نامەیەک بۆ خوا..

Wednesday, 15/05/2024, 21:17


نووسینی : توفیق الحکیم
وەرگێڕانی : پشکۆ ناکام
[ لە حەفتاکانی سەدەی ڕابردوو، ئەدیبی گەورەی عەرەب
" توفیق الحکیم" بە شێوازە ڕەخنەگرانەکە و دەربڕینە
توانج ئامێز و دیالێکتە میسرییەکەی ئەم نامەیەی نووسیوە
کە تا ئەمڕۆش کەڵکی هەیە و ئەخوات...]
"'''''''''"''"'''''''''''''''''''''''''''''''''''
خوای ئازیزم....
ئەزانم کە تۆ هەیت و لە دەماری خوێن نزیک تری لێم و بڕوام بە گەورەیی و بلیمەتی و بەخشەندەیت هەیە ، بەڵام گەورەم گلەییم هەیە لێت ، گوێ نایەیتە ئەوەی کە بەناوی تۆوە قسە ئەکەن و پێگەت ئەشێوێنن و پارە لە ئێمە ئەکێشنەوە و لە تۆیا سەرفی ئەکەن لەگەڵ ئەوەی کە تۆ خۆت دەوڵەمەندی و هەموو قاسەکانی دونیات لە ژێر دەستایە ، بۆ تۆ ئێمە هەژارین و تۆی دەوڵەمەندیش لە ئێمەیت ....
ئایا جەنابتان بەوە ڕازین کە بۆ سەردانتان لە بیابانی وێرانەیی ساڵانە سێ ملیارد و پێنج سەدهەزار دۆلار  ئەکەوێ لە سەرمان ، بەڕێزتان لە خانوویەکی وەک ئەوەی خوای جولەکەکان " بە داوای لێبوردنەوە" لە سنوقێکا بیت..!! مولاحەزەش بفەرموو کە دۆلار  گران بوە و بەرامبەر بە ٥٨ جونەیهی میسرییە ، واتا بۆ سەردانت زیاتر لە شەش سەد ملیارد ئەکەوێ لەسەرمان ..و ئێمەش لە بنەڕەتا گەلێکین کە بەبێ نانی ئێوارە ئەخەوین..
ئایا جەنابتان بەوە ڕازین  " ئەزهەر "کەهیچ ئیشێکی نیە جگە لە بڵاوکردنەوەی ئاشوب و وێرانکاری هەموو ساڵێک ١٤ چواردە ملیارد جونەیمان لێ ئەماشێتەوە تا کۆشکەکانی "فەتوا"!
دروست بکا و پێمان ئەڵێ چۆن ئەفڕین و چۆن ئەچینە بەهەشتەوە ناشزانین بەلای ڕاستا یان بە لای چەپا خۆمانی پیا ئەکەین..!!
نازانم جەنابتان بەوە قایلن لە ئێمەی موسڵمان و مەسیحی لە یەک مانگدا ٨ هەشسەد مليۆن جونەیهمان لێ بسەنن بە ناوی كارەبا و ئامێری پاک و تەمیزیی " موکەیەفە" ئاو و هەوای مزگەوتەکان و دڵخۆش کردنی ئێوە..یانی کاکی بەئیمان بۆ خۆشی بەسەر بردن ئەچێ بۆ مزگەوت و چاکە و " حسنات " ببا بۆ خۆی و برا مەسیحییە "کافرەکان"مان وەسڵەکان بگرنە ئەستۆی خۆیان و کەچی  لە ئاگری دۆزەخیش هەر بترسن..!!
تۆ ئەوە قبوڵ ئەکەیت ئیماندارەکانت بچن ماڵە مەسیحییەکان بسووتێنن کە تیایا ناوی تۆ ئەبەن و ڕێگا نایەن بە بێ مۆڵەت نوێژی خۆیان بکەن..!!تۆ لەوەتەی هەیت نوێژ و مۆڵەتت بەیەکەوە
بیستووە ؟
" حسن حنفی " ئەپرسێ : ئەو ئێمەین ئەی خوا کە ئەبێ مەسرەفت بکێشین یان تۆی کە ئەبێ ڕزقمان بەیت..؟ منیش وەڵامم یاوەتەوە و و تێم گەیانوە و پێم ووتوە : تۆ ئەی چەپی مولحید ، ئێمە پارە لە خواکەمانا سەرف ئەکەین و دواتر ڕێگەی پێ ئەیەین کە ڕزقمان بات و ئینشائەڵا وەڵامەکەی ئەویش" خوا" زۆری پێ ناچێ و پەیوەستە بە ڕێگا و بانەوە و هەمووشمان ئەزانین کە قەرەباڵغی هات و چۆ و دووری مەوداکان لەیەکترچۆنن..
بۆ خاتری پێغەمەرە خۆشەویستەکەت لێم زویر نەبی خوای گەورە ، من تەنها وەک " پێغەمەر ئیبراهیم" پرسیارم کرد تا دڵم ئۆقرە بگرێ ..و تۆ بڵێ ی هیچم ووتبێ مایەی زویر کردنت بێ...!!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت

Friday, 17/05/2024, 12:13 Kamal Chinary

I totally, agree with both of you. Based on my long and deep understanding and study of Islam, The worst and most malicious people are those, milking people under the shadow of religion.

Best regards.


کۆمێنت بنووسە