وێنەی 09 دایکێک کۆرپەلەکەی دەلاوێنێتەوە |
کێر بەرولەی شارەزور
بێنە بتکەم بە بەرمور
کێر بەرولەی ئەو خوارە
بێنە بیکەم بە گوارە
بە پێچەوانەوە کوز هەمیشە شاراوە بووە وەک ئەوەی کە خۆی هەیە؛ لە شوێنێکی شاراوەدایە، ئەو سەردەمەش دەمێکە بەسەرچووە کە خوداکان مەمکدار بوون .
له سەردەمێکی کۆندا، كوز وه‌ك شكڵێكی پێچه‌وانه‌ی چووک بینراوه ، واته چووکێكی پێچه‌وانه یان نەگەتیڤ ، ئه‌گه‌ر كیر پێوانه بووه بۆ پیاو، ئه‌ی پێوانه‌ی ئاره‌زوو چییه لای ئافره‌تان ؟ پسیكۆلۆگی فه‌ره‌نسی ؛ خاتو فرانسواز دۆلتۆ ده‌ڵیت :
"مێینه هه‌ر له‌ته‌مه‌نێكی زووه‌وه هه‌ست به‌وه ده‌كات كه شتێكی نیه "، واته له شتێك بێ به‌ش بووه، وه‌ك ئه‌وه‌ی لێیان سه‌ندبێته‌وه .
بەڵام لە پێش مێژوودا، ئەو سەردەمەی کە خواوەندەکان مەمکداربوون، وادیارە پەیوەندیەکان جیاواز بووبێتن، وەک لەم هۆنراوە سۆمەریدا دەردەکەوێت کە چۆن کچێک قسان لەگەڵ خۆشەویستەکەی دەکات ؛
ئای خۆشه‌ویسته‌كه‌م، گران به‌های دڵه‌كه‌م،
ئه‌و له‌زه‌ته‌ی تۆ ده‌مده‌یتێ ناسكه وه‌كو هه‌نگوین!
ئای شێره‌كه‌م، گران به‌های دڵه‌كه‌م
ئه‌و له‌زه‌ته‌ی تۆ ده‌مده‌یتێ ناسكه وه‌كو هه‌نگوین
دڵخۆشت كردم: سه‌یركه چۆن ده‌له‌رزم له‌به‌رده‌متا!
شێره‌كه‌م ده‌مه‌وێت هه‌ڵم گری و بمبه‌یته ژوره‌كه‌ت!
........
لێم گه‌ڕی با ده‌ستت پیا بهێنم دڵه‌كه‌م!
خۆشه‌ویسته ناسكه‌كه‌م، حه‌زده‌كه‌م ئاوپرژێنم كه‌یت به هه‌نگوینه‌كه‌ت!
له ژوره بچكۆلهكهمدا، كه پڕه له خۆشی بێ هاوتا،
با له‌زه‌ت بچێژین له‌م جوانیه بێ هاوتایهت! (؟)
.........
ئاره‌زوو ده‌كه‌م ئاوپرژێنم كه‌ی به هه‌نگوینه‌كه‌ت!
تۆ له‌زه‌تت چه‌شت له‌گه‌ڵ منا دڵه‌كه‌م:
به دایكت بڵی هه‌تاوه‌كو شیرینیت بداتێ:
هه‌روه‌ها به باوكت، دیاریت بداتێ!
ڕۆحت: ده‌زانم چۆن ئاسوده‌ی دەكه‌م:
له ماڵی ئێمه بخه‌وه خۆشه‌ویسته‌كه‌م هه‌تا به‌ره‌به‌یان!
دڵت : ده‌زانم چۆن دڵت فراوان كه‌م:
له‌ماڵی ئێمه بخه‌وه شێره‌كه‌م هه‌تا به‌ره‌به‌یان!
تۆش، چونكه منت خۆش ده‌وێ،
تكات لێ ده‌كه‌م، شیره‌كه‌م، ده‌ستم پیا بهێنه!
پاشای خوداییم، گه‌وره‌م، پارێزه‌رم،
........
ئه‌و كونجوڕهی كهناسكه وه‌ك هه‌نگوین،
ده‌ستی بخه سه‌ر تكات لێ ده‌كه‌م!
*****
به‌گوێره‌ی سانتۆگیوستان ( 356 - 430 ) مرۆڤ زیاتر له هه‌موو بونه‌وه‌رێكی تر گۆڕڕانکاری به‌سه‌ر چووکی‌دا هێناوه. له سه‌ده‌ی ناوه‌راستا به چووک وتراوه ؛ داری شه‌یتان، ته‌نها چووکی عیسا نه‌بێت به پیرۆزی باس كراوه ده‌نا چوکی هه‌مومان ناونراوه داری شه‌یتان، به‌ڵام له سه‌ده‌ی ژیانه‌وه‌دا ؛سه‌ده‌ی شانزه، لێۆناردۆ داڤنچی و چه‌ند كه‌سێكی تر كاریان له‌سه‌ر چووک كردووه، له‌و كاته‌وه چووک ناونراوه ؛ داری ویست واته ؛ به گویره‌ی پێویست هه‌ڵده‌سێت، ئه‌مه‌ش گونجاوه له‌گه‌ڵ سه‌ده‌ی ڕاپه‌ڕین و ماشین دا، به‌ڵام هه‌ر خێرا په‌شیمان بونه‌ته‌وه لێی و ووتویانە كه ناگونچیت چونكه به داوا هه‌ڵده‌سێت و سپێرمێكی زۆر به‌خه‌سار ده‌بات، به تایبه‌تی کاتێک به میكرۆسكۆپ بینیان له سپێرما، سپێرماتۆزۆیدی تێدایه بۆیەکا هاواریان ده‌كرد كه نابێت خه‌ڵكی ده‌ستپه‌ڕ بكەن نەوەکاسپێرم به خه‌سار بچێت .
یان هه‌ندیك جار وه‌ك ماشین ناكه‌وێته ئیش و له‌وانه‌یه به‌ره‌و شێتی یان مردن بڕوات، ئه‌مه‌ش ناگونجێت له‌گه‌ڵ تیۆری پیاو و تێڕوانینی بۆ خۆی كه گوایه ئه‌و پیاوه‌ی چووکی هه‌ڵنه‌سێت پیاو نیه، چووکههڵسان وه‌ك جۆرێك له به‌رده‌وامیدانە بە ژیان، وه‌ك تهرمۆمێترێك بۆ پێوانە، بۆ یه هه‌ر خێرا ناویان نا داری پێوان ( مقیاس)، ئایا مه‌به‌ست له پێوان پێوانی قه‌باره بووه یان توانا و ئه‌قڵ و ژیریی؟
به‌ڵام وه‌ختێك چووکی کۆیلەکان ده‌ركه‌وتن، كه چووکی ئه‌وان به‌وه ناسراون دوو هێندەی چووکی پیاوی سپیه، بۆ ئه‌وه‌ی چووکی پیاوی ڕه‌ش پێست کێبڕكێی پیاوی سپی نه‌كات، به‌و پێیه‌ی كه ناومان نابوو داری پێوان، خێرا وه‌ك كیرێكی شه‌یتانیی بە خراپ ناوبران، به‌رامبه‌ر به چووکی پیاوی سپی. لەسەردەمی مۆدێرندا لە فیملە پۆرنۆکانیشدا پیاوی سپی ئێرەییان پێ دەبەن کاتێک چوکی زبەلاحیان دەخەنە ناو جەستەی ئافرەتە قژ زەرد و چاو شینەکانیانەوە.
چووکی پیاوی ڕه‌ش ره‌مزی كارێكتێری مرۆڤی سه‌ره‌تایی بووه، بۆیه کۆیلەکان یان پیاوه ڕه‌شه‌كان هه‌ندیك جار به‌رد باران كراوون له ئه‌مه‌ریكا لە بەرئەوەی ترسیان ده‌خسته دڵی دانیشتوانی ئه‌و وڵاته و ئەمەش بەهانەیک بوو بۆ بڕینەوەی چووکیان كه کارێکی به‌راستی ناڕه‌وا و درندانه بوو.
مرۆڤی سپی هه‌ستی به‌كه‌می كردووه له به‌رده‌م چووکی مرۆڤی پێست ڕه‌شا ئه‌مه‌ش وه‌ك كێبڕكێیه‌ك وابووه، چونكه خه‌وی هه‌موو پیاوێك ئه‌وه‌یە چووکێكی گه‌وره‌ی هەبێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا وادیاره ئافره‌ت خه‌و به چووکێكی گه‌وره‌وه نابینێت، زیاتر فەنتازمێکە و حه‌زی له ده‌ستبازی و گرنگیدانیه‌تی پێیی له لایه‌ن پیاوه‌وه. هه‌رچه‌نده بیستومه كه گوایه له كوردستان كاتێک ژنان له لادێ گسكیان داوه و شتێكیان دۆزیوه‌ته‌وه و شته‌كه‌ش بێ نرخ بووه، هه‌ر خێرا گووتویه‌تی :
(ئه‌وه شانسی من نیه چووکی كه‌رێك بدۆزمه‌وه. )
پیاوانیش ده‌ڵین: گوایه ڕۆژی دابه‌شكردنی چووک له لایه‌ن خوداوه، كه‌ر دواهه‌مین كه‌س بووە کە گەشتۆتە به‌رده‌م خودا، خودا‌ش چووکی نه‌ماوه ناچار چووکی خۆی داوه‌تێ .
پاش ئه‌وه‌ی چووک كرا به داری پێوان، فرۆید، په‌یوه‌ندییه‌كی راسته‌وخۆی له نێوان چووک و هه‌ندێك نه‌خۆشیدا دۆزیه‌وه، چووکی ته‌نها ڕه‌ش و جوو نا، به‌ڵكو چووکی هه‌موو كه‌سێك، ئیتر له‌و كاته‌وه چووک بوو به نه‌خۆشی دەرونیی و چوه شیکاری دەرونیەوە، به‌ڵام هیچ كه‌سێك وه‌ك سانتۆگیوستین هه‌ر زوو (354-430) وەها باسی په‌یوه‌ندی چووک و مرۆڤی نه‌كردووه، سانتۆگیوستین وای باوەڕ بوو كه ڕه‌پبوونی چووک به‌بێ ویست، هۆکاری سه‌ره‌كی یه‌كه‌م گوناحی مرۆڤایه‌تیه، لە کاتێکدا فرۆید دوای چەندەها سەتە ده‌ڵیت :
(كوشتنی باوكی سه‌ره‌تایی، گۆڕراوه بۆ كۆمپلێكسی ئۆدیپ، ئه‌مه‌ش وای كردووه كه ئه‌م شارستانیه‌ته كۆنتروڵی ڕه‌پ بوونی چووک بكات . )
لەو کاتەدا کە چووک وردە وردە وا خەریکە لاوازی خۆی نیشان دەدات. هەر خێرا فێمینیستەکان خەبەریان بووە و کەوتنە هاوار هاوار و بە هەلیان زانی بۆ تۆڵەسەندنەوە لە چووک، ئیتر ئەوە بوو چووکیان ناو نا: ئالەت( Instrument )، وەک ئالەتی ئەشکەنجەدان.
|
وێنەی 10. تابلۆی کچە هونەرمەند تۆیێن. ترسی ئافرەتێک لە چوکی پیاو |
ده‌یان ووت: خه‌لكی ئێتێرۆ (ژیانی هاوسەری ژن و پیاو ) كه‌سانێكی نمونه‌یی نین، وایان ده‌بینی كه هه‌موو جووت بوونیك لاقهكردنێكه، ئه‌گه‌ریش وەها نه‌بێت ئه‌وا هه‌رگیز كاتێكی خۆشییی نیه بۆ ئافره‌تان.
فریدمان ( ڕۆژنامهگهرێكی ئه‌مریكی) ده‌ڵیت: پیاو ناتوانێت نه‌هی لێ بكات چونكه له ڕابوردوودا چه‌نده‌ها جیلی ڕهحهتبوومان هه‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئێمه تۆزێك باشترین له مرۆڤه سه‌ره‌تاییه‌كان و زیاتر چوینه‌ته پێشه‌وه له‌و بواره‌دا، به شێوه‌یه‌كی گشتی نێره‌ی مرۆڤ پێویستی به چوار خولەکە بۆ ڕه‌حه‌ت بوون، مه‌یمونی گۆری یه‌ك خولەک، شامپانزێ حه‌وت چركه، ئیتر نابێت سه‌رمان سوڕبمێنێ له وه‌ی كه هه‌زاره‌ها ئافره‌ت ناڕازین له جوتبووندا و پیاوانیش كه چووکیان هه‌ڵده‌سێ ده‌یكه‌ن به خه‌تای ئافره‌تانی حه‌شه‌ری .
پاشان سه‌رده‌می ڤیاگرا هات. فریدمان ده‌یگێڕێته‌وه كه ساڵی 1983 له لۆس ئه‌نجلس، دكتۆرێكی به‌ریتانی؛ ژیل بریندلی، له كۆنفراسێكدا باسی ئه‌وه ده‌كات كه ده‌رمانێكیان داهێناوه بۆ چووک هه‌ستاندن، پاشان داوا ده‌كات بچێته ده‌ره‌وه له هوڵه‌كه و چه‌ند خولەکێکی تر بێته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی ده‌رمانێك ده‌خاته جه‌سته‌یی و دێته‌وه، له‌به‌رده‌م خه‌لكانی كۆنفرانسه‌كه‌دا پانتۆڵه‌كه‌ی داده‌كه‌نێ و چووکی به هه‌ستاوی پیشانی هه‌مویان ده‌دات و دەڵیت ئه‌و كه‌سه‌ی باوه‌ڕ ناكات بابێت خۆی ده‌ستی لێ بدات، ئیتر له‌و كاته‌وه چووک نه‌ك له مێژوو هاته ده‌ره‌وه به‌ڵكو له كه‌ڵچه‌ریش هاته ده‌ره‌وه و بوو به ئاله‌تێكی سه‌ربه‌ست دژی هه‌موو دوژمنه‌كانی، دژی فرۆید و دژی فێمینیستەکانیش. له كۆتاییدا چووکێك به ئاره‌زووی خۆت، هەر کاتیك بته‌ویت هه‌ڵده‌سێت، چووکێك كه هیچ سحرێكی تێدا نه‌ماوه، هه‌ر كاتێك پیویستمان پیی بێت وه‌ك بەڵێندەرێک شۆفل لێ دەدات و ده‌ست ده‌كات به‌كاری خۆی، جێگه‌ی داخه كه فرۆید ڤیاگرای نه‌بینی وادیار بوو چه‌ند واتارێکی له‌سه‌ر ئه‌و باسه ده‌نوسی .
***
دۆركین، کچە فێمینیستێکی ئه‌مریكی( 1946-2005) كه وه‌ك فه‌یله‌سوفی ژوری خه‌وتن ناسراوه و لێسبیان بوو، جووتبونی ئێتێرۆ ( ژن و پیاو)ی به ئاڵوگۆڕێكی ناڕه‌وا ده‌زانی، هه‌رچه‌نده كه ئه‌م پهیوهندیەش سروشتی تره له ئۆمۆسێكسوێل و لیسبیان. دۆركین باسی نایهكسانیهكی بێ هاوتا ده‌كا له كاتی جوتبوونی پیاو و ژن‌دا، كه جووت بوون زیاتر پیاو له‌زه‌ت وه‌رده‌گرێت هه‌تاوه‌كو ژن، ئه‌گه‌ریش له په‌یوه‌ندیه‌كی ئازادیشدا بێت، سێكس زیاتر یارمه‌تی پیاو ده‌دات كه بجوڵیت و له‌زه‌ت وه‌رگریت. بۆ دۆركین جووت بوون كارێكی سیاسیه وه‌ك هه‌موو كارێكی سیاسی پیاو، وه‌ك له كۆلۆنیالیزمدا بۆ زاڵ بوون به‌سه‌ر ئه‌وی تردا، باوه‌ڕی به‌وه نه‌بوو كه چاره‌یه‌ك بدۆزرێته‌وه به‌وه‌ی كه پیاو هه‌وڵبدات له كاتی جوتبووندا ڕه‌حه‌ت بوونی دوا بخات هه‌تاوه‌كو كچان بتوانن له‌زه‌ت بچێژن، ده‌یویست هه‌موو سیسته‌م پێچه‌وانه بكاته‌وه.
"ئه‌كسیۆنی گه‌مه‌ی سێكسییه، كه ئافره‌ت به‌شخوراو ده‌كات، كاتێك پیاوێك له‌گه‌ل ژنێكدا جووت ده‌بیت، تێیدا نیشته‌جێ ده‌بیت، له‌سه‌روی ئه‌وه‌وه، چووکی خستۆته ناویه‌وه، جۆرێكه له زاڵ بوون به‌سه‌ر ئه‌ودا هه‌تاوه‌كو ڕه‌حه‌ت ده‌بیت، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌سێك به‌دیل بگرێت له‌كاتی هێرشكردنێكدا، له‌وكاته‌دا کە سواری بووە، حوكمی ئه‌و ده‌كات، دڕنده‌یی و زاڵی خۆی ده‌سه‌پێنێت به‌سه‌ریا ".
دۆرکین.
دۆركین ده‌یویست ئێتێرۆ سێكسوێلەکان بباته به‌رده‌م دادگای تاوان دژی مرۆڤایه‌تی له‌گه‌ڵ پۆرنۆگرافهكاندا، دۆركین باسی ڕقی پیاو دەکات بەرامبەر بە ژن ئەگەریش ئەو پیاوە کەسێکی هۆشمەند و بە بەزەیی بێت .
فه‌لسه‌فه و تیۆری دۆركین تۆزێ گرانه کە دوای بكه‌وین، هه‌ندێ جار به‌خوێندنه‌وه‌ی زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌ك ده‌مان گرێت وه‌ك ئه‌وه‌ی خۆمان له ئاوێنه‌یه‌كدا ببینینه‌وه. نازانین هۆكاری ئه‌مه چیه؟ ئه‌گه‌ر ئافره‌ت كۆمه‌ڵه‌یه‌كی ژێرده‌سته‌ی پیاو بن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌كاتی جوتبووندا ئه‌وه ده‌بینرێت، یان هه‌ر ئافره‌ت خۆی ژێرده‌سته ده‌بێت له‌كاتی جوتبوندا ؟ یان ئایا له جوتبوونی ئیتێرۆدا تێخستنی پیاو بۆ ژن له كۆمه‌ڵگایه‌كدایه كه باوك سالاریه ؟ له‌سه‌رێكه‌وه ده‌ڵیت كه ئه‌نه‌تۆمی ( پێکهاتە) ی ژن وه‌هایه كه ژێرده‌سته بێت له كاتی جوتبووندا چونكه كونێكیان هه‌یه و خوا له‌ویادا دایناوه كه خواش بوونی نیه، له‌سه‌رێكی تره‌وه ده‌ڵیت كه زاڵ بوون و هێزی نێرینه واده‌كات به‌و باره‌دا جووت ببن، زاڵبونیش یارمه‌تی پیاو ده‌دات كه ڕه‌حه‌ت بێت و ئاوی بێته‌وه و له‌زه‌ت بچێژێت، هه‌رواش ده‌مێنێته‌وه و چاوه‌ڕوان ناكرێت كه رۆژێك بگوڕێت، مه‌گه‌ر بوه‌ستین له سێکسکردن. ته‌نها چارەسە ئه‌وه‌یه كه كۆمه‌ڵگایه‌ك پێك بهێنین كه نێرینه زاڵ نه‌بن و له كاتی جوتبوندا هه‌موو له‌شی پیاو و ژن به‌شداری بكه‌ن نه‌ك ته‌نها چووک. بەڵام وادیارە کە سروشتی سێكسکردن كردن، جیهانیه، دیموكراسی و سیسته‌می تر نای گۆڕیت. دۆركین ناڵێت كه ئه‌وه‌ی هه‌وه‌سی پیاو هه‌ڵده‌سێنێت نایه‌كسانیه و پیاوان چێژ له ڕقی جنسی دەچێژن.
دۆركین، له‌و كه‌سانه نیه كه باسی سێكسوالیتێ وه‌ك هۆنراوه بهونێتهوه و باسی ئێرۆتیزمان بۆ بکات، زیاتر بێزی له جوتبوونی ئێتێرۆ ده‌ێته‌وه، ته‌نانه‌ت باسی له‌زه‌ت ناكات و وای ده‌بینێت كه ده‌ورووژێنرێت به ئهگرێسیڤیتێی نێرینه كه بۆته مۆدێلێك بۆ ئێتێرۆسێكسوێل،
" چ ئافره‌تێك ده‌توانیت چێژ له‌وه بچیژێت ؟ نێرینه هه‌رگیز ناتوانێت لەگەڵ مێینەیەکدا جووت بێت كه یه‌كسان بێت به‌و، هه‌روه‌ها حه‌وت له‌سه‌ر هه‌شتی میینه ناگه‌نه ئۆرگاسم. نێرینه له‌كاتی ڕه‌حه‌ت بووندا هه‌زاره‌ها جنێو ده‌دات به مێینه و له‌زه‌تێكی خۆش ده‌چێژێت به‌وه ، هه‌ندێك جار وه‌ك گه‌مه‌یه‌كی ئێرۆتیكی، هه‌ندێك جار له ئیراده و كۆنترۆڵ ده‌چێته ده‌ره‌وه"
دۆرکین
به‌ڵام دۆركین به هیچ شێوه‌یه‌ك باسی لاوازی نێرینه ناكات هه‌ر ڕواڵه‌ته ڕوكه‌شه‌كه‌ی ده‌بینێت، چونکا ده‌زانین نیرینه لاوازی زۆره و ده‌یشارێته‌وه.
تاکی نێرینە گیرۆدەی چووکیەتی، کە کارێکتێرێکی پێ بەخشیوە هەمیشە دەبێت وەک کەسێکی زاڵ و بەتوانا و بەهێز و چاونەترس خۆی پیشان بدات و هەرگیز لاوزی خۆی نیشان نەدات، ئەگەر ئەم کارێکتەرە بەشێکی سەرچاوەیەکی سروشتی بێت، ئەوا نەریت و پەروەدە کۆمەڵایەتیەکان زیاتر پاڵنەرن ؛ عەیبە مەگری تۆ پیاویت، نەکەیت خۆت جوان بکەیت و برۆت هەڵگریت، بڕۆ جلی بۆر، ڕەش، قاوەیی، کامەی بێ زەوقە، ئەوە هی پیاوە، چت داوە لەو ڕەنگانە ؟ دەتوانیت ڕیشت بتاشیت ئەگەر داعش نەبیت بەڵام نەکەی مویەکی دەموچاوت هەڵگری ئەوە مەنتیقەی محەڕەمەیە. خەنجەر، ڕم، مەنارەی مزگەوت، هەتا دەگاتە تاوەری ئیڤل، هەموو ڕەمزی چووکی تۆن، برۆ بنەڕێنە وەک شێر، تەنانەت لەو کاتانەشدا کە سەرت دەبڕن باش سەیری کامێراکە بکە، نەکەیت کارێکتەری پیاوانەی خۆت لەدەست بدەیت و وەک ژن بپاڕێیتەوە.
پاشآن چووک هەمیشە گوێرایەڵی ئارەزوی نێرینە نیە، وەک بەشێکی جیاواز لە ئیرادەی ئەو کاردەکات، هەندێ جار بەبێ هۆکار ڕەپ دەبێت و بە پێجەوانەشەوە مەرج نیە کاتێک نێرینە ئارەزوی هەبێت ئەویش گوێڕایەڵی بێت، سنتاگوستان ڕەپبوونی چووکی بەبێ هۆکار وەک گەورەترین گوناح ناساندووە. هەستان و ڕەپبونی چووک و تەنانەت ئاوهاتنەوەشی بەستراوەتەوە بە پەیوەندی ئەو تاکەوە، بە ژیانی ڕابوردووی لە ناو کۆمەڵگادا، پەیوەندی بە دایک و باوکیەوە، ئەمانەش وایان کردووە کە نێرینە کارێکتێرێکی جیاوازی هەبێت. تەنها لەوکاتەدا ئەم کەڵەشیرە لە قوقە قوق و باڵ ڕاوەشاندن دەکەوێت کە کاتێک دەبێتە ئۆمۆسێکسوێل، یان کاتێک کە دەکەوێتە تەمەنێکی پیرییەوە و تێ دەگات کە ئەو شتەی لەناوگەڵیایەتی ئێسقان نیەو گۆشتە بۆیە هەندێک نەرمی دەنوێنێت.
بێگومان ئەگەر سروشت و پەروەرەدەش ئەم کارێکتەرەیان بەخشیبێت بە نێرینە بەڵام مەرج نیە تاسەر ئەبەدی بێت. ئەگەر لەسەردەمانێکدا بەهۆی ئەم کارێکتەرەوە ئافرەت هەمیشە چاوەڕوانی پیاو بووە لە گەمەی سێکسیدا، ئەوا لە ساڵانی حەفتاوە لە ئەوروپا، بە تایبەتی لە فەرەنسا ئافرەت لە دەوری چاوەڕوانکەرەوە بۆتە ئەکتەر واتە ئەویش داوای بەشە لەزەتی خۆی دەکات لە گەمەی سێکسیداو هەر پالناکەوێت و پیاویش سواری بێت وەک چۆن دەیەوێت، بێگومان ئەم دیاردەیە ؛ ئەگەر کچیێک هەوەسی خۆی بەیان بکات هەتاوەکو ئێستاکە بە پەتیارە و بەرەڵا دەبینرێت لە ڕۆژهەلات.
|
وێنەی 11. تابلۆی کچە هونەرمەند ئێلێن بۆتانۆ |
لەم دوایانەشدا سەرنجدراوە کە دیاردەی بەئەکتەربوونی ژنانیش لە گەمەی سێکسیدا دەوری پیاوی بە تەواوی گۆڕیوە؛ پیاوێکی ناسک لەدایک بووە کە پێی شەرم نیە باسی لاوازی خۆی و کەموکووڕی خۆی بکات، هەرچەندە هێشتا زووە و پێویست بە چەند نەوەیەک دەکات هەتاوەکو ئەم دیاردەیە خۆی بچەسپێنێت و لەگەڵیدا ڕابێن، بەڵام ئەمە سەرەتایەکە. دەرئەنجامی ئەم دیاردەیەی کە ژنان وەک چاوەڕوانکەرێک دەورنەبینن و وەک داواکەرێک یان هەندێک جار هێرشبەرێک، پیاوانی تۆزێک پەشۆکاندوە و دەوری گۆڕیوە چونکە لەوە و بەر تەنها وەک هێرشبەرێک لەزەتی دەچەشت ئێستاکە دەورەکەی بزرکردوە و هەروا ئاسان نیە بە خیرایی ڕابێت لەگەڵ ئەم بارە نوێیەدا، هەندێک جار پیاو دەخاتە حالەتێکی لاوازیەوە بە جۆرێک کە نەتوانێت لەکاتی گەمەی سێکسیدا چووکی رەپ ببێت، یان ئارەزوی کەمتر ببێتەوە.
|
وێنەی 12. ژنانی دەستپێشخەر، ئەوانەی کە دەیکەن و یەکەم هەنگاو دەنێن... سوکایەتیت پێ دەکەن !!!) |
ڕاهاتن لەگەڵ ئەم گۆڕانکاریەدا هەروا ئاسان نیە بۆ هەردوو ڕەگەزەکە کە دەوری خۆیان بزر کردوە بە مەبەستی ئامانجێکی پیرۆز. دەتوانرێت ئەم دیاردەیە وەک پەرەسەندنێکی مرۆڤ ببینرێت بۆیە وەک چۆن لە مێژووی پەرەسەندندا هەندێک لە گیانەوەرەکان گەڕانەوە بۆ ناو ئاو لەبەر ئەوەی کە نەیان توانی لەگەڵ باری نوێی ژیاندا خۆیان بگونجێنن بە هەمان شێوە تاکی ژن و پیاویش پێویستیان بە کاتێکی زۆرە بۆ خۆ گونجاندن و هەندێک لە کچان سکاڵایان هەیە لەوەی کە گوایە پیاوەکە زۆر لەخۆی دەچێت و کاركتێری پیاوی بزر کردووە و بە پێچەوانەشەوە پیاوەکەش لە دەورێکی پاسیفیدا ئەو لەزەتە نابینێت. بۆیە دیاردەی گەڕانەوە بۆ دین و فینۆمێنی داعش و نەخۆشی ئایدز کە بۆتە هۆی کەمکردنەوەی ئازادی سێکسی لە ئەوروپا پەیوەستن بەم دیاردە نوێیەوە وەک پشودانێک بۆ بازدانێکی تر لە داهاتودا. بێ گومان کە دەڵیم کەم بونەوی ئازادی سێکسی مەبەستم لە ساڵانی حەفتایە.
بۆ كێشه‌ی ڕه‌پ بوونی چووک ڤیاگرامان دۆزییه‌وه كه‌چی هێشتا ڤیاگرامان بۆ ئافره‌تان نه‌دۆزیوه‌ته‌وه، هەرچەندە چەندەها ماشینی بزوێنەری تمتکەی مێێنە کەوتونەتە بازاڕەوە و کاریگەریان زۆر لەسەر چێژی سێکسوێلی ئافرەت. بەڵام وادیاره ئه‌وه‌ی پال به میێنهوه ده‌نێت بۆ جووت بوون هه‌مان مه‌به‌ست و هه‌مان میكانیزم نیه، میێنه زیاتر له جوتبووندا له‌زه‌ت له خۆ پێوه نوساندنی و لەباوەشگرتن وه‌رده‌گرێت وه‌ك بوون به‌یه‌ك، یان لهزهتدان به نێرینه کە ئەمەش ئەگەر سروشتی بێت ئەوا پەروەردەش پاڵنەرە. كاتێكیش مرۆڤ دەگاته ئه‌و ئاسته‌ی كه له‌زه‌ت له‌وه وه‌ربگرێت بهلهزهتدان به‌وی تر کەواتە ئەو کەسە گەشتۆتە ئاستێکی میستیك لە بیرکردنەوەدا، ئایا سروشت ئافره‌تانی به میستیك دروست كردووە ؟ به‌لام پیاوان به فه‌لسه‌فه و قوڵبونه‌وه ده‌یگه‌نێ ؟ چونكی وای ده‌بینم كه نیرینه زیاتر له شامپانزیا ده‌چێت له به‌رده‌م ئافره‌تاندا لە کاتی جووتبوندا.
لەم گەمە سێکسیانەدا کە پیاو زیاتر بەشی لەزەتی بەردەکەوێت و زیاتر خزمەتی دەکرێت لە لایەن مێینەوە و بەهۆی ئەنتۆمیەکەیەوە، بەڵام لەگەل ئەوەشدا زۆربەی پیاوان هه‌ست به خهتابارییهك ده‌كەن دوای جوتبوون، به تایبه‌تی كه داوای هه‌ندیك شت ده‌كات كه ته‌نها بۆ مه‌به‌ستی چێژی خۆیه‌تی، بۆچی هەست بەخەتاباری دەکات ؟ لەبەر ئەوەی لە هۆشی هەموو پیاوێکدا جوتبوون بۆ نانەوەی نەوەیەکی نوێیە نەک تەنها لەزەت و ئێرۆتیزم، کاتێک پیاوێک ژنەکەی بۆی دەمژێت یان بەباری سۆدۆمیدا ڕادەبوێرێت یان ئاوپرژێنی ژنەکەی دەکات بە سپێرم و هەر بارێکی گەمەی سێکسی تر کە سپێرم ڕاستەوخۆ نە چیتە منداڵانی ئافرەتەوە، وەک کارێکی دژە سروشت دەبینرێت لە نائاگایی پیاواندا، ئەم دژەسروشتیەیە لە هۆشی مرۆڤدا کە دەبێتە هۆی شەرمکردن لەو کارە، واتە بە پێجەوانەی سروشتی خۆیەوە ؛ ئەوەی لە نەستیدایە هەڵسوکەوتی کردووە، وەک چۆن کاتێک ئادەم سێوەکەی خوارد شەرمی کرد لەبەردەم ئێزداندا. ئەمەش کۆڵەکەی ئێرۆتیزمە وەک لە سەرەوە باسمان کرد و پێی دەڵیین ؛ ترانسگرێسیۆن. ترانسگرێسیۆن واتە هەڵسوکەوتکردن بە پێچەوانەی قانونێکەوە، خواردنی سێوەکە لە لایەن ئادەم و حەواوە یەکەم ترانسگریسیۆنە بۆیە بە یەکەم گوناح ناودەبرێت. خۆ ئەگەر لە جیاتی ئەو سێوە خوا وتبای ؛ ئەو ژەهرە مەخۆ، ئەوا ژیان بەجۆرێکی تر دەبوو، ئەوەی لێت قەدەغە کراوە ژەهر نیە و میوەیەکی خۆشە، بۆیە کۆڵەکەی ئێرۆتیزم لەسەر ترانسگرێسیۆن وەستاوە، هەر بۆیەش دین بەربەرەکانێی ئێرۆتیزم دەکات، بەڵام هەر خۆیشی ئەو دیاردەیە دەڕەخسێنێت، بۆ نمونە کاتێک ئیسلام بورکە یان پەچە دەسەپێنێت بەسەر ئافرەتێکدا ئەگەر بە مەبستی گوایە پاراستنی ئافرەت بێت لە شەرەف، دەرئەنجامەکەی ورووژاندنی دیاردەی ترانسگریسیۆنە لای پیاو، وەک چۆن لە کوردەواریدا دەڵین:
کوزی گوێ ئاگردان بەهای نیە.
یان وەک کچیکی کورد بۆی گێرامەوە کە گوایە دایکی فێری کردوە هەر لە منداڵیەوە، بۆ هەموو داواکاریەکی کوڕێک هەمیشە بە نەرێنی وەڵامی بداتەوە، بێ گومان ئەگەر ئەم دایکە بۆ پارێزگاری کردنی کچەکەی ئەو ئامۆژگاریەی کردبێت، هۆکاری سەرەکی ئەوەیە کە دیاردەی ترانسگریسیۆن لای ئەو کوڕە بورووژێنێت و زیاتر ئارەزوی کچە بکات، بێ شک لە کۆمەڵگای ڕۆژهەڵاتیدا ئەمە وا دبینرێت کە گوایە ئەم کچە بەشەرەفە بۆیە هەر خێرا کوڕە دەچێتە خوازبێنی، بەڵام ئەمە مەسجێکە لە دەرئەنجامی شارەزایی مێینەیە لە کارێکتێری پیاو کە لە مێژویەکی کۆنەوە بۆ ئەو دایکە ماوەتەوە .
داپۆشینی ئینانانای خواوەندیش لەسەردەمی بابیلۆندا هەر بەمەبسی ترانسگریشیۆن بوو، بۆ نوێکردنەوەی هەوەس بوو کە ئەمڕۆ خۆی دەبینێتەوە لە بورقە و پەچە و عابا لای ئیسلامیەکان.
کۆتایی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست