کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


شەهید سەردەشت عوسمان شێکنەری بتەکان

Wednesday, 08/05/2024, 19:57


سەردەشت عوسمان بۆیە تیرۆر کرا چونکە ئەو دەستبەرداری ئەو شێوازە ژیانە نەبوو کە خۆی هەڵیبژاردبوو، ئەو نەی ئەویست ژیانێک بژیت کە دەسەڵات بۆی دیاری کردبێت، ئەو نەی ئەویست بە شێوازێک بیر بکاتەوە کە لە سەرەوە لەلایەن حیزبەوە، لەلایەن سەرۆکەوە بۆی داڕێژرابێت، ئەو دەیوست خۆی بێت. 
دوای 14 ساڵ لە تیرۆری سەردەشتدا، هێشتا بکوژانی سەردەشت لە لوتکەی دەسەڵاتدان و تیرۆریستان بە ئازادی و بە ئاشکرا دەسوورێنەوە و بەردەوامن لە ستەم و تاوانکاری.
14 ساڵ  پێداگری و سووربوونی سەرکردایەتیی پارتی لەسەر ئەم تاوانە دڕندانەیە و پەنادانی تیرۆریستان و بکوژان، بەڵگەی حاشاهەڵنەگری دوژمنایەتیی کوێرانەی ئەم حزب و دەسەڵاتەیە لەگەڵ سادەترین ماف و ئازادییەکانی خەڵکی کوردستاندا.
سەیر لەوەدایە بنەماڵەی بارزانی دەست درێژی کردنە سەر مناڵێکی حەوت ساڵانیان پێ ئاساییە بوو کە لایەن چەند کادرێکی  حیزبەکەیانەوە  کرا لە هەولێر بەڵام نوسیین و ڕەخنەکانی  شەهید سەردەشت عوسمانیان پێ قبوڵ نەکراو تیرۆریان کرد.
تاوان باری سەرەکی شەهیدی کردنی سەردەشت عوسمان بنەماڵەی بارزانین ئەگەر چی ئەمڕۆ بە هۆی ئەوەی دەسەڵاتیان قۆرخ کردووەو ناتوانرێ سزا بدرێن و تاوان باران دەستگیر بکرێن بەڵام ئەم کەیسە لای ئێمەی چالاکوان و هەموو ئازادی خوازان بە زندووی دەمێنێتەوە ڕۆژێک هەر ئەبێت باجی ئەو تاوانەی خۆیان وەر بگرن چونکە مێژوو شایەتە زۆر بوون ئەو دەسڵات دارانەی تاوانیان کردوە لە کۆتایدا بە سزای خۆیان گەشتون .
بکوژانی سەردەشت نەیانتوانی بە تیرۆری سەردەشت پەیامەکەی بخنکێنن. تارمایی سەردەشت عوسمان بووە بە کابوسێک و بەردەوام بەسەر سەری دەسەڵاتی کوردیدا دەسوڕێتەوە.
ئەوەیە گەورەیى و پیرۆزى ،مەرگى سەردەشت بوە تابوتێکى بەهێز بۆ شکاندنى بتەکان، سەردەشت چوە رێزى پیاوە مەزنەکانى دنیا و بۆ هەتایە ناوى بەبەرزى دەمێنێتەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە