عێراق وڵاتێكی دەوڵەمەند و گەلێكی هەژار و دۆخێكی پڕ لە تەنگژەی فڕەجۆر .!
Sunday, 26/05/2024, 21:02
ئەو وڵاتەی ململانێكان لەسەر هەموو ئاستێك هەن بۆ دەستگرتن بەسەر ئابووری و داهاتەکانی ولەبەر نەبونی سەرکردەو نیشتمان پەروەرێک لەسەر کورسیەکانی دەسەڵات و داگیر کردنی هەموو سێکتەرەکانی حکومی وڵات، ڕێگەیان خۆش کردوە عێراق ببێتە گۆڕەپانی وڵاتەکانی دیکە بۆ ململانێە سیاسیەکان ،و وایان لێکردوە وڵاتێک بێت وەک بێخاوەن سەیر بکرێت و هەرچی خەڵکەکەشیەتی بە هەژاری بمێنێتەوە یان بەهۆی ئەو بیرو ڕا سیاسیەی هەیەتی لەترسی ئەوەی نەکوژرێت ناچار بن ئەو وڵاتە بەجێبهێلن خۆیان بدەن بە ڕێگای مەرگ دا بۆ گەشتن بە خواست و ئارەزوەکانیان کە ئەویش مافی سەرەتای مرۆڤێکە، کاتێک دێتە دنیاوە پێویستیەتی بەڵام ئیتر زۆرجار بەهۆی سەختی ڕیگاکان و گیان لەدەست دەدەن و یاخود ناگەن بە هیچ ئامانجێک بۆیە لە کۆتایدا پرسیارەکە بۆ ئێوە جێدێڵم باشە دەکرێت وڵاتێک هەبێت دەوڵەمەند بێت بەڵام زۆرینەی خەڵکەکەی لە خوار هێڵی هەژاری بێت یاخود بیروڕای جیاوازی هەبێت (چ دینی بێت چ مەزهەبی بێت چ حیزبی بێت چ سیاسی بێت )لە ناچاری لەو وڵاتە نەمابن ئایا ئەمە بەس نیە بۆئەوەی نیشانی بدات کە ئەم دەسەڵاتەنەی کە حکومی عێراق دەکات چەندە دیکتاتۆرو گەندەڵن لە کاتێکدا خاوەنی ئەو هەموو سامانەیە عێڕاق .!؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست