بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە وشیارییە، کە لە رۆژی دەنگداندا کەس نەچێتە دەرێ، چونکە پارتەکان بۆ ساختەکاری پێویستییان بە قەرەباڵغییە، نەک بە دەنگی ئێوە


له‌ 16ی گولانی 1997 له‌ هه‌ولێر چی ڕویدا

Sunday, 19/05/2024, 16:45


تاوانی کۆمەلکوژی 16ی گولانی 1997 تراژیدیاترین چیڕۆكی خیانه‌ت.. قه‌تلوعامی 83 كه‌سی نه‌ته‌وه‌پارێزی كورد به‌ ده‌ستی پارتی! ٢٧ ساڵ بەسەر تیرۆرکردنی ٨٣ ڕۆشنبیر و بریندار و نەخۆش و ڕۆژنامەنووس و سیاسەتمەدار و دكتۆر و هونه‌رمه‌ند و شۆڕه‌شگه‌ری کورد لە هەولێر به‌ده‌ستی پارتی تێدەپەڕێت. لە 16ی گولانی 1997 ٨٣ کەسایەتیی میللی و مەدەنی بێ چەک لەلایەن بنەماڵەی بارزانی کۆمەڵکوژ کران و تا ئێستاش تەرمەکانیان بێسەروشوێنە. له‌هه‌مانكاتدا له‌ ڕۆژانی دواتر نزیكی 400 كه‌سی وه‌ڵاتپارێزی هه‌ولێر ده‌ستگیر كران و به‌ره‌و زیندانه‌ نه‌گریسه‌كانی سپیلكی و پاراستنی مه‌سیف و زیندانی ئاكرێ گوازران و زۆڕینه‌یان هه‌رگیز بۆ ده‌ره‌وه‌ نه‌گه‌ڕانه‌وه‌. دوای کۆمەڵکوژی ئەو ژن و پیاوانە، بارەگاکانیان تاڵان کرا و یاری بە جەستەیان دەکرا. هەندێکیان لەسەربانی نەخۆشخانە فڕێدرانە خوارەوە، به‌دوای تراكتۆر و ئۆتۆمبێل به‌ده‌وری قه‌لای هه‌ولێر ڕاكێشران و هه‌ندێك به‌ بلۆك و دار و قۆنتاقی تفه‌نگ به‌ دڕندانه‌ شه‌هید كران.. لەو شەهیدانە ٢٠ کەسیان ڕۆژنامەنووس بوون کە بۆ گۆڤاری وڵات و مه‌د تیڤی کاریان دەکرد. لە 16ی ئایاری 1997 لەلایەن بنەماڵەی بارزانییەوە کۆمەڵکوژ کران، ناوەکانی ئه‌و ڕۆژنامه‌نوسانه‌ بریتین لە:: ١- محەمەد نادر گەزنەیی ناسراو بە خۆگر، ساڵی ١٩٧٠ لە هەولێر لەدایکبووە. ٢- ئازاد محەمەد ناسراو بە کەمال، ساڵی ١٩٧١ لە ڕواندوز لەدایکبووە. ٣- شوانە حەمەلاو ناسراو بە ڕێباز، ساڵی ١٩٧١ لە سلێمانی لەدایکبووە. ٤- ئیدریس عەلی محەمەد ناسراو بە ئازاد، ساڵی ١٩٧٣ لە پێنجوێن لەدایکبووە. ٥- ڕەجەب محەمەد ساڵح ناسراو بە گۆران، ساڵی ١٩٧١ لە کەلار لەدایکبووە. ٦- گەلاوێژ کەمال حەسەن ناسراو بە ڕەوشەن، ساڵی ١٩٧١ لە سلێمانی لەدایکبووە. ٧- یوسف خالید نەجیب ناسراو بە موراد، ساڵی ١٩٧٣ لە سلێمانی دایکبووە. ٨- حامید بەرزنجی ناسراو بە کاوە، ساڵی ١٩٧٣ لە کەرکوک لەدایکبووە. ٩- ئیسماعیل عەبدوڵا کوردە ناسراو بە ئارام شەقڵاوە، ساڵی ١٩٧٢ لە شەقڵاوە لەدایکبووە. ١٠- گەلاوێژ عارف مەحمود ناسراو بە بەرخۆدان، ساڵی ١٩٧٥ لە سلێمانی لەدایکبووە. ١١- شێخ کامەران هیرانی ساڵی ١٩٦٨ لە هیران لەدایکبووە. ١٢- پەری عوسمان محەمەد ناسراو بە پەیام، ساڵی ١٩٧٣ لە سلێمانی لەدایکبووە. ١٣- ناهیدە حەمەساڵح ناسراو بە ڕوکەن، ساڵی ١٩٧١ لە سلێمانی لەدایکبووە. ١٤- گونای گەلچلمەز ناسراو بە ڕوناهی، ساڵی ١٩٧١ لە پازارچک لەدایکبووە. ١٥- مێرخاس سەرێکانی ساڵی ١٩٧٠ لە سەرێکانی لەدایکبووە. ١٦- ڕۆنی مەڵازگرد ساڵی ١٩٧٨ لە مەڵازگرد لەدایکبووە. ١٧- ڕۆزا یوسف ناسراو بە ڕۆزا جودی ساڵی ١٩٦٩ لە درباسییە لەدایکبووە. ١٨- جوان شێخۆ ناسراو بە هونەر ساڵی ١٩٦٥ لە دێرک لەدایکبووە. ١٩- سەرکەوت خانەقینی ساڵی ١٩٧٢ لە خانەقین لەدایکبووە. ٢٠- بەکر دۆغان ناسراو بە نومان ساڵی ١٩٦٨ لە ڕوحا لەدایکبووە. له‌سه‌ر ئه‌م تراژیدیایه‌ زۆر چیرۆكی به‌ئازار هه‌ن كه‌ تراژیدیاترینیان به‌سه‌رهاتی ژنه‌ قاره‌مان و فه‌رمانداری كورد هێڤیدار سه‌رحه‌د بوو.. هێڤیدار سه‌رحه‌د یەکێک لە فەرماندارە هه‌ره‌ قاره‌مانه‌كانی به‌رخودانی ئازادی به‌رامبه‌ر داگیركه‌ران بوو. ئه‌و له‌دایكبوی 1973 بو كه‌واتا له‌ ساڵی 1997 ته‌مه‌نی 24 ساڵ بوو. هێڤیدار برینداری جەنگی ئازادی بوو و لە ساڵی 1997 له‌ شەڕدا قاچێکی لە دەستدابوو و بۆ سارێژکردنی برینەکانی هێنرابووە نەخۆشخانەی مانگی سووری کوردستان لە هەولێر. ئه‌م فه‌رمانداره‌ به‌ هێڤیدار ڕامبۆ ناودار بوو، له‌ سه‌رحه‌د كه‌ بیكه‌یسی هه‌ڵده‌گرت هیچ كاتێك زنجیری فیشه‌ك له‌ جانتاكه‌ی دانه‌ده‌نا و له‌ ستوی خۆی ده‌پێچا له‌ هه‌موو چالاكیه‌كاندا قاره‌مانێكی پێشه‌نگ بوو، له‌ هیچ شه‌ڕێكدا نه‌بوو سه‌ركه‌وتنێكی گه‌روه‌ تۆمار نه‌كات. له‌ كاتی هێرشی چه‌ته‌كانی پارتی له‌ 16\05\1997 ماوه‌ی 4 ده‌مژمێر به‌ برینداری شه‌ڕده‌كات و دواێ به‌ قه‌ناسی چه‌ته‌كانی پارتی بریندار ده‌كرێت. كه‌ له‌ هێز ده‌كه‌وێت چه‌ته‌كانی پارتی جه‌ساره‌تی ئه‌وه‌ ده‌قۆزنه‌وه‌ كه‌ بگه‌نه‌ قاتی سێی ئیماره‌ی نه‌خۆشخانه‌كه‌ی مانگی سوری كوردستان. له‌و كاته‌ هێڤیدار به‌ برینی سه‌خته‌وه‌ هه‌وڵده‌دات خۆی ئینتحار بكات بۆ كه‌ نه‌كه‌وێته‌ ده‌ستی چه‌ته‌كانی پارتی، به‌ڵام پێشمه‌رگه‌چه‌ته‌كانی پارتی ده‌گه‌نه‌ هێڤیدار و له‌ قاتی سێ به‌ برینداری فره‌ی ده‌ده‌نه‌ خوارێ، دواێش جه‌نازه‌ی هێڤیدار به‌ده‌ستی پێشمه‌رگه‌ هۆڤه‌كانی پارتی بارزانی له‌سه‌ر هه‌مان شه‌قام ڕووت ده‌كریت و له‌ سه‌رشه‌قام بۆ نمایش داده‌نرێت و ڕێگریش ده‌كریت كه‌س نزیكی جه‌نازه‌ ببێت، جه‌نازه‌ی شه‌هید هیڤیدار ماوه‌ی 4 ڕۆژ له‌ شه‌قامدا ده‌مێنێت و كه‌س جه‌ساره‌تی ناكات دایپۆشێته‌وه‌. له‌ نزیكی نه‌خۆشخانه‌ مالباتێكی هه‌ژار هه‌بوو كه‌ ڕۆژانه‌ هه‌ڤاڵانی نه‌خۆشخانه‌ خواردنیان ده‌داێ، ژنێكی ئه‌و ماڵه‌ به‌رامبه‌ر ئه‌م هۆڤیتیه‌ی چه‌ته‌كانی پارتی ناڕه‌زایه‌تی پێشان ده‌دات و هه‌ول ده‌دات به‌ به‌تانیه‌ك جه‌نازه‌ی ڕووتكراوی شه‌هید هێڤدار داپۆشێت، به‌لام له‌لایه‌ن چه‌ته‌كانی پارتی بارزانی ئه‌و ژنه‌ش گوله‌باران و شه‌هید ده‌كریت. له‌و ڕۆژه‌ شوومه‌ 9 گریلای نه‌خۆش به‌ برینی سه‌خته‌وه‌ له‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌ به‌ هۆڤانه‌ شه‌هید كران. ئه‌و بێ ئه‌خلاقیه‌ و نامه‌ردیه‌ی كه‌ له‌ شێوازی شه‌ڕ و تیرۆر و كوشتنی ترسنۆكانه‌ی ناو بنه‌ماڵه‌ی بارزانیدا بوونی هه‌یه‌، هه‌رگز ته‌نانه‌ت له‌ میژوی مه‌غۆله‌كانیش دا نه‌بینراوه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە