کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


یەزدان پەنا، دەبێتە ناونیشانی شۆرشێکی بەکرێگیراو

Wednesday, 08/05/2024, 12:00


ئەوەی پێی دەورێت چەمکی شۆرش لای کورد بەجۆرێکی سەیر شێوێنڕاوە، سەرەتای شێواندنەکە بۆ ڕاپەرینی ساڵی 1991 باشوری کوردستان دەگەرێتەوە کە ناوی شۆرش و ڕاپەرین شوێنڕا  بەجورێکی یەکجار ناڕەوا.یەزدان پەنا کە بەم چەند ساڵەی دوایی بە فیتی دەزگا ئیستخباراتیەکانی موساد و سی ئای ئەی و پارەی سعودیە هەستا بە جاڕدانی شۆرشێکی مۆزەیەف ، جا ئەم شۆرشانە لە رووی ئیعلامیەوە زۆرترین سپۆنسەری بۆ کرا کەچی بەڕگەی بچوکترین فشاری ئێرانی نەگڕت چونکە شۆڕشەکەی یەزدان پەنا شۆرشێکی سێبەر نشین بوو لەکوێ سێبەر بوو ، لەکوێ چەور بوو ،  شۆرشەکەی شانی  ڕادەکێشا.
ئێران زۆر بەئاسانی دەیتوانی بەشێوەی چەکداری و سەربازی و تراژیدی  کۆتایی بەو شانۆگەرییە ئیستخباراتیە بەناو شۆرشی یەزدان پەناو  و هاوپشکەکانی بهێنێت لەرێگەی شاهد 136 و کرار و چەندین فرۆکە و موشکەی بەتواناتر بەلام ئەو کارەی بەشێوەی سەربازی ئەنجام نەدا و پشو درێژی هەڵبژارد  لەرووی سیاسی و دیبلۆماسیەوە کۆتایی بەو شانۆ گەرییە ئیستخباراتیە هێنا چونکە ئێران تێگەیشتبوو ئەگەر دەست بۆ کاری سەربازی ببات هەندێک خەڵکی هەڵخەڵەتێنراوی نەگبەت دەبنە قوربانی و سەرانی شانۆگەرییەکە تێی دەقوچێنن و دەبێتە وێنەیەکی تراژیدی ناشرین بۆ جمهوری ئیسلامی ئێران لە ڕووی نێودەوڵەتیەوە.
شۆڕشێک کە بە فاسولیای حکومەتی هەرێم دەست پێ بکات و بەفیشەکی سعودیە و ئیسرائیل خۆی فش بکاتەوە ئەوە هەر بە ئیتفاقیاتی سیاسی کۆتایی پێ دێت.شۆرش یەکێک لەبنەماکانی دەبێت خۆ ژێن بێت چی لە رووی جبەخانەی سەربازی و خواردن و پێداویستی دیکەوە، دەبێت شۆرش هەمیشە هەوڵ بدات سەرچاوەکانی لەگەڵەکەی خۆی وەربگرێت نەک دەست پان بکاتەوە لەم دەولەت و لەو دەزگا ئیستخباراتیە ئەگینا ئەگەر وەک باشوری کوردستانیش ببێتە خاوەن قەوارەیەک لەئەنجامی یاریەکی ئیقلیمی ئەوا شکست دەهێنێت و بێ ناوەڕۆک دەبێت یان بەماوەی حەفتاو دوو کاتژمێر وەک شۆرشە موزەیەفەکەی یەزدان پەنا فش دەبێتەوە و کۆتایی پێ دێت ئێستا کەس نازانێ کە یەزدان پەنا لەکەمپە یان لەسەر کەناری دەریاکانی چی ولاتێکی ئەوروپیە!
یەکێکی تر لەبنەماکانی شۆرش فیکرە ، هەرچەندە ئەوەی لەباشور روویدا نە ناوی شۆرش بوو نە ڕاپەرینیش بوو تەنها چەند یارییەکی سیاسی بوو کە وایکرد چەکدارەکانی باشوری کوردستان ببنە خاوەن هەرێمێک لەعێراقدا، ئەوەی لەباشوریش روویدا چەکدار بەبێ فیکر و روئیا و دونیا بینی ! ئەمە پێی ناوترێت شۆرش، سەردەمی چەکداری باشوری کوردستان تەنها تا کاتی شەهید ئارام لەژیاندا بوو خاوەن فیکر بوو ئیتر لەگەڵ کۆتایی هاتنی ژیانی شەهید ئارام فیکر لە ژیانی چەکداری هەرێمی کوردستان غائیب بوو، بۆیە یەزدان پەنا و هاورێیەکانی ویستیان چاو لە سەردەمی چەکداری هەرێمی کوردستان بکەن بەبێ فیکر و دونیا بینین بناعەی شۆرش دابمەزرێنن ، ئەوەی بینیمان کۆتایی شۆرشە موزەیەفەکەی یەزدان پەنا بە هەرەس و تێقوچان کۆتاییهات.
ئێستا بەهۆی بڵاوبوونەوەی تەکنەلۆجیای فرۆکەی بێفرۆکەوان و پێکانی ئامانجەکەن زۆر بە وردی، شۆرش گێرەکانی جیهان پەنا دەبەنە بەر تونێل و هەڵکەندن بۆ خۆحەشاردان و مانەوە و درێژدەدان بە چالاکی و شۆرشەکیانیان، شۆرشەکەی یەزادان پەنا هەرچەندە زەویەکی پان و بەرین و بێ مەترسی و پر چەک و گیرفان پر لەدۆلار بوو نەیتوانی درێژە بەمانەوەی خۆی بدات و لە سەفەقاتی سیاسیدا فرۆشرا چونکە خۆی خاوەنی شۆرشەکەی نەبوو تەنها وەسیلەیەک بوو بۆ ئەوەی  ئاغاکانی  پارەی باشتر وەربگرێ.
لەگەڵ ئەوەی مافی فرۆشتنی نەوت لە پارتی و یەکێتی وەرگیرایەوە لە رێگای دادگای فیدڕاڵی و دادگای پاریسەوە، ئیتر یەکێتی و پارتی کەوتنە داوای پارە و زەکات و سەدەقە لە حکومەتی عێراق و ئێرانیش زۆر بە دیبلۆماسیانە بە فشاری سیاسی خستنە سەر حکومەتی عێراق کارێک بکات یەکەم مەرجی پێدانی موچە بەهەرێمی کوردستان  دوورخستنەوەی مەترسیەکان بێت لەسەر کۆماری ئیسلامی ئێران و لەو رێگایەوە یەزدان پەناو شۆرشگێرە موزیەفەکان کۆتایی بە سیناڕیۆکەیان هات و ئێستا پاسپۆرتی عێراقیان لێ وەڕگتوونەتەوە و داوای ڕادەست کردنیان دەکەن بە حکومەتی عێراق و دوور نیە لە چەند مانگی داهاتوودا مەرجی بەردەوامبوونی موچە ببەسترێتەوە بە ڕادەستکردنی یەزدان پەنا و موستەفا هیجریەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە