دەقەیەکی سەهۆڵەکە ناگۆڕێتەوە بە ١٦ ساڵ ژیان لە سوید

Wednesday, 15/05/2024, 21:30

4425 بینراوە


ئەو خانمەی کە دەقەیەکی سەهۆڵەکە ناگۆڕێتەوە بەهەموو ئەو ١٦ ساڵەی کەلە سوید دەژی، تەنها نیە، بەڵكوو زۆر زۆرن، لەوانە "جۆرج تۆم" هەروەها خاتوو "عەزة ئەیووبی" مەغریبی، هەروەها بنکەی " شون اسلامیه" دەیان و سەدانی دیکە، کەمەبەستی سەرەکیان، دەبڕینی ناڕەزایەتیە زیاترینیان لە سوید پاشان ئەوروپا، هەرچەند ناتوانینن کە سەراپایان بە درۆن نازەد بکەین، بەڵام ئەڵێین، ئەگەر کەسێک جێگایەکی بەدڵ نەبێت، ئەوا دەتوانێت بێدەنگ هەوارگەی بگوێزێتەوە وپێوسیت بەوەناکات، کە بڵێن سوید دۆزەخە،چوونکە ڕاست نیە، چوونکە دەبینن و دەبیستین کە زیاتر لە٨٠ ملێۆن خۆرهەڵاتی و ووڵاتانی دیکە، پێ بەسەر سەدان کێڵگەی مین و دەریای بێبەزەیدا دەنێن تابگەنە ئەم جێگایەی سوید یان ئەوروپا. هەرچەند بێهۆش نیە، پێش هەموو شتێک ئەو جۆرج تۆمایەی لە یووتووبدا بڵاویکردەوە کە سویدی بەجێهێلاوە، بینیان لێین پرسیبوو، مەگەر تۆ سویدیت بەجێنەهڵا؟ جۆرج ووتبووی بەناچاری گەڕامەوە.
هۆکار هەیە، یەکێک لەهۆکارەکان، یاسای سوید ڕێگە نادات کەنەک لە مرۆڤ بدرێت، بەڵکوو نابێت کە لەگیانداریش بدرێت و سسزاشی هەیە، ئەگەر لە پشیلەیەک یان سەگێک یان هەر گیاندارێکی دیکە بدرێت، تەنانەت ڕاوکردنیش یاسای تایبەتی خۆی هەیە، بە تایبەت دوای زاوزێ، نابێت لەژمارەی دیاریکراو زیاتر گیاندار ڕاوبکرێت، بۆ نموونە لەماڵپەڕی " ئێم، ئێس، ئێن"دا نوسراوە کەلە باشووری سوید ٨٥ گورگ هەیە، بەڵام ٦٠ بەسە، واتا ڕاوکەرەکان دەتوانن کە ٢٥ گورگ ڕاوبکەن، مەبستەمە بڵێن لێرە لە سوید تەواوی جیهانی شارساتانی هەر هەموو بوونەوەرەکان سەرژمێرکراون و ئاگادارن کە چەند پێویستە و جەندیش پێویست نیە، بەکورتی کەلەمنداڵ بدەیت بێگوومان سسزا دەدرێت، ئەگەر لە ژنیش بدەیت بەهەمان شێوە، وەک ووتیشمان لێدانی گیاندارەکانیش سزای هەیە. بەلای کەمەوە ٧، بۆ ٨ منداڵ و زیاتریشی هەیە، زێدەڕۆی نەبێت، هێندەی وەزیرێک وەردەگرێت، ئەوانە کە گەورەش دەبن هەر یەکە و خانووەیەک وەردەگرن، خانوەکانیش بەڕەش دەدەن بەکرێ، چاودێرەکان دەبینن کە کە ئەو پارەی سۆشیال دەیداتە خێزانەکان، بۆ منداڵەکانی خەرج ناکەن، کەتەماشای ترافیکی کۆنتۆکنیان دەکەن، دەبینن هەر شلیفە دۆلارە و بەملاولادا تەراتێن دەکات، خۆم و هاوڕیی هێژام لەنزیکە ئاگاداری ئافرەتێکین، ئەویش بە نیازی چارەسەر کردنی کێشەی خێزانی، دەبینن کە مندالەکانی ڕەش و ڕووت و برسی پارەکەش بۆ ئەم کوڕ و ئەو کوڕ دەنێرێت، یان نەزانانە لەکۆنتۆکەی خۆیەوە مۆبایلی نوێی خەڵاتی کوڕیک کردووە، بێگوومان چاودێرەکان ئەمانە دەبینن، هەروەها چاودێرەکان ئاشکرایان کردووە، کە خێزان هەیە ٧یان ٨ خانووی داگیر کردووە، کەچی خۆیانی تێدا ناژین، بەڵکوو بەڕەش داویەتی بەکرێ، یان کوڕێکی یان زیاتری بەکەم ئەندام ناونووس کردووە، کە دەبینن لەتایلەند تۆز دەکات، چاودێر کەئەمانە ئاشکرا دەکات، بێگوومان تووشی سسزا دەبن، مەلا هەیە٢٥٠ ملێۆن کرۆنی کاسەی مزگەوتەکەی خۆی دزیوەو چووە لە میسر هوتێلی پێکڕیووە، یان مەلایەکی دیکە ١٣ ملێۆن کرۆنی دەدەنێ کە بگەیەنێتە دەستی هەژاران قەوماوانی سۆماڵ، کەچی دەبینن لە قەحبەخانەکانی تایلد نیخە نیخیەتی، تەنها بۆ زانیاری چاودێرەکان لە ڕۆژنامەکانی سویدا ناوی قەحبەخانەکانیشیان نووسیووە، بێگوومان ئەم جۆرە کەسانە دەدرێنە دادگا و سسزاش دەدرێن، یان ترومبێلێکی نوێ دەکڕێت و دەیباتە پۆلۆنیا لەوێ  دەیفرۆشیت، کە گەڕاشەوە، پارەی قەرەبوونی دزینی ترومبێلەکەی وەردەگرێت، سەرای ئەمانەش هەر هەموو مەلاکان، بەدزیەوە لەمزگەووتەکان بە موسڵمانی ساویلەکە ئەلێن ئەمانە کافرن، دزیکردن لێیان حەڵالە، کاتێکیش ئەم جۆرە مەلایانە دەهێننە سەر تەلەفزێۆن، سوید دەخۆن و ئەڵێن راست نیە، بەڵام کاتێک کە ئەو دەنگەی کەبە دزیووە تۆمار کراوە، بۆیان لێدەدەن، ئەمە پاش ئەوە کە فەردەیەک سویدن بە خوا و قورئان دەخوات، ئیتر ئابڕووی هەرهەموومان دەبەن، گوومانی تێدا نیە، کەئەم جۆرە مەلایەنە دەکەوونە بڵاکردنەوەی پڕوپاگەندە دژی سوید،  ناوی خوشکی خۆی،  پوری خۆی بەژنی خۆی دەنووسێت، هەتا کە مافی پەنابەری وەرگرت ئیتر نامەی جیابوونەوە دەنووسن و مێرەکەی ڕادەکێشێت، بەکورتی تێکە لێکەیەکە، خۆمان لە فرت و فێڵە تێدەگەین، بەڵام دەسەڵاتداران زۆر دەرنگ بێدار بوونەوە،کاتێکیش بینیان کە مەلای مزگەووت ژنی برادەرەکەی خۆی دەباتە مزگەووتەوە و لەمزگەووت سواری دەبێت، ئیتر هەر هەموو سویدی ئاوڕیان دایەوە و ووتیان خۆ ئێوە مزگەووتیان بە شوێنێکی پیرۆز دانا، پێلاوتان پێداکەندنین، تەوقەتان لەگەڵ ژندا نەدەکرد، ئەمە مانای چی، ئەمە جگە لەکوشتنی شەقامەکان گڕتێبەردانی شوێنی تایبەتی و گشتی، ئەو کردووە قێزەونانە سویدیەکانی  ڕاچڵەکاند لەبەرژەوەندی نازیەکانی سوید، بە دڵنیای کارە ناشیاوەکانمان  ڕۆڵی هەرە گەورەیان بینی، لەسەرکەووتنی دا هەڵبژاردنەکانی سوید و وایکرد کە نازیەکان ببنە دووەم هەرە گەورە حزبی سویدی، لەو  ساتەشەوە، کە نازیەکانی سوید بوونە بەشێک لەدەسەڵاتی فەرمانی ڕەوایی سوید، ئیتر نازیەکان هەر هەموو هێزی خۆیان خستەگەڕ، کە سەر ڕەشکان بەیەکجاری لە سوید دەربەکەن، بەو هۆیەشەوە، هەرهەموو وووزەی خۆیان خستەگەڕ، یەکێک لەو هەوڵانەیان، بەکرێگرتنی یوتبەرە بەزمانە جیاجیاکان. هەرچەند نازیەکانی سویدیش ئاگادارن کە سوید پێویستی پێیەتی کە ساڵانە نیو ملێۆن دەستی کاری نوێ بهێنێت، واتا دەبێت هەموو ساڵێک نیو ملێۆن پەناهەندەی نوێ وەربگرێت، لەگەڵ ئەوەشدا، لە هەوڵدانی خۆیان ناکەون. بیگوومان سوید دۆزەخە بۆ ئەو مەلا کوردەی کە کە ٥ ساڵە زیندانە، چوونکە گوومان لێکراوە کە نزیکەی ٣٥ ملێۆن کرۆن  پارەی سویدی لە پۆڵۆنیا تەزویر کردووەو هەرکە سوید پێی زانی لە زیندان توندی کرد، ئیتر ئەو مەلا مەلاکانی دیکە، بەچاک خراپ پەلاماری سوید دەدەن. بۆ نەورۆزی ئەم، ساڵ شارەوانی شارەکەمان مالمۆ نیو ملێۆن کرۆنی کردە دیاری بۆ نەورۆز، بەلام بەشە پشکی  کوردەکان کە هێشتا کەس نازانێت چی لێهات، یان بەشی کوردەکان چەند بوو، هیچ دیار نیە، بەڵام ئەگەر دەسەڵاتداران بزانن بێگوومان ئەو بڕە پارەیان لێدەکەن بە زەهری مار، خۆم هەوڵداندام  کە بیان دەمە دادگا، هەرچەند هێشتا کۆڵم نەداوە،بەداخەوە کەس هاوکارینم ناکات، هەرجەند دەبێت هەرهەموومان خۆمان بەبەرپرس بزانینن چوونکە لەسەر ناوی کورد ئەو پارەیان قووتداوە. ئەگەر لەگۆگلە یان یوتووب بنوسیت "عزة ایوبی" ئەوسا دەبینن کە خانمی عزة منداڵە ٣ ساڵانەکەی لەباوەش دەگرێت و لێی دەۆرسێت دەتەوێت بگەڕێیتەوە بۆ سوید، خانمی عەزە وای پیشان دەدات کە سوید دۆزەخە و رایکردووە،  منداڵە ٣ ساڵانەکە دەقیڕێنێت و ئەڵێ نانانانا، ئاخر منداڵی ٣ سالان تەنانەت ٧ ساڵانیش لە هیچ تێنگات، بەکورتی ئەگەر عزة ڕاست بکات ٦ منداڵی هەیە، ئەوا هێندەی وەزیرێک وەردەگرێت، سەرەڕای ئەوەی کە بەهۆی یارمەتی منداڵە وە نیوە کرێخانوو دەدات، ئاخر لە ووڵاتێکی هەژاری وەک مەغریب چی هەیە، تا لەسوید ڕابکەیت وخۆت بگەیەنیتە مەغریب، ئەو خزمەت گوزاریەی کەلە سوید هەیە، بە دڵنیای لە هیچ وولاتێکی دیکە، نیە.  بەکورتی سەراپایان درۆ دەکەن، لەلایەن نازیەکانەوە بەکری گیراون، بۆ ترساندنی خەڵک بێئاگاکە.  چوونکە بەپێی پێوەری جیهانی سەربەخۆ و بێلایەن ووڵاتی سوید یەکێکە لەو ووڵاتانە کە هەرە بەختەوەرترینن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە