وڵاتێکی بێخاوەن
Sunday, 26/05/2024, 21:12
ئێرە ئەو وڵاتەیە یەک دیکتاتۆری لێ بڕا
بەڵام ئێستا لە هەموو شارێک دیکتاتۆرێک بوونی هەیە
ئێرە ناوی هەرێمی کوردستانی عێراقە
با هەموو دنیا بزانێ ئەم جووت بنەماڵەیە سەرچاوەی سەرجەم کێشەو نەهامەتیەکانی کوردستانن
ئەم دوو جوتە بنەماڵەیە خاوەنی هەموو بڕیارێکن
خاوەنی هێزی چەکدارین !!
خاوەنی کەناڵی تایبەت بە خۆیانن !
چیان بوێت ئەیکەن
کێیان بەدڵ نەبێ ئاوارەی ئەکەن !
خۆیان و کۆیلەکانیان شاهانە ئەژین میللەتیش ڕەوت و ڕەجاڵ.
کوردستان ئەو وڵاتەیە هیچ شتێک لە جێگەیی خۆیدا نەماوە!!
ئەو وڵاتەیە سەرجەم کار بە دەستەکانیان لەلایەن وڵاتانی دراوسێوە دائەنرێت!!
ئێرە ئەو وڵاتەیە شەو بنوە بەیانی هەڵسە کەسێک لە شار یاخود لە گەڕەکەکەدا کوژراوە !!
هەروەها
لێرە حکومەت ئەڵێت :
داوای معاش مەکە نیە!!!
حکومەت ئەڵێت داوای هەلی کار مەکە نیە!!
حکومەت پیداویستیە سەرەتاییەکانی ژیان دابین ناکات !!
ئەڵێ چاوەڕێی هیچ مەکەن لەو بارەیەوە!!
لێرە ئاوی پاک نیە بۆخواردنەوە!!
لێرە کارەبای 24 کاتژمێری بوونی نیە!!
لێرە خواردنی تەندروست بوونی نیە!!
لێرە سیستەمی تەندروستی بونی نیە!!
لێرە دادگا بوونی نیە !! ئەوەی هەیە دادگایی حیزب و سەرۆکو سەرکردەیە!!
لێرە ئازادی بوونی نیە چونکە لەسەر کۆمێنتێک ئەتڕفێنن!!
لێرە ژیان پارێزراو نیە!!
لێرە داوای مافی خۆت بکەیت ئەتکوژن!!
لێرە بیر لەخۆپیشاندان بکەیتەوە ئەتگرن!!
لێرە قاچاخی بووە بە سەرمایە بۆ دەسەڵاتداران!!!
لێرە ڕێگاو بان هی سەردەی ڕژێمی پێشووە!!
لێرە گوندەکان کاولکران بێ ئەوەی ئاوەدانی بکەنەوە!!
لە سایەیی دەسەڵاتی کوردیدا ئەوەیی ڕۆژێک لە ڕۆژان خزمەتی ئەم دەسەڵاتە گەندەڵەی کردبێت، ئێستا بە شێوەیەک پەشیمانە تەنانەت لێشی بێزارەو خوازیاری لەناو چونی بۆ ئەخوازرێت !!
ئەوەیی لە دەسەڵات و ئەحزابی کوردی ئەبینرێت لە هیچ شوێن و زایەڵەیی تر نموونەیی نیەو نابێ تەبعەن لە خراپی و حکومڕانی بێ موڕاڵیدا !!
لێرە دوو بنەماڵە حکوم ئەکات..
بەخێربێیت بۆ دیوەخانی پارتی و یەکێی
بەخێر بێن بۆ هەرێمی کوردستانی عێراق!!
ئەوانەی ئەمانە ئەیکەن هیچی کەمتر نیە لە کارە خراپەکانی سەدام و دارو دەستەکەی، بۆیە پێویستە ڕۆژێک لە ڕۆژان ئەمانە بخرێنە کونجی زیندان لە پای ئەو هەموو خراپە کاریەیی ئەمانە کردوویانە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست